كارزان ياسين
مام جەلال باسی پەکەکە دەکات : داوامان لێ‌كردن سیاسه‌تى (كه‌رى دێزه) به‌كار نه‌هێنن و سیاسه‌تێكى ژیرانه به‌كار بێنن، وتیان نا.
له 28ى ئه‌یلوولى 1992دا، جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به یاوه‌رى نه‌وشیروان مسته‌فا جێگرى ئه‌وكاتى سكرتێرى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانى و رێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئێسته‌دا، له دانیشتنى ژماره 35ى په‌رله‌مانى كوردستاندا، وتارێكى دوور و درێژى له‌باره‌ى بارودۆخى كوردستان له قۆناغى دواى راپه‌ڕین و تێڕوانینى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به پێكهێنانى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى كوردستان خسته روو. وتاره‌كه‌ى مام جه‌لال پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بوو له‌و سه‌ردانه دیپلۆماسییه‌ى كه له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌مه‌به‌ستى مسۆگه‌ركردنى پشتیوانى بۆ ئه‌زموونى نوێى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیان دابوو. به‌شى زۆرى وتاره‌كه‌ى مام جه‌لال هه‌ڵوه‌سته‌كردن بوو له‌سه‌ر كێشه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان/په‌كه‌كه له باشوورى كوردستاندا كه بۆ یه‌كه‌م جار ده‌قه‌كه‌ى بڵاو دهكهينهوه.
خوشك و برایانى خۆشه‌ویست
په‌كه‌كه حزبێكى سیاسییه له كوردستانى توركیا، له دامه‌زراندنییه‌وه ماده‌یه‌كى هه‌بووه له پێڕه‌وى ناوخۆى خۆیدا كه به (ئیستیلاح)ى خۆیان راكردنى هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانى كوردستانه له شاخه‌كه‌دا، به‌ماناى دوژمنایه‌تى كردنى هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانى كوردستانى توركیا و ئێران و عێراق و سووریایه.
سه‌ره‌تا ئه‌مه له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تى (كوك) تووشى شه‌ڕى كردن و چه‌ندین كه‌سیان لێكدى كوشت، ئێمه‌ى كوردى عێراق به‌تایبه‌تى له‌و سه‌رده‌مه كه له شام بووین، له‌گه‌ڵ حزبى شیوعى عێراقى و سوورى كه‌وتینه به‌ینیان و توانیمان براكوژییهكه كۆتایى پێ بهێنین.
په‌كه‌كه ئه‌و ماده‌یه‌ى له پڕۆگرامه‌كه‌یدا هه‌ر لا نه‌برد، كه ده‌ستیان به كار كرد هه‌موو لایه‌ك یارمه‌تیمان داون، چ پارتى چ یه‌كێتى، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى كه عه‌ره‌ب به میسالى دێنێته‌وه جه‌زاى سن و ماریان داینه‌وه.
له نووسینه‌كانیاندا هێرشى زۆر ناڕه‌وامان ده‌به‌نه سه‌ر. هه‌موو سه‌ركرده‌كانى كوردى عێراقى به جاسووس و خائین و نۆكه‌ر و جاش و كرێگرته‌ى بێگانه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
به‌نده‌ى موخلیستان ناوى له لیستى نۆكه‌رانى هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كاندا هه‌یه لاى ئه‌وان، هه‌روه‌ها براى خۆشه‌ویستمان كاك مه‌سعوود ئه‌وه خۆتان ده‌زانن هه‌میشه به‌ر شاڵاوى هێرشیان كه‌وتووه، لاى ئه‌وان هه‌موو حزبه‌كانى كوردى توركیا خائینن و نۆكه‌رى (میت)ن. به‌پێى گوته‌ى ناڕه‌واى ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه سه‌ر لێشێواوه هه‌موو حزبه‌كانى كوردستانى سووریاش هه‌مان شتن.
سه‌یر له‌وه‌یه له‌كاتێكدا په‌كه‌كه هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى جاسووسى سووریا و عێراق و ئێران ده‌كا و دژایه‌تى حزبه‌كانى ئه‌م وڵاتانه ده‌كه‌ن، پێیان ره‌وا نابینن وه‌ك حزبێكى نیشتمانى خه‌ڵكى كوردستانیش باسیان بكرێت.
به‌راستى هه‌وڵێكى زۆرمان له‌گه‌ڵ دان تا بیان هێنینه سه‌ر رێى راست. چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كردن، دواجار وهفدێكى به‌ره‌ى كوردستانى به به‌نده‌ى موخلیستانهوه زیارهتمان كردن و رێككه‌وتین، هێشتا مه‌ره‌كه‌بى نووسینه‌كانمان وشك نه‌بووه‌وه ده‌ستیان به هێرش كرده‌وه، به‌تایبه‌تى له كۆڕه‌وه‌كه‌دا، به مه‌سه‌له‌یه‌كى زۆر ناڕه‌وا ئه‌مه‌یان قۆسته‌وه و به‌هه‌لیان زانى، گوتیان ئه‌مه هه‌موو ته‌واو بوون و خیانه‌تیان كرد و ته‌نانه‌ت گوته‌كانى حكوومه‌تى عێراقیان له دژمان دووپات ده‌كرده‌وه، جارێكى تر كه‌وتینه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان و وتمان ئه‌مه كارێكى هه‌ڵه‌یه و ناڕاست و ناڕه‌وایه و وتیان باشه!
پێمان وتن له كوردستانى عێراقدا جووڵانه‌وه‌یه‌كى رزگاریخوازى به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌چێ و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى له كوردستانى عێراق به‌ده‌ست دێت، سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانى تر و بۆ هه‌موو دیموكراتخوازانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
بۆ كۆنگره‌ى (ی. ن. ك) داوه‌تمان كردن تا به‌شێوه‌ى دیمو‌كراتى مه‌سه‌له‌ى كورد له توركیا باس بكرێت و چاره‌یه‌كى بۆ بدۆزرێته‌وه و یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى پرۆسێسى دیمو‌كراتى بده‌ن له توركیا و یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى ئه‌و باڵه بده‌ن كه له كۆمه‌ڵى توركیا داواى چاره‌سه‌رى ره‌واى مه‌سه‌له‌ى كورد ده‌كا له‌ناو قه‌واره‌ى توركیایهكى دیموكراتدا، له وه‌ڵامدا گوتیان باشه وا ده‌كه‌ین، كه‌چى پاش دوو هه‌فته له جیاتى وه‌ڵامه‌كه‌یان، جنێو و قسه‌ى ناشیرینیان پێ وتین و هه‌موویان به خائین له قه‌ڵه‌م داین.
ئه‌و وهفدهى كه له كۆنگرێسى (ى. ن. ك) به‌شدارى كرد، دواى پیرۆزبایى كردن كه‌وته هێرش بردن و په‌لاماردانى سه‌ركردایه‌تى (ى. ن. ك) و داواى له كۆنگرێس كرد كه (ته‌مبێ)یان بكات و لایان ببات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر به پێكه‌نین و خۆشییه‌وه ئه‌و منداڵبازاڕییهى ئه‌وانمان وه‌رگرت، دیسان ئامۆژگاریمان كردنه‌وه، پێمان وتن كاكینه ئێوه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چن، سیاسه‌تى تیاچوونى خۆتان په‌یڕه‌و كردووه، داوامان لێ‌كردن سیاسه‌تى (كه‌رى دێزه) به‌كار نه‌هێنن و سیاسه‌تێكى ژیرانه به‌كار بێنن، وتیان نا. (ئه‌م به‌هاره ئه‌م رابووین چێتكهین، جمهوریه‌تى بادینان و بۆتان داده‌نێین)، وتمان كاكه رابوون علمه، ئێوه خۆتان به ماركسى-لینینى ده‌زانن، ماركسیزم له‌سه‌ر رابوون كتێبى نووسیوه، جۆره‌ها مه‌رجى ئیقلیمى و ده‌ولى و مه‌وزوعى هه‌یه، راپه‌ڕینى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان به‌رى سى ساڵه‌ى خه‌باتى (پ. م)ه، له ئه‌نجامى شكانى عێراقه له شه‌ڕى كه‌نداودا، ئه‌مه به گاڵته نه‌بووه.
ئه‌م قسانه به مێشكیاندا نه‌چوو و نه بایان پێدا هات نه باران، ملیان نا تا له نه‌ورۆزدا (جمهوریه‌تى بادینان و بۆتان دروست بكه‌ن)!! ئه‌نجامه‌كه‌شى كاره‌ساتێكیان به‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردستانى توركیا هێنا، سه‌دان كه‌سیان لێ به كوشت دان و هه‌لێكى باشیان له‌بار چوواند.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا وه‌كو خۆتان ده‌زانن سیاسه‌تى ئێمه دژایه‌تى كردنى شه‌ڕى براكوژییه، دژایه‌تى كردنى به‌كارهێنانى توندوتیژییه له نێوان حزبه كوردستانییه‌كاندا.
ئێمه‌ى كوردى عێراق هه‌میشه هاوكارى و هاوخه‌باتى و یارمه‌تیدان و پشتیوانى كردنى هێزه‌كانى به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستان بووین، بۆیه هه‌وڵمان دا دیسان به‌خۆشى ئه‌و مه‌سه‌له‌یان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌تایبه‌تى مه‌سه‌له‌ى بوونیان له‌سه‌ر سنووره‌كانى كوردستانى عێراق، كه ئه‌مه به فیتى دوژمنانه و بۆ تێكدانى ئه‌و تاقیكردنه‌وه دیموكراسییه‌یه كه له كوردستانى عێراقدا هه‌یه، بۆ فه‌شه‌ل پێهێنانى په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه و له‌باربردنى ئه‌و هه‌له مێژووییه‌یه كه بۆ كوردى عێراق ره‌خساوه.
نموونه‌یه‌كتان بده‌مێ، ئه‌مانه له ئێرانیش هه‌نه له سووریاش هه‌نه، له هیچ یه‌كێك له‌و جێگایانه ناڵێن ئێمه له كوێین، به‌ڵام بۆ كوردستانى عێراق رۆژنامه‌نووسى تورك دێنن و ده‌یانبه‌نه شوێنه‌كانى خۆیان. ها فه‌رموون من وا له برادۆستم… له نێروهورێكانم… له زاخۆم، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ره‌سمه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه و بڵێن: په‌رله‌مان و پارتى و یه‌كێتى رێگایان ده‌ده‌ن له خاكى خۆیان بمێننه‌وه و بێن سه‌رباز و پۆلیسى ئێمه بكوژن.
خۆزیا شه‌ڕه‌كانیشیان نه‌ختێ ژیرانه بووایه، ده‌چن ئه‌ندازیارێك ده‌كوژن كه هاتووه له پرۆژه‌یه‌كى كوردستانى توركیا ئیش بكات، سه‌ربازێكى بێ چه‌ك كه له ئیجازه ده‌گه‌ڕێته‌وه له پاس داده‌به‌زێنن و ده‌یكوژن، چه‌ندان جار پێمان وتوون براینه ئه‌م كاره بۆ سومعه‌ى كورد خراپه.
ئێمه له راپه‌ڕیندا سه‌دان ئه‌فسه‌رى عێراقیمان به‌دیل گرت كه هه‌ندێكیان دژى خه‌ڵكى كوردستان تاوانیشیان كردبوو به‌خۆشى و سه‌لامه‌تى ئیزنمان دان، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه به سزاى گه‌ل و شۆڕش گه‌یه‌ندران كه له ئه‌من و ئیستخبارات تاوانى پیسیان كردبوو.
بۆ كورد له ده‌ره‌وه تۆمه‌تى زۆر ناشیرینیان دروست كردووه، یه‌كێك له تۆمه‌ته هه‌ره ناشیرینه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه تیرۆره، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له دنیا جگه له په‌كه‌كه شتێك نه‌ماوه تۆمه‌تى ئیرهابى بدرێته پاڵ كه هێزێكى كوردییه، كابرایه‌كى ئه‌وروپیش ناتوانێ ئه‌و فه‌رقه بكات و زه‌ڕه‌بین دانێ له نێوان PKK و PUK و PDK و وا ده‌زانێ ئه‌مه كورده و پێى ده‌ڵێن ئیرهابى كوردى.
له‌كاتێكدا كه كورد پشتیوانى دنیاى هه‌یه ناوبانگێكى خراپى بۆ دروست ده‌كه‌ن، پاش دانانى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت دنیا داوامان لێ ده‌كات كۆنتڕۆڵى وڵاتى خۆمان بكه‌ین، یه‌كه‌م (مبڕڕ)ى له‌دایكبوونى حكوومه‌ت له دنیایدا ئه‌وه‌یه ئه‌من و ئاسایش جێبه‌جێ بكات، ئه‌گینا هه‌قى نییه به‌خۆى بڵێ حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر ئێوه حكوومه‌تن به‌پێى یاساى ده‌ولى له وڵاتى خۆتان له‌گه‌ڵ ده‌ور و جیران ره‌فتار بكه‌ن، هیچ كه‌سێك رێى نییه له وڵاتى خۆى به ئاشكرا چه‌كدار به‌گژ وڵاتێكى جیرانى خۆیدا بكات، كۆمارى كوردستانى سه‌ربه‌خۆش هه‌بێ ئه‌و هه‌قه‌ى نییه، چ جاى ئه‌وه‌ى ئێمه داواى فیدراڵ ده‌كه‌ین له عێراقدا.
ئه‌وه ئێران (60) ملیۆنه، وه‌زیرى ناوخۆى توركیا ده‌چێ بۆ ئێران، پێى ده‌ڵێن: په‌كه‌كه لێره نین و ئاگامان لێیان نییه و ماوه‌یان ناده‌ین، سووریاش هه‌روا ده‌ڵێت، ته‌نیا دێنه كوردستانه‌كه‌ى ئێمه و به ئاشكرا ده‌ڵێن ئێمه لێره‌ین.
ده‌ڵێن كوردستان كوردستانه. باشه بۆچى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق هاوكارى ده‌كه‌ن؟ بۆچى هاوكارى جه‌لادى خه‌ڵكى كوردستانى عێراق ده‌كه‌ن؟ بۆچى رێگا ده‌گرن و لێناگه‌ڕێن یه‌ك مانگه ئازووقه بێت؟ تا نرخ به‌رز بووه‌وه و بووه قات و قڕى. به‌ڵگه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه له بادینان گیراون و په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق هاوكارى ده‌كات بۆ لێك هه‌ڵوه‌راندنى (پ. م)ى پ. د. ك، ئایا ئه‌مه‌یه كوردایه‌تى؟ ئه‌مه‌یه كوردستانى بوون!؟
بۆ كوردستانى بوون، كه‌س ناتوانێ موزایه‌ده له‌سه‌ر كوردى عێراق بكات، حزب نییه له‌كاتى پێویستدا یارمه‌تیمان نه‌دابێ، هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانى كوردستانى توركیا له وڵاتى ئێمه‌ن و سه‌ر سه‌ر و سهرچاومانن، به یهكێكیانمان نه‌وتووه به‌رى چاوت به كله.
پاش 32 ساڵ شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌رى و قوڕبه‌سه‌رى و ماڵوێرانى ئینجا خه‌ڵكى كه‌ش (خه‌ڵكى تریش) له كۆڵ ده‌كه‌ین و به‌خۆشى و به‌ڕووى گه‌شه‌وه پێشوازییان لێ ده‌كه‌ین، كێ ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه كردووه و له چ وڵاتێكدا و بۆ كێ كراوه؟ پاداشتهكهمان ئه‌وه بێ ئه‌و ته‌جره‌به دیموكراسییهمان لێ تێك بده‌ن، په‌رله‌مانه‌كه‌مان لێ بفه‌وتێنن؟
دواى ئه‌م هه‌مووانه داواكاریمان له په‌كه‌كه ئه‌وه بووه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ وه‌ك هێزێكى سیاسى له كوردستانى عێراق بمێننه‌وه گله‌ییمان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ شۆڕش بكه‌ن با له وڵاتى خۆیان بیكه‌ن و ئینشائه‌ڵا ده‌بوون به والى سنه، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ یارمه‌تى كوردى عێراق بده‌ن با له سه‌رمان راوه‌ستن ساڵێك دوو ساڵ تا ئه‌و تاقیكردنهوهیهمان گه‌شه ده‌كا و ده‌چه‌سپێ بۆ سه‌رخستنى خه‌باتى ئێمه خه‌باتى چه‌كدارانه‌ى خۆیان رابگرن و یارمه‌تى هێزه دیموكراته‌كانى تورك بده‌ن تا چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌كه‌یان ده‌دۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نایانه‌وێ گوڵ بن، تكا ده‌كه‌ین كه دڕكیش مه‌بن، فه‌رموون ناوچه سنوورییه‌كان جێ بێڵن.
بۆ ئه‌وه‌ى ئێوه بزانن ئه‌م راستییه‌مان به برا كورده‌كانى توركیا وتووه، كاك مه‌سعوود و به‌نده‌ى موخلیستان له‌گه‌ڵ نائیبهكانى كوردستانى توركیا دانیشتین، جارێكى تر له‌سه‌ر داواى كاك مه‌سعوود دیسان له‌گه‌ڵیان دانیشتمه‌وه، هه‌موویان له‌گه‌ڵ ئێمه له‌و رایه‌دا بوون كه ده‌بێ په‌كه‌كه سنووره‌كانى كوردستانى عێراق جێ بێڵێ و بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌ڕى چه‌كدارى رابگرێ. ئێمه وتمان ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان راگرت سه‌رچاومان با هێزه‌كانیان بێننه كوردستانى عێراق و له ناوچه‌یه‌ك دانیشن، به‌ڵام نابێت له‌سه‌ر سنوور قهرهقۆلێكى توركى بداته به‌ر ته‌قه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكرى تورك بێت و بۆردمانى سه‌ر سنوور بكات 200 هه‌زارى له سه‌ربازه‌كانى مۆڵ كردووه له زاخۆوه تا دیانا بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌ى ئه‌منى خۆى بپارێزێت.
سه‌رنجتان بۆ خاڵێكى تریش راده‌كێشم، ئێستا له توركیا حهملهیهكى گه‌وره‌ى توندى حكوومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ شۆڤێنییه‌كانى تورك له كایه‌دایه، حكوومه‌تى عێراق به‌هۆى سهفیرهكهى نامه‌ى بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا نووسیوه و ده‌ڵێن ئێمه ئاماده‌ین دوو شتتان بۆ بكه‌ین، هه‌موو پێویستى توركیا له نه‌وت به خۆڕایى دابین بكه‌ین، دووه‌م، رێمان بده‌ن بێینه‌وه سنووره‌كان له یه‌ك هه‌فته‌دا سنوورتان بۆ داده‌خه‌ین و لێ ناگه‌ڕێین قووش تێپه‌ڕێ، ئه‌مه ئێستا له په‌رله‌مانى توركیا باسى لێوه ده‌كرێ، حزبى ئه‌جه‌وید و رهفاهى ئیسلامى باسى ده‌كه‌ن به ئاشكرا ده‌ڵێن ئه‌وا كوردستان بوو به ده‌وڵه‌ت و ئه‌و هێزه‌ى هاوپه‌یمانان كه له ئینجهرلیكه بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردییه‌یه، ده‌وڵه‌تى كوردى ئه‌مرى واقیعه و بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ سه‌دام رێك بكه‌وین و ئه‌و دوو شته‌مان بۆ جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌وه كوردستانى عێراق بووه‌ته مۆڵگه‌ى په‌كه‌كه و له‌وێوه هێرشمان بۆ دێنن، به‌مه خه‌ڵكیان له كورد ورووژاندووه تا واى لێهات به حاڵه حاڵ په‌رله‌مانى توركى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزى هاوپه‌یمان دا.
من و كاك مه‌سعوود هه‌ژده نایبمان قایل كرد بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، كه بزانن له‌ولاش كارى په‌كه‌كه له خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى عێراقه.
بۆیه رامان سپاردوون به‌خۆشى به‌یانێك ده‌ربكه‌ن و رێگاى ئاشتى بگرنه به‌ر و كوردستانه‌كه‌ى ئێمه له چه‌كدارى خۆیان پاك بكه‌نه‌وه و ئێمه ناتوانین هه‌تا سه‌ر له‌ناو حكوومه‌تدا یان حكوومه‌ت به‌سه‌ر حكوومه‌تدا قبووڵ بكه‌ین.
خوشك و برایانى خۆشه‌ویست
دوا بڕیارى په‌رله‌مانى ئه‌وروپى له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى كوردستان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ له هه‌موو به‌شه‌كاندا مافى مرۆڤ هه‌بێت و له بڕگه‌یه‌كدا دژ به تیرۆریستى په‌كه‌كه‌ن، بۆیه ناچارین ئه‌و به‌ڵایه له كۆڵ خۆمان بكه‌ینه‌وه، خوا بكات به خۆشى له كۆڵمان ببێته‌وه، ئه‌گینا ناچار ده‌بین به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌سكه‌وته‌كانمان بپارێزین.
مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى كوردستان له‌به‌ر ده‌ممان قووت ده‌بێته‌وه له‌و به‌شه‌ى كوردستانى خۆمان هه‌میشه پێشوازى گه‌رممان له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانى به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستان كردن و باره‌گا و چاپه‌مه‌نییان لێره‌یه، رادیۆیان لێره‌یه و پێشمه‌رگه‌یان له‌سه‌ر سه‌ر و چاومانن، به‌ڵام هه‌قى خۆمانه له‌و برایانه‌مان داوا بكه‌ین ئه‌وانیش ئه‌ركى سه‌رشانیان به‌رامبه‌ر ئێمه جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌میش یارمه‌تیدانمانه بۆ سه‌رخستنى ئه‌و تاقیكردنه‌وه دیموكراسییه كه له كوردستانى عێراق گه‌شه ده‌كات و دنیا پێشوازى لێ ده‌كات.
رۆژى ئه‌وه هاتووه به بیر ئه‌و برایانه‌مان بێنینه‌وه كه ئه‌وانیش ئه‌ركى نیشتمانی‌یان له‌سه‌ره و ده‌بێ یارمه‌تیمان بده‌ن، وڵاتى ئێمه كاول بووه، دێهاتمان سووتاوه، ئابووریمان له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵته‌كاوه، ئه‌نفالمان به‌سه‌ر هاتووه و كیمیاباران كراوین، وا سه‌ر له‌نوێ كورده‌وارى رێك ده‌خه‌ینه‌وه، له‌م كاته‌دا پێویستمان به یارمه‌تى براكانى به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستان هه‌یه، ئه‌مه ئه‌ركى هه‌موو كوردێكى دڵسۆزه.
هیوادارین برا كورده‌كانى توركیا بتوانن سه‌ركردایه‌تى په‌كه‌كه قانیع بكه‌ن كه چى راست و باشه بۆ كوردایه‌تى و بۆ كوردستان بیكه‌ن.
ده‌مه‌وێ به بیرتان بێنمه‌وه كه پێویسته یاساى ئه‌وتۆ دابنێین تا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌په‌له جێبه‌جێیان بكات، به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵ كردنى سنووره‌كانى كوردستان، ده‌بێ كوردستان له‌و پاشاگه‌ردانییه رزگارى بێت، چى ده‌زگاى جاسووسى دنیا هه‌یه رووى كردووه‌ته كوردستان، جۆره‌ها (تى ئێن تى) و چه‌كى بكوژمان بۆ دێنن، جۆره‌ها تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه بۆ ناوبانگى په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ناوبانگى نه‌ته‌وایه‌تیمان زۆر خراپه، پێویسته سنووره‌كان كۆنتڕۆڵ بكرێن و هاتوچۆ سنوورى بۆ دابنرێ، وه‌كو چۆن ئێمه ده‌چین بۆ ئێران پێویستیمان به چه‌ندین به‌رگه و ره‌زامه‌ندى هه‌یه، ئه‌وا هاتنى هه‌ر یه‌كێكیش بیه‌وێ بێته ئێره پێویسته وابێت. ده‌مه‌وێ نموونه‌یه‌كتان بۆ بێنمه‌وه، له‌گه‌ڵ حزبى سۆسیال دیمو‌كراتى ئه‌ڵمانیا دانیشتین، پێیان وتین ده‌مێكه ده‌مانه‌وێ وهفدێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانى بنێرین بۆ كوردستانى عێراق، به‌ڵام له‌دواى رووداوه‌كه‌ى مه‌دام میتران نه‌مانتوانیوه وه‌فده‌كه قانیع بكه‌ین، پێویسته لێ نه‌گه‌ڕێین كه‌سانى وا بێن ماده‌ى (تى ئێن تى) دابنێنه‌وه و خه‌ڵك بكوژن، به‌تایبه‌تى ئه‌و په‌ناهه‌نده سیاسییانه‌ى له وڵاتى ئێمه ده‌ژین.
دابین كردنى ئاسایش له كوردستانى عێراق زیاتر په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران سه‌ر ده‌خات به‌تایبه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه تا ئێستا به ره‌سمى نه‌ناسراوه.
ئێمه مه‌به‌ستمان ده‌ست به‌ستنه‌وه‌ى برا تێكۆشه‌ره‌كانمان نییه، هه‌ر جارێك له هه‌ر به‌شێكى كوردستان لێیان قه‌ومابێت ئێمه به پیریانهوه چووین، به‌م دواییه كه تاوانێكى گه‌وره دژى حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران له به‌رلین كرا ئه‌میش شه‌هیدكردنى تێكۆشه‌رى ناسراوى كورد د. سادق شه‌ره‌فكه‌ندى و هاوڕێكانى بوو، هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانى كورستانى و ئێوه‌ش ناڕه‌زاییتان ده‌ربڕى و تازییهتان بۆ دانا و هاوده‌ردى و هاوخه‌باتى خۆتان ده‌ربڕى، ئه‌مه‌ش مایه‌ى شانازییه كه كوردى عێراق هێز و پشتیوانى ئه‌وانین.
بۆ برا كورده‌كانى كوردستانى توركیاش ئه‌گه‌ر خه‌باتێكى ره‌وا و ژیرانه و دیموكراتیانه بكه‌ن، هه‌مان یاریده‌ده‌ر و پشتیوان ده‌بین، ئه‌گه‌ر كه‌سانى سه‌ر لێ شێواویش بیانه‌وێت تاقیكردنه‌وه‌كه‌مان له‌بار ببه‌ن و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌مان لێ بسه‌ننه‌وه، ئه‌وا ماوه‌یان ناده‌ین و ئۆباڵهكهش له ئه‌ستۆى ئه‌واندایه و ته‌حه‌مولى هه‌موو ئه‌نجامێك ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: پڕۆتۆكۆلهكان، په‌رله‌مانى كوردستان، به‌رگى سێیه‌م، 1992، چاپى یه‌كه‌م، لاپه‌ڕه: 81 تا 87.