Home / بەشی مێژووی كورد / بەژداریکردنی هۆزی هەرکی لە شۆڕشی سمکۆی شکاکدا

بەژداریکردنی هۆزی هەرکی لە شۆڕشی سمکۆی شکاکدا

 14485246-660x330

نوح رۆژهەڵاتی

هۆزی هەرکی بەدرێژایی مێژووی و کوردستان و ناوچەکە پیاوانی ئازاو سوارچاک و کوردپەروەری تێدا هەڵکەوتووە ئەو پیاوە جوامێرانەش رۆڵێکی کاراو کاریگەریان لە شۆڕشەکانی کوردستاندا هەبووە یەکێکیش لەو شۆڕشە مەزنانە شۆڕشی (سمایل ئاغای شکاک کەبە سمکۆی شکاک ناسرابوو) وەک مێژوو کەسایەتیە دیارەکانی ئەو دەمی هۆزی هەرکی (خورشید ئاغای هەرکی، فەتاح ئاغای هەرکی و قادر هەرکی) کە هەرسێکیان لەبنەماڵەی ئاغان و برای یەکترن یاوەر و هاوەڵی دیاری (سمکۆی شکاک) بوون لەگەڵ کۆمەڵێک سوارچاکی هۆزی هەرکی بەژداری کارایان لە شۆڕش و قارەمانیەکاندا هەبوو (خورشید ئاغای) هەرکی برای فەتاح ئاغای هەرکی یەکێک بوو لە سەرۆک هۆزی هەرکی یەکێک لە ناسراوترین ئەو کوردانەی کە پێش جەنگی یەکەمی جیهانی دژی دەسەڵاتی (قاجاری) لە ئێران جەنگاوە لە ساڵانی دوای جەنگیش خەباتێکی بێوچانیان کرد بۆ بەدیهێنانی مافەکانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان. دەسەڵاتی خورشید ئاغای هەرکی لە ناوچەکانی باشوری دەریاچەی ئورمییە کە مەڵبەندی سەرەکی هۆزی هەرکیە فراوان بوو هەروەها لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەسەڵاتی سمکۆی شکاک هەبوو لە ناوچەکانی رۆژئاوای دەریاچەی ئورمیە مەڵبەندی سەرەکی هۆزی شکاک بوون کە دراوسێ بوون لەگەڵ هۆزی هەرکی لە ناوچەکەدا هەروەها شێخ عەبدولسەلام بارزانیش ماوەیەک لەنێوان ئەم دوو هۆزەدا مایەوەو دواتریش لەگەڵ سمکۆی شکاک و خورشید ئاغای هەرکی چوون بۆ دیتنی جێگری کۆنسوڵی ڕوسیا لە قەفقاس تا داوای پشتیوانی و کۆمەک بۆ بزووتنەوەی کوردی لێ بکەن خورشید ئاغای هەرکی هاوڕێی نزیکی سەید تەها بوو کە یەکێک بوو لە سیاسەتمەدارو شۆڕشگێرەکانی ئەو سەردەمە لە ساڵانی جەنگی یەکەمی جیهانیدا ناوچەی دەسەڵاتەکانی خورشید ئاغای هەرکی و عوسمانیەکان بەڵام کاتێک ڕووسەکان عوسمانیەکانیان تێکشکاند لەناوچەکەدا ژمارەیەکی زۆری کورد لەناو سوپای عوسمانی خۆیان ڕادەستی سمکۆی شکاک و خورشید ئاغای هەرکی کرد بە هەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر پاشەكشەی هێزەکانی روسیا لە ناوچەکە بەدەست بەسەرداگرتنی بەسەر ناوچەکانی تردا دەسەڵاتی خورشید ئاغا فراوانتر بوو، هەروەها سمکۆی شکاک و خورشید ئاغا بە باوک و کوڕی ناسیۆنالیستی دەناسرێنەوە چونکە ئەوان کەوتنە هاندانی کورد بۆ ڕاپەڕین و شۆڕش لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆیی ناوچەکەیان سمکۆی شکاک بەهاوکاری خورشید ئاغا (خانە، شنۆ، نەغەدە، مەهاباد و سەردەشت)ی رزگار کرد لە ساڵی (١٩٢٣) لەلایەن شێخ محمود دووبارە دەستیان بە شۆڕش کردەوە تا کۆتایی هاتنی شۆڕشەکە ساڵی (١٩٣٠) سمکۆی شکاک لەگەڵ ڕژێمی بۆ دانووسان کۆدەبنەوە وەک شایەتحاڵەکان کە دەماودەم گێڕدراوەتەوە باسی لێوە دەکەن ڕژێمی ئێران ئەو کات نیازی خراپی هەبوو لەو دانووسانەدا و ئامانجی سەرەکی ئەوەبوو کە سمکۆی شکاک و شاندی یاوەری بکوژرێن بەڵام پێش کۆبوونەوەکە (سمکۆی شکاک) لەلایەن خورشید ئاغای هەرکی ئاگادار کرابووە کە هەست دەکەم ڕژێمی ئێران پلانی داڕشتووە کە هەستی بە موئامەرەکە کردووە داوا لە سمکۆی شکاک دەکات کە لە کۆبوونەوەکەدا بەژدار نەبێت و دانوسانیان لەگەڵدا نەکەن چونکە وەک شایەتحاڵەکان باسی دەکەن (خورشید ئاغای هەرکی) هەست دەکات کە ڕژێمی ئێران پلانەکەی داڕشتووە بۆ لەناوبردنی سمکی شکاک بەڵام دوای گفتۆگۆیەکی زۆر سمکۆی شکاک قەناعەت بە خورشید ئاغای هەرکی و فەتاح ئاغای هەرکی هێناوە کە لەگەڵی بچین بۆ دانیشتنەکە لەگەڵ نوێنەرانی ئەوکاتی ڕژێمی ئێران لە ئەنجامدا پلانەکە ڕاست دەرچوولێرەوە کەلە کتێبی سمکۆی شکاک وەرگیراوە باسی چۆنییەتی پلانەکە کراوە.

سەرچاوە :هۆزی هەرکی نووسینی: هۆڤین شیمال هەرکی

About دیدار عثمان

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …