Home / مێژووی ئیسلام / مێژووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی / پەیوەندیەکانی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و محمد عەلی پاشا

پەیوەندیەکانی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و محمد عەلی پاشا

عەلی حەسەن محمد ڕەشید
خوێندکاری ماستەر:مێژووی نوێی هاوچەرخ
زانکۆی ڕاپەڕین

پێشەکی
لەدوای جێهێشتنی میسر،لەلایەن فەرەنساوە،بارودۆخی سیاسی میسر لە ئاڵۆزیدا بوو،ئەم دۆخە یارمەتیدەر بوو بۆ دەرکەوتنی کەسایەتیەک بەناوی(محەمەد عەلی پاشا)،کەلەلایەن خەڵکی میسرەوە پشتگیری لێ دەکرا،هەرچەندە بەڕەگەز عەرەب نەبوو،،دەوڵەتی عوسمانی بەدانانی محمد عەلی ڕازی نەبوو بەڵام بەناچاری کردی بە والی میسر،محمد عەلی کۆمەڵێک چاکسازی گرنگی لەنێو خۆی وڵاتی میسر ئەنجام دا لەڕوی(سیاسی-سەربازی-ئابوری)بەهۆی ئەم چاکسازیانەشەوە وەڵاتی میسر گەشەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی،تەنانەت دەوڵەتی عوسمانیش لێی دەترسا،پەیوەندی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و محمد عەلی لەوکاتەوە دەستی پێکرد کە دەوڵەتی عوسمانی داوای لەمحمد عەلی کرد بۆ لەناوبردنی جوڵانەوەی وەهابی لەنەجد،لێرەوە پەیوەندی نێوان هەردو دەوڵەت تاوەکو کۆتای دەسەڵاتی محمد عەلی ناسەقامگیر و ناجێگر بوو،ئێمە لەم ڕاپۆرتەدا پەیوەندیەکانی دەوڵەتی عوسمانی و محمد عەلی پاشامان باسکردوە،کە بەسەر سێ تەوەردا دابەشکراوە،تەوەری یەکەم،قۆناغی ئاشتەوای هەردولایە،تەوەری دووەم قۆناغی هاوپەیمانێتیە جیاواز لە قۆناغی یەکەم،لەتەوەری سێیەمیشدا پەیوەندی نێوان هەردولا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە کە پێکدادان و ململانێی دەوڵەتی عوسمانی و محمد عەلیە،هەرچەندە بە ڕاپۆرتێک پەیوەندی 35ساڵەی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و محمد عەلی بەتەواوی ڕون ناکاتەوە و بەوردی باسیان ناکرێت،بەڵام هەوڵمانداوە بەشێوەیەکی گشتی پەیوەندیەکانیان ڕون بکەینەوە،لە هەر کەم و کورتیەکمان ببورن.

تەوەری یەکەم: قۆناغی ئاشتەوای
‌میسر سەردەمێکی ئاژاوەگێڕی بەخۆیەوە دەبینی دوای ڕۆیشتنی هێزەکانی فەرەنسا لە ساڵی ١٨٠١ی زایینی، ئەم ئاژاوەگێڕییە لە ساڵی ١٨٠١ی زایینیەوە تا ساڵی ١٨٠٤ی زایینی درێژبووەوە تا سەرکردەیەک لەسەر گۆڕەپانی ڕووداوەکان دەرکەوت کە هەوڵی گەڕاندنەوەی شکۆمەندی میسر و کە ئەویش محمد عەلی پاشا (١٧٦٩ – ١٨٤٩ز)بوو کە لە ساڵی ١٨٠٥ی زایینی دەسەڵاتی لە میسر گرتە دەست دوای ئەوەی زانا و شێخەکانی میسر بە فەرمانڕەوای خۆیان ناویان برد و سەپاندیان بەسەر سوڵتانی عوسمانی کە سەرەتا دوودڵ بوو، بەڵام لە کۆتاییدا ڕازی بوو بە داواکارییەکەی ئەوان و وەک حاکمی میسر دەستنیشانی کرد(1)
لە تشرینی دووەمی ساڵی 1805 محمد علی بوو بە گەورەی سەرتاسەری وڵات، هەر دوای ماوەیەک توانی هێرشی بەریتانیا لە نیسانی 1807 سوپاکانی تێکشکاند کە هەوڵیاندا لە ڕەشید دابەزن،بەم شێوەیە محمد عەلی بوو بە حاکمی ڕەهای میسر و وڵاتەکەی بەشێوەیەک ملکەچی بوو بۆ هیچ حاکمێکی تر پێشتر ملکەچ نەبوو بوو.(2)
لەم قۆناغەدا سوڵتان مەحمودی دووەم(1785-1839ز)لەساڵی 1807داوای لە محمد عەلی پاشا کرد بۆ لەناوبردنی جوڵانەوەی وەهابی چونکە دەسەڵاتی وەهابیەکان گەشتبوە شارە پیرۆزەکانیان و توانیبویان بیروباوەڕی وەهابی تێدا بڵاوبکەنەوە بۆیە تەنیا کارێک کە سوڵتان پێی باش بوو ئەنجامی بدات ڕاسپاردنی محمد عەلی ڕابسپێرێ بۆ ئەوەی ئەو دەوڵەتە تازەی بنەماڵەی ئەلسعود بەهاوکاری وەهابیەکان دایانمەزراندوە لەناوبەرێ و هێرشێکی گەورە و بەرفراوانی بۆ بکات و هەردوو شارە پیرۆزەکەش بگەڕێنێتەوە(3) بەڵام محمد عەلی بەبیانوی ڕێکخستنی کاروباری ناوخۆ فەرمانەکەی جێبەجێ نەکرد .
محەمەد عەلی لە ٣٠ی ئەیلولی ساڵی 1811ی زایینی ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵمەتەکە کرد و تۆسۆنی کوڕی کرد بە فەرماندەی سوپاکەی لەنێوان ساڵانی 1811 تاوەکو ساڵی 1818 شااڵاوەکانی محمد عەلی بۆسەر حیجاز و وەهابیەکان بەردەوام بوون،(4)لەسەرەتای هێرشەکانەوە تۆسۆنی کوڕی محمد عەلی توشی شکست هات و داوای هاوکاری لە باوکی کرد پاش گەشتنی هاوکاریەکان لە تشرینی دووەمی 1812توانی دەست بەسەر مەدینەدا بگرێت ساڵی دواتریش مەککە و تائیفی گرت ولەژێر دەستی وەهابیەکانی دەرهێنا ،بەڵام توشی چەندین شکستی تر هات تا محمد عەلی فەرمانی کشانەوە پێکرد و لەساڵی 1816فەرمانی بە ئیبراهیمی کوڕی کرد بۆ لەناوبردنی وەهابیەکان کە تاساڵی 1818درێژەی کێشا تا ئەو کاتەی ئیبراهیم هێرشی کردە سەر مەڵبەندی وەهابیەکان لە درعیەی و توشی شکستی کردن(5)

دوای شاڵاوەکانی محمد عەلی بۆسەر وەهابیەکان بیری لەداگیرکردنی سودان کردەوە لەبەر چەند هۆکارێک

1-پاراستنی سنوورەکانی باشووری میسر، ئەگەر ڕووبەڕووی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هۆزەکان ببنەوە.(6)
2-کێشە و ئاژاوەو و بونی مەمالیکەکان،دوای ئەو کوشتارەی محمد عەلی لەساڵی 1811لێیکردن کەبەشێکی زۆریان ڕۆشتنە سودان
3-بەکارهێنانی گەنجە سودانیەکان بۆ زیادکردنی سەربازی سوپاکەی(7)
4-محەممەد عەلی لە ڕاوێژکارە فەرەنسییەکانیەوە زانی کە سودان خاکێکی فراوانە و شایەنی داگیرکردنە.
5-زیادکردنی سنور و فراوانبونی دەسەڵات چونکە خاکی سودان خاکێکی بەرفراوان بوو،هەروەها بونی زێڕ و فراوانبونی مەودای بازرگانی.

5-وڵاتی سودان لەسەروی میسرەوەیە بەگرتنی سودان مەترسیەکانی سەر میسر لادەبات(8)
دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان بۆ ئەم هەڵمەتە، محمد عەلی ئیسماعیل پاشای کوڕی ڕاسپارد بۆ سەرکردایەتیکردنی لە مانگی تەمموزی ساڵی ١٨٢٠ی زایینی، بەبێ هیچ بەرەنگارییەک چووە باکووری سودان و بەرەو باشوور ڕۆیشت،
سەبارەت بە سوپای دووەم، بە سەرۆکایەتیی زاوای محمد عەلی، ئەلدەفتار دار، بەرەو ڕۆژئاوای سودان تا ساڵی 1821 سودان بووبەشێک لەمیسر(9)

تەوەری دووەم:قۆناغی هاوپەیمانی
دوای قۆناغی ئاشتەوای کە تایبەتمەند بوو بە پەیوەندی نێوان محەمەد عەلی و سوڵتانی عوسمانی مەحمودی دووەم، پەیوەندیەکە دەبوو گەشە بکات بۆ هاوپەیمانی لە ژێر ڕۆشنایی گەشەسەندنی دەسەڵاتی سەربازی و سەربازی محەمەد عەلی پاشا ، کە بەهۆی لاوازی و پاشەکشەی زیاتری سوڵتانییەتی عوسمانی بەهۆیەوە زۆرجار یاخیبوون و پشێوی ناوخۆییەوە ڕویدەدا، ئەمەش وای لێکرد جارێکی دیکە داوای هاوکاری لە محمد عەلی بکات بۆ سەرکوتکردنی ئەم یاخیبوونانە، بەڵام بە مەرجی پێشوەختە کە لەلایەن محەمەد عەلیەوە داواکرا بوو ئەویش پێدانی شام بوو،لێرەدا دەردەکەوێت محمد عەلی درکی بە بەهێزی خۆی کرد(10)
یەکێک لەو بزوتنەوانەی دروست بوون بزوتنەوەی مۆڕە بوو لە یۆنان،سوڵتانی عوسمانیش داوای یارمەتی لەمحمد عەلی کرد بۆ دامرکاندنەوەی ئەو جوڵانەوەیە،پاشان محمد علی سوپایەکی ڕێکخست بەسەرکردایەتی ئیبراهیمی کوڕی بۆ کوژاندنەوەی شۆڕشی مۆڕە، توانی لە کەنارەکاندا دابەزێت و شەڕێکی دەریای سەخت لەگەڵ ئستوڵی یۆنان دەست لەساڵی 1822،ئیبراهیم پاشا توانی بچێتە ناڤارین و دەست بگرێت بەسەر کلاماتا و تریبولستای لەحوزەیرانی ساڵی 1825 و دەستی بەسەردا گرت،تاساڵی 1827،ئیبراهیم پاشا توانی جوڵانەوەکە دامرکێنێتەوە.(11)
دوای ئەو سەرکەوتنەی کە هێزەکانی میسری عوسمانی بەسەر شۆڕشگێڕانی یۆنانیدا بەدەستیهێنا، پرسی یۆنان بوو بە بارگرانی لەسەر شانی ئەوروپییەکان و ڕووسیا و بۆچوونێکیش سەریهەڵدا کە داوای پێویستی دەستوەردان بە ناوی یۆنانییەکانەوە دەکرد، بەڵام حکومەتی بەریتانیا و نەمسا ئەوان دژی دەستوەردان بوون لە پرسی یۆنان بەو پێیەی بابەتی ناوخۆی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ببو، بەڵام ئەو سەرکەوتنەی ئیبراهیم پاشا لە دژی شۆڕشگێڕانی یۆنان بەدەستی هێنا، وایکرد ڕووسیا بڕیاری دەستوەردان لە یۆنان بدات ، ئەمەش بەریتانیای تووڕە کرد چونکە بەریتانیا ڕازی نەبوو بەدەست تێوەردانی ڕوسیا کە زیانی لە بەرژەوەندی بەریتانیا دەدا،پاشان هەردولا ڕێکەوتنێکیان کرد بەوەی ئۆتۆنۆمی بدرێت بە یۆنان لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی،بەڵام سوڵتانی عوسمانی بەو کارە ڕازی نەبوو
لە ئەنجامدا وڵاتانی هاوپەیمانی ئەوروپا هێزەکانیان ڕەوانەی ناڤرین بکەن ڕووداوەکانی شەڕی ناڤارین لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٢٨ی زایینی دەستی پێکرد، بەو پێیەی بەلەمەکانی ئەوروپا دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر کەشتیەکانی عوسمانی و میسری، هێرشی ئەوروپی ڕانەوەستا تا بەلەمەکانی عوسمانی و میسر لەناوچوون، دوای ئەم شەڕە ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کرا محەمەد عەلی پاشا لە مانگی ئابی ساڵی ١٨٢٨ی زایینی هێزەکانی لە دوورگەی مۆریا دەکشێنێتەوە هەڵمەتی میسر بۆ نەهێشتنی شۆڕشی یۆنان سروشتی پەیوەندی نێوان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دەوڵەتی میسر و گۆڕینی لە ملکچەی محمد عەلیەوە گۆڕی بۆ هاوپەیمان، بە تایبەت لە دوای جەنگی ناڤارین عوسمانیەکان درک بە دەسەڵاتی محمد عەلی دەکەن کە وەک باقی والیەکان پارێزگارێکی ئاسایی عوسمانیەکان نیە ئەوان درک بەو پێگە سەربازی و ئابوورییەیان کرد کە خاوەنی بوو.(12)

تەوەری سێیەم:قۆناغی پێکدادان
محمد عەلی دەیویست لە ڕێگەی بەربڵاوی دەسەڵاتەکەی بۆ دەریای سور و وڵاتی شام و کەنارە ئەفریقیەکان و حیجاز و سودان هێزێکی سەربازی و ئابوری پێک بهێنێت،بەڵام لەلایەکی ترەوە محمد عەلی نەیدەویست کێشەیەکی ئەوروپای دروست بکات و هاوتا دۆخەکە لەگەڵ عوسمانیەکان دا ئاڵۆز بکات (13)
زیانی میسر لە شەڕی یۆناندا زۆر گەورە بوو، وەک بینیمان، محمد عەلی چاوەڕێیی قەرەبووی لە بابولعالی دەکرد، بەتایبەتیش شام بۆیە لە بەرامبەر ئەو قوربانیانەی لە یۆنان دای داوای لە بابولعال کرد، بەڵام بابولعالی هەوڵی لاوازکردن و کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دەکرد، نەک بۆ بنیاتنانی و درێژکردنەوەی دەسەڵاتەکەی، بۆیە داواکاریەکەی ڕەتکرایەوە.(14)
هەرچەندە سوڵتان بەڵێنی شامی بە محمد عەلی دابوو لەپای یارمەتیدانی لە جەنگی یۆناندا بەڵام بەڵێنەکەی نەبردە سەر هەرچۆن بێت، هەرگیز بەخەیاڵی محمد عەلیدا نەهاتووە دەست لە شام هەڵبگرێت(15)
محەمەد دەستی کرد بە پلاندانان بۆ بابەتەکە بۆ ئەوەی ئەوەی دەیەوێت بەدەستی بهێنێت، پشتی بە هێز بەست
هۆکاری گرتنی شام چەند هۆکارێک لەخۆ دەگرێت
گرنگترینیان

1-سنوورە سروشتییەکانی میسر لە باکوورەوە چیای تۆرۆسە کە لە ئەنادۆڵی جیا دەکاتەوە

2-گرنگی سوریا ، دەستبەسەرداگرتنی سوریا دەبێتە هۆی دابینکردنی وزەی مرۆیی و ئابووری بۆ چالاکییەکانی میسر بەتایبەت دار و خەڵوز و مس و ئاسن.

3-دروستکردنی بەربەست بۆ پاراستنی میسر لە هێزە دەرەکیەکان.(16)
4-هەروەها دارەکانی لوبنان بۆ کەشتی دەریای
5-بازاڕەکانی شام بۆ بازرگانیکردنی بەرهەمی میسری.
محمد عەلی چاوەڕێی ئەوەی دەکرد بیانویەکی بۆ هێرشەکەی بۆسەر شام دەست بکەوێت،ئەمەشی بۆ هاتە بەردەم دوای ئەوەی محمد عەلی داوای لە عبدوڵا پاشای عەککا کرد کۆمەڵێک هەڵهاتووی بۆ بگەڕێنێتەوە کە پەنایان بردبوە لای والی عەکا بەڵام عەبدوڵا پاشا ڕەتی کردەوە
لەبەرانبەر ئەمەدا لەئازاری1832محمد علی سوپایەکی بەسەرکردایەتی کوڕەکەی ئیبراهیم پاشا ناردە سەر عەککا و گەمارۆی دا و دەستی بەسەردا گرت و عەبدوڵا پاشاشی بەدیلی ڕەوانەی قاهیرە کرد.(17)
دەوڵەتی عوسمانی توشی پەشۆکاوی بوو لەبەرانبەر ئەو پێشڕەوییەی سوپای میسر و بەیاخیبونی لەقەڵەم دا و خۆی ئامادە کرد بۆ پێشگرتن لەو پێشڕەوییەی میسر بەسەرکردایەتی عوسمان پاشای والی حەلەب بەڵام لەنزیک حمس سوپای عوسمانی توشی شکست هات و لەبەرانبەر سوپای ئیبراهیم پاشای کوڕی محمد عەلی خۆی نەگرت.(18)
دوای داگیرکردنی عەکا سەرنجی ئیبراهیم پاشا ڕووی لە شاری دیمەشق کرد بۆ داگیرکردنی، هێزەکانی لە 14ی حوزەیرانی ساڵی 1832ی زایینی جوڵەیان کرد و گەیشتنە جەرگەی دیمەشق، پێکدادانێک لەگەڵ هێزەکانی عوسمانی ڕوویدا کە بە کشانەوەی عوسمانیەکان کۆتایی هات، ئیبراهیم پاشا لە 16ی حوزەیرانی ساڵی 1832ی زایینی بەبێ بەرخۆدانی بەرچاو چووە ناو شارەوە، ئەمەش بووە هۆی وروژاندنی سوڵتانی عوسمانی، کە فەرمانی ئامادەکردنی سوپایەکی دەرکرد و لە کۆتایی ساڵدا بەڕێکەوت، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1832ی زایینی گەیشتە شاری ئەنتاکیا لە ئەنجامدا ئیبراهیم پاشا هێزێکی بەرەو شاری حومس ئاراستە کرد، کە لە ٧ی تەمموزی ١٨٣٢ی زایینیدا گەیشتە ئەو شارە، ڕۆژی دواتر شەڕێک لە نێوان هەردوولا ڕوویدا و بە سەرکەوتنی ئیبراهیم پاشا کۆتایی هات هێزەکانی میسر هاتنە ناو شاری دیمەشق و عوسمانییەکان پاشەکشەیان کرد بۆ شاری حەلەب، ٢٩ی تەمموزی ١٨٣٢ی زایینی شەڕی بیلان ڕوویدا کاتێک هێزەکانی ئیبراهیم پاشا گەیشتنە حەما و حەلەب بەردەوام بوون لە پێشڕەوی لە بیلان هەردولا ڕوبەڕوی یەک بونەوە عوسمانییەکان توشی شکستێکی گەورە بوون ێە 30ی تەمووزی ساڵی 1832ز.
قەیرانەکە لە کۆتایی ئەو ساڵەدا چووە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدارەوە، کاتێک ئیبراهیم پاشا توانی لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٨٣٢دا سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە بەسەر سوپای عوسمانیدا بەدەستبهێنێت، لە شاری قۆنیە بەسەرکردایەتی (محمد ڕشید پاشا)،لە ئەنجامدا سوپای عوسمانی نزیک بوو بە تەواوی لەناو بچێت و ڕێگای بەرەو پایتەختی عوسمانی نزیک بوەوە بێ هیچ بەربەستێک لەبەردەم سوپای ئیبراهیم پاشا لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ (١٨٣٣)، ئیبراهیم پاشا بەردەوام بوو لە پێشڕەوی تا لە سەرەتای مانگی شوباتدا گەیشتە کوتیاهیە کە تەنها ١٥٠ میل لە ئەستەنبوڵەوە دوورە.(19)
وڵاتە ئەوروپیەکان بەهێزی محمد عەلیان پێ باش نەبوو،بەتایبەت ڕوسیا و بەریتانیا و فەرەنسا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە نابێت سوڵتان توشی هەڕەشەی زیاتر بێت،ڕوسیا هێزە دەریاییەکانی ناردە دەریای ڕەش و نزیک ئەستەمبوڵ و جێگر بوو بەمەش محمد عەلی ڕازی بوو بە ڕێکخستنی دۆخەکە و ڕێکەوتنی (کوتاهیە)ی مۆرکرد لەساڵی 1833 بەپێی ئەم پەیماننامەیە ولایەتەکانی شام بوون بەسنوری دەسەڵاتگێڕی محمد عەلی لەبەرانبەر کشانەوەی لە ئەنادۆڵ(20)
ئەم ڕێکەوتنامەیە لە بەرژەوەندی محەمەد عەلی بوو، و ئەم ڕێککەوتنە بە ئاگربەستێکی کاتی لە نێوان هەردوو لایەن دادەنرا بۆ ئەوەی کۆتایی بەم شەڕە درێژخایەنە بهێنرێت و ئاشتییەکی ڕاستەقینە نەبوو، وەک چۆن ئەو دوو لایەنە ناچار بوون لە ژێر فشاری وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەکی کاتی و چاوەڕێی دەرفەتی هەڵوەشاندنەوەی دەکەن کە ئەمەش لە ڕاستیدا ڕوویدا لە شەڕی نوسەیبین لە ٢٤ی حوزەیرانی ساڵی ١٨٣٩ی زایینی، کاتێک سوڵتانی عوسمانی بڕیاری شکاندنی پەیماننامەکەی دا و شەڕ لە دژی محمد عەلی ڕابگەیەنێت .ئەنجامەکەی شەڕی نوسەیبین بوو، کە شەڕەکە لە دوو کاتژمێر زیاتری نەخایاند و بە تێکشکاندنی عوسمانییەکان بە شێوەیەکی خراپ کۆتایی هات(21)
دوای شکستی نوسەیبین وڵاتانی ڕۆژئاوا بڕیاریاندا سنورێک بۆ محمد عەلی دابنێن چونکە محمد عەلی بوو بەمەترسی بۆسەر بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆیە لەساڵی 1840پەیماننامەی لەندەیان بەسەر محمد عەلیدا سەپاند،ئەگەر لەماوەی دە ڕۆژدا مۆری نەکات ئەوە لە والێتی میسر لایدەبەن ، محمد علی پاشا ئەمەی ڕەتکردەوە(22)،ئەمەش بوە هۆی ئەوەی بەریتانیا و نەمسا و عوسمانی لەڕێگەی کەشتیگەلی سەربازیەوە گەمارۆی میسر بدەن،سوپای عوسمانیش لەڕێگەی بەیروتەوە هەڵمەتێکی وشکانی دەست پێکرد،هەموو ئەمانە محمد عەلیان ناچار کرد بەو پەیماننامەیە ڕازی بێت(23)
لە گرنگترین خاڵەکانی ئەو پەیماننامەیە
1-دەسەڵات لەمیسر بۆ هەتا هەتایە لەژێر دەستی محمد عەلی و نەوەکانی دەبێت.
‌2-والیەکانی میسر مافیان هەبێت کاروباری میسر بەڕێوە ببەن بەڵام لەژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان(24)
3-گەڕانەوەی شام و هەموو ئەو ناوچانەی محمد عەلی دەستی بەسەردا گرتوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی(25)

دەرئەنجام
1-پەیوەندی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و محمد عەلی لە قۆناغی یەکەم و سەرەتای دەسەڵاتی محمد عەلی ئاشتەوای و ملکەچ بونی محمد عەلیە بۆ سوڵتانی عوسمانی.
2-لەدوای دامرکاندنەوەی جوڵانەوەی وەهابی و داگیرکردنی سودان،محمد عەلی هەستی بەگرنگی و پێگەی بەهێزی خۆی کردوە،بۆیە لە قۆناغی دووەمی پەیوەندیەکان هاوپەیمانێتی و مەرج دانان دروستەبێ ئەمەش دەرخەری ئەوەیە محمد عەلی ویستەکانی بۆ جیابونەوە لەدەوڵەتی عوسمانی دەرکەوت.
3-لەدوای شکستی محمد عەلی و دەوڵەتی عوسمانی لە یۆنان محمد عەلی درکی بەلاوازی دەوڵەتی عوسمانی کرد و داوای شامی کرد،ئەمەش یەکەمین قۆناغی ڕوبەڕوبونەوەی هەردولا بوو.
4-محمد عەلی لە جەنگەکانیدا بەسەر دەوڵەتی عوسمانیدا سەرکەوت تەنانەت نزیک بوو لەداگیرکردنی ئەستەمبوڵی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی.
5-وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی بەهێزبونی محمد عەلی بوون،چونکە بەهێزبونی محمد عەلی،بەرژوەندیەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوای دەخستە مەترسیەوە،هەر بۆیە ڕۆڵی گەورەیان بینی لەپەیماننامەی کوتاهیە و سەپاندنی پەیماننامەی لەندەن بەسەر محمد عەلی.

-بوقراف جلول،العلاقات المصریة العثمانیةفی عهد محمد علی باشا و مواقف الدول الاوروبیة منها(1805-1841)،مجلە الواحات للبوحث و الدراسات،مجلد 12،عدد 2، 2020، ص1342
2-كارل برۆکلمان،مێژوی گەلانی موسڵمان،و.عومەر عەلی غەفور،چاپخانەی تاران،ناوەندی جەمیل ڕۆژبەیانی،سلێمانی،2017،ل433
3-مەحمود ئەلسەید،مێژوی گەلانی ئیسلام،و.شاخەوان محمد،چاپخانەی ڕۆژهەڵات،هەولێر،2014،ل296
4-بوقراف جلول،م.س،ص1345-1346
5-كارل برۆکلمان،س.پ،ل442
6-حمیش کریمة،العلاقات المصریة العثمانیة فی عهد محمد علی،شهادة ماستر،جامعة محمد بوضیاف2018-2019،ص41
7-مفید زەیدی،سەردەمی عوسمانیەکان،و.بەختیار عەزیز،چوارچرا،سلێمانی،2015،ل204
8-حمیش کریمة،م.س،ص41
9-بوقراف جلول،م.س،ص1347-1348
10-بوقراف جلول،م.س،ص1348
11-محمد تەقوش،عوسمانیەکان،و.نەریمان خۆشناو،مستەفا سەید مینە،چ4،ناوەندی ئاوێر،هەولێر،2015،ل416
12-بوقراف جلول،م.س،ص1350
13-مفید زەیدی ،س.پ،ل205
14-حمیش کریمة،م.س،ص56
15-كارل برۆکلمان،س.پ،ل435
16-حمیش کریمة،م.س،ص56
17-مفید زەیدی،س.پ،ل204
18-محمد تەقوش،س.پ،ل416
19-سلیمان الغنام،سیاسة محمد علی باشا التوسعیة فی الجزیرة العربیة و السودان ویونان و سوریا، دار النشر المركز الثقافی العربی،2004، ص115
20-مفید زەیدی،س.پ،ل205
21-بوقراف جلول،م.س،ص1356
22-مفید زەیدی،س.پ،ل205
23-بوقراف جلول،م.س،ص1356
24-مفید زەیدی،س.پ،ل206
25-بوقراف جلول،م.س،ص1356

About دیدار عثمان

Check Also

بیرۆكه‌ی دامه‌زراندن و ڕێكخستنه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئینكشاری له‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانی

د. فاخر عالی / زانكۆی سۆران به‌شی مێژوو Fakhir.mirkhan@soran.edu.iq لەگەڵ دەست بەکاربوون و هاتنە سەر …