Home / بەشی مێژووی كورد / یەکەم نەخۆشخانەی فەرمی لەهەولێر

یەکەم نەخۆشخانەی فەرمی لەهەولێر

یەکەم نەخۆشخانەی فەرمی لەهەولێر

1486482775286

 

یەکەمین نەخۆشخانە کە شوێنەکەی دەکەوتە  تەنیشت فەرمانگەی شارەوانی ، مێژووی دروستکردنی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٠٨ دوای راگەیاندنی دەستووری عوسمانی لە لایەن شارەوانی هەولێر لە ماوەی سەرۆکایەتی (عەلی پاشا مەحمود ئاغا ١٩٠٧-١٩١٣) دامەزراوە م کە لە سەرتای دامەزراندنی ،هیچ پزئشکێکی تێدا دانەمەزراوە ، بەڵام لەدوای تێپەر بوونی ماوەیەک ، یەکەم پزیشک بەناوی (عەبدولئەحەد عەبدولنوور )کە خەلکی شاری مووسڵ بووە ، لەم نەخۆشخانەیە دامەزراوە و ماوەی چەند ساڵێک تێیدا ماوەتەوە ، جێگای ئاماژەیە کە یەکەم پزیشکە لە هەولێر لە کۆتاییەکانی سەردەمی حوکمرانی  عوسمانیەکان ، خەلکی هەولێری ئاشنا کرد وە بە دەرمانی نوێ و خۆ پاراستن و چارەسەر کردنیان ، دواتر لەساڵی ١٩١٨ پزیشکێک بە ناوی ( ولیەم سۆن) لە هەولێر دامەزراوە تا ساڵی ١٩١٩ هیچ نەخۆشخانەی تر لە هەولێر دانەمەزراوە .

About زريان احمد

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …