Home / بەشی مێژووی كورد / لە بارەی وشەی(کورد)وە

لە بارەی وشەی(کورد)وە

C60ZdI8WgAEY0T8

وەرگێڕانی: شڤان نەوزاد

نوسەر و مێژونوسەکان زۆر ناکۆکن لەبارەی وشەی(کرد)،هەم لە ڕویی زمانەوانی و هەم لە ڕویی مێژووییەوە کە کوردی پێناونراوە.وەگرنگترین”ڕا”
دەگەڕێتەوەبۆ ڕوژهەڵاتناسی ڕوسی بەناوبانگ(نیکتین)
ی پسپۆر لە مێژووی کورد و (د.رشید یاسمی)ی پسپۆری ئێرانی لە مێژووی کورد،ئەوان لە دەرەنجامەکانیاندا پێیانوایە کە کورد لە ڕیشەوە دەگەڕێتەوە بۆ(کاردۆخییەکان)،کە مێژوونوسی یۆنانی (ئەگزنەفۆن)بینیونی و پێیانگەیشتوە، کە بە باپیرانی کوردانی ئێستا دەدەنرێن.هەڵبەت پشت بە(ئەگزنەفۆن)
دەبەسترێت کە یەکێکە لە مێژوونوسە یۆنانییە لە پێشینەکان لەمەڕ لێکۆڵینەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوێنی چاخی دێرین،وەهەوەها پشت بە (هیرۆدۆت)بەستراوە لە گێڕانەوە مێژووییەکانیدا.هاو”ڕا”لەگەڵ ئەوان(کەنتریاس)ی پسپۆر لە مێژووی ئێران و هیندستان،و(ئیستریۆن)ی زانای جوگرافی بەناوبانگ کە دانراوێکی بەناوبانگی نوسیوە لە بارەی جوگرافیای جیهانی کۆن و لەسەدەی یەکەمی پێش زایین کۆچی دوایی کردوە، ئەوەی هەمو ئەم گێڕانەوانە دەبەستێتەوە چیرۆکی(۱۰ هەزار سەرباز)ە،ئایا چیرۆکی ئەم (۱۰ هەزار سەرباز)ە چییە کە ئەگزنەفۆن گێڕاوییەتییەوە؟؟
ململانی لە نێوان (کۆرشی بچوک)ی کوری دارا ی دوەمی پادشای(ئەخمینی)فارس و جێنشینەکەی لە فەرمانڕەوایەتی(ئەردەشێری دوەم)هەڵگیرسا،کۆرش سوپایەکی پتر لە(۱۳)هەزار کەس کە بەشێکیان لە(موتەزەقەکانی یۆنان ـ واتە ئەوانەی کە لەپێناو پارەدا هەمو کارێک دەکەن تەنانەت بەشداری جەنگیش دەکەن…وەرگێڕ)پێکهاتبو،پێکهێنا و لەگەڵ سوپای ئەخمینی لە(کوتاکسا)بەیەکگەیشتن و دواتر کۆرش کوژرا و سوپاکەی تەفروتونا بون،لە یۆنانییەکان ئەوەی لە ژیان مابوەوە (۱۰)هەزار کەس بون،ئەوەی سەرکردایەتی ئەمەشی کرد ئەکێک لەوانە(ئەگزنەفۆن)بو،کە کتێبکی نوسی و باسی بارودۆخی خۆیان و دۆخی ئەو شارانەی کە پێیدا تێپەڕیون کردوە لە میانەی پەڕینەوەیان لە(دیجلە)وە بۆ(ترابزۆن)و لەوێوە بۆ یۆنان،بە کەمترین و بەناوبانگترین پاشەکشێ بەدرێژایی مێژو.
ڕۆژهەڵاتناسە ڕوسییەکە(فیکیتین)لە گێڕانەوەیدا لەبارەی ئەگزنەفۆن ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگزنەفۆن بە میلـلەتێک گەیشتوە بەناوی(قردوخا)و نیکیتین لێکچونی زمانەوانی دەکاتە بەڵگە لە نێوان وشەی(کرد ـ قردوخا)،کە ئەم میلـلەتە باپیرانی ڕەسەنی کوردانی هەنوکەن یاخود دەگونجێت ئەگزنەفۆن ئەم بابەتەی یەکلایکردبێتەوە،چونکە کۆنترین مێژوونوسە کە ئاماژەی بە (کوردەکان)کردبێت.بەڵام(د.یاسمی) جەغد لەسەر ئەوە دەکات کە هیچ ئاماژەیەک نیە بۆ کوردەکان تەنیا لەسەر سەکۆ بەردینییە سۆمەرییەکان نەبێت کە گوزارەی (کردا ـ karada) لەسەر هەلکەنراوە کە ئەوەش ناوی شوێنە نەک ناوێک بۆ تیرەیەک یاخود میلـلەتێک. هەلبەت ئەم زانایە بەزۆر کوردەکان دەگێڕێتەوە سەر ئێران کە بەشێکن لە ڕەگەزی ئێرانی، وە ئەوان ناوی خۆیان دابڕیوەتە سەر هەمو ئەو هۆزانەی تر کە ملکەچی دەسەڵاتەکەی بون.
(یاسمی)دەربارەی گەڕانەوەی بنچینەی کورد بۆ بەشێک لە ئێرانی دەلێت(ئەو کۆچبەرە ئێرانییە لەپێشینانەی کە کۆچیانکرد بۆ باکوری دو ڕوبارەکە ناوی ئاوێتەیی(بیت قردو)یان بەسەردابڕا کە دورگەی(ابن عمر)ە کەناوەکەیان لەناوی نیشتیمانەکەیانەوە وەرگرتوە و پێی بەناوبانگ بون.بەڵام ئەم بۆچونە لەبەر دژوازی تییایدا ڕەتکراوەتەوە،لەوانە:
یــەکەم:چۆن دەکرێت کۆچبەرە ئێرانییەکان ناوبنرێن بە ناوێکی(سامی)،(بیت قردو)واتە خەڵکی قردو جگەلەوەی ئەگەر لەبنچینەدا سامی بن یاخود ژیان و زمانی سامییەکانیان هەڵگرتبێت و یەکیانگرتبێت لەگەڵ دانیشوانی باکوری لە نێوان (دو ڕوبارەکە)یاخود دورگەی(ابن عمر) و خۆیان لە بنچینە و مێژوەکەیان بتوێننەوە و ببن بە میلـلەتێکی سامی نێو سامییەکانی نیشتەجێی باکوری نێوان دوڕوبارەکە.
دوەم:بۆچی بڕیار دەدات بەوەی کە ناوی(کرد)کە ناوی پێشتری(بیت قردو)بوە،ئەی بۆچی بە پێچەوانەوە نەبێت؟؟ کە (کرد)بەلاڕێدابراوی (بیت قردو)نەبێت بەو مانایەی کە میلـلەتە سامییەکان زاڵ و نیشتەجێبون لە باکوری عێراق بەتایبەت لەسەردەمی(ئاشور)،
بەڵام لەڕوی ماناوە وشەی(کرد)یاخود(قردو)لە ڕوی وتنەوە جیاوازن و بەپێی زمانەکان بە مانای(ئازاکان) و (پاڵەوانەکان)دێت،کە سیفەتێکە بەدررێژایی ژیانیان پێیەوە ناونراون، وەک چۆن ئارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ (ایریا)بە مانای بەڕێز یان بەوەفادێت… ئەگەر بەو مانایە ڕاستبێت کە ئێرانییە لە پێشینەکان بە گوزارەی (کرد)دەریانبڕیوە بەڵام وشەکە لە بنچینەدا فارسییە…
وە ئەگەر وشەی (کرد)بگەڕێتەوە بۆ ناوی شوێن،ئەوە
(فرس)ە لە پێشینەکان بە وشەی(فارس)ناونراون کە بە
مانای(شێر) دێت.
ئەگەر سەرنجبدەینە گوزارەی (شەرەف و ئازایەتی)لای
ئەوروپییەکان لە ئیسپانی و ئنگلیزی و فەرەنسی و ئەڵمانی لەسەدەکانی ناوەڕاست و سەردەمی فارسە ڕۆژئاواییەکان،

Shvan
ئەوە توێژینەوەکەمان درێژدەبێتەوە بەوەی کە ناکرێت سیفەتەکانی بەخشندەیی و ئازایەتی لەوشەیەکی دیاریکراو یاخود لە میلـلەتێکی دیارکراودا گەمارۆبدەین،وێڕای هەڵەی ناونانی کوردەکان خۆیان بۆ
یەکێک لەوشە فارسییەکان، وەئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ناونانی(بیت قردو)ی سریانی یاخود ئەو (سامی)یەی کە نزیکە لەناونانی یەکەم مێژوونوس کە ئاماژەی بۆ کورد کردوە بە(قردوخا)،یان وشەی (کرد)فارسییە لای
زۆرینەی توێژەرەوان،دەبینین (سریانی)شتی نوێی تیدا
نەهاتوە،(ج.ب سمیس)لە فەرهەنگە سریانییە هاوچەرخەکەیدا چاپی ئۆکسفۆرد ساڵی ۱۹٦۷ دەڵێت:
(قردو)خودی(کوردەکانن).ئەگەریش گریمانەی ئەوە بکەین کە(ج)لەگەڵ بنەڕەتی وشەکەیە،ئەوا دەبینین(جرد)بەمانای زەوی وشک دێت.
هیچمان لە پێشڕێدا نامێنێت چگەلە پەنابردنەبەر فەرهەنگە عەرەبییەکان بۆ زانینی مانای(قردو)نەک(کرد) چونکە لە ڕیشەوە نزیکترە،کە هەمان بەشی یەکەمە بۆ ناونانەکەی ئەگزنەفۆن بۆ(قردوخا)و کەمێک لە وشەی (کردا) دوردەکەوینەوە
کە یاسمی مێژونوس ڕەتیدەکاتەوە.
(ابن منظور)لە(لسان)کەیدا لاپەڕە ۳٤۹ ج٤ بەشی(دال)،دەربارەی ناوەڕۆکی(قرد)دەڵێت:(القردیدة)
بەمانای کڕۆک و ناوەڕۆکی ئاخاوتن دێت و (القردد)یش
لە زەوی(قرنە)واتە زەوی لابەرز،وە لە(الاصمعی)
دەگێڕنەوە کە (القردد)واتە زەوییەکی بەرز و بەرداوی
یان چیا، و لە(سیبویه)دەگێڕنەوە کە (القردود)واتە ئەوەی لە زەوییەوە بەرز دەبێتەوە و سەخت دەبێت،و لای(فیروزابادی)ش هەمان مانای هەیە.وە ئەگەر
بەراودی مانای وشەی (قردو) و وەسپی لاپاڵی چیاکانی
(ئارارات)و زنجیرە چیاکانی(زاگرۆز)ی نشینگەی میلـلەتی کورد بکەین،دەبینین وێکچونێکی تێر و تەواو هەیە لەنێوان ماناکانی فەرهەنگی عەرەبی بۆ وشەی (قردو)و ناوچە شاخاوییەکانی نشینگەی کورد،
دڵنیابوینەتەوە وشەی(کرد)گوزارەیەکی عەرەبی سامییە نە فارسییە و نە کوردییە،وە مانای گوزارەی
بریتییە لەو شاخەی کە سەختە و جگە لە کەمێک شت
هیچی تری لێ سەوز نابێت،وە لە زمانی عەرەبیشدا ئەوە زانراوە کە نەسەبی دانیشتوانێک دەگەڕێتەوە بۆ
نشینگەکەی.

لە کتێبی:الاکراد..تاریخ شعب و قضیة وطن.
نوسینی:احمد تاج الدین

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …