Home / بەشی مێژووی كورد / ژیان و هزری مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی

ژیان و هزری مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی

1484558148401
هاوار ( مسته فا) شاریکه ندی
مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی له سالی 1305 هەتاوی له بنەماڵەیەکی هەژاری ئایینی له گوندی سێوەدین له ناوچەی موکریان له دایک بوو. تا تەمەنی 10 سالان که مەلا عەبدولقادری باوکی ماڵئاوایی له ژیان دەکات، خوێندن و نووسین و تا رادەیەک دەرسی مەلایەتی لێ فیر دەبێت. پاش 2 ساڵان بۆ دریژه دان به خوێندن و ژیانێکی باشتر، وێڕای دایک و برا و خوشکه چکۆڵه کەی روو له گوندی شاریکەند ده کەن و لەوێ نیشتەجێ دەبن. مەلا کەریم بە هۆی ژیری و وریایی له خوێندن، له لایان مامۆستاکەیەوه هان دەدرێ تا بۆ درێژەدان به خوێندن بچێته خزمەت مامۆستا مەلا عەلی حەمامیان و مامۆستا مەلا هادی سەرا. ئەو مامۆستا بلیمەتانه دەورێکی به نرخ دەگێڕن له بردنه سەری ئاستی زانستیی مەلا کەریم دا.
هەر لە درێژەی هەوڵدان بۆ خۆپێگەیاندن و فێربوونی دەرسەکانی ئایینی و وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی، مامۆستا مەلا کەریم روو دەکاته شاری مەهاباد و لە حوجرەکانی مزگەوتی سوور و لە لای ماموستا مەلا حوسینی مەجدی دەگیرسێتەوە. ئەم قۆناغه نوێ‌یه دەبیته هۆی ئاڵوگۆڕێکی گشتی له ژیانی هەمه لایانەی ئەو کات و داهاتوی مامۆستا شاریکەندی دا.

  مامۆستا مەلا حوسین له یەکەم رۆژەکاندا هەست به زیرەکی و زانایی مەلا کەریم دەکات و هەر بۆیه زوری بایخ پێ دەدا. بۆ وێنه؛
1- گرینگیدان به دەرس وتنەوه به مەلا کەریم و دنەدانی بۆ خوێندنەوەی بابەته زانستیەکانی تری سەردەم.
2- ناساندنی مەلا کەریم به سەرجەم مامۆستایان و شێخ و پیاوه مەزهەبی و پیاوماقوڵ و خوێندەواران له شاری مەهاباد و دەوروبەر. دیاره هۆی ئەو کارەش ئەوه بوو که مامۆستا مەجدی له باری فیکریەوه (روناکبیری دینی) مەلا کەریمی له خۆی نیزیک دەدیت و زوریش شایی به تیگەیشتویی و قسەزانی ئەو دەهات.
3- بانگەوازی له مەلاکان و زانایانی شیعه مەزهەب دەکرد بۆ دەمەتەقه و ململانێی مەزهەبی و فەلسەفی دەگەڵ مەلا کەریم.
4- هاندانی مەلا کەریم بۆ خوێندنەوەی زیاتر و سوور بوون له رێبازه فیکریەکەی که بریتی بوو له بۆچونەکانی له سەر”دیانەت، مەشیخەت، تەریقەت و عیر فان و زۆر بابەتی دیکەی کومەلایەتی و شیلگیر بوون له زانین و زانست.
له هەلومەرجێکی ئاوادا بنەماکانی هزری ئایینی و کۆمەڵایەتی مامۆستا به شیوەیەکی بنەرەتی بەرەو پتەوی و زانستیانه و ئا مانجدار، و گەشەسەندن و پیشکەوتویی دەچوون. هەر بەم بۆنەوه کەسایەتی مامۆستا و بیروباوەڕەکانی کەوتنە سەر زاران و هەر کەس به گوێرەی بیروبۆچوون و که سایەتیی خۆی، هەڵوێستی له مەر مامۆستا دەگرت. به کورتی بڵێم یار و نەیاری تایبەتیی خۆی بۆ ساز ببو.

لە گەڵ مامۆستا مەلا شێخ عێزەدین

وێڕای مەلا کەریم، مامۆستا مەلا شیخ عزالدین حوسینی‌ش فەقێی مامۆستا مەجدی بوو که دیاره جەنابیشی یەک له موستەعیده هەره باشەکانی حوجرەی مامۆستا مەلا حوسێن دەبیت. زۆر به داخەوه سه رەڕای زیرەکی و زانیاری و تەنانه ت هاوبیری له مەڕ ئایین (روناکبیریی ئایینی) هێندێک جیاوازیی خو و خده و کردەوه له نێوانیان پەیدا دەبیت که به داخەوه نێوانیان قەت بەرەو باشی نەچو و هەر ئەمەش له داهاتوو دا بوو به بوشێک له کارەساتەکانی سەر ژیانی بابم.
مامۆستایەک گێرایەوە که کیشەی مەلا شێخ عزالدین و مەلا کەریم له رکەبەرایەتی دەرسی و زانستی و له حوجره را دەستی پیکرد. هەر لەو بارەوه دەڵێن جارێک مەلا شێخ عزالدین شێعرێک له مەلا کەریم دادێنێ و دەپرسێت که ئەو بەیته شێعره ده زانی ماناکەی چییە؟ مەلاکەریمیش شیعرێکی بۆ دەنوسێتەوه و دەڵێ هەر کات تۆ توانیت ئه م شیعره بخوێنیەوه، منیش شیعرەکەت بۆ مانا دەکەمەوه. هەروەها دەگێڕنەوه که جارێک چەند کەس له مامۆستا مەلا حوسێن دەپرسن ئەرێ له مەلا کەریم و مەلا شیخ عزالدین کامیان مەلاترن؟! مامۆستا ده ولام دا دەڵێ که مەلا شیخ عزالدین ئاغایه، مەلا کەریم مەلایه! مامۆستا شیخ عرالدین به بیستنەوەی ئەم قسەیە زۆر دلگران دەبێ.

مەلا کەریم ئیجازەی مەلایەتی له خزمه ت مامۆستا مەلا حوسێن وەردەگرێت و بۆ ماوەی چەند ساڵان له مزگەوتی سوور دەرس به فەقییان دەڵێتەوه. پاشان بۆ مەلایەتی دەینێرنه خەلیفەلیانی ناوچەی سندوس. دوای تیپەربوونی چەند ساڵ، ئەوجار له شاری نەغەده دەگیرسێتەوه. لەو سەروبەنده دا شای ئیران سه ردانی ناوچەکه دەکات. به پێی نەریتی ئەو کات که حەمه رەزا شا دەچوو بۆ شوێنێک، تاقی نوسرەتیان ساز ده کرد و خه لکیش دەبوو بچن بو پێشواز! مامۆستا مەلا کەریمیش ویرای خەڵکی لەوێ دەبێ. له دەرفەتێکی رەخساو دا مامۆستا روو له شا دوکاو پێی دەڵێ “خەڵکی ناوچەکه زۆر هه ژارن، بێبەشن له ئاوی خاوێنی خواردنەوه، بێبەشن له بونی بنکەی لەشساغی، مناڵەکان مەدرەسەیان نییەو…” شا دەڵێ بەڵام ئەم خەڵکەی من ئیستا دەیانبینم کۆک و پۆشته دیارن!! مامۆستا پێی دەڵێ که ئەمانەی تۆ لێره دەیانبینی یا دەوڵەمەندەکانن یا ئەو زێڕ و زیوەیان قەرز کردووه بۆ ئەمڕۆ، بۆیه ئەگەر رەزات له سەر بێت، لێره را به شوعاعی 50 ک.م بۆ هەر لایەک ئێوه بڵێن، دەرۆین تا به چاوی خۆت بیبینی خەڵک چەنده نەدارو هەژارن! حەمه رەزا شا دەڵێ مەلا تو راست دەکەی. مەلا کەریم دوای ئەم رووداوه توشی گیر و گرفت و بێنه و بەرەیەکی زۆر دەکرێ له لایەن ساواک و پاش ماوەیەک دەینێرنەوه بۆ گوندی خەڵیفەلیان. له سالی 1330 له تەک بنەماڵەی حاجی سەید عەبدوالقادری هاشمی پێوەندیی خزمایەتی دەبەستێ و له دریژخایەن دا دەبنه خاوەنی 3 کچ و 4 کوڕ. له سالی 1342 -1343 له شاری مەهاباد و له مزگەوتی مەولەوی دەبێته مامۆستا و پێشنوێژ و هەتا کاتی شەهیدکرانی له 2ی خاکەلیوەی سالی 1361 هه تاوی لەوێ دەمێنێتەوە.

بیروباوەڕی مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی

ماموستا له مەڕ بیر و باوەڕی ئایینی و کۆمەڵایەتی خۆی، رۆژ له دوای رۆژ تێگەیشتووتر و پێگەیشتووتر دەبوو شیلگیرتر بەرگری لە بۆچوونەکانی دەکرد. هەر بۆیه پله و پایه و جێگه و پێگه و خوشەویستیەکی له رادەبەدەری له ناو زۆرینەی خەڵکی ناوچەکه دا وەدەست هێنابوو. ئەوکات که مامۆستا له خەڵیفەلیان بوو، یەک له ئاغاکانی شاروێران که زۆریش دەوڵەمەند و دەسترویشتوو بووە، ویستویەتی کچێکی مارەکراو له خۆی ماره بکات و داوا له مەلا کەریم دەکات که کچەی لێ ماره بکات، بەڵام مامۆستا که ئاگاداری شتەکه دەبێ، دەڵێ ئەم کچه مارەکراوی کەسێکی دیکەیه و ناکرێ له تۆ ماره بکرێ، ئاغا که گۆیا دەستی زوڵمی زۆر دەبێت، توره دەبێ و دەڵی دەبێ مارەی بکەی، که ماموستا دەڵێ ئەو کاره دژ به یاسا و رێسای ئایین و قورئان و مرۆڤایەتیه و من مارەی ناکەم. (سەرئەنجام ئەم کچه له مەهاباد له ئاغا ماره دەکرێ) ئەم بەسەرهاته له ناو خەڵک دا دەنگ دانەوەیەکی بەربڵاوی لێ دەکەوێتەوە و خۆشەویستی مامۆستا له نێو چینی هه ژارو روناکبیر ده باته سەر. لێره دا رێگام بدەن چەند تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی و دینیی بەرچاو و به نرخی مامۆستاتان لەو سەردەم دا بۆ بینمه بەر باس:

1- یەکەم مەلا بوو که به ئاشکرا دژ به خورافاتی دینی و مەزهەبی! بوێرانه و به ئاشکرا راوەستا و هەڕەشەی نەیارانی و تەنگ و چەڵەمەکان نەیانتوانی پاشگەزی لە هەڵوێستەکانی پاشگەزی بکەنەوە.
2- یەکەم مەلا بوو که به دژی متشەیخ و تەسەوف و تەریقه ت و هتد که به پوڵ و داهاتی چینی هەژار بەڕێ دەچون، راوەستا و له سەر ئەم هەلوێستەش ئەو جەماعەته زۆریان دوژمنایەتی کرد.
3- یەکەم مەلا بوو که راشکاوانه دژ به نەریته قێزەونەکانی کۆمەلگا وەک ” ژنبەژنه، گەوره به چووک، مارەیی سەر لانکێ، بەرخوێن، ماره به جاش و ئەوەی که تەلاق ته نیا به دەست و ویستی پیاوه و ژن مافی رازی بوون یا نارازی بوونی نییە، راوەستا.
4- شارەزایی و زانست و وره بەرزی و بێ منەتی له حاند ماڵ و مەقام و ژیان، سەربەخۆیی تەواوی بۆ دەستەبەر کردبوو. هەر بەم بۆنەوه له بیرو باوەر و بریاردان سەربەخۆ و نەترس بوو.
5- هیچکات نزیک و ملکەچی ده ستەلاتی حەمەرەزا شا نەبوو و ئەوەندەی بوی دەکرا له شانۆکانی سه ردەمی شا که له شارەکان بەریوه دەچون، بەشداریی نەدەکرد. هه ر بۆیه بەردەوام ساواک دژایەتی دەکرد و ناراحەتیان دەکرد.

ئەوەی که من وەبیرم بیت، ساواک 3 جار له سەر 3 بابەتی جیاواز، لێکۆڵینەوه و ئەزیەت و ئازاری مامۆستایان کرد:

0- به هۆی رۆژی رەمەزان و رۆژی جیژنی رەمەزان، ” ماموستا هه مو سال روژوی ره مەزان و جیژنی رەمەزانی رۆژێک پیش له رۆژمێری دەوڵەتی و رۆژی دیاری کراوی دەسەڵاتی شا دەگرت. ساواک ئەم شته ی له دژی خۆی دەبینی.
1- به هۆی نووسینی بابەتیکی تێر و تەسەل کە تێیدا دژایەتی کرابوو لە گەڵ تاسوعا و عاشورا و موحەرەم و ئیمامی حوسین و پاکانه بۆ ئیمامی یەزید کرابوو، به چەندین جار له ساواک لێکۆلینەوەی لە گەڵ کرا.
2- به هۆی هەست و هەڵوێست و داکۆکیی مامۆستا له شۆرشیی باشووری کوردستان و کەسایەتیی نەمر مەلا مستەفا بارزانی له سالەکانی دەیەی 70ی زایینی. مامۆستا بڕوا و هیوایەکی زۆری به شۆرشی ئەیلول هەبوو.
مامۆستا هەمیشە تێدەکۆشا کە خەڵکی کورد نەکەونه ژێر تەئثیری میللی و مەزهەبی و کلتوری فارسەکان. ئەمن بۆ یەکەم جار له بابم گوێ لێ بوو که کورد نابی دژی ئەژدەهاک بیت و لایەنگری کاوه. مامۆستا پێی وا بوو که ئەو میژویه دەستکردی ده سەڵاتی فارسەکانە و چەواشه کراوه. هەروەها له رووی مەزهەبی که پیشتر ئاماژەم روانینی لەمەڕ بەسەرهاتی یەزید و حوسێن کرد.

مەلا کەریمی شاریکەندی رۆژ له دوای روژ پله ی زانستیی خۆی به خوێندنەوه و لێکۆڵینەوه دەبرده سەر و ببووه زانایەکی لێهاتوو، تا ئەو رادەیه که باسی له هەر بابەتێک کردبا له سەر ئیسلام و میژووی ئیسلام، تەفسیری قورئان، میژووی ئێران و عەرەب و کورد و…، ئەگەر کەسانێک بۆچوونی جیاوازیشیان ببا، ده خۆیان را نەدەدی بەرەوڕووی ببنەوە و راستەوخۆ دژایەتی را و بۆچونەکەی بکەن. دیاره زانستی مامۆستا تەنیا له چوارچێوەی ئیسلام و ئەدەبیات و مەلایەتی دا رانەوەستا و زۆر سنوور و پەرژینی تریشی بەزاند. لەوانە فەلسەفه، میژوو، مارکسیسم، لینینیسم و… هتد- کتیبەکانی ئوسولی موقەدەماتی فەلسەفەی ژۆرژ پلیتسێر و ئەسالەتی بەشەری ژان پۆل سارتێر و زۆر بابەتی دیکەی به وردی خوێندبۆوه و شەرح و تەفسیری دەکردن. مامۆستا له چەندین زمانی وەکوو کوردی (سورانی و کرمانجی)، فارسی، ئازەری، عەرەبی، ئینگلیسی و تا رادەیەکیش روسی و فەرانسەیی شارەزایی هەبوو.

مامۆستا که تا ئەو رادەیه زانا و بلیمەت بوو، له ساڵەکانی 1351-1352 بوو بنە مامۆستای قوتابخانەی راهنمایی رەزا پەهلەوی و له سالەکانی 1355-1356 لە دەبیرستانی حەمه رەزا شا له شاری مه هاباد وەک مامۆستا دەرسی بە لاوان و تازە لاوانی ئەو شارە دەگوتەوە.

ژیانی مامۆستا شاریکەندی لە ئینقلابی ٥٧ تا کاتی شەهیدبوونی

  راپەرینی 1357ی خەلکی کورد هاوری دەگەل خەلکی ئیران له دژی رژیمی پاشایه تی حەمه رەزا شا لاپەرەیەکی نوێ بوو له ژیانی مامۆستا. له هەر کوبونەوه و کور و کومەلیک دا نارازیبونی خوی له دام و دەزگای شای رادەگەیاند و به راپەرین و ریپیوانەکان دلخوش بوو. ئەو کاته ی که “جەمالی فەقی یەعقوبی” شەهید کرا، مامۆستا مەلا کەریم له گورستانی بوداغ سولتان، له وتاریک دا شای ئیران به “گازەرد” و ملهور نێو دەبات و داوا له خەلک دەکات بەردەوام بن له خەبات تا روخانی رژیمی حەمەرەزا پەهلەوی.

بابه تیکی گرینگی ئه و سه رده م ئه وه بو که له کوبونه وه یه کی گشتی خه لکی مه هاباد له مزگه وتی سور که به به شداری جه ماعه تیک مه لا و خه لکی شاره ئا زه ریه کانی ده وروبه ریش پیک هاتبو، ماموستا له وتاریکی جوان و پرمانادا که به وردی باس له زولم و زوری بنه ماله ی په هله وی ده کا و داواکه ی له خه لک دو پاته ده کاته وه ده لی تا روخانی حکومه تی شا له ریپیوان و خو پیشاندان ده ست هه ل نه گرن وداوای کرد که کورد و ئاذه ری پیکه وه خه بات که ن تا سه ر که وتن. هه ر له م کوبونه وه دا ماموستا ئاماژه به قوربانیدانی گه لی کورد ده کا له دژی زالمان به دریژایی میژو. هه ر بویه ئاماژه به 3 ئیسماعیلی شه هیدی کورد ده کا که بریتی بون له “ئیسماعیل پیغه مبه ر، سمایل ئاغای سمکو، سمایلی شه ریفزاده”، به شه هید باس کردنی سمکو بابه تیکی تازه بو له مه هاباد چو ن خه لکیک سمایل ئا غایان به چه ته ناو ده برد و ده یان کوت سمایل ئاغا سابلاغی تالان کردوه! هه ر له م کو بونه وه ش دا بو که ماموستا جاریکیتر ئیشاره ی به ئیمام حوسین و ئیمامی یه زید کرده وه و فه رموی که حوسین له به رئه وه ی خوی به نه وه ی پیغه مبه ر ده زانی پیی وا بو که خه لافه ت مافی ئه وه، به لام موسلمانان ئیمامی یه زیدیان هه ل بژارد، ئیستاش که خه لکی ئیران شا بروخینن کوری شا هه قی نییه ببته جیگری ئیتر حکومه تی وراثی پاشایه تی باوی نه ماوه!! به شیک له خه لک که هیندیکیان بی غه ره ز و هیندیکیش له نه یارانی مامو ستا بون، بوچونیان وا بو که ئیستا کاتی ئه وه نییه ماموستا ئه م باسانه ده کات و ئه م قسانه زه ره ی بو یه کگرتویی کورد و فارس و ئازه ری هه یه، هه ر وه ها ده یانکوت مه لا که ریم هه ر ماوه بلی خودا کورده ، هاوکات کومه لیک له دانیشتوانی کوره که به قسه کردن به ده نگی بلیند و چه پله ی بی جی دژایه تی خویان له ئاست وتاره که ی ماموستا ده ربری. شه ویک دوای ئه و روداوه چه ند که سیک ده ینه مالی ماموستا و داوای لی ده که ن که وتاره کانی نه رمتر پیشکه ش بکات تا فارس وئازه ریه کان لیمان نه پرینگینه وه ( ئا خر ئازه ریه کان ئه وه نده ی به یه زید تورره ن به سمایل ئاغای سمکوش هه ر ئه وه نده تورره ن)!! ماموستا ده لی که من پیم وایه ئیستا باشترین کاته بو ئیمه که ویرای هاو به شی و هاو ده نگی ده گه ل خه لکی ئیران له دژی شا، هاوکات ویست و داوا و ئاواته کانی گه لی کوردیان به گوی بگه یه نین، ئه گه ر وا نه که ین دواروژ که رژیم گورا دره نگ ئه بی و که س بایه خ نا دا به داواکانمان.

له م قوناغه ش دا ماموستا شیخ عزالدین و مه لا که ریم دو کاراکتیری جیاواز ده بن، هه ر وه ک ده ورانی حوجره، دیاره زوربه ی ئه و که سانه ی ئاگاداری روداوه کانی ئه و سه رده من ده زانن که هاتنی ماموستا شیخ عزالدین بو ریزی خوپیشاندانه کان چون بو! ماموستا و ده ور و به ره که ی له سه ره تا دا ده یانگوت ئه وخوپیشانده رانه کومونیست و توده یین! ” (که چی دوای روخانی شا ئالای سوری ماچ کرد و داوای ئیقتیصادی سوسیالیستی له کوماری به ناو ئیسلامی ده کرد) بویه له هه وه له وه به شداری خوپیشاندانیان نه ده کرد. هه ر چونیک بیت له یه که م روژی به شداری ماموستا تا روخانی شا ته نیا شتیکی که له خه لکی داوا ده کرد ده یکوت ئاراموشتان هه بیت، به پیچه وانه ی مه لا که ریم که داوای روخانی رژیمی شای ده کرد.

روداویکی سرنج راکیشی دیکه ی ئه و سه ر ده م ئه وه بو که نه یارانی مه لا که ریم، مه لا یه کی شیعه به ناوی جه ننه تی، له شه ویکی ره مه زان دا ده به نه مزگه وتی مه وله وی تا به گژ مه لا که ریمی داکه ن!! ( بو زانیاری ئه و کات چه ند مه لا ی شیعه له مه هاباد ته بعید بون که یه ک له وان جه ننه تی بو که ئیستاش سه روکی شورای نیگه بانه له ناو حکومه ت)، به پیی نه ریت ماموستا له پاش ته راویحان قسه ی بو خه لک ده کرد که لایه نگریشی زور هه بو، که ماموستا قسه کانی ته واو بو مه لا عه جه مه ده ستی کرد به قسه کردن به دژی مه وعیزه که ی مه لا که ریم؛ جه ننه تی قسه کانی ته واو کرد، ماموستا له سه ره خو کوتی دیاره کوردیش باش فیربوی که ده زانی قسه کانی من هه له ن! جه ماعه ت ده ستیان کرد به پی گه نین، ( دیاره باسه که باسیکی ئایینی بو) جه ننه تی کوتی نا کوردی نازانم به لام تو ده ناسم. پاشان مه لا که ریم کتیبیکی مه زهه بی شیعه بو جه ننه تی دینی به نیوی (شه رحی لمعه) و داوای لی ئه کات که ئه م بابه ته مان بو وه خوینه، جه ننه تی که خه ریکی خویندنه وه ده بی مه لا که ریم دو جار غه له تی خویندنه وه ی لی ده گریت و دیسان خه لکه که زور به توندی ده ست ده که نه وه به پیکه نین، له به شیک له خویندنه وه که دا ئا خوند جه ننه تی له جیاتی عومه ر ده لی خه لیفه ی دووه م بابیشم پیی ده لی زمانت ناسوتی ئه گه ر بلیی عومه ر! جه ننه تی و جه ماعه ته که ی زور تیک ده چن و ده ی که نه هه را به لام خه لک بی ده نگیان ده که ن و ئه وانیش مزگه وت به جی دیلن.

روداویکی گرینگی دیکه ی شیاوی باس که کاریگه ریکی زوری له سه ر ژیان و چاره نوسی ماموستا هه بو، فه وتی سه رکرده و سه رداری مه زن مه لا مسته فای بارزانی بو له و سه رده مه دا که نیزیکه یه ک دو مانگ پیش روخانی رژیمی شا بو له به فرانباری 1357، هه ر وه ک له سه ره تا باسم کرد، مه لا که ریمی شاری که ندی خوشه ویستیکی زوری هه بو مه لا مسته فا بارزانی که ئاشکرایه سه ر چاوه ی ئه و خوشه ویستیه نه ته وه یی بونی هه ردوک لا بو، ماموستا به فه وتی بارزانی فره غه مبار بو، له ریو ره سمی ناشتنی ته رمی بارزانی له شاری شنو به شداری ده کات، وتاریکی به هه ست و سوزی نه ته وه یی پیش که ش به جه ماوه ری ئا ما ده بو له سه ر قه بران ده کات و پاشان به شداری پرسه و سه ره خوشی ده بی بو چه ند روژ له شاری شنو، هه ر وه ها له مه هاباد و له مزگه وتی سور به هاوکاری چه ند ماموستای ئایینی و لایه نگرانی بارزانی سه ره خوشی بو بارزانی داده نین و خه لکیکی زوربه شدار ده بن، له دوای وتاری بزوینه ر و پر له سوزی نه ته وایه تی مه لا که ریم، ئاماده بوانی مزگه وتی سور ده ست ده که ن به دروشمی ” مه لا که ریم رهبه ره بو کوردستان سه روه ره”. (به دلنیایی که سانیک ئه م هه لویست و روداوانه یان به دل نه بو و به دژی بون) له لایه کی دی ماموستا شیخ عزالدین که بنکه ی جه ماوه ری به هیزی بو ساز ببو و که وتبوه ژیر ته ئثیری چه ند که سیک، که به ر چاو ترینیان سه لاح موهته دی و هاوبیرانی بون، “شایانی باسه ئه و نیزیکبونه وه وای کرد که ماموستا شیخ عزالدین له نورمه ره سه نه کانی خوی و کومه لگا دور که ویته وه، له مه لا یه تی و چینی مه لا کان تا راده یه کی زور نه بان ببو، زیا تر ده گه ل چه په کان و ته نانه ت کومونیسته کان هاو ده نگ بو، له حیزبی دیموکرات نه یار و یاری کومه له و ورکه سازمانه دژ به هه سته نه ته وایه تیه کان بو. بابه تی هه ره گرینگ ئه وه بو که به هوی موهته دی که ئه میش که سی جیی متمانه و گوپالی جه لال تاله بانی بو له روژ هه لاتی کوردستان!؟ به ره یه کی یه کجار به هیزی دژ به بارزانی و شورشه ناکامه که ی ساز کرا! که به داخه وه خه لکیکی زوریشیان دنه دا دژ به بارزانی و کورده کانی باشور که نیشته جیی شاره کانی مه هاباد و ورمی و نه غه ده و ده وروبه ر بون. هه لبه ت ئه م ئاژاوه و سیاسه ته پاشان بو به هوی شه ریکی خویناوی و کاره ساتی دل ته زین، بو نه ته وه ی کورد. به راستی پیویسته ئه م روداوه که هه ر وه ک تیروری ماموستا، شارراوه را گیراوه پیویسته “هو و هوکاره کان و خولقینه رانی” که بو خه لکی کورد نه ناسراون ئاشکرا ببن تا یان ناحه زان له قاو بدرین و دان به هه له کانیان دا بنین و داوای لی بوردن له خه لک و شه هیدان بکه ن و له ئه نجام دا ببیته وانه و ئه زمون بو گشت لایه ک تا له ئیستا وداهاتو ئه م کاره ساتانه رو نه ده نه وه!، یان سزا بدرین و له ریزه کانی خه لک دور خرینه وه.
سه رجه می ئه م جیاوازیانه ی نیوان مه لا که ریم و مه لا شیخ عزالدین و ده ست و په یوه ندیه کانیان به ره به به ره قولتر ده بو هه تا رژیمی گه نده لی شا روخا….!

قوناغی سیهه م وکوتایی

به روخانی رژیمی شا، خه لکی ئیران به گشتی و کوردستان به تایبه تی سه ر مه ستی شایی و خوشی بون! په یوه ندیکی باش له به ینی ریبه رانی کورد و ریکخراوی خه لکی مو سولمان له ته وریز و هه ر وه ها ده و له تی کاتی بازرگان له تاران چی ببو،. یه که م کاری ریبه رایه تی کورد له پاش روخانی شا ئه وه بو که بانگهیشتنی مه لا یه کی حکومه ت!! ده که ن به نیوی “ئا خوند نه جه ف ئا بادی” بو مه حا که مه و کوشتنی چه ند که سیک که ئه وه ی من وه بیرم بیت، خودا په ره ستی ساواکی و حه مه ده مین میهره بانی که خه لکی مه هاباد بو…!؟ وا دیار بو له نیو خومان که س نه بو قه زاوه ت بزانی و بتوانی تاوانباران مه حاکه مه بکات.
دوهه م روداوی گرینگ له م سه رده مه دا چونی ماموستاکانی کوردستان و چه ند که سیکی دیکه بو دیداری خومه ینی و حکومه تی ناوه ندی له تاران و قسه وباس کردن له ته ک سه رانی رژیم له مه ر داخوازیه کانی خه لکی کورد بو. پاش گه رانه وه ی وه فدی نوینه رانی کورد له تاران، سه ر کردایه تی کورد له دانیشتنیک دا له مالی ره حیمی خه رازی له مه هاباد، داخوازیه کانی خویان و به رواله ت به ناوی خه لکی کورد له هه شت ماده دا ده نوسن و ده ی نیرن بو حکومه تی تاران. به دا خه وه ماده ی هه شته م داوای ده ر کردنی بارزانیه کان و جه ماوه ره لیقه وماوه که یان له کوردستان ده کات، که ئه م خاله له لا یه ن دم راستی جه لال تاله بانی واته سه لاح موهته دی و دار و ده سته که ی و سه روکی وه فد واته ماموستا شیخ عزالدین، به سه ر وه فده که دا ده سه پی و به دا خه وه حیزبی دیموکراتیش په سه ندی کردبو. ئه م خاله هه شته مه بو به هوی ناره زایه تی که مینه یه ک له خه لکی کوردوستان و له سه ره وه هه موانیش، ماموستا شاریکه ندی! ماموستا بانگه وازی خه لکی کرد تا به دژ ماده ی هه شت له مزگه وتی سوری مه هاباد کوبنه وه و ده نگی خویان دژ به خالی هه شت ده ربرن تا به لکو وه فدی کورد ئه م خاله ده رئاویژی، ماموستا له وتاریک دا ئه مه به دژی نه ریتی کورد وناحه زی ئه م خاله ی خسته به ر باس و لی کولینه وه و له کوتایی کوره که دا دروشمی بارزانی زه عیمه – ماده ی هه شت مه حکومه، به رز بوه وه، جا به ره و گه ره ک و کولانه کانی شار رویشت. که به داخه وه ئه م هه لویسته نه ی توانی هیچ ئال و گوری له هه لویستی وه فده که پیک بینی و پیش له روداوه تاله کانی داهاتو بگریت.

مه ودای نیوان مه لا که ریم و “مه لا شیخ عزالدین”، که ئیتر ببوه ریبه ری “سیاسی – مه زهه بی” کوردستان زورتر و قولتر له جاران بو، کومه له ی موهته دیه کان راسته و خو و چه ند که سی تریش نا را سته و خو دژایه تی مه لا که ریم و هه لویسته کانیان ده ست پیکرد. به داخه وه چه مکی دیالوگ له سه ر بیرو باوه ری جیاواز بونی نه بو، له بری بیرو را گورینه خستیانه سه ر زمانان که مه لا که ریم ” کونه په ره سته، قیاده یه” و شتی له و بابه تانه که به راستی دور بو له جوامیری سیاسی و مروفایه تی.

کیشه و جیاوازی سه ره کی هه ره گه وره ی مه لا که ریم و لایه نه کانی به رانبه ری له وه را ده ستی پی کرد که حکومه تی ناوه ندی له تاران شانوی ریفراندومی قانونی ئه ساسی وه ریخست! خو مه ینی و دارو ده سته که ی داوایان له خه لکی ئیران کرد که به به شداری له ده نگ دانیکی سه رانسه ری دا دیاری بکه ن که خوازیاری کوماری ئیسلامین یا سه لته نه تی یا جوره حکو مه تیکی تر؟!

ماموستا شیخ عزالدین و موشاویرانی و کومه له، ده نگ دانیان ته حریم کرد و داوایان له خه لک کرد که نابی به شداری ده نگ دان بکه ن! حیزبی دیموکراتیش هه ر چه ند نه رم تر بو له مانیتر به لام سیاسه تیکی شه فافی نه بو، سه ر ئه نجام ئه مانیش به فه رمی به خه لکیان نه کوت که به شدار بن یا نا. ئه وه له کاتیک دا بو که حیزبی دیموکرات و ماموستا شیخ عزالدین و کومه له به ره به به ره ساردی و جیاوازی که وتبو نیوانیان!

به لام سیاسه ت و بوچونی مه لا که ریم شتیکی جیاواز بو!! ماموستا پیی وا بو که خه لک به شداری ده نگدان بکات باشتره و جا هه ر که س پیی خوش بو به به لی ده نگ بدا یا به نه خیر، با خه لک بو خوی بریار بداتن. هوکاری پیشنیاری و بو چونی ماموستا بو به شداری له ده نگدان ئه م خالانه ی خواره وه بون:

1- به شداری کردن له هه لبژاردن و ده نگدان به پروسه سیاسیه کانی کومه لگا باشتره له قه بول کردنی داسه پاوه کان.
2- زورینه ی خه لکی ئیران به شداری ده نگدان ده کات و به بی ده نگی کوردیش هه لبژاردنه که ده نگ دینیته وه.
3-به شداری کردن له ده نگدان ئه و مافه مان پی ده دا که به راشکاوی داخوازیه کانمان ئا راسته ی ده وله ت بکه ین.
4-هه ر کات بومان ده ر که وت حکومه ت مافه کانمان دا گیر ده کات ئه و کات ئیمه ش مافی خومانه شه ریان ده گه ل بکه ین، به لام با شه ر یه که م بژارمان نه بیت، هه ر وه ها پیی وا بو قه ت بو شه ر دره نگ نییه.

له بری بایەخدان و ورد بونه وه له پیشنیاره کانی ماموستا، خه لکیان نارده سه ر کولانه کان که دروشمی 22 مه لا جاشن- بو تی هه لدانی باشن که وته ناو زاری خه لکیکی کرچ و کالی نا سیاسی و شکاندنی که سایه تی ماموستا و هاوبیرانی ده ستی پیکرا، به وه نده ش را نه وه ستان و شه ویک نارنجه ک ده هاوینه سه ر بانی مالی ماموستا و …هتد. سه ندوقی ده نگدان هاتن، شکیندران، سوتینران و تییان هه لدرا. کیشه و ئاژاوه که وته نیوان تاران و کوردستان، گرژی روژ به روژ زورتر ده بو، شه ری نه غه ده به پلانی کار به ده ستانی حکومه ت له ناوچه و که مته رخه می کورد ده ستی پی کرد، کوردیکی زور شه هید کران و ئاواره بون. هیرشی حکومه ت بو سه ر شاره کانی کوردستان ده ستی پی کرد، لیره دا به پیویستی ده زانم که بو میژو ئه م روداوه تان بو بگیرمه وه! بابم حیزبی دیموکراتی خوش ده ویست و حیزبیش نه ک به ته سه لی بگره به ته وه زه لی ریزی له ماموستا ده گرت، هه ر له م رووه پیش گیرانه وه ی شاره کانی کوردستان، حیزب وه فدیکی نارد بو لای ماموستا تا له مه ر به ربه ره کانی هیزی پیش مه رگه له ناو شاره کان پرسی پی بکه ن، رای بابم وا بو که شه ری نیو شار به قازانجی هیزی داگیر که ر و به زه ره ری خه لک و پیشمه رگه یه به لام له شه ر له شاخ و کیوه کان پیش مه رگه سه رکه وتو تر و دوژمن زه ره ر مه ند تر و ژن و منالیش پاریزراو ده بن، له دوای ئه پرسه بو بابم ده گیرنه وه که یه کیک له ئه ندامانی وه فده، که کوتویه که مه گه ر تانک به سه ر ورگی ژن و منالمان دا بروات ئه گینا چون شار به جی دیلین! ماموستا له جواب دا وتبوی که ئه م براده ره مه به ستی ژن و منالی خه لک بووه نه ک هی خوی!. دوای شه ریکی خویناوی شاره کان که وتنه ده ستی پاسداران و پیاوکوژانی خومه ینی، عه جه م سابلاغیان گرته وه، گوره پانی شه ر له ده ور و به ری شار و له لادیه کان به رده وام بو، پیشمه ر گه له ناو شار خوراگری کرد.

شاری مه هاباد بو ماوه یه کی زور که وته ژیر ره هیله ی توپ و خومپاره ی رژیم، ئا بلوقه ی هه مه لایانه برستی له خه لکی شار بری بو، تانک و توپ! ورگی ژن و مندالی خه لکیان ده دری!؟ ئه و دا شا مه جیده ی قه رار بو ببیته سه مبولی خوراکری!! ئیتر ده میک بو که و تیو ژیر پوستالی پیسی دا گیر که ر، له وه ها بارودوخیک دا مه لا که ریم و کو مه لیک له پیاوانی شار دینه سه رکولان و به له خو بردویی به ره و سه نگه ری پاسدارانی جی گیر له خانه ی جه وانانی پیشو ده چن و داوای راگرتنی ته قه و بوردمانی شاریان لی ده که ن، پاش چه ند جار هات وچوی ماموستا و هه فالانی توپ و خومپاره بارانی شار را ده وه ستی و شار هیندیک ئارام ده بیته وه، خه لک له ژیر خانی ماله کانیان وه ده ر ده که ون تا دوای گه مارویه کی زور بتوانن بژیویک بو مال و منا لیان په یدا که ن، به داخه وه ئه م شه ره کوژراو و برینداریکی زوری له خه لکی شار لی که وتبووه، به ره به یه ره پیشمه رگه له ناو شار له ته نکه ی داو پاسدار مولیان خوارد، پاسدار ریی چونه ده ر له شاریان به خه لک نه ده دا! خه لکیکی زور به نیاز بون تا بچن له شاره کانی ده ورو به ر خواردن و ده رمان و پیداویستی بو خویان و خزم و جیرانیان بینن به لام پاسداران ریگه یان له خه لک گرتبو، بویه هاواریان بو ماموستا برد تا به هانایانه وه بچیت، ماموستا و چه ند که سیکی شارومه ندی مه هابادی ئه چن بو لای فه رماندارو داوای لی ده که ن که ریگا له خه لک نه گیریت، فه رماندار قه بولی ئه کات و ده لی هه ر که س وه ره قه ی شاریکه ندی پی بیت ده توانی له شار وه ده ر که ویت، هه ر به م بونه وه روژانه به سه دان هاولاتی ده چنه مالی ماموستا و وه ره قه وه رده گرن تا بتوانن پیداویستیه کانی خویان دابین بکه ن، روژ له دوای روژ شار زیاتر ده که ویته ژیر کونترولی رژیم، ئه مجار گوشاره کان له ریی ره شبگیری و زیندان وئیعدام وته بعید و دور خستنه وه ی موچه خوران و زور کاره ساتی دلته زینی دی ژیانی هاوشاریان ده خاته ژیر مه ترسی، دیسان ماموستا بو داکوکی له خه لک دیته وه مه یدان، ده گه ل به رپرسانی شار کو ده بیته وه، له دژ جینایه ته کانیان هه لویست ده گری، شورای شار پیک دیت، دیسان مزگه وتی سور ده بیته وه شوینی کوبونه وه و ده نگی ناره زایی ده ربرین و ماموستا له ویرا داوای پاراستنی گیان و مال و ژیانی خه لک له حکومه ت ده کا، (دیاره که ماموستا مزگه وتی سوری هه ر وه ک شوینی کو بونه وه ی جه ماوه ری بو چاره سه ری گرفته کان به کار دینا ئه گینا ته نانه ت بو یه ک روژیش ئیمامی جومعه نه بووه له مزگه وتی سور جا چ له زه مانی شا و چ له زه مانی خومه ینی) چه ند به رپرسیک له تا رانه وه دینه مه هاباد، شاریکه ندی به وردی بارودوخی شار و گوند و ناوچه که یان بو باس ده کات، ئه و جار وه فدی حوسنی نییه تی ده و له تی موهه ندیس بازرگان دینه شاری مه هاباد و کیشه کان ده چنه ژیر باس و لی کولینه وه و ئه م جار وه فده که رو ده کاته ده ره وه ی شاره کان بو چاو پیکه وتن ده گه ل ماموستا شیخ عزالدین و سه رجه م هیزه سیاسیه کان، بارودوخ به ره و هیمنی ده رویی، له پاییزی سالی 1358 خومه ینی په یامی چاره سه ری کیشه ی کوردستانی ده رکرد، خوشی وشایی به گه رانه وه ی پیشمه رگه بو شاره کان له و په ری خوی دا بو. به داخه وه ئه و روژه انه ش تیپه رین، کیشه ی تاران و کوردستان نه ک چاره سه ر نه کرا بگره ئالوزتر بون، له ئه نجام دا جاریکی تر له شکری نه زانی هیرشیکی خویناوی تری ده ست پیکرده وه و شاره کان که وتنه وه ژیر ده ستی رژیم، ئه م جاره یان ده ست هه لاتی دوژمن روژ له دوای روژ زیاتر و هی پیشمه رگه ش که متر بوه وه، هه تا ئه م رو که بو خوتان لیی ئاگادارن.

خوینه رانی به ریز: سه ره رای خو پاراستنم له دریژ دادری و هه ل پاچینی به شیکی به ر چاوی کار و کاره سات وراستیه کان، بابه ته که خه ریکه فره دریژ ده بیته وه! کورد کوته نی قسه بیست وچواره و دوی به کاره، بویه پیم باشه که به هینانه به ر باسی خاله هه ره گرینگ و زه ق و به ر چاوه کانی ژیانی ماموستا، هه ر وه ها هه لویست و کرده وه و ئاواته کانی له ئاست، خه لک، هیزه سیاسیه کان و رژیمی ئیسلامی تاران تا روژی شه هید کرانی، کوتایی به بابه ته که م بینم تا ده رفه تیکی گونجاوتر.

1- تاوانی به شداری نه کردنی خه لکی کوردستان له ریفراندوم، خسته سه ر هه له یه کی مه لاکانی تاران!.
2- به گژ داچون و دمه ته قه ده گه ل سادق خه لخالی له شاری مه هاباد له دژی ئیعدامی خه لک له شاره کانی کوردستان!.
3- له پادگانی مه هاباد، که یه که م فه رمانده ی هیزه کانی رژیم له شار جیی خوی ده دا به فه رمانده ی تازه، له کوتایی قسه کانی بو به شداران داوایان لی ده کات که گه ردنی ئازاد که ن!؟ شاریکه ندی ده جواب دا پیی ده لی، پیم سه یره که تو ئه م داوایه ده که ی! تو ده ستت به خوینی سه دان و هه زاران ژن و منالی بی تاوان سوره! دلنیا به که خوت و هاوکارانت ده که ونه به ر غه زه بی خودا! ماموستایه ک به هاوریه کی ته نیشتی ده لی به قورئانی لیم خویندوه ئیستا هه مومان ده کوژن.
4- پاسدار و جاش له کولانی شار ته قه له خه لکی بی دیفاع ده که ن و چه ند که س شه هید ده بن، وه کو دژ کرده وه، دوکان و بازار داده خرین، پاش چه ند روژ ئاخوندیک به نیوی ئیقبالی له تارانه وه دیتن بو مه هاباد و له فه رمانداری داوا له ماموستا و هاوریانی ده کات که هه رچی زوتر ده بی به خه لک بلین دوکان و بازار بکه نه وه! بابم ده ولامدا ده لی، خه لک ده بی متمانه یان هه بی که ناکوژرین، بویه من حازر نیم ئه م داوایه له خه لک بکه م، ئاخوند ئیقبالی داواکه ی خوی دوپات ده که ته وه و هه ر هه مان جواب وه ر ده گریته وه، ئینجا به ماموستا ده لی توش وه ک خه لکه که زیددی ئینقلابی و کافر و خائینی!! بابیشم له جواب دا ده لی که توش و گه وره که شت غه له ت ده که ن به من بلین کافر و خائین، هه ی ئه حمه ق ئیوه کافرن که ده ستور به سه ر بازه کانتان ده ده ن خه لکی بی تاوان بکوژن، کیشه که قول ده بیته وه، بابم و هاوریکانی له فه رمانداری وه ده رده که ون، له به ر ده رگای فه رمانداری ته قه یان لی ده که ن که به داخه وه به هوی ته قه که کاک مسته فای ئه حمه دی میرزا توشی ناراحه تی دل ده بی و پاش ماوه یه ک دو سال هه ر به م هویه وه گیانی پاکی له ده ست ده ده ا.
5- له دانیشتنیک دا له ورمی به حه سه نی ئیمام جومعه و تاهیری که ئه وکات ئوستاندار بووه، ده لی که من پیم شه رمه له ولات و حکومه تیک ده ده ژیم که جه نایه تی وه کو “قارنی و قه لاتان و ئیندرقاش و… رو ده دا!
6- له زستانی 1359 کاک حامید کوری ماموستا که پیشمه رگه ی دیموکرات بو قول به ست و زیندانی ده کریت و له 5 /4 /1360 له شاری ورمی هاوری ده گه ل 7 ئه ندامی دیموکرات گولله باران ده کرین. چه ند هه لویستی ماموستا له مه ر ئه م کاره ساته:

الف- حه مید ئینسانیکی به بیر و باوه ره، بویه چاره نوسی هه ر شتیک بیت جیی شانازیه.
ب- به پارانه وه بو حه مید هه م حه مید چکوله ده بیته وه و هه م من.
پ- ئه م به ر پرسانه زور له وه که مترن که من بو ژیانی خوم و منالم لییان بپاریمه وه.
ت- ماموستا ده لی من بو هه مو زیندایانی سیاسی داوای ئا زادی له زیندان ده که م، زور که س هه ن منالیان زیندانیه، که نه زمانی هاواریان هه یه نه توانا، بویه من ده مه وی زمان و توانای هه موان بم و ئه گه ر منالی خه لک رزگاریان بو ئه وا کوره که ی منیش یه ک له وان ده بی.

7- له دانیشتنیکی مزگه وتی سور، رو به به رپرسانی رژیم ده لی “ئه وانه ی له ده ره وه ن کور و کچ و ئه زیزی ئیمه ن” هه ر وه ها روی قسه ی ده کاته هیزه سیاسیه کان و ده لی ” من داوا له ئه زیزانی ده ره وه ده که م، هه ر کات کاریک یان پرسیکیان له من هه بو، خویان ناره حه ت نه که ن و ده خه ته ر ناوین، به منالیک دا ئا گادارم که نه وه هه ر گوند و به نده نیک دیاری بکه ن من ده چم.
8- له پاییز یا زستانی 1360 مه لای کوردستان ده به نه تاران به بونه ی حه و توی وه حده ت! شاریکه ندی به مه لا کانی تاران ده لی، ” ئه گه ر ده تان هه وی وه حده ت هه بی ده بی کتیبه کانتان پاک سازی بکه ن نه ک خاک و خه لکی کوردستان” هه ر وه ها ده لی که ده کتیبی ئا یینی ئیوه دا هاتوه که کورد “ئه جننه یه” هه ر وه ها ده لی که ئیوه له زه مانی سه فه ویه کانه وه سته می میللی و مه زهه بی له کورد ده که ن. ( ئه و شریته ده نگیه ئیستاش هه یه) له ئاکامی ئه م قسانه دا بو ماوه ی چه ند روژ ده ست به سه ر و پر سینه وه ی لی ده کریت و پاشان به ریی ده که نه وه مه هاباد.
9- له 2ی خاکه لیوه ی 1361 له مزگه وتی مه و له وی و دوای ته واو بون له نویژی نیوه رو له لایه ن چه کدارانی کومه له که ئه و کات هیچ باوه ریکیان نه ک به دین و ئایین ته نانه ت به نه ته وه ش نه بو، تیکه ل به کاروانی نه مرانی شه هیدانی نه ته وه که مان دبیت.
مه لا که ریمی شاری که ندی که تیرور و شه هید ده کری:

که سایه تیکی “ره سه نی” کو مه لگای کوردی شه هید ده کری، که سانیک که ماموستایان شه هید کرد له روی بیر و باوه ره وه نه ک هه ر نامو، بگره دژ به نورمه ره سه نه کانی کورده واری که ماموستا شه هید کرا،زانست، ره وشت، بیر و باوه ر، بویری، قانیع بون، روناک بیری، ره سه نایه تی و کوردایه تی تیرور کرا، که ماموستا تیرور کرا، جیا له مزگه وت و خویندگه هیج پله و پایه ی حکو مه تی نه بو،
کاتیک ماموستا شه هید کرا دیوه زمه کانی تاران خه ریکی شایی و خه لکیکی زوریش له شار و گونده کان، فرمیسکی خوینین به روکی سور کردبون،
کاتیک ماموستا شه هید کرا، خاوه نی شه هید یک و دو پیشمه رگه بو،
کاتیک ماموستا شه هید کرا، هیچ سه روه ت وسامانی له پاش به جی نه ما،
کاتیک ماموستا شه هید کرا، خه لکی هه ژار و بی ده ره تانی گوند و شار خانویان بو مناله سه غیره کانی کری،
کاتیک ماموستا شه هید کرا، نه ته وه یه ک شه هید کرا،
کاتیک ماموستا شه هید کرا، شه هیدانی سه ر به رزی کوردستان ” پر به دل گریان”.

Source: رۆژهەڵات تایمز

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …