Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووى سەدەکانى ناوەڕاستى کورد / ژیاننامەی شەرەفخانی بەدلیسی ١٥٤٣-١٦٠٤ز

ژیاننامەی شەرەفخانی بەدلیسی ١٥٤٣-١٦٠٤ز

 

ژیاننامەی شەرەفخانی بەدلیسی ١٥٤٣-١٦٠٤ز

10557466_679447012137887_8758876606835069366_n
لەبەر خۆسەویستی بۆ مێژووی کورد دەستبەرداری دەسەڵاتی میرایەتی خۆی بوو:-
ژیاننامەی شەرەفخانی بەدلیسی:-
شەرەفخان کوڕی میر شەمسەدین کوڕی میر شەرەفخانی بەدلیسی، لە بەرواری ١٥٤٣/٢/٢٥ز لە قەڵای گریهڕود سەر بە ناوچەی قوم لە ئێران لە دایک بووە، کە ئەو قەڵایە وەکو دیاری درابوو بە میر شەمسەدینی باوکی لە لایەن شا تەهماسپی سەفەوییەوە، دوای دەربەدەربوونیان لە زێدی خۆیان لە شاری بەدلیس.
بە نەریتی شای ئێران شەرەفخان لە منداڵیدا لە ژێر چاودێری فێرکارانی منداڵانی میر و سەرکردەکاندا لە ماڵی شا فێری خۆشنووسی و وێنە و هەندێک لە زانستەکانی ئەو سەردەمە کراوە، سەرەڕای پێگەیاندنیان لە بواری سوارچاکی و شیر و تیر و ڕمبازیدا لە پێناوی ئامادەکرندنیان بۆ ژیانی ئایندەیان.
لە ساڵی ١٥٥٥ز دا میر شەمسەدینی باوکی ژیانی گۆشەگیری هەڵبژارد و وازی لە دەسەڵات هێنا، سەرەفخان کە ئەوکات تەمەنی(١٢) دوازدە ساڵ بوو پلەی میرایەتی پێدرا و شای سەفەوی ناوچەکانی سالیان و مەحموودابادی لە ناوجەی شیروان پێسپارد.
پاشان شا شەرەفخانی ناردە لای محەمەد بەگی خاڵی، کە حاکمی هەمەدان بوو، مووچەشی لە داهاتی هەمەدان بۆ بڕییەوە.
دواتر شای ئێران میر شەمسەدینی باوکی شەرەفخان بانگ کردە قەزوین و دڵنەوای دەیەوە و پلەی میرایەتی پێ بەخشییەوە و ناردییەوە ناوجەی گریهڕودی سەر بە قوم، بەڵام چەند سالێک دواتر میر شەمسەدین دووبارە و بۆ دواجار وازی لە میرایەتی هێنا و شای سەفەویش ناردییەوە بە شوێن شەرەفخانی کوڕیدا و پلەی میرایەتی ثێدایەوە..
میر شەرەفخان چووە قەزوین بۆ لای شا، هەر لەو کاتەدا ئاژاوەیەک لە ناوچەی گەیلان درووست بوو، میر شەرەفخانیش دژی ئاژاوەی گەیلانییەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت، پاشان ماوەی (٧)حەوت ساڵ لە گەیلان دەبێت و دواتر لەسەر فەرمانی شا دەچێتەوە قەزوین و لەبەر درووست بوونی پشێوی لە دەرباری شادا داوای کرد بینێرنە سەر شوێنێک و شاشناردیە سەر ناوجەی شیروان.
دوای مردنی شا تەهماسب و هاتنی شا ئیسماعیلی دووەم بۆ سەر دەسەڵات، میر شەرەفخانی بانگکردە قەزوین و پلەی میری میرانی کوردی پێ بەخشی، و سەرانی کورد لە کوردستان تا لوڕستان هەر کارێکی لای شایان هەبێت بچنە لای ئەم.
دوای ئەوەی جەند کەسێک لە ئیرەی بردنیان بە میر سەرەفخان چوونە بن گێچەڵی شاوە و ئەویش شەرەفخان وتەنی: لە کۆڵ خۆی کردەوە و ناردییە نەخچەوان لە ئازربایجان و دوای ساڵێک و چوار مانگ لە لایەن خوسرەو پاشای میری میرانی دیاربەکرەوە فەرمانی سوڵتان مورادی عوسمانی بۆ نێردرا، بە دامەزراندنی بە فەرمانڕەوای بەدلیس، لە ساڵی ١٥٧٥ز دا.
لێرە بە دواوە میر شەرەفخان و هۆزەکەی(هۆزی ڕۆژەکی) گەرانەوە زێدی خۆیان(بەدلیس) لە بن دەستی سوڵتانی عوسمانیدا.
کاتێک سوڵتانی عوسمانی سووپای ناردە سەر ناوجەکانی گورجستان، شیروان و ئازربایجان. لە ژێر دەسەڵاتی ئێران، میر شەرەفخان بە خۆی و سووپایەوە چووە هاوکاری سوڵتان و ماوەت (١٠)دە ساڵ خزمەتی سوڵتانی کرد.
میر شەرەفخان دەورووبەری ساڵی ١٥٩١ز وازی لە دەسەڵات هێنا بۆ کورەکەی میر شەمسەدین و دەستی کرد بە نووسینەوەی بەرهەمە ناوازەکەی لەسەر میژووی کورد، کە بە شەرەفنامە ناسراوە و ئەم کارەیشی لە ١٥٩٧/٨/٤ تەواوو کرد.
شەرەفخانی بەدلیسی بە پێی وتەی زیا شەرەفخان، لە نێوان ساڵانی ١٦٠٣ یان ١٦٠٤ز دا کۆچی دوای کردووە و هەر لە شاری بەدلیسیش بە خاک سپێردراوە.
شەرەفنامە: لە دوو بەرگ پێکدێت؛
بەرگی یەکەمی: دابەشکراوە بۆ چوار بەشی سەرەکی و تەرخانکراوە بۆ باسکردنی مێژووی بنەماڵە فەرمانڕەواکانی کوردستان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.
هەرچی بەرگی دووەمیشە: (هەرجەندە هەندیک لە توێژەران بە پاشکۆ بۆ بەرگی یەکەم دایدەنێن، نەک بەرگی دووەم)، تەرخانکراوە بۆ مێژووی فەرمانڕەوایانی ئێرانی و عوسمانی تا سەردەمی میر شەرەفخان خۆی.
“لە رۆژگاری دەسەڵاتی خونکاران و پادشایانی خانەدانی عوسمانیدا
هیچ میر و فەرمانڕەوایەک بە قەی من ڕەپێش نەخراوە و چون خۆم تماشای نەکراوە.: میر شەرەفخانی بەدلیسی

سوودم لەم سەرچاوانە بینیوە:
– شەرەفنانەی شەرەفخانی بەدلیسی: وەرگێڕانی مامۆستا هەژار.
– شەرەفخانی بەدلیسی، سەردەم، ژیان، نەمری: ی.ئی. ڤاسیلیێڤا، وەرگێڕانی: د. ئارام عەلی.
– ویکیپیدیا: ئینتەرنێت.

نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن : Ranjdar Bakr

 

About كه‌یفی عمر

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …