Home / بەشی مێژووی كورد / بەیاننامەی ۱۱ی ئادار سەرکەوتنی شۆڕش بوو

بەیاننامەی ۱۱ی ئادار سەرکەوتنی شۆڕش بوو


 

بەیاننامەی ۱۱ی ئادار سەرکەوتنی شۆڕش بوو

5267489fb260f951d6783219bc45b793_L

نوسینی:نوری بێخاڵی

بەبێ باس کردن لە کاریزمایی بارزانی نەمر و کاریگەریی شۆڕشی ئەیلوول، باسکردن لە ڕێککەوتنی ١١ی ئازار مانایەکی ئەوتۆی نابێ.چونکە ئەوە سەرکردایەتیی نەتەوەییانەی بارزانی و شۆڕشی نیشتمانی و نەتەوەیی ئەیلوول بوون کە وەک چەترێک هەموو کوردستانیان لەخۆ گرتبوو، ئیرادەی خەبات و بەردەوامییان دایە بەر کورد و حکوومەتی عێراقییان ناچار بە دداننان بە مافە ڕەواکانی کورد کرد.

ئەو ڕێککەوتنە کە یەکەم ڕێککەوتنی فەرمی ناسراوە لە مێژووی سیاسیی عێراقدا لە نێوان شۆڕشی کورد و بەغدا ئیمزا کرا و بووە بەڵگەنامەیەکی مێژوویی، بەرهەمی حیکمەتی سەرکردایەتیی کردنی بارزانی و خەباتی پێشمەرگایەتی و خۆڕاگریی گەلی کوردستان بوو لە میانی درێژترین شۆڕشی ناو مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان، واتە شۆڕشی ئەیلوول.    

ئیدریس بارزانی، له‌ رۆژی 7-3-1975 لهنامهیهکیدا دهربارهی رێککهوتنهکه‌ و ههڵوێستی ئێران بۆ مهسعود بارزانی دهنووسێ ” تیمسار مههام له‌ زاری سهیادیان پێی راگهیاندم کهوا ئهوان، (واته‌ ئێران)، به‌ تهنیا له‌ گۆڕهپانهکهبهجێمان ناهێڵن و منیش پێم گووت پاشهکشهی ئێوه‌ بهم شێوهیهی که‌ دهیبینم دژی پرهنسیپی بهجێنههێشتنمانه‌ به‌ تهنیا و نیگهرانی و دڵگرانی خۆم پێی راگهیاند.

ههروهها پێم گووت، ئهگهر ژیانێکی شهرافهتمهندانهمان نهبێت، ئهوا دڵنیابه‌ مردنێکی شهرافهتمهندانه‌‌‌ قهبوڵ دهکهین“. دهقی ئهو نامهیه،‌ ئهو قسانه‌ پشتڕاست دهکاتهوه، که‌ دهڵێن هێزهکانی عێراق له‌ دواوه‌ و لهناو خاکی ئێران پشتیان له‌ پێشمهرگه گرتبوو

هەندێ کهس پێیان وایه، له‌ ئاکامی خۆشباوهڕی سهرکردایهتیی شۆڕش به‌ ئهمریکا و پشتبهستن به‌ ئێران، که‌ دواتر ههمووان پشتیان له‌ کورد کرد، شکست به‌ شۆڕشهکه‌ هێنرا و بێئومێدی تهواوی کوردستانی گرتهوه، بەڵام رهوتی رووداوهسیاسییهکانی ئهوکات، بۆ نموونه‌ سهردانی بهردهوامی ههردوو وهزیری دهرهوهی عێراق و ئێران بۆ لای یهکتری، کۆبوونهوهی نوێنهری عێراق له‌ نهتهوهیهکگرتووهکان لهگهڵ هنری کیسنجهری وهزیری دهرهوهی ئهمریکا، رۆڵی وڵاتانی ناوبژیوانی ئهندام له‌ رێکخراوی ئۆپێک پێش مۆرکردنی رێککهوتنهکه، ههروهها سهرکووتکردنی شۆڕشی زهففار له‌ ئوردن و سهرگرتنی کامپ دێڤد دوای رێککهوتنهکه، ئاماژهن بۆ ئهوهی، که‌ رێککهوتنهکه‌ لهپڕێکدا نهبووه، بهڵکو بهرههمی پیلان و پلانی پێشوهختهو بهرنامه‌ بۆداڕێژراو بووه

دڕدۆنگی و بێ بەڵێنی حکوومەتی تاران، خۆدزینەوەی ئەمریکا لە ئەرکە ئەخلاقییەکانی بەرامبەر گەلی کورد کە زەمینەساز و هاوکاریی راگهیاندنی رێککهوتنهکه‌ بوون و پاشانیش کۆتاییهێنان به‌ شۆڕشکاریگهریی نهرێنی لهسهر شۆڕش خۆی و دهروونی پێشمهرگه‌ و هاووڵاتییانیش کردبه‌ قسهی شایهتحهڵهکانی ئهوکات، دۆخهکه‌ بۆ خۆی کارهسات بوو، کهکاریگهرییهکهی‌ به‌ روونی له‌ رووخساری ههموواندا رهنگی دابووهوه‌.

وهک له‌ بهرپهڕی ههندێ له‌ پهرتووکهکانی مێژوو و یادهوهرییهکاندا خوێندوومانهتهوه، سهرکردایهتیی شۆڕش زوو تهسلیمی واقیعهکهبوو، ئهگهرنا پێشمهرگه‌ ئامادهی شهڕ و بهرگری بووکەچی زۆرێک لەوانەی لەناو واقیعە سیاسییەکەدا بوون و ئاگاداریی وردەکاریی پیلانەکە بوون، پێیان وایه‌ ئهو بۆچوونهپ پێشەوە‌ جۆرێک له‌ کورتبینی و ههستنهکردن بهبهپرسیارێتی تێدایه‌ و دهڵێنبڕیاری مستهفا بارزانی بۆ کشانهوهی هێزی پێشمهرگه‌ و سهرپشککردنی خهڵک له‌ دیاریکردنی چارهنووسی خۆی،‌ یهکێک بوو له‌ ههنگاو و تاکتیکهسهرکهوتووهکانی رێبهری شۆڕشهکه‌.‌

سهرهڕای ئهوهی رێککهوتنهکه‌ راگهیاندنی مهرگی شۆڕش و دهستکهوتهکانی بوو، ههروهها بووههۆی ئاوارهیی و دوورخستنهوه‌ و پهناههندهیی سهدان ههزار کورد، بهڵام ههیه‌ پێی وایهدهرهاویشتهکانی دوای ئهوه، له‌ ئاستی کوردستانی و عێراقی و جیهانیدا به‌ قازانج بۆ کورد و شۆڕشهکهی گهڕانهوهلهوهشدا جگه‌ لهئاماژهکردن به‌ چارهنووسی سهددام و شاهنشا و لهناوچوونی سیستهمه‌ حوکمڕانییهکهیان،‌ باس لهچهند لایهنێکی دیکه‌ دهکهن

له‌ ماددهی حهوتهمی بهشی دووهمی رێککهوتنهکهدا هاتووه‌ ” ئهو رێککهوتننامهیه، بهناوهڕۆک و پرۆتۆکۆل و پاشکۆکانی به‌ گوێرهی ماددهی 102 له‌ میساقی نهتهوهیهکگرتووهکاندا تۆمار دهکرێت، بهڵام بهڕای شارهزایانی بواری یاسای نێودهوڵهتی، چونکه‌ خودی ناوهڕۆکی رێککهوتنهکه‌ دژی رێککهوتننامه‌ و بهڵێننامهنێودهوڵهتییهکانی تایبهت به‌ ماف و ئازادییهسیاسییهکان و به‌ تایبهتی دژی بنهمای مافی نهتهوهکانه‌ له‌ دیاریکردنی چارهنووسدا، بۆیه‌ نهئهوکات و نه‌ ئێستاش ئهو رێککهوتنه‌ رهوایی نێودهڵهتی وهرنهگرتووه‌ و وهرناگرێ.

له‌ ماددهی پێنجهمی بهشی دووهمی رێککهوتننامهکەشدا‌ هاتووه‌ ” به‌ هیچ شێوهیهک نابێ دهستکاری هێڵی سنووری وشکانی و ئاوی نێوان عێراق و ئێران بکرێت، ئهمهش بڕیارێکی کۆتایی و ههمیشهییه‌”. ئهوه‌ لهکاتێک دایه‌ کهسهددام حوسێن له‌ کاتی ههڵگیرسانی شهڕی نێوان ئێران – عێراق و به‌ دیاریکراوی، له‌ 17ی ئهیلوولی ساڵی 1980 له‌ تهلهفزیۆندا گووتی (لێرهوه‌ کۆتایی به‌ رێککهوتنی جهزائیر هات و هیچ بههایهکی نییه‌)، کهچی ههر سهددام خۆی، له‌ کۆتایی ساڵی 1990 و له‌ کاتی داگیرکردنی کوێت و ئابڵووقهی هێزهکانی هاوپهیمانان بۆ سهر عێراق، له‌ نامهیهکدا بۆ رهفسهنجانی سهرۆک وهزیرانی ئهوکاتی ئێران، پابهندی خۆی و عێراقی به‌ رێککهوتنهکه‌ دووباره‌ کردهوه‌. 

هەندێ توێژینەوەی مێژوویی و شارەزای بواری سیاسیی دهربارهی ناوهڕۆکی رێککهوتنهکه‌ دهڵێن‌” رێککهوتنی جهزائیر، سهودایهک بوو له‌ نێوان عێراق و ئێران لهسهر حیسابی شۆڕشی کورد.سهوداکهش لهلایهن یهکێتیی سۆڤییهتی ئهوکات و ئهمریکا بهڕێوهدهچوو که‌ جگه‌ له‌ کورد، تیایدا عێراق دۆڕاو و ئێران براوه‌ بوو“.

ناوهڕۆکی ماددهی پێنجهم و لێدوانه دژ بهیهکهکانی سهددام و دهنگۆی دووبارهزیندووکردنهوهی رێککهوتنهکهش‌ کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن هەندێ کەسایەتی و هێزی سیاسیی عێراق، پرسیاری ئهوه‌ دێنێته‌ پێشهوه، ئایا لهباردایه‌ ئهو رێککهوتنه‌ ههڵبوهشێنرێتهوه، یان به‌ گوێرهی ههلومهرجی سیاسی ئهمڕۆ ههموار بکرێتهوه، بهتایبهتی

له‌ ئهگهری دووباره‌ پیادهکردنی ناوهڕۆکی رێککهوتننامهکه‌ و پابهندبوونهوهی ههردوو لا به مادده‌ و بڕگهکانی و بهبێ ههموارکردنهوهیان؟ لە دۆخێکی ئاوادا چ مهترسییهک بۆ سهر ئێستا و ئاییندهی ههرێمی کوردستان و ئهزموونهکهی دروست دهکات؟

لهکاتێکدا که‌ ههم زهمینهو زهمان و هۆکارهکانی لهدایکبوونی رێککهوتنهکه نهماون، ههمیش سیستهمی حوکمڕانی ههردوو وڵات گۆڕانی ریشهییان بهسهردا هاتووه‌‌، هاوکات گۆڕانکاریی گهوره‌ له‌ ناوچهکهدا روویان داوه، ئایا ئهگهری ههڵوهشانهوه، یان نوێکردنهوهی رێککهوتنهکهههیه، ئهی رۆڵی ههرێمی کوردستان لهو هاوکێشهیهدا چییه‌ و دهتوانێچیبکات؟

لە وەڵامی ئەو پرسیار و مەترسییە هەڵتۆقیوانەدا، نابێ کورد نیگەران بێت و بترسێ، چونکە زەمینە و هاوکێشە سیاسی و جیۆستراتیژی و ئابوورییەکانی ناوچەکە و کوردستان، بەتایبەتی لە دوای هەموو ئەو وێرانکارییانەی بەهاری عەرەبی بەدوای خۆیدا هێنانی، زۆر لە واقیعی سیاسیی ئەوکات جیاوازە.بە مانایەکی دیکە، هێناوە بەر باسی ئەگەری پیادەکردن و نەکردن، هەموارکردنەوە و پێداچوونەوەی ڕێککەوتنەکە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ لە هەندێ نیوەندی سیاسیی عێراقدا، جگە لە مانۆڕ، یان ڕاستتر بڵێین لە وڕێنەیەک زیاتر نییە.

(پهیمانی سنووری نێودهوڵهتی و دراوسێیهتی باشی نێوان عێراق و ئێران)، که‌ بهرێککهوتننامهی جهزائیر ناسراوه، له‌ 9ی ئاداری ساڵی 1975 له‌ نێوان ئێراق و ئێران و بهناوبژیوانی جهزائیر ئهنجامدرارێککهوتنهکه‌ لهجهزائیر به‌ سهرپهرشتی ههواری بۆمدینی سهرۆک کۆماری جهزائیر، لهلایهن ههریهکه‌ لهسهددام حوسێن، جێگری ئهوکاتی سهرۆک کۆماری عێراق و محهممهد رهزاشا، شای ئێران واژوو کرا.

رێککهوتنی جهزائیر‌ که‌ له‌ دهقێکی کورتی سێ خاڵی و پێشهکی و پاشبهندێک پێکهاتووه‌. دوای چهندین کۆبوونهوهی لیژنهی هاوبهشی وهزارهتی دهرهوهی عێراق و ئێران و به‌ چاودێری عهبدولعهزیز بوتهفلیقهی وهزیری دهرهوهی جهزائیر، کۆمهڵێک رێککهوتنامهی دیکهی لێکهوتهوه‌. لهوانه‌ (پرۆتۆکۆڵی لێک تێگهیشتنو(پرۆتۆکۆڵی تایبهت به‌ سنووری وشکانیو(پرۆتۆکۆڵی تایبهت به‌ سنووری ئاویو(پرۆتۆکۆڵی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی سنوور)و چوار رێککهوتنی دیکه‌ که‌ به‌ ههموویان، نزیک به‌ 50 مادده‌ لهخۆیان دهگرنئهمه‌ و سهرهڕای دهقی نامه‌ ئاڵوگۆڕکراوهکانی نێوان ههردوو وهزیری دهرهوهی عێراق و ئێران.

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …