Home / بەشی مێژووی كورد / ” هەستی ناسیۆنالیزم لای کورد “

” هەستی ناسیۆنالیزم لای کورد “

ٲیوب نعمت

زانکۆی سۆران
بەشی مێژوو
قۆناغی چوارەم
ناسییۆنالیزم له ‌(nationalism)ی ئینگلیزی یان (Nationalite) فەڕەنسی وەرگیراوە، (Nation)ی بەمانای نەتەوە،‌ که‌ به‌ مانایی ملله‌ت گه‌رایی، نه‌ته‌وه‌په‌رستی، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی …هتد دێت.
بە درێژایی مێژوو ناسۆنالیزم، بە چەندین ڕێگای جۆراوجۆر ئاستی جیاواز پێناسەکراوە. مێژوونووسی بەناوبانگی ئینگلیزی بەناوی (ئارنۆڵد تۆینبی) بەم شێوازە پێناسەی ناسیۆنالیزمی کردووه: ناسیۆنالیزم بریتییە لەو کرۆمە تۆقێنەرەی ڕەوشی سیاسی کۆمەڵگە خۆرئاوایی مۆدێرنمان ژەهراوی دەکات، ئەوە ئایینێکی قەڵب و نەخۆشە. یەکێکی تر لەوەی پێناسەی کردبێ ئەویش نووسەری بەناوبانگی کورد بەناوی ( بەختیار عەلی) دەڵێت: ناسیۆنالیزم بەگشتی لەگەڵ خۆیدا جۆرە فۆبیا و ترسێک بەرهەمدەهێنێت. مێژووی دەرکەوتنی دەرکەوتنی ئەم دەستەواژەیە ڕای جیاواز یان لەسەر هەیە هەندێکیان پێیان وایە، کەوا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی دوانزەهەمی زاینی لە لایەن وڵاتەکانی فەڕانسا و ئینگڵتەڕا و ئیتاڵیا، هەندێکی تر پێیان وایە کەوا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شۆڕشی فەڕانسا ساڵی (1789ز) کە لەو کاتەوە سەری هەڵداوە.

سەبارەت بە ناسیۆنالیزمی کورد، نەتەوەی کورد لە پێناو گەیشتن بە ترۆپکی ئازادی و لادانی ستەمی لە مێژینەی نەتەوەی لە لایەن نەتەوە سەردەستەکانەوە گەلێک هەوراز و نشێوی بەرخۆدان و ڕێگا ئەستەمەکانی بڕیوە، لە شەڕی چاڵدێرانەوە (1514ز) هەتا دەگاتە ئەمڕۆکە ئەم خەباتە خوێناویە بە ئامانجی دامەزراندی کیانێکی سیاسی هەر بەردەوام بووە لە هەر قۆناغێکدا گەیشتبێتە ترۆپکی سەرکەوتن، لە لایەن نەیارانەوە دژایەتی کراوە تا تووشی نسکۆیان کردووە و دووبارە سەریهڵداوەتەوە. نموونە ئەحمەدی خانی لە سەدەی حەڤدەهەم خەڵێکی کۆکردەوە بۆ تێکۆشان لە پێناو سەربەخۆی کوردستاندا، داوای کردووە ناکۆکی و دوو بەرەکی بخنە لایەک، خۆیان لە ژێر دەستی ڕزگار بکەن.هەرچی سەبارەت بە دەرکەوتنی ناسیۆنالیزم کورد زۆینەیان لەسەر ئەوە کۆکن کەوا پێیان وایە هەستی ناسۆنالیزمی کوردی دەگەڕێتەوە، بۆ سەرەتایی سەرهەڵدانی شۆڕشی شێخ عوبێدوڵڵای نەهری لە ساڵی (1881ز)دا. لەبەر ئەوەی یەک ساڵ پێش ئەم ڕوودانی ئەم شۆڕشە بەدیاری کراوی لە ساڵی (1880ز) بۆ یەکەمجار یەکێتیەک دروست بووە بەناوی (یەکێتی کوردان) کە لەلایەن شێخ عوبێدوڵڵای نەهریەوە دامەزراوە کە پێکهاتبوو لە (200) نوێنەر، تیایدا کوردەکانی یەکخست بوویەوە لەژێر دەستی خۆی دا بۆ ئەوەی کوردستانێکی سەربەخۆی بەدەست بهێنێت. بەڵام لەسەرئەنجام شکستی هێنا، چونکە وڵاتە زلهێزەکان پاڵپشتی خۆیان بۆ وڵاتی ئێران دەربڕی لەدژی ئەم شۆڕشە بەتایبەت بەریتانیا و ڕوسیا، گومانی تێدا نییە خۆ ئەگەر کوردە جاشە خۆفرۆشەکان دژایەتی ئەم شۆڕشەیان نەکرد بووایە، جیا لەمەش وڵاتێکی زلهێزی وەک ئەمریکا پاڵپشتی لە شۆڕشەکەی کردبووایە بە ئەگەرێکی زۆرە ئێستا ئێمەش وەک هەر نەتەوەیەک خاوەن کیانێکی و نەتەوەیەکی سەربەخۆ دەبووین.
هەندێک ڕای تریش هەیە کە پێیان وایە دەرکەوتنی هەستی ناسیۆنالیزم دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینەکان، وەک میرنشینی بادینان، بۆتان، ئەردەلان، بەتایبەت میرنشینی سۆران کەوا لەسەردەمی محمد پاشا کە ناسراو بووە بە پاشایی کۆرە هەوڵێکی زۆر خستە گەڕ بۆ سەربەخۆ بوونی کوردستان بەڵام لە لایەن میرنیشەکان کوردەکانەوە دژایەتی یان لێکردووە.

لە دەرئەنجامی ئەم وتارەمان گەیشتین بەوەی کەوا، هەر لەکۆنەوە تاکوو ئێستا چەندین جار کوردەکان هەوڵیان داوە بۆ سەربەخۆی و جیا بوونەوە کوردستان لەژێردەستی وڵاتانی دراوسێ، بەڵام داخی گرانمان ئەوەیە، کەوا بەهەردوو هۆکاری ناوەخۆی و دەرەکی هەوڵەکانیان شکستی هێناوە. هیواخوازم کۆڵنەدەن لە سەربەخۆ بوونی کوردستان، چونکە ئەوە مافێکی ڕاوەی خۆمانە،
بژی کورد و کوردستان.

لیستی سەرچاوەکان:

  1. کتێب: ناسۆنالیزم و هەستی نەتەوایەتی لای مەولانا خالیدی نەقشبەندی، نووسەر: ئازاد گۆڵەدین.
  2. کتێب: ناسۆنالیزم و ناسۆنالیزمی کوردی (دیدێکی ئیسلامی هاوچەرخ)، نووسەر: ئەبووبەکر عەلی.
  3. کتێب: کوردیزم، نووسەر: بێهزاد خوشحالی، وەڕگێڕانی: ئەفرسیاب گرامی.

About دیدار عثمان

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …