Home / بەشی مێژووی كورد / یە کە م خیانە ت لە میژووی کورد دا

یە کە م خیانە ت لە میژووی کورد دا

13883669_1064254493621850_1457631723_n

یە کە م خیانە ت لە میژووی کورد دا

جیھاد نظیف

یە کە م خیانە ت لە میژووی کورد دا

بەشی یەکەم
لەسەر کۆشکەکەی پادشای ئاشوری “سارگۆنی دووەم”٧٢٢_٧٠٥ پ.ز لە “خسربادی” پایتەخت،نەخشی پیاوێکی کوردی “ماننایی” دۆزرایەوە کە شێوەی قەڵای شارەکەی خۆی بە دەستەوەیەو بۆ پادشای ئاشوری”سارگۆنی دووەم” ی دەبات کاتێک بەنیازە ھێرش بکاتە سەر شارەکەیان.
خیانەت لە نیشتیمان ئەگەر لە ناو میلەتانی دونیادا حاڵەتێکی دەگمەن و کەم بێت ،لەناو کورددا دیاردەیەکی گەورەو بەر بڵاوە ، لە ئەدەبیات و فەرھەنگی کوردیدا جێگەی باس و وتو وێژ بوە ،بەتایبەت لە پەندی پێشینان و شیعری شاعیراندا بە ڕونی دیارە، بەجۆرێک دیاردەکە فراوانە کاتێک باس لە ھەر شکستێکی کورد دەکەیت دەبێت بۆ دەستێکی ناوخۆی بگەڕێیت کە خیانەتی کردوە ،ھەمومان داستانی قەڵای دمدم و خیانەتی مەلای خەتێ و موشیری حەمەی سلێمان و چەندانی ترمان بیستوە بەڵام من دەگەڕێمەوە بۆ قوڵایی مێژووی ھەزاران ساڵە و بۆ سەرەداوی خیانەت دەگەڕێم تا بیسەلمێنم ئەم دیاردەیە ڕیشەی مێژووی ھەیەو پێویستی بە ھەڵوێستە لەسەر کردن ھەیە.

ماناییەکان کە دواتر بون بە بەشێک لە “ماد” بە باپیرانی کورد دادەنرێن لە سەدەی ٩ پێش زاینەوە ناویان لە سەرچاوە ئاشوری و ئورارتوویەکاندا ھاتوە ،لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دەوروبەری دەریاچەی ورمێ نیشتەجێ بوون پایتەختەکەیان بە “ئیزیرتوو”ناودەبرێت لە نزیک شاری” بۆکان”ە،دەوڵەتێکی ناوچەییان دروست کرد لە نێوان دەوڵەتی بەھێزی ئاشوری و ئورارتودا.بەردەوام ئەم دوو ھێزە لە ھەوڵی دەستەمۆ کردن و کۆنترۆڵ کردنی دا بوون.
ئەوەی مەبەستمانە لێرەدا باسکردن نیە لە مێژووی ماناییەکان بەڵکو باس کردنە لە دیاردەیەک کە ھەزاران ساڵە کورد پێوەی دەناڵێنێت ئەویش خیانەتە،دیارە بەکارھێنانی وشەی یەکەم خائین دەکرێت دروست نەبێت چونکە پێش ئەوەش کەسانێک ھەبون ،بەڵام تا کاتێک ئەوە دەسەلمێنرێت دەکرێت ئەم دەستەواژەیە ڕاست بێت.

لە ساڵی ٧٢٢ پێش زاین سارگۆنی دووەم بو بە پادشای ئاشوریەکان و چاوی بڕیە ناوچە کانی ژێر دەسەڵاتی مانا ،”ئیرانزوو” پادشای ماناییەکان لە ساڵی ٧١٦ پ.ز کۆچی دوایی کرد و کوڕە گەورەکەی بە ناوی “ئازا”ھاتە سەر حوکم ،ئەو ھاوپەیمانی لەگەڵ پادشای ئاشوری”سارگۆنی دوەم”دا بەست و بەڵێنیدا ببێت بە بەشێک لە دەوڵەتی ئاشور بەڵام فەرمانڕەوایانی شارەماننایەکانی وەک (زیگرتو ،تلوسینا،ئاندیا ،بگداتوو ،ئوئیش دیش)لێی ھەڵگەڕانەوە و ئەو پاشکۆیەتیەیان ڕەد کردەوە، توانیان پادشاکەیان “ئازا”بکوژن و ئەو ڕێککەوتنە ھەڵوەشێننەوە .لە تۆڵەی ئەمەدا سارگۆن  لە ساڵی ٧١٦ _٧١٤ پ.ز ھێرشی کردە سەر شارە مانناییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دەوروبەری سەقز وبۆکانی ئێستا ،بەڵام بە ھۆی سەختی و بەھێزی قەڵاکانەوە ڕوبەڕوی بەرگریەکی سەخت بویەوە ،وەک لەو تابلۆ نەخشێنراوانەی سەر کۆشکەکەی سارگۆن دا دەردەکەوێت کە چۆن ماناییەکان و مادەکان بەرگری لە خۆیان دەکەن لە قەڵاکانیانەوە ،
ئەوەی جێگەی داخە وەک شکستی زۆربەی شەڕەکانی کورد لەگەڵ دوژمناندا یەکێک لە قەڵاکەوە خۆی دەگەیەنێتە لای ئاشوریەکان و نەخشەی قەڵاکەیان پێشکەش دەکات ،وەک لە تابلۆکەدا دەردەکەوێت ،ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ئاشوریەکان زوتر قەڵاکە داگیر بکەن و دوای وێرانکاری و کوشتاری خەڵکەکەی بەشێکی تریان بەرەو خاکی ئاشور ڕابگوێزن و “بەگداتوو”کە فەرمان ڕەوای شارەکەبوو دەستگیر کرا و بە فەرمانی سارگۆنی دووەم پێستی لە لەشی جیاکرایەوەو لاشەکەی ھەڵواسرا تا ماناییەکان بیبینن و جارێکی تر بیر لە جیابونەوە لە پادشای ئاشور نەکەنەوە.
دوای ئەو داگیرکاریە ئاشوریەکان برای پادشای کوژراوی ھاوپەیمانیان بە ناوی” ئولوسونو ” کردەوە بە پادشای مانناییەکان ،بەڵام دوای ماوەیەکی کەم ئەویش لە دەوڵەتی ئاشوری ھەڵگەڕایەوە و بە ٢٢ قەڵاوە چوە ژێر دەسەڵاتی ئورارتو لە سەردەمی پادشاکەیان “رۆسا”.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …