ئاڵای كوردستان
سه‌باح عه‌لی جاف
زانیاریه‌كان له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان زۆرن ، لێره‌دا ده‌كرێت هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م ئاڵایه‌ی ئێستا كه لای كوردان هه‌یه تا راده‌یه‌ك بخه‌یته روو به ئومێدی سود وه‌رگرتن ، لێره‌دا ته‌نها باس له ئاڵای كوردستان به كورتی كراوه له پاش بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا .
له 20 ی گوڵانی 1920 كۆمه‌ڵه‌ی ته‌شكیلاتی ئیجتیماعی كورد له كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان جیابووه‌یه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی ( ئه‌مین عالی به‌درخان ) و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه خاوه‌ن ئاڵایه‌ك بووه كه بۆ یه‌كه‌مین جار ( زنار سلۆپی ) یه‌وه له بیروه‌ریه‌كاندا باس له ئاڵای ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ده‌كات ، زنار له بیروه‌ریه‌كانیدا به‌م شێوه‌یه باسی ئه‌و ئاڵایه‌ی كردووه ” كۆمه‌ڵه‌ی هاوبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاڵای سێ ره‌نگی كوردستانی داناوه ، له‌سه‌ره‌وه ته‌خته‌یه‌كی سوور ، له ناوه‌ڕاستیدا ته‌خته‌یه‌كی سپی ، رۆژێكی پرشنگداری تێدایه ته‌خته‌ی خواره‌وه‌یشی سه‌وزه … وه‌ك ئاڵای نیشتمانی كوردان بڵاوكرایه‌وه ” .
جه‌مال نه‌به‌ز باس له‌وه ده‌كات له سه‌روبه‌ندی په‌یمانی سیڤه‌ردا ئه‌و ئاڵایه لای شه‌ریف پاشای خه‌ندان بووه ، سه‌باره‌ت به دروست كاری ئاڵای كوردستان و ره‌نگه‌كانی باس له‌وه ده‌كرێت كه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بووه به ناوی ( زه‌ینولعابدین ) ئه‌مه‌یش وه‌ك باس ده‌كرێت له ئاڵای سه‌رده‌می مادده‌كانه‌وه وه‌رگیراوه كه له سێ ره‌نگی سور و سپی و سه‌وز پێك هاتووه ، زه‌ینولعابدین زانیاری له‌سه‌ر كه‌مه ئه‌وه‌نده هه‌یه له سلێمانی نیشته جێ بووه و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان بووه .
به درێژای سه‌رده‌مه‌كان به تایبه‌ت له كاتی به‌رپابوونی شۆڕش و راپه‌ڕینی كورداندا ئاڵای تایبه‌ت و جۆربه‌جۆر هه‌بووه ، لێره‌دا ده‌كرێت ئاماژه به ئاڵای سه‌رده‌می كورماری كوردستان له مهاباد بكه‌ین ، كۆماری كوردستان له مهاباد له 22 ی كانونی دووه‌می 1946 به سه‌رۆكایه‌تی قازی محه‌مه‌د ( 1901 – 1947 ) راگه‌یه‌نرا ، له‌سه‌رده‌می كۆماری مهاباد و له 17 ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1945 له سه‌ر له به‌یانیدا به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستان و له رێوره‌سمێكی شكۆداردا به خوێندنی سرودی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای كوردستان به ئاماده‌بوونی پێشه‌وا هه‌ڵكرا ، له پاشتردا ئه‌م ئاڵایه له شاره‌كانی تری وه‌ك ( بۆكان ، نه‌غه‌ده ، شنۆ … ) هه‌ڵكرا .
ئاڵای كۆمار هه‌مان ئاڵای كۆمه‌ڵه‌ی ته‌شكیلاتی ئیجتیماع بووه به هه‌ندێك ده‌ستكاریه‌وه كه ئاڵای كوردستان بووه و هه‌ڵكراوه ، ئاڵاكه بریتی بووه له‌و ره‌نگانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كراوه كه له ناوه‌ندیدا دوو گوڵه گه‌نم كه له قوماشێكی سوور له ده‌وری ئاڵاوه ، له ناوه‌ندی گوڵه گه‌نمه‌كه‌دا تیشكی هه‌تاوێكه نوكه قه‌ڵه‌مێكی لێ ده‌ركه‌وتووه ، به پێی گێڕانه‌وه‌كان قازی محه‌مه‌د له رۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان پیرۆزباری له كورد كردووه و ووتویه‌تی هیچ میله‌تێك به بێ خوێن رێژی ئاڵای هه‌ڵنه‌كردووه ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س خوێن له لۆتی بێت كورد ئاڵای خۆی هه‌ڵكردووه .
به درێژای مێژووی كورد تاكی كورد به ئاوات بووه كه ئاڵای كوردستان بشه‌كێته‌وه و كوردان خاوه‌نی ئاڵای خۆیان بن بۆیه له‌م پێناوه‌دا ( دڵداری شاعیر ) گۆته‌نی لاوانی كورد حازر و ئاماده بوونه و لاوان به‌رده‌وام به خوێنی سوریان ئاواتیان هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بووه ، له پاش راپه‌ڕین جارێكی تر ئاڵای كوردستان كه‌وته‌وه سه‌ر باس هه‌ر بۆیه به پێی بڕیارێك به ژماره ( 26 ) له 11 /11 / 1999 په‌رله‌رمانی كوردستان بڕیارێكی سه‌باره‌ت به ئاڵای كوردستان ده‌ركردووه و پاشتریش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاری گونجاوی له‌باره‌وه داوه ، دواتر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به فه‌مانی ژماره ( 60 ) شوێنی هه‌ڵدانی دیاری كردووه و ئه‌م ئاڵایه‌ی ئێستا كه هه‌یه به رووبارێك خوێن به‌دی هاتووه به جۆرێك خه‌ریكه ده‌بێته ئاڵای كوردان له هه‌ر چوار پارچه و تا هه‌نوكه‌یش خوێن رشتن له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاڵایه‌دا له ته‌واوی كوردستاندا هه‌ر له خانه‌قینه‌وه تا كۆبانی به‌رده‌وامه ، دڵنیام هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له دیار به‌كر و مهاباد واتا له ( رۆژهه‌ڵات ، رۆژئاوا ، باكور و باشور ) هه‌ر ده‌بێت و ئه‌و رۆژه ئاواتی هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ره‌فه ، شه‌كاوه بێت ئاڵای به‌رزی كوردستان له كوردستان و هه‌موو جیهان .
له نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا سود له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دكتۆر ئازاد عوبێد له گۆڤاری مێژوو وه‌رگیراوه له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر .
سه‌باح عه‌لی جاف / كه‌لار