لە کوردستانی کۆندا دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکانی چەرمو و بێستانسور ژمارەی دانیشتوانیان زیادی کرد، خەڵک بەرەو باشور‌و رۆژئاوا رۆشتن، ئەوانەی بەرەو باشور چوون بە سومەر واتە خەڵکە ڕەنگ سورەکە ناسران و ئەوانەی بۆ رۆژئاوا چوون بە سوباری ناسران و گوتیەکانیش لە ناوەندی میسۆپۆتامیا جێگیربوون. سەرەتا سومەر وەک بەشێکی سەرەکی لە رەچەڵەکی کورد قۆناغی گوندی تێپەڕاندو شاری دروست کرد‌و سیستەمی شارە دەوڵەت و یاسا‌و دەستوری داهێناو بوونە بناغەی دروستبوونی سیستەمی دیموکراسی لە هەموو دنیادا، دواتر ئەکەدییەکان ناوچەکەیان داگیرکرد وەک گەلێکی بێگانە و دەستەڵاتی خۆسەپێن توانییان کوردستانی دێرین بخەنە ژێر دەستی خۆیانەوە، دوای ئەمانیش گوتیەکان هاتن و گەشەیان بە شێوازی فەرمانڕەوای سومەردا، دیموکراسییان گەیاندە لوتکەو پاشاکانیان بە هەڵبژاردن فەرمانڕەوایەتیان کرد‌و تەنانەت رێگەیان بەوە دا خەڵکی بێگانەش ببێ بە پاشا لە ئیمپراتۆریەتی گوتیدا وەک لە بەردەنووسی پاشا گوتیەکاندا هاتووە.
گوتیه‌كان به یه‌كه‌مین گه‌لی دێرینی كوردستان و جیهان داده‌نرێن كه پاشاكانیان به هه‌ڵبژاردن بوونه‌ته فه‌رمانڕه‌وای وڵاتی میسۆپۆتامیا و كوردستان. ئه‌مانیش خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كوردستان و چیاكانی زاگرۆسن.
له رووی ره‌گه‌ز و زمانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ لۆلۆ و كاشی دا هه‌بووه، گوتیه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆیان هه‌یه به ره‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه‌و هه‌ندێ زانا پێیان وایه زاراوه‌ی كورد له (گوتی)ه‌وه وه‌رگیرابێت و گوتیش به باوه گه‌وره‌ی كورد ده‌زانن(1).
زمانی گوتی زمانێكی سه‌ربه‌خۆ بووه، هه‌رچه‌نده نزیكه له كۆمه‌ڵه زمانی ئیلامیهكانی زاگرۆس (ئیلامی، كاشی، لولو)، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو كۆمه‌ڵه زمانه‌كانی تری كاشی ئیلامی و لولو سه‌ربه زمانی گۆتین(2).
له‌ڕووی نوسینه‌وه گوتیه‌كان نوسینێكی زۆریان بۆ جێ نه‌هێشتوین، له هه‌مان كاتدا هه‌ندێ وشه‌و پاشگرو پێشگرو ناوی پاشا‌و خواوه‌ندو كه‌سانی گۆتی ماونه‌ته‌وه(3). ده‌ركه‌وتنیان له مێژوودا بۆ هه‌زاره‌ی سێیه‌می پ.ز ده‌گه‌رێته‌وه، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجار كه ناویان له تۆماره مێژووییه‌كاندا هاتبێت له‌لایه‌ن پاشا (لوگال- ئانی- موندو) Lugal-Ani-Mundu))ی پاشای شاری (ئاداب)ی سۆمه‌ریه‌كانه‌وه بووه له هه‌زاره‌ی سێیه‌می پ.ز دا(4).
سنوری وجوگرافی و ده‌سه‌ڵاتیان
نیشتمانی ره‌سه‌نی ئه‌م گه‌له ده‌كه‌وێته نێوان زێی بچوك و ناوچه به‌رزاییه‌كانی باكوری ئه‌و زێیه له ناوچه‌كانی نزیك لولویهكان(5).
سنوری ده‌سه‌ڵاتیان پێش ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌ت دروست بكه‌ن به‌م شێوه‌یه بووه:
له‌نێوان روباری سیروان (دیاله) له باشوره‌وه، زێی بچوك له باكوره‌وه، ده‌شتاییه‌كانی شاره‌زوور له رۆژهه‌ڵاته‌وه، روباری خاپور له رۆژئاواوه بووه. پایته‌خته‌كه‌یان شاری(ئارابخا) قه‌ڵای كه‌ركوك بووه(6).
دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ده‌ی بیست و سێی پ.ز توانییان به‌سه‌ر (نه‌رام سین)ی ئهكهددا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن و سنوری وڵاته‌كه‌یان له ده‌وڵه‌تی گوتی یه‌وه گۆڕی بۆ ئیمپراتۆری كه ده‌یان گه‌لی جیاوازی له خۆگرتبوو كه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی میسۆپۆتامیا و چیاكانی زاگرۆس تا ئه‌رمه‌نستان و چیاكانی تۆرۆس له ئاسیای بچوك ده‌گرته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه بوو گوتیه‌كان توانییان ده‌سته‌ڵاتێكی فراوان له جیهانی كۆندا دروست بكه‌ن(7).
وه‌ك له سه‌رچاوه سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دیه‌كان دا هاتووه هه‌ریه‌ك له سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د دانیان ناوه به وڵات ودهستهلاَتی گۆتیهكاندا و ئارابخاشیان وه‌ك پایته‌خته‌كه‌یان ناساندووه( هه‌ر بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار فراوان ناویان له سه‌رچاوه‌كاندا هاتووه به مانای گه‌ل و وڵاتیش. له سه‌رچاوه ئه‌كه‌دیه‌كاندا به (گوتیوم) هاتووه كه مانای ناوچه به‌رزایه‌كانی سه‌روو دێت. هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می بابلی كۆندا به هه‌مان شێوه به (گوتیوم – Gutium )و لای سۆمه‌ریه‌كان وشه‌ی (كارداكا-Kardaka)و لای ئاشوریه‌كان به‌تایبه‌تی تیگلات پلاسه‌ری یه‌كه‌م 1116 – 1077 پ.ز) به (كورتی) هاتووه(9). هه‌روه‌ها به چه‌ندین شێوه‌ی تر ناوی گوتی هاتووه له سه‌رچاوه مێژوویه‌كاندا وه‌ك: گوت‌و، گوتی، جوتی، جودی، گوتی، گوتیام. ئه‌م زاراوه‌یه‌ش بووه جێی سه‌رنجی زانایان، بۆیه دیاكۆنۆڤ پێی وایه زاراوه‌ی (گوتی) ناوێك بوو بۆ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه به‌كارهاتووه، هه‌ربۆیه له هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پ.ز به هه‌موو گه‌لانی وه‌ك (ئورارتو و ماننا و ماد) وتراوه گوتی(10). هه‌روه‌ها به (گۆتو– گورتو– كرتی) هاتووه كه به مانای یه‌ك گه‌ل دێن، به‌ڵام كۆمه‌ڵێ هۆزی جیاواز بوون وه‌ك سۆمه‌ریه‌كان و ئه‌كه‌دیه‌كان باسیان كردووه(11). به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه بوونی گه‌لێكه به ناوی (كیرتی) كه له ماوه‌كانی دواتردا له ئیران و زاگرۆس ژیاون و به میدیه‌كان ناسران(12). هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر زاراوه‌ی (گوتیام) به زاراوه‌یه‌كی جوگرافی داده‌نێن وه‌ك زاراوه‌ی (میدیا)و كوردستان، واته گۆتی وه‌ك گه‌لی كورد و گوتیام وه‌ك كوردستان داده‌نێن و پێیان وایه گوتیوم هه‌موو گه‌لانی دێرینی كوردستانی گرتۆته‌وه‌و گوتیش ناوێك بووه بۆ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه نه‌ك به ته‌نها گه‌لی گۆتی(13).
هێرش و داگیركارییه‌كانی ئه‌كه‌د بۆسه‌ر گه‌لانی كوردستان وای كرد كه گوتیه‌كان راپه‌ڕن و داوای هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گه‌لانی ناوچه‌كه بكه‌ن دژی ئه‌كه‌د، له دوای ساڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پاشای ئه‌كه‌د (نرام سین) گوتیه‌كان لاوازیه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یان به هه‌ل زانی و دژی نه‌رام سین جه‌نگان. له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانییان ئه‌كه‌دیه‌كان تێك بشكێنن و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان و گه‌لانی ناوچه‌كه به‌ده‌ست بهێنن. ناوبانگی گۆتیه‌كان بۆ ئه‌و سه‌رده‌م و سه‌ركه‌وتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك (یاكوبسۆن) ده‌ڵێ ئه‌ریدۆ پیزهری پاشای گۆتی توانی (نرام سین و هاوكارانی له جه‌نگدا ببه‌زێنێت ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن سوپایه‌كی به‌هێز و رێك و پێك نه‌بوون(14). به‌وه‌ش گوتیه‌كان توانیان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه دا بسه‌پێنن، هه‌روه‌ها توانییان ناوچه‌كانی سۆمه‌ر به‌بێ جه‌نگ بخه‌نه ژێر دهستهڵاتیانهوهو یه‌كه كارگێڕی و رامیارییه‌كانی سۆمه‌ر وه‌ك خۆیان مانه‌وه به‌و پێیه‌ی ببنه پاشكۆی گۆتیه‌كان(15).
گوتیه‌كان توانییان ماوه‌ی 90 – 125 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناوچه‌كانی سۆمه‌رو ئهكهدو بابل و ئاشور و گه‌لانی دێرینی كوردستان بكه‌ن، له‌و ماوه‌یه‌شدا بیست و یه‌ك پاشایان فه‌رمانڕه‌وا بوون.
ئه‌ریدۆ پیزهر Aridopizar)) به دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی گوتی داده‌نرێت، به‌ڵام نازانرێت چه‌ند ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردووه. هاوسه‌رده‌می نرام سینی پاشای ئه‌كه‌د بووه. دوای ئه‌م (ئامتا) هاتووه كه سێ ساڵ فه‌رمانڕه‌وا بووه. هه‌تا دوا پاشایان (تریكان) كه ته‌نها چل رۆژ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كرد‌و له‌لایه‌ن ئوتوحیگال پاشای بنه‌ماڵه‌ی ئوری سێیه‌می سۆمه‌ریه‌وه له ناوچوو(16).
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه ئه‌م بیست و یه‌ك پاشایه ماوه‌ی فهرمانڕهوایهتیهكهیان زۆر كورت بووه و لێكه‌وه نزیك بوون. ئه‌مه‌ش وای كرد كه بڵێین پاشا گوتیه‌كان به شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن هاتوونه‌ته سه‌ر دهستهلاَت له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، چونكه زۆربه‌یان له‌نێوان (3-6) ساڵدان. ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی مام ناوه‌ندییه له ساڵی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دا كه پێده‌چێ به شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری و دیموكراسی بووبێت. هه‌ندێكیان له‌وه كه‌متر و هه‌ندێكیان له‌وه زیاتر ته‌نها (ئایارلاكاب (Ayarlakab ) پاشای ژماره نۆ نه‌بێت كه پانزه ساڵ فه‌رمانڕه‌وا بووه(17). ئه‌مه‌ش پێده‌چێت دووجار ههڵبژێردرابێتهوه، یان له‌و سه‌رده‌مه‌دا باری وڵاتی گۆتی ئارام نه‌بووه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه، یان ئه‌م پاشایه هه‌وڵیداوه درێژه به ده‌سته‌ڵاتی خۆی بدات و له رێڕه‌وی هه‌ڵبژادن لابدات.
هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌مه بۆ ده‌سه‌ڵاتی گوتیه‌كان مێژوویه‌كی پرشنگداره‌و ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا قه‌ڵای كه‌ركوك و شوێنه‌واره‌كانی گۆتی هه‌ڵبدرێنه‌وه ئه‌وا زانیاری زۆرتر ده‌ست ده‌كه‌ون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گوتییه‌كان پاشایان نه‌بووه، به‌ڵكو له رێگای ئه‌نجومه‌نێكه‌وه وڵاتیان به‌رێوه بردووه، ئه‌مه‌ش بۆخۆی شێوه‌یه‌كی تری فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه كه له هه‌ندێک دهسهلاَتی نوێیی ئه‌مرۆی هه‌ندێ وڵات ده‌چێت، ره‌نگه كه‌سێكی سه‌ربازی له‌لایه‌ن سه‌رۆك هۆزه‌كانه‌وه وه‌ك فه‌رمانڕه‌وا دیاری كرابێت بۆ ماوه‌یه‌ك و دوای ئه‌ویش كه‌سێكی تر به‌م شێوه‌یه فه‌رمانڕه‌واكانی وڵاتی گوتیام درێژه‌یان به ره‌وتی رامیاری داوه(18).
گوتیه‌كان دوای سه‌ده‌یه‌ك له‌لایه‌ن سۆمه‌رییه‌كانه‌وه ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌یان له‌ده‌ست داوه‌و جارێكی تر وه‌ك ژێرده‌سته‌ی سۆمه‌ر و بابل و ئاشوریان لێهات تا ئه‌و كاته‌ی میدیه‌كان وه‌ك هێزێكی نوێی رامیاری به‌هێز له ناوچه‌كه ده‌ركه‌وتن و پاشماوه‌ی گه‌لانی گوتی و لولو و سوباری و كاشی له ده‌وری خۆیان كۆكرده‌وه و توانیان ئاشوریه‌كان له 612 پ.زدا بڕوخێنن. ئیتر ورده ورده میدیا جێی گوتیامی گرته‌وه و به‌وه‌ش گوتیه‌كان كۆتاییان پی هات وه‌ك هێز له ناوچه‌كه‌دا(19).
په‌یوه‌ندی گوتی و گه‌لانی ناوچه‌كه
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی پێ درا گوتیام وه‌ك وڵاتی گه‌لانی لۆلۆ و كاشی و ئورارتوو و ماننا و ماد ناوده‌برا و گۆتیش وه‌ك گه‌لێك كه نزیكایه‌تی ته‌واویان له‌گه‌ڵ گه‌لانی دێرینی كوردستان دا هه‌بووه و هه‌میشه په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی ئاشتی و هاوكاری یه‌كتری بووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی گۆتی و سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د و بابل و ئاشور به‌شێوه‌یه‌كی ژێرده‌سته و سه‌رده‌سته بوون، چونكه وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان پێ داوه ماوه‌یه‌كی زۆر سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د و بابل و ئاشور ناوچه‌كانی گوتیامیان داگیركردووه.
لێره‌دا یه‌ك یه‌ك باس له‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌كرێت:
١/ په‌یوه‌ندی گوتی و ئه‌كه‌دیه‌كان:
كاتێك ئه‌كه‌دیه‌كان به سه‌ركردایه‌تی سه‌رجۆنی ئه‌كه‌دی و جێگره‌وه‌كانی به‌تایبه‌تی نرام سین هێرشی كردۆته سه‌ر لولو و ناوچه كه گوتییهكانیش توشی مه‌ترسی و زیان بوون، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد گوتیه‌كان خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه و به‌ره‌نگاری ئه‌و شاڵاوانه ببنه‌وه، سه‌ر ئه‌نجام گوتیه‌كان وه‌ك گه‌لێكی راپه‌ڕیوو دژی ئه‌كه‌د سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێنا و نرام سین ی پاشاكه‌یان له گۆڕه‌پانی جه‌نگ دا كوژرا به ده‌ستی (ئه‌ریدۆ پیزهر)ی پاشای گۆتی، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌نگاوی گه‌وره‌تری به دوادا هات له‌سه‌ر ده‌ستی پاشای گوتی (ئیلولومیش) ساڵی 2202 پ.ز توانی شاری ئه‌كه‌دی پایته‌ختی ئهكهدیهكانی رزگاربكات و به‌وه‌ش هه‌موو ناوچه‌كانی ئه‌كه‌د بووه به به‌شێك له ده‌وڵه‌تی گوتی. ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار بوو له مێژووی دێریندا گه‌لێكی دێرینی كوردستان بتوانێ نه‌یاره‌كانی باشور و ناوه‌راستی میسۆپۆتامیا دژی زاگرۆسیهكان تێك بشكێنێ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش گوتیه‌كان به دڵ ره‌ق و تێكده‌ر و دوژمنی خواكانی ئه‌كه‌د و سۆمه‌ر باس كراون(20). هه‌ربۆیه ده‌بینین ئه‌كه‌دییه‌كان له‌سه‌رده‌می پاشا (شاركلیشاری 2254 – 2230 پ.ز ) له‌سه‌ر ده‌ستی گوتیه‌كان كۆتاییان پێ هات. گوتیه‌كان هه‌ندێ له فه‌رمانڕه‌وا ئهكهدییهكانیان له شوێنی خۆیان هێشته‌وه. بۆ نموونه (شودورل 2205 – 2190 پ.ز) كه ناوچه‌ی ده‌سته‌ڵاتی تا ئهشنونه بووه , به‌ڵام له ژێر فه‌رمانی پاشا گوتیه‌كان دا بووه(21).
٢/ په‌یوه‌ندی گوتیه‌كان و سومه‌رییه‌كان:
هه‌روه‌ها له گه‌ڵ سومه‌رییه‌كان دا به شێوه‌یه‌كی تر له سه‌ره‌تاوه ناوچه‌ی سۆمه‌ر وه‌ك خۆیان مانه‌وه و ته‌نها گۆڕانكاری له چه‌ند شوێنێ كرا‌و فه‌رمانڕه‌واكانی سۆمه‌ر وه‌ك خۆیان مانه‌وه له به‌رامبه‌ردا دانیان به ده‌سته‌ڵاتی گۆتی دا نا و گوتیه‌كان باج و سه‌رانه‌یه‌كی زۆریان له فه‌رمانڕه‌واكانی سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د وه‌رده‌گرت(22).
تا ئه‌و كاته‌ی سۆمه‌ریه‌كان له دهستهلاَتی گوتیه‌كان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و بنه‌ماڵه‌ی لگشی دووه‌م له شاری وه‌ركا به سه‌ركردایه‌تی (ئوتوحیگال ) (اوتوحیكال Utu-ĥegal) له شه‌ڕێكدا توانیان دوا پاشای گۆتی بكوژن به ناوی تریكان(تریقان)(Tregan) كه ته‌نها چل رۆژ بوو دهسهلاَتی گرتبووه ده‌ست ئه‌مه‌ش له‌ساڵی 2120 پ.ز دا رووی دا(23). لێره‌وه گوتیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی فراوانی رامیاریان له ده‌ست دا ، به‌ڵام له ناوچه‌كانی خۆیان مانه‌وه و له زۆر شوێندا دژی ئاشوری جه‌نگاون و ناویان وه‌ك گه‌لێكی به‌رهه‌ڵستكاری پاشا ئاشوریه‌كان هاتووه .
سه‌باره‌ت به ئاین لای گوتیه‌كان هێشتا روون نیه , هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گوتیه‌كان باوه‌ڕیان به خواوه‌ند نه‌بووه، هیچ جۆره خواوه‌ندێكی تایبه‌تی گۆتی ناوی نیه , بهلاَم هه‌ندێ له پاشاكانیان داوایان له خواوه‌ندی سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د و بابل كردووه وه‌ك ئئینلیل و عشتار و سن و په‌رستگای شاری (نیپور ) یان نوێ كردۆته‌وه(25).
شارستانیه‌تی گوتیه‌كان
له رووی پاشماوه‌ی شارستانیه‌تی و هونه‌ریه‌وه گوتیه‌كان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند نین، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكو ئه‌مرۆ قه‌ڵای كه‌ركوك كه پاشماوه‌ی ئه‌وانه پشكنینی تێدا نه‌كراوه هه‌ر وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌كی نهێنی و زانیاری ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قهلاَی كه‌ركوك به پاشماوه‌و شارستانیه‌تی گوتی داده‌نرێت. هه‌روه‌ها په‌یكه‌رێكی سه‌ری یه‌كێك له پاشا گوتیه‌كان له هه‌مه‌دان دۆزراوه‌ته‌وه كه ئێسته له مۆزه‌خانه‌ی (بێرمێركالێری) ئه‌مه‌ریكایه له فیویورل. زانایان بۆچوونیان وایه ئه‌و په‌یكه‌ره له هه‌موو روویه‌كه‌وه له كوردی ئه‌مرۆ ده‌چێت(26). هه‌روه‌ها هه‌ندێک توێژه‌ر داتاشراوه‌كه‌ی ده‌ربه‌ند گاور له قه‌ره‌داغ به میلی سه‌ركه‌وتنی گووتیهكان ده‌زانن(27).بۆزانیاری زۆرت وتەواوی بابەتەکەبڕوانە سەرچاوەی پەراوێزی ژمارە (28).
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
1)ئ.م. دیاكونوف، میدیا، وه، بورهان قانع، بغداد، 1973. ل 162 .
2)هورمزی بیگله‌ری: چیانیشینانی زاگررۆس، وه، حمه‌ی حمه سعید، چ2، سلێمانی، 2004.ل37.
3)كوزاد محمد احمد: كوردستانی ناوه‌ڕاست , له نیوه‌ی یه‌كه‌می هه‌زاره‌ی دووه‌می پ.ز دا، سلێمانی , 2007.ل 72 – 74 .
4)رافده عبدالله: (الكوتیون سكان كوردستان القدیمه من هم .. واین عاشوا) مجله هزارمیرد, عدد(11) سنة الخامسة اذار, 2000. ص 185 .
5)فواد حمه خورشید : اصل كورد ,ص2 – یرویز وچاوند , ص25
6)ابراهیم شریف : الموقع الجغرافی للعراق، واپره فی تاریخ العالم حتی الفتح الاسلامی،مطبعة الشفیق، ج1، ج2،بغداد،د.ت. ص86 .
7)دیاكۆ نۆف:س.پ ,ل 162 .
8)شاكر خصباك:الأكراد دراسة جغرافیة اثنوغرافیة، مطبعة شفیق، بغداد،1972.
9)فاتح عبدالله محمد : العلاقات السیاسیة والعسكرية بین الاشوریین و المیدیین، رساله ماجستیر، غیر منشورة، جامعة السلیمانیة، 2008،ص25 .
10)دیاكۆنۆف:س.پ ,ل 162 .
11)شاكر خصباك : پ، ص 505
12).س , ص 509
13)Herzfeld E., The Persian Empire .Studies in Geography and Ethnography of The Ancient Near East (Wies baden) , 1968.
14)دیاكۆ نۆف:س.پ , ل 162
15)Gadd. C. J. the gutians the dynasty or agade and the guitain invasion combribridge,ancient,history.1963. P47
)Wooly,Sir Leonard; Excavation at UR,London,1955,p254 16 دیاكۆ نۆف:س.پ , ل 162
17)حبیب الله تابانی: هاو نه‌ته‌وه‌ی قه‌ومی كورد و ماد، به‌رگی1، وه، جلیل گادانی،چ1، سلێمانی، 2004., ل 135 – 139
18)شاكر خصباك : س.پ، ص , ص 512
19)هورمزی بیگله‌ری: چیانیشینانی زاگررۆس، وه، حمه‌ی حمه سعید، چ2، سلێمانی، 2004.ل 42
20)طه باقر، وأخرون: تأریخ العراق القدیم، ج1،2، جامعه صلاح ا‌لدین،1987. ص152
21)دیاكۆنۆف:س.پ , ل 162
22)جورج رو : العراق القدیم، ترجمه حسین علوان، ط2، بغداد، 1986.ص 223 – 224
23)هورمزی بیگله‌ری:س.پ , ل 46- 47
24) . Gadd, G. Op,Cit.P47
25)حبیب الله تابانی: هاو نه‌ته‌وه‌ی قه‌ومی كورد و ماد، به‌رگی یه‌كه‌م،س.پ., ل 140- 141 .
26)Spieser,E,A,”SouthernKurdstanintheAnnalsofAshur-Nasir-Palandtoday”AASOR,27,1926.
27)دیاكۆنۆف: مێژووی ماد،وه، عوبێد سورخانی ،سڵمانی،2013،ل172،- كوزاد محمد احمد: كوردستانی ناوه‌ڕاست , له نیوه‌ی یه‌كه‌می هه‌زاره‌ی دووه‌می پ.ز دا، سلێمانی , 2007.ل 72 – 74 .
28)فاتیح عەبدوڵڵا موحەمد : مێژووی دێرینی کوردستان،بەرگی یەکەم ، سلێمانی،٢٠١٦ل٧٢-٨٣.
فاتیح عەبدوڵا شوانی