Home / بەشی مێژووی كورد / عادیلەخانم هەرگیز قایمقامی هەڵەبجە نەبووە:

عادیلەخانم هەرگیز قایمقامی هەڵەبجە نەبووە:

عادیلەخانم هەرگیز قایمقامی هەڵەبجە نەبووە:

FB_IMG_1508918961780

زۆرجار لە نوسین و کۆڕو کۆبوونەوەکان و میدیاکاندا ئەبینین و ئەبیستین کە عادلەخانم(۱۸٥۹-۱۹۲٤) یەکەم قایمقامی ئافرەتی هەڵەبجە بووە، زانیارییەک کە هیچ بنەمایەکی مێژوویی و زانستی تێدا نیە، چونکە خانمی وەسمان پاشای جاف بۆ یەک دەقیقەیش بەشێوەیەکی فەرمی قایمقامی هەڵەبجە نەبووە، یەک تۆمارو یەک بەڵگەی ڕەسمی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی و دواتری حکومەتی عێراقمان لەبەردەستدا نیە کە شتی وەها بسەلمێنێت.
کەواتە ئەم قسەیە چۆن بەو شێوەیە ڕۆیشتووەو کەوتووتە ناوەوە:
۱- عادیلەخانم کچی عەبدولقادربەگی ساحێبقڕانە، باوکی دوای ڕووخانی میرنشینی بابان سلێمانی جێهێشتووەو لە سنە نیشتەجێ بووەو خانمیش هەر لە سنە لە ساڵی ۱۸٥۹ لەدایک بووە، باوکی خاوەنی کتێبی(سیرە الکراد)، بنەماڵەی ساحێبقڕانیش چەندین کەسایەتی گەورەیان تێدا هەڵکەوتووە وەک (سالم ، حەمدی ، ساڵح بەگی ساحێبقڕان…هتد) ، جگە لەوانەش بنەماڵەی ساحێبقڕان یەکێکن لە بنەماڵە دیارەکانی سنەو سلێمانی کە لە بنەڕەتدا بەشێکیان لە سنەوە هاتوونەتە قەلاچۆلان و دواتر سلێمانی.

۲- خانم لە دایکەوە لە بنەماڵەی وەکیلەکانی سنەیە، دیسان ئەمانیش لە بنەماڵە دیارو بەرچاوەکانی سنەن.
۳- خانم شووی بە عوسمان پاشای جاف کردووە، عوسمان پاشاش بۆماوەی بیست ساڵ(۱۸۸۹-۱۹۰۹) قایمقامی هەڵەبجە بووە.
٤- خانم خۆشی ئافرەتێکی زیرەک و لێهاتوو بووەو عەزمی جەزم بووە، هاوسەردەمەکانیشی ڕاستی ئەم بۆچوونەیان سەلماندووە.
٥- عەشیرەتی جاف گەورەترین عەشیرەتی باشووری کوردستان بووە ، چ عوسمانی و چ ئینگلیزەکان مامەڵەی جیاوازیان لەگەڵدا کردوون، خاوەنی هێزی چەکداری تایبەت بە خۆیان بوون، بەشێوەیەک (٤ – ٥)چەکداریان هەبووە.
٦- خانم خەزوور(محەمەدپاشای جاف)و هێوەر(محمودپاشای جاف)و مێرد(وەسمان پاشای جاف)و زڕکوڕ(مەجیدبەگ)و کوڕی(ئەحمەدموختارجاف) یەک لە دوای یەک قایمقامی هەڵەبجە بوون، ئەوە وایکردبوو دەسەڵاتێکی فراوانی هەبێ بەتایبەتی لەسەردەمی پاشای مێردی بەدواوە، ئەویش لەبەرئەوەی بڕواو متمانەی تەواوی بە کەسایەتی هەبوو ڕێگەی لێ نەدەگرت.
۷- ماڵی پاشا بەردەوام جمەی هاتووە لە بەگزادەکانی جاف و گەورەپیاوان و سەرۆک تیرەکانی جاف و شاعیرو ئەدیبەگەورەکانی ئەو سەردەم، هەریەکەشیان بۆ سەردان و ئیشوکاری تایبەتی خۆیان هاتوون، خانم لەو ژینگەدا هەڵساوەو دانیشتووەو مامەڵەی دۆستانەی هەبووە لەگەڵیاندا.
۸ـ ژنانی جاف بەگشتی و خێزانەکانی پاشاو بەگزادەکانی جاف تاڕادەیەکی زۆرئازاد بوون لە هەڵسوکەوتوو مامەڵە نەک لەنێو خۆیاندا بەڵکو لەگەڵ بێگانەشدا…
۹- زۆرجار وەسمان پاشا بۆ کاروباری تایبەتی خۆیی و هەندێکجاریش بۆ کاروباری میری سەری لە: سلێمانی، کەرکوک و موسڵ داوە، لەوکاتانەشدا خانم زۆرێک لە ئیشوکارەکانی پاشای ڕاپەڕاندووە.
…..هتد
هەموو ئەم هۆکارانە وایان کردووە کە خەڵکی بەگشتی و هەندێک لە نوسەرانیش بەتایبەتی بەهەڵە وا تێبگەن کە عادیلەخانم ماوەیەک قایمقامی هەڵەبجە بووە، بەتایبەت دوای کۆچی دوایی وەسمان پاشا(۱۹۰۹).
لە ڕاستیدا ئەم بۆچوونە هەر دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە دوای مردنی عوسمان پاشاو بەدواشیداو لە هەمان ساڵدا مردنی مەجید بەگی کوڕە گەورەی، تورکەکان پۆستی قایمقامی هەڵەبجەیان لەژێردەستی جافەکان دەرهێنا هەتا هاتنی ئینگلیزەکان لەساڵی ۱۹۱۸ قایمقامی تورکیان لە هەڵەبجە دادەنا…. لەوە بەدوا ئەحمەدموختار تا ساڵی ۱۹۲٥بوو بەقایمقامی هەڵەبجە، لە دوای ئەویش حامید بەگی مەجیدبەگی برازای هەتە کۆتایی ۱۹۳۰ ئەوە لە کاتێکدا عادیلەخانم لە ئەیلولی ۱۹۲٤دا کۆچی دوایی کردووە.

زۆر سوپاس بۆ مامۆستاو توێژه‌ر كاك ( Adl Sdiq ) كه‌ بابه‌ته‌كه‌ی ئاماده‌كردووه‌

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …