عه بدوڵڵا که ریم مه‌حمود
ئێستا لێره بوون… ..کوێ‌ڕا ون بوون
له ساڵی 1983 مامه‌ریشه‌و 4 پێشمه‌رگه ی که‌رتی 4ی جه‌باری ،یه‌کێکیان [به‌ختیار ]بوو ، له‌خۆشه‌ویستی دا پیان ده‌وت [ به‌خه بچکۆل] سواری ئوتۆمۆبیلێکی به‌رازیلی بوون ، به‌ره‌و جاده‌ی که‌رکوک – قه‌ره‌هه‌نجیر که‌وتنه رێ،دواتر له جاده‌ی قه‌ره‌وه‌یسه‌وه به‌ره‌و دێی زه‌رده‌ی جه‌باری که‌وت نه رێ، مقه‌رێکی گه‌وره دوژمن له ئاوایی زه‌رده له سه‌ر جاده‌ی قادرکه‌ره‌م – که‌رکوک دانرابوو ،به‌درێژایی جاده‌ی قادر که‌ره‌م – که‌رکوک ،مقه‌رو ره‌بییه‌ی جه‌یش شه‌عبی دانرابوو ،مامه ریشه‌و هاورێکانی له زه‌رده ده‌رچون به نیا ز بوون روو بکه‌نه له‌یلان . له‌و کاته‌دا ره‌بییه‌که‌ی خوار ئاوایی ، مامه ریشه‌و هاورێکانی ده‌بینن ،ده‌زانن به‌ره‌و لای ئه‌وان دێن.له ره‌بایه‌که‌وه داده‌به‌زنه سه‌ر جاده‌که و بۆ ئه‌وه‌ی داوای ناسنامه‌یان لێ بکه‌ن ، مامه‌ریشه‌و هاورێکانی به رێژنه‌ی گوله دایان ده‌گرنه‌وه،هه‌مووی ماوه‌یه‌کی که‌م لێ یان دوور ده‌که‌ونه‌وه ،کۆپته‌ر ده‌گاته سه‌ریان و جااش داده‌به‌زێنێت ، به‌رازیله‌که ده سوتێن ، دیار بوو کۆپته‌ره‌کان زوترزانیاریان له سه‌ر جم‌و جوڵ‌ی مامه رێشه‌و پێشمه‌رگه‌کان پێ گه‌یشتبوو ، له کاتی گفت‌و گۆدا مامه‌ریشه مامۆستا ئه‌حمه‌د گۆ کچه‌یی بردبووه شوێنی روداوه‌که و پێ ی وتبوو [ من و هه‌ر 3 هاورێکه‌م که له به‌رازیلییه‌که دابه‌زین ، ماوه‌ی 3 کیلۆ مه‌تر له‌و شوێنه دوور که‌وتینه‌وه ،خۆمان کرد به هه‌رده‌ی زه‌رده‌دا له شیوێک خۆمان حه‌شاردا ، به‌خێرایی هه‌ر سێکیانم له ژێر پوش دا حه‌شاردا ،ده‌سکه پوشم ده‌دا به‌سه‌ر جه‌سته‌یاندا دا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بینرێن ، جاشه‌کان به‌دوامانا بست به بست ده‌گه‌ڕ ان، هاتبوونه نزیکمانه‌وه به‌داماندا ده‌گه‌ڕان له ناو خۆیان دا ده‌یان وت [به خوا سه‌یره ئه‌م ریشه‌یه غه‌یبییه ، ئێستا چاومان لێیان بوو ،چی یان لێ هات ؟زه‌وی قوتی دان ؟ ئاسمان هه‌ڵی کێشان ]دواتر جاشه‌کان پاشه‌کشه‌یان کرد،ئینجا مامه‌ریشه‌و هاورێکانی به‌ره‌و ته‌کیه‌ی جه‌باری گه‌ڕانه‌وه.
داستانه‌که‌ی سیامه‌نسور
له کاتژمیر 1 ی نیوه‌ڕۆی هاوینی 1983 پێشمه‌رگه‌کانی که‌رتی 4ی جه‌باری به سه‌رپه‌رشتی مامه ریشه ،خۆیان گه‌یانده سیامه‌نسور،14کیلۆمه‌تر له له‌یلانه‌وه دوور بوو ،رژێم هه‌واڵی پێ گه‌یشت که مامه‌ریشه‌و پێشمه‌رگه‌کان له‌وێن،4کۆپته‌ری نارده سه‌ر ئاسمانی ئاوایی یه‌که ، که‌وتنه بۆردومانی ناو گونده‌که و ده‌وروبه‌ری ، پێشمه‌رگه‌کان له ماڵه‌کان دامه‌زران ، مامه ریشه به RPG مشتی له کۆپته‌وه‌ره‌کان گرته‌وه ، له ناکاوفڕۆکه‌ی[ هه‌نته‌ر] په‌یدا بوو ، مامه ریشه‌و قادر مه‌ملی یان به[ ساروخی24] گرتنه‌وه، خانوه‌کان روخان ، پێشمه‌رگه‌کان وخه‌ڵکی ئاواییه‌که مامه ریشه‌و قادر مه‌ملێ یان بینی چۆن له ناو دوکه‌ڵ و ته‌پ و تۆزوی خانوه روخاوه‌کان دا هاینه ده‌ره‌وه خۆیان ده‌ته‌کاند .شه‌ڕه‌که سه عاتێک درێژه‌ی کێشا ،دوژمن هێزێکی زۆری به‌پاڵپشتی 4 ناقیله‌وه نارد به‌ره‌وشه‌ڕه‌که، 4 کۆپته‌رو2فڕۆکه‌ی پیلاتۆزیش له‌ئاسمانه‌وه به به‌رده‌وامی ئاواییه‌که‌یان بۆردومان ده‌کرد ،قادر مه‌ملی وتی [له‌و شه‌ڕ ه‌دا من له گه‌ڵ مامه ریشه‌دا بووم ،پێشمه‌رگه‌کانمان به‌سه‌رده‌کرده‌وه ،بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر وره‌یان به‌رز بکه‌ینه‌وه ،هه‌ندێ جار له گه‌ڵ مامه‌ریشه دا له‌ناو دوکه‌ڵی تۆپ و باروتی ساروخ دا یه‌کترمان لێ ون ده‌بوو، پێشمه‌رگه‌کان مامه ریشه ئاسا بێ باکانه به‌رگریان کرد،دوو ماڵ له‌و لای گونده‌که به جیا دروست کرابوو ، 4 پێشمه‌رگه‌ی لێ بوو.،ئه‌ویش [شه‌هید خه‌بات ی جێگری مامه ریشه‌و سواره باوایی وشه‌هید سه‌ردار وئازاد چاوزه‌قی که‌رکوکی ] بوون ، کۆپته‌ره‌کان به چڕی بۆردومانی ئه‌وانیان ده‌کرد ، دواتر ما مه ریشه‌و پێشمه‌رگه‌کان خۆیان گه‌یانده لایان ، هه‌ر چواریان بریندار ببوون، به‌ڵام سواره باوایی ده‌نگی لێ هه‌ڵبڕی گۆرانی چڕ ی ،شه‌ڕه‌که تا ئێواره به‌رده‌وام بوو دوژمن به تێك شکاوی گه‌ڕایه‌وه ،کۆپته‌ره‌کان نه‌یان وێرا نزم ببنه‌وه له قوڵایی ئاسمانه‌وه ئاگر بارانی ناو ئاوایی ده‌کرد ،چه‌ند که‌سێ له خه‌ڵکی گوندی [ سیا مه‌نسور و وه‌سمان له‌که] یان شه‌هید کرد.
پی ژی …پیژی
شوانی کادربۆی گێڕامه‌وه :مانگی ته‌موزی 1982له جاده‌ی که‌رکوک – قه‌ره‌هه‌نجیر له ئاستی [چه‌می
زه‌نگه‌نه] ،بۆسه‌یه‌کمان دانا ،توشی قافڵه‌یه‌کی سه‌ربازی بوینه‌وه،شه‌ڕدامه‌زرا، له‌وکاته‌دا مامه ریشه به‌په‌له‌و له‌سه‌ریه‌ک ئه‌یوت [ پێژی …پێژی….. پێژی پێژی ….پێژی ………..پ……..ێ……ژ……ی]، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ئاڕ پی جی ه‌که‌ی پێ بوو.له قسه‌کانی مامه ریشه تێ نه‌ده‌گه‌یشت ،وتی مامه ریشه ئه‌وه تۆ ده‌ڵێێت چی ،له‌و کاته‌دا مامه‌ریشه ده‌ستی بۆ ئاڕ پی جی ه‌که درێژ کرد ،ئه‌مجا تێگه‌یشت داوای ئاڕپی جی ه‌که ده‌کات
+حاجی سه‌عید پیاوێکی به ته‌مه‌ن بوو ،خه‌ڵکی گوندی [حه‌سه‌ن خان ] بوو . مامه ریشه‌ی زۆر خۆشده‌ویست ،گوندکه‌یان چه‌ند کیلۆ مه‌ترێک له حه‌مکه‌وه دوور بوو،دوای داستانی حه‌مک ،به‌په‌له خۆی ده‌گه‌یه نێته حه‌مک ،زۆرپه‌رۆشی بینینی مامه رێشه ده‌بێت ،چاوه‌کانی کز بوو ، ئه‌و رۆژه به درێژایی شه‌ره‌که ئه‌و هه‌ر گریابوو بۆ مامه ریشه‌و هاوڕێکانی ،هه‌رکه‌ده‌گاته ناو ماڵه روخاوه‌کانی حه‌مک ،مامه ریشه ی به ریشیه ته‌پو تۆزاویه‌که‌یه‌وه ناناسیبوه‌وه .،له مامه ریشه ده‌پرسێ :[ئه‌رێ کاکه‌ی پێشمه‌رگه مامه ڕیشه له کوێ یه ،مامه‌ریشه ش ده‌زانێ که حاجی سه‌عید ه‌و نایناسێ ته‌وه ، هه‌رچه‌ند زۆر ماندوو ی شه‌ڕه‌که بوو ،حه‌ز ده‌کات گاڵته‌و سوعبه‌تی له گه‌ڵدا بکات ،پێ یده‌ڵێت ؛ مامه حاجی مامه‌ریشه شه‌هید کراوه ،حاجی سه‌عید ده‌ست ده‌کات به گریان و هاوارو باوکه ڕۆ، ئه‌و دیمه‌نه زۆر کار ده‌کاته سه‌ر مامه ریشه.،یه‌کسه‌ر باوه‌ش به حا جی سه عیدا ده‌کات و ده‌ڵێت:من مامه ریشه‌م ماوم .
ئه‌بو ریشه
قادری حاجی عه‌لی ده‌ڵێت: له1984دا له گفت‌و گۆ دا بوین له گه‌ڵ به‌غداد ،من ملازم عومه‌ر له به‌غداد گه‌ڕاینه‌وه ،رومان کرده که‌رکوک ، ملازم عومه‌ر له‌وێ هه‌واڵی هاوڕێ یه‌کی پرسی کاتی خۆی هه‌ردووکیان له کولیه‌ی سه‌ربازی پێکه‌وه بوون ،دوای ماوه‌یه‌ک بانگیان کرد وهاته لایه‌وه ،دوای هه‌واڵ پرسین ،لێمان پرسی وه‌زعتان چؤنه وتی [ ئه‌گه‌ر ئه‌بو ریشه وازمان لێ بێنێت ،هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه ، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئامری قوه‌ی مدرعات بووله که‌رکوک وتی [ ما تمر قافله مدرعات الا ابو ریش یضر بها و ئنهزم]
له کچانه‌وه بوو به …….نیشتیمان
نیشتیمان خان هاوسه‌ری به‌وه‌فای مامه ریشه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ژیانی خۆیی ومامه ریشه‌و ه ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد:
ده‌مێک بوو مامه ریشه به ته‌مای من بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی ببم به‌هاوسه‌ری،ئێواره‌یه‌ک به‌میوانی رووی کرده ماڵمان ،له‌وکاته‌دا من خه‌ریکی لفکه چنین بووم ،به گه‌رمه‌وه به‌خێرهاتنم کرد،زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی قوڵی پڕله هه‌ستی خۆشه‌ویستیم له روخساریا خوێنده‌وه، گوێم لێ بوو له ژووره‌وه به باوکمی وت [ مام حه‌سه‌ن ده‌مکه‌ی به کوڕی خۆت، ئه‌وا کچانم ده‌وێت ] باوکم ووتی [ پێشکه‌شت بێت]،دایکم له سه‌ره‌تادا پێ ی ناخۆ ش بوو.ووتی[که‌س ناتوانێت کچ بدات به مامه ریشه ]،ووتی[کچه‌که‌م ده‌فه‌وتێت ] باوکم وو تی [ من خۆم پێم خۆشه‌و به‌ڵێنم به مامه ریشه داوه وخاوه‌نی قسه‌ی خۆمم ] .دواتر باوکم رووی کرده من و ووتی [ها کچم تۆ ده‌ڵێیت چی ؟.منیش ووتم : [باوکه تۆ گه‌وره‌و سه‌روه‌ریت ، گه‌ر تۆ رازی بیت منیش شوی پێ ده‌که‌م ،له‌وکاته‌ی بووم به هاوسه‌ری ،هه‌میشه هه‌ر له شه‌ڕوپێ کداداندا بوو، له گوندی خاڵۆ بازیانی دابووین ،4 رۆژ بوو ،زه‌ماوه‌ندمان کردبوو، له رێگای قه‌ره‌هه‌نجیر – که‌رکوک له قافڵه‌یه‌کی دا ، نیشتیمان خانیان له گوندی قه‌ره‌تاموره‌وه گواسته‌وه بۆ گوندی تاڵه‌بان بۆ مامه ریشه بوو به هاوسه‌ری ، دواتر ماڵیان چووه [قرخ،ته‌کیه‌ی جه‌باری .شێره ده‌ره، ئۆمه‌ر گه‌ده] ،به‌ڵام زیاتر له گوندی خاڵۆ بازیانی مانه‌وه ،هه‌رکاتێ مامه ریشه چالاکیه‌کی بکردایه .،پێشمه‌رگه‌یه‌کی ده‌نارد به‌دوای نیشتیمان خان دا که خۆی بشارێتوه…..هه‌رکاتی مامه ریشه چپه چپی بکردایه نیشتیمان خان ده‌یزانی ئه‌وه نه‌خشه‌وپلانی زه‌بر وه‌شاندنه له دوژمن بۆ پێشمه‌رگه‌کان دیاری ده‌کات .نیشتمان خان مامه ریشه‌ی بێ سنوور خۆش ده‌ویست ، له‌کاتی قسه‌کردنه‌که‌دا،که‌پرسیارم رووبه روو ده‌کرده‌وه ده‌وه‌ستا وهه‌ناسه‌یه‌کی قوڵی هه‌ڵده‌کێشا ،له رووخساریدا چیرۆکی خۆشه‌ویسته‌یه‌کی پڕ له نهێنی په‌نهان ده‌خوێنرایه‌وه،پێ ی وتم [ناتونم ئاماژه‌ی پێ بکه‌م ، وه‌ک خۆی ده‌ری ببڕم.مامه رێشه به جۆرێک عاشقی من ببوو ، به‌جۆرێک منی خۆش ده‌ویست.ناوه‌که‌می له کچانه‌وه گۆڕی به نیشتیمان، ئه‌و نیشتیمانه‌ی که گیانی خۆی وهاوڕێ کانی پێ به‌خشی، ئه‌و کاته‌ی زه‌بری له دوژمن ده‌دا زۆر هێمن بوو، هه‌موو روخساری شادمانی بوو. گه‌رماوه‌یه‌ک نه‌به‌ردی وچالاکی نه‌کردایه ،نه‌چوبوایه بۆ شه‌ڕوبۆسه‌ی بۆدوژمن دانه‌نایه ،هه‌ستم ده‌کرد .دڵ ته‌نگه وبێزاره،که له شه‌ڕه‌کان ده‌گه‌ڕایه‌وه ،پێشمه‌رگه‌کانی کۆده‌کرده‌وه ،به‌وردی باسی شه‌ڕ ه‌که‌یان ده‌کرد ،هه‌مو هه‌ڵه‌و که‌م کوڕییه‌که‌نیان ده‌خسته روو؛ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌پێشمه‌رگه‌کا نی که‌رتی 4ی جه‌باری شه‌هید ببوایه ،به به‌رده‌وامی ناوی شه‌هیده‌که‌ی له سه‌ر زمان بوو،تا تۆڵه‌ی نه‌کردایه‌ته‌وه ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت ].
پیلانه‌که
رژێم ده‌مێک بوو هه‌وڵی له ناو بردنی مامه ریشه‌ی ده‌دا ، له‌ئیستخباراتی سه‌ربازی گشتی یه‌وه ،پیلانه‌که نه‌خشه‌ی بۆ کێشرابوو.به‌پێ ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له‌سه‌رچاوه جیاجیا کانه‌وه بۆ یان هات وو،[رژێم 40 هه‌زار دیناربۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه دیاری کردبوو،فه‌یله‌قی یه‌ک [مقه‌ده‌مێک ] و[رائیدێکی ] له به‌شی حه‌ره‌کات بۆ ته‌رخان کردبوو،رۆژانه به‌پێ ی روداوه‌کان کات و شوێنه‌کانی مامه ریشه‌یان ده‌ست نیشان ده‌کرد،له سه‌ر نه‌خشه‌ی ناوچه‌که بۆ ئه‌م پیلانه‌ش[ ته‌حسین شاوه‌یس] و [که‌ریم محێ دین] ناسراو به [ئاگر] له گه‌ڵ [کاکل ڕه‌حیم دۆینه]یان بانگ کردبوو بۆ[ گامێشچییه‌کان ] و پێ یان وتبوون ،هه‌وڵ بده‌ن خۆتان بگه‌یننه لای مامه‌ریشه و پێ ی بڵێن [ته‌حسین شآوه‌یس ]زۆر بێزاره له‌م گفتۆ گۆیه ،ده‌یه‌وێت خۆی پاک بکاته‌وه‌وله‌رێگه‌ی مامه ریشه‌وه په‌یوه‌ندی بکات به [ی.ن. ک] ،که‌ریم محێدین ده‌سڵه‌مێته‌وه وکشایه‌وه،به‌ڵام کاکل ره‌حیم دۆینه ئاماده‌یی خۆیی نیشانده‌دا ، کاکل دۆینه ئه‌ڵقه له گوێ ی ته‌حسین بوو،سه‌ربه ئیستخبارات بوو ،ته‌حسین له رێگه‌ی کاکل دۆینه‌وه په‌یوه‌ندی کرد به مامه ریشه‌وه،یه‌که‌م جار مامه ریشه به مۆستا ئه‌حمه‌د گۆگجه‌یی وتبوو: با بچین بۆ سه‌ردانی ته‌حسین شاوه‌یس له ماڵی خۆیان، ئه‌وقبوڵی نه‌کرد رۆژێکی تر مامه ریشه‌و محسین بی که‌ی سی و سه‌ردارو فه‌تاح باوایی و مه‌جید کۆمه‌ڵه به ئوتۆمۆبیله‌که‌ی خۆی بردبوو بۆ مالی ته‌حسین شاوه‌یس ،فه‌تاح باوایی وتی[ شه‌و بووله هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی دا هه‌ستم کرد ته‌حسین نیازی خراپه ،به‌یانیه‌که‌ی ویستمان بگه‌ڕێینه‌وه ،ئه‌وان ئێمه‌یان ره‌وانه کرد ، بینیمان که‌میی نیان له سه‌رجاده‌ی له‌یلان – که‌رکوک داناوه ،که به‌ته‌نیشت گامێشه‌کانا تێ په‌ڕین ، مامه ریسه زۆر به‌وریایی به ته‌حسین ی وت : [ده‌بێت له گه‌ڵمانا سواری ئوتۆمۆ بیله‌که بیت ]، ته‌حسین دۆش داماو به ناچاری له گه‌ڵ مامه ڕیشه‌دا سوار بوو،که گه‌یشته نزیک یه‌که‌م که‌مین . یه‌کێک له جاشه‌کانی بانگ کردوچرپاندی به گوێ ی‌دا که به‌خێرایی نهێ نییه‌که بگه‌یه‌نێت ، دوای ئه‌وه به‌درێژایی 2کیلۆ مه‌تر که‌مینه‌که نه‌ما له‌سه‌ر رێگاکه ،دیار بوو ئه‌مه نهێنی خۆیان بوو،ته‌حسین ئاڕ پی جی یه‌کی به‌مامه ریشه فرۆشت به 2 هه‌زار دینار ، دوای ئه‌وه رۆژێک مامۆستا ئه‌حمه‌د گۆگجه‌یی وشێرزاد موه‌فه‌ری کرده لای ئازادی سه‌گرمه سه‌رتیپی 57 ی سه‌گرمه ، له‌وی ئازدی سه‌گرمه 2 هه‌زار دیناره‌که‌ی دایه ده‌ستیان و وتی [بیده‌ن به مامه ریشه بۆ ئه‌و ئار پی جی یه‌ی که کڕیویه‌تی بۆ که‌رته که‌ی].
دوای چه‌ند مانگێک له‌گفتۆ گۆی نێوان [ی ن ک] و [رژێم ] ، جه‌ند کێشه‌یه‌ک له سنوری که‌رتی جه‌باری سه‌ری هه‌ڵدا ،.مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین و[م .س]پیان باش بوو .،مامه‌ریشه بهێننه نزیک جۆیان ،بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی مامه ریشه بپارێزن، ئه‌وان زانیاریان پێ گه‌یشت بوو .که‌رژێم به‌رنامه‌و پیلانی هه‌یه بۆمامه‌ریشه ،به‌ڵام مامه ریشه دڵ ساف و پاک بوو ، به پێجه‌وانه لێکی دایه‌وه، له گوندی [گرژه ] دانه‌نیشت گه‌ڕایه‌وه بۆسنووری که‌رتی 4ی جه‌باری
نه‌وشیروان مسته‌فا نامه‌یه‌کی بۆ ئازادی سه‌گرمه سه‌رتیپی 57ی سه‌گرمه ناردبوو[نابێت به هیچ جۆرێک رێگه به مامه ریشه بده‌یت ته‌حسین شاوه‌یس ببینێت ].
ئازادی سه‌گرمه سه‌رتیپی 57 ی سه‌گرمه له باره‌ی مامه ریشه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد:
رۆژێک مامه ریشيه سه‌ردانی کردم وتی [ته‌حسین شاوه‌یس جوابی ناردوه .ده‌یه‌وێت په‌یوه ندیت پێوه بکات ،ده‌ڵێت [ته‌نیا تۆ وئازادی سه‌گرمه دڵسۆزی کوردن]منیش پێم وت [ریشه زۆر وریابه،ئه‌ویش وتی [ به خوا به راستی یه‌تی ] ،دوای ماوه‌کی تر ئازادی سه‌گرمه وهوشیاری ساڵح ره‌فعه‌ت لێپرسراوی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی 57 ی سه‌گرمه به جه‌وله چونه ماڵی مامه رێشه ،دوای نان خوارن به‌ره‌و خالۆبازیانی به‌رێکه‌وتن .
ئازادی سه‌گرمه‌و مامه ریشه له پێش ئۆتۆمۆبیله‌که‌وه دانیشتبوون له رێگا مامه ریشه وتی [ته‌حسین ده‌ڵێت ریزم هه‌یه بۆ ئازادی سه‌گرمه‌و ده‌مه‌وێت چاوم پێ ی بکه‌وێت ]
ئازادی سه‌گرمه وتی [ کاکه گیان ئه‌و جاشه‌ولای دوژمنه،هه‌موو ده‌زانین چۆنه،ئێمه‌ش پێشمه‌رگه‌ین وشۆڕشگێڕین ،ناچێن بۆ لای ئه‌و ،ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیشی هه‌یه ،با ئه‌و بێته گوندێکی سنووری تیپه‌که‌مان ].وتی [ئاخر با بچین ……….] زۆرم به‌لاوه سه‌یر بوو،بۆ مامه ریشه سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی بچین بۆ لای ،دیار بوو ئه‌وته‌حسینه زۆڵه .سینارۆیه‌کی وای داڕشتبوو مامه‌ریشه‌ی وا لێ کردبوو بروای پێ بکات ،دیاربووته‌ڵه‌که‌ی ئیستیخباراتی سه‌ربازی گشتی وفه‌یله قی یه‌ک بۆ هه‌ردوو کمان دانرا بوو.
له 24/ 1/1984 مامه ریشه‌وئه‌وان له گوندی قایش پاشا ده‌بن،کاکل دۆینه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لایان ،هه‌ندێ قسه بۆ مامه ریشه ده‌کات و ده‌روات ،دوای نیوسه‌عاتی تر به بێ ئوتۆمۆبیل ده‌گه‌ڕێته‌وه،به مامه ریشه ده‌ڵێت [ ئۆتۆمۆبیله‌که‌یان لێ سه‌ندوم ،وتیان تۆ لای مامه ریشه بویت ] به‌لام له راستی دا .کاکل دۆینه لای ته‌حسین ه‌وه‌هات بوو،وتبوی ته‌حسین ده‌یه‌وێت بتبینێت،کاکل گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی خۆی دابنێت و له گه‌ڵ مامه ریشه‌دا سه‌ربکه‌وێت . مامه ریشه وتی: موحسین ئوتۆمۆبیله‌که‌ی خۆت بهێنه،با بچین ئه‌و ئوتۆمۆبیله‌که‌ی کاکل وه‌ربگرینه‌وه،له‌و کاته‌دا مامه ریشه ده‌مانچه‌که‌ی خۆی کرد بوه‌و تفه‌نگی پێشمه‌رگه‌یه‌کی کرد شان،کاکل ده‌مانچه‌که‌ی لێ وه‌رگرت،وتی [منیش ده‌مانجه‌که‌ی تۆده‌هێنم ،]مامه‌ریشه ده‌مانچه‌که‌ی لێ سه‌نده‌وه‌و دابوی به‌پێشمه‌رگه‌یه‌ک و وتبووی [کاکل با ده‌مانچه‌که‌م نه‌فه‌وتێ [وه‌ک دڵی خه‌به‌ری دابێ ] سواری ئۆتۆمۆبیله‌که بوون ،نزیک شوێنی که‌مینه‌که بوونه‌وه.له خوار ئاوایی [قازان بڵاخ]،له په‌نا بینایه‌کی کۆن که هی کوره ی گه‌چه‌کان بوو،پشتی بیناکه چاڵ بوو،له به‌رده‌م چاڵه‌که‌دا ریزێک ژاڵه‌ی چڕ هه‌بوو،ئه‌ودیوی لێوه ، دیار نه‌بوو ، چه‌ند سه‌د مه‌ترێک پێش که‌مینه‌که کاکل به بیانوی ئه‌وه‌ی که [ خه‌ڵکی ناسرای له گه‌ڵ دایه وبۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ناسن .له ئۆتۆمۆ بیله‌که دابه‌زی بوو] موحسین بی که‌ی سی ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی لێ ده‌خوری .مامه ریشه له پێشه‌وه بوو، سه‌ردار له‌دوای ئۆتۆمۆبیله‌که‌وه سوار ببوو،هه‌ر که گه‌یشتنه ناو که‌مینه‌که ،جاشه‌کان ده‌ستڕێژیان لێ کردبوون، موحسین بی که‌ی سی به سه‌رسوکانه‌که‌وه به‌رکه‌وتبوو،سه‌ردار هه‌وڵی دابوو خۆی هه‌ڵ بداته خواره‌وه . بواریان نه‌دابوو، مامه ریشه نزیکه‌ی 3 مه‌تر له ئۆتۆمۆبیله‌که‌وه دوورکه‌وتبووه،یه‌ک سه‌لیه بی که‌یسی یان نابوو به سه‌رییه‌وه ،ژێر سه‌ری چاڵ کردبوو،مۆخی سه‌ری تیا به جێ مابوو،شریتێکی بی که‌یسی یان له سه‌ردڵی به جێ هێشتبوو.