Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى جولەکە / مێژووی جووەکان لە کوردستان

مێژووی جووەکان لە کوردستان

KurdJewwomenRowendez905

جووە کوردەکان یان کوردە جووەکان یان جووە کوردستانییەکان (بە عیبری: יהודי כורדיסטן؛ یەهودیی کوردستان؛ جووەکانی کوردستان، بە ئارامی: אנשא דידנ؛ ناشی ددن) سەر بە کۆمەڵگا دێرینەکانی جووە ڕۆژهەڵاتیەکانن، نیشتەجێی ئەو هەرێمەی باکوری مێزۆپۆتامیان کە بە کوردستان ناسراوە. کلتور و جلوبەرگیان هاوشیوەی کوردە موسوڵمان و ئاشووریە کریستیانەکاندەچێ کە هاوسێیانن. جووەکانی کوردستان وەک کۆمەڵگای ڕەگەزی داخراو دەژیان هەتا کۆچکردنیان بۆ ئیسرائیل لە ١٩٤٠کان و سەرەتای ١٩٥٠کاندا. کوردە جووەکان بە شێوەیەکی بەرچاوئارامیان بەکاردەهێنا و هەندێکیان زاراوەکانی کوردی دەدوان. بۆ نموونە، لە کوردستانی عیراقدا، بە هەردوو زمانی ئارامی و زاراوەی کورمانجی دەدوان. دوای هاتنیان بۆ ئیسرائیل ئەوانەیکورمانجی دەدوان گۆڕییان بۆ ئارامی. لە ئەمڕۆدا، زۆرینەی جووە کوردەکان و نەوەکانیان لە ئیسرائیل دەژین.

سەردەمی کۆن و سەردەمی کۆنی کلاسیکی

بەپێی دابونەریت، ئیسرائیلیەکانی هۆزی بێنیامین هاتنە کوردستان دوای داگیرکردنی وڵاتی ئیسرائیل لەلایەن ئیمپڕاتۆرییەتی ئاشووریەوە لە سەدەی ٨ی پ.ز.، و دوایی گەڕێندرانەوە بۆ پایتەختی ئاشووریەکان. لە سەدەی یەکەمی پ.ز.، خانەوادە یاخود ماڵی پادشایی ھەزەبانی، کە پایتەختەکەی هەولێر بوو، هاتنە سەر ئاینی جوو. پادشا مۆنۆبەیزس، هێلینای شاژنی، کوڕەکەی، و ئێزیتاسی جێنشینی تۆمارکراون وەک یەکەمین لادەران لە دین یان نامۆکان (بە زمانی ئینگلیزی: proselytes).

سەدەکانی ناوەڕاست

بەپێی بیرەوەریەکانی بێنیامین تودلایی و پێدشی ڕیگنسبێرگ، دەوروبەری ١٠٠ دانیشگەی جوو و دانیشتوانێکی بەرچاوی جوو لە کوردستاندا هەبووە لە سەدەی ١٢دا. بێنیامین تودلایی ئاماژە بەداود ئەلۆی، سەرکردەیەکی ماشیحی کوردستانی، دەکات کە شۆرشی دژی پاشای فارس بەرپا کردووە و پڕۆژەی ڕێبەریکردنی جووەکانی هەبووە بۆ ئورشەلیم. هەروەها ئەم کۆچکەرانە بەسی هەواڵی کۆمەڵگا جووە دەوڵەمەند و دەسەڵاتدارەکانی مووسڵ دەکات کە بنکەیەکی ڕۆحی و بازرگانی کوردستان بوو. گەلێ جوو لە ترسی نزیکبوونەوەی خاچپەرستان هەڵهاتن لەسووریا، فەلەستین، بابل و کوردستان. جووەکانی موسڵ کەیفخۆشی بوونی ئاستێ لە دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمیان هەبوو بەسەر کۆمەڵگاکەی خۆیاندا.

سەردەمی عوسمانی

تەنایت ئەسێناس بەرزانی، کە لە مووسڵ ژیاوە لە ١٥٩٠ بۆ ١٦٧٠، کچی ڕابی سامۆئێل بەرزانی کوردستانە. دواتر شووی بە یەعقوب میزراحی ڕابی ئامێدیی کردووە کەوانەی لە یەشیڤادەوتەوە. ئوم خانمە ناوبانگی هەبوو بە شارەزاییەکەی لە تەورات، تەلموود، قیبالە و یاساکانی جوودا. دوای مەرگی زووی هاوسەرەکەی، بوو بە سەرۆکی یەشیڤاکەی ئامێدی، و لە کۆتاییدا دانی پیادانرا وەک سەرۆکی ڕاهێنەری تەورات لە کوردستان. بە تەنایتی (پسپۆڕ یان زانای تەلموود بۆ مێینە) ناو دەبرا، سۆفیگەری پەیڕەو کردووە، و ناسراوە بەوەی کە ناوە نهێنیەکانی خوای زانیوە. هەروەها نەسراوە بە هۆنراوە و ڕێبەرایەتیەکەی لە زمانی عیبریدا. هۆنراوەی لاوانەوە درێژی نووسیوە بە شێوەی بڕگە و سەروای کلاسیکی. هۆنراوەوکانی لەو نمونە کەمانەن لە نوسراوی سەرەتای نوێی عیبری کە نوسراون لەلایەن ئافرەتەوە.

ئەوەی کە مایەی سەرنجە بوونی ئافرەت بە سەرکردەی ئاینی لە ناو کۆمەڵگەی جودا شتێکی دەگمەنە کە ئەوە دیسان دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە هەمیشە فەرهەنگی کوردی ڕێی داوە بە دروستبوونی سەرکردەی ژن و تەنانەت لە ناو جوەکانیشدا ئەو فەرهەنگە کوردیە ڕەنگی داوەتەوە.

کۆچکردنی جووە کوردەکان بۆ خاکی ئیسرائیل دەستیپێکرد لە کۆتایی سەدەی ١٦دا، بە کۆمەڵگایەکی زانای عیبری کۆنەوە کە گەیشتنە سەفد و گالیلی/جەلیل، و بنکەیەکی کوردی دامەزرێندا لە ئەنجامدا. سەردەمێکی گەشانەوەی سەفد(بە ئینڵیزی: Safed) کۆتاییپێهات لە ١٦٦٠دا، بە ململانێی دروزەکان بۆ دەسەڵات لە هەرێمەکەدا و دابەزینی ئاستی ئابوری.

مێژووی هاوچەرخ

لە سەرەتای سەدەی ٢٠وە هەندی جووی کورد چالاکبوون لە بزوتنەوەی زایۆنیدا. یاکێ لە ئەندامە هەرە دیارەکانی شەڕکەرانی ئازادی بۆ ئیسرائیل، مۆشە بارزانی بووە کە خانەوادەکەی کۆچیکردووە لە کوردستانی عیراقەوە بۆ ئورشەلیم لە کۆتایی ١٩٢٠کاندا.

زۆرینەی جووە کوردەکان ناچارکران بۆ جێهێشتنی عیڕاق و گواسترانەوە بۆ ئیسرائیل لە سەرەتای ١٩٥٠کاندا لەگەڵ کۆمەڵگای جووە عێراقییەکان. زۆربەی جووە کوردەکانی کوردستانی ئێران گەڕانەوە بۆ ئیسرائیل بە هەمانشێوە لە ١٩٥٠کاندا.

ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ڕاپۆرتیدا لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣دا، “ئامڕۆ لە ئیسرائیلدا نزیکەی ٢٠٠٠٠٠ جووی کورد لە ئیسرائیلدا هەن و نیوەیان لە ئورشەلیم دەژین. زیاتر لە ٣٠ گوندی کوشتوکاڵی لە هاموو وڵاتدا هەن کە لەلایەن کوردەوە دامەزرێنراون.

زانستی مێژوو

یەکێ لە کێشە سەرەکیەکانی مێژووی جووە کوردەکان کەمی مێژووی نوسراوە، دۆکیومێنت، و تۆمارە مێژووییەکانە. لە ١٩٣٠کاندە، ڕەگەزناس/ڕەچەڵەکناسی ئەڵمانی جوو، ئێریک بغاوا دەستیکرد بە چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ ئەندامەکانی ئەم کۆمەڵگایەدا. ڕافائێل پاتایی یاریدەدەری ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بە عیبری بڵاوکردەوە. کتێبی (Yehude Kurditan: mehqar ethnographi) (ئورشەلیم، ١٩٤٠)، وەرگێڕدرا بۆ ئینڵیزی لە ١٩٩٠کاندا. زانا و لێکۆڵەر، موردەخی زاکین، کتێبێکی گرنگی نووسیوە کە تیایدا سەرچاوەی نووسراو، ئەرشیفکراو، و زارەکی یاخود دەماودەمی بەکارهێناوە لەسەر پەیوەندی نێوان جووەکان و دەرەبەگە کوردەکان. چاوپێکەوتنی لەگەڵ ٥٦ جووی کورددا کردووە کە دانیشتووی زاخۆ، ئاکرێ، ئامێدی، دھۆک، سلێمانی، شنۆ، و ژمارەیەکی زۆر گوند بەتایبەتی لە ناوچەی بادینان. کتێبەکەی زاکین، (Jewish Subjects and their Tribal Chieftains in Kurdistan)، بەشێوەیەکی بەهێز پشت دەبەستێ بە سەرچاوە مێژووییە زارەکییەکان، و پەردە لەسەر بەسەرهاتی تایبەتی جووە شارنشین و گوندنشینەکان لە نیوەی یەکەمی سەدەی ٢٠دا لادەبات.

سەرچاوەکان

  1. Jump up Zivotofsky, Ari Z. (2002). “What’s the Truth about…Aramaic?” (PDF). Orthodox Union. Retrieved 2007-01-14.
  2. Jump up (p.2)[بەستەری مردوو]
  3. Jump up “Kurdish Jewish Community in Israel”. Jcjcr.org. Retrieved 2013-04-11.
  4. Jump up Cultural pride, and unlikely guests, at Kurdish Jewish festivalBy Lazar Berman September 30, 2013
  5. Jump up “курдские евреи. Электронная еврейская энциклопедия”. Eleven.co.il. 2006-12-27. Retrieved 2013-04-11.

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …