Home / بەشی مێژووی كورد / یەکەم نەخشەی جوگرافی لە سەرتاسەری جیهان

یەکەم نەخشەی جوگرافی لە سەرتاسەری جیهان

12744426_538764306285782_2273179978593749450_n

کورد خاوەنی یەکەم نەخشەی جوگرافیە لە سەرتاسەری جیهان
٢٣٠٠ساڵ پ.ز واتە ٤٣٠٠ ساڵ بەر لەئێستا
زۆرن ئەو شانازیانەی بەشێکن لە مێژووی کورد ،بەڵام هاوڵاتیانی کورد کەمترین زانیاریان لەسەری هەیە ،یان هەر بە بیستنی سەریان سوڕ دەمێنێت …یەکێک لەو شانازیە گەورانە یەکەم نەخشەیە لە جیهان دا ،ئەم نەخشەیە ئەگەر هی هەر نەتەوەیەکی تر بوایا لە جیهاندا نرخ و بەهایەکی
گەورەی دەبوو ….
*نەخشەکە بریتیە لە تاتە قوڕێک کە وێنەی چەن شارێکی لەناو بازنەدا تێدا دیاری کراوە و لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە چەند کەوانە دەبینرێن کە ئاماژەن بۆ ناوچەی شاخاوی.
*لە هەر چوارلاوە بەخەتی مێخی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باشورو باکوری تێدا
نوسراوە .
*نەخشەکە لە شاری (گاسور_نوزی)لە باشوری کەرکوک دۆزراوەتەوە یۆرغان تەپەی ئێستا مێژوەکەی بۆ ٢٣٠٠ ساڵ پ.ز دەگەڕێێتەوە.
* شاری نوزی یەکێک بوە لەشارەگرنگەکانی باپیرانی کورد لە سەردەمی گۆتیەکان و دواتر پایتەختی دەوڵەتی خوری بوە و پاشان دەوڵەتی میتانی کە هەموو ئەم دەوڵەت و نەتەوانە بە باپیرانی کورد دادەنرێن.
* ڕێگای نێوان شارەکان و چەند ڕوبارێکی لەسەر دیاری کراوە ،پێشبینی دەکرێت یەکێک لەڕوبارەکان زێی گەورە و یەکێکیتریان ئاوی خاسەبێت کە ئێستا بە کەرکوک دا تێدەپەڕێت،یەکێک لە ڕوبارەکان ناوی (ڕاخیئۆم)ە.
*بەشێکی تابلۆکە لەباشورەوە داخوراوەو ئاسەوارەکەی سڕاوەتەوە.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …