Home / بەشی مێژووی كورد / راپۆڕت و سیخوری لە سەردەمی کۆماری کوردستان

راپۆڕت و سیخوری لە سەردەمی کۆماری کوردستان

9oopp

ئوسامە حەسیب

بەهۆی بارودۆخی نالەباری کۆماری میللی کوردستان و ئەو ململانێ نێودەوڵەتیەی کە لەو سەردەمەدا هەبوو بەتایبەتی لە کاتی جەنگدا مەسەلەی سیخوڕ مەسەلەیەکی گرنگی ناوچەکە بوو بۆ بەدەست هێنانی مەسەلە سیاسیەکان، هەریەک لە ئینگلیز، ئێران، رووسیا، ئەمریکا و عێراق هەواڵگرو سیخوڕی خۆیان خستبووە ناوچەکەوە و ئەوانەش بە راپۆڕتی تایبەت بە خۆیان ئەو بارودۆخەیان لێکداوەتەوە سەروی خۆیان لەو بارودۆخە ئاگادار کردۆتەوە، سەرەڕای ئەو زانیاریانەی کە کۆیان دەکردەوە (دام و دەزگا سیاسیەکانی ئەمریکی، ئینگلیز و ئێرانی زانیاریەکی تەواویان دەربارەی ڕۆژنامە کوردیەکان هەبوو ئەمەش بۆچوونێکی هەڵە و ناڕاستی ئاراستەکانی کۆماری میللی کوردستانی پێ نیشان دەدان)، زۆر جار ڕۆژنامەکانی کۆماری کوردسان لاسایی ڕۆژنامەکانی حیزبی تودە و کۆماری ئازەربایجانی دەکردەوە و بابەتیان دەربارەی ستالین و سەرکردەکانی سۆڤییەت بڵاودەکردەوە. لێرەوە راپۆڕتەکان ئاراستەیەکی ناڕاستی وەرگرت دەربارەی بۆچوونەکانی کۆمار. دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لە ڕێی قونسوڵیەکانیانەوە یان لەرێی جاسوسەکانیانەوە زانیاری دەربارەی کۆماری کوردستان و سەرکردەکانی کۆدەکردەوە دەیدایە حکومەتی ئێران، زۆربەی ئەو راپۆڕتانەیان ئەو زانیاریانەیان بوونە بەڵگەنامە، (فەرمانبەرانی رەگەزپەرستی ئازەری لە کۆمەڵە راپۆڕتێکدا راگەیاندنی کۆماری کوردستانیان بەپیلانی دژی تورکیا و باشووری ئازەربایجان لەقەڵەم داوە، سەڵاحەدین کازیمۆڤ کە کوردەکان ناوی (کاکە ‌‌ئاغا)یان لێ نابوو وەک نوێنەری بازرگانی کاری دەکرد لە مەهاباد تەنیا بۆ کۆکردنەوەی هەواڵ و جێبەجێکردنی رێنوێنییەکانی باقرۆڤ و پیشەوەری نێردرایە مەهاباد کوردیش نەک هیچ شتێکی لێ نەدەشاردەوە بگرە پرس و راوێژیشی پێدەکرد ئەمە جگە لە دەیان کەسی تر کە بە نهێنی یان بەناوی جیاجیاوە سەری لە مەهاباد و شارەکانی تری کوردستان دەدا یان لێی دەمایەوە) بێجگە لەو سەرۆک هۆزانەی کە لەژێرەوە راپۆڕتیان دەنارد بۆ ئینگلیز، ئێران و ت و سیخوریکردن ئەمریکیەکان باسی بارودۆخی ناو شاری مەهاباد و سەرکردەکانی کۆماری کوردستانی تیادابوو کە ئەمانە بوونە هۆی لاوازی ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری کوردستان و لەوێشەوە توانیان زۆربەی کۆبوونەوەکانی قازی و سەرانی کۆمار بە راپۆڕت بنێریت بۆ ئینگلیز، ڕووس و ئێران. ئەو تەلە گرافانەی کە هەندێ کەسی مەهاباد دەیان نارد بۆ دەزگا هەواڵیەکانی ئێران و دەنگ و باسی قازی کێشە سیاسی و ناوخۆکانی مەهابادیان دەنارد و ئاگاداریان لێ دەکردنەوە، بێجگە لەو راپۆڕتانەی کە کورد خۆی لەسەرانی سیاسی خۆی داوە، بەتایبەت ئەو راپۆڕتانەی کە میرزا رەحمەتی شافیعی داویە لە عبدالرەحمان زەبیحی، چونکە (لە پاش بەربوونی عبدالرەحمان زەبیحی بە ٢٤ کاتژمێر گیرایەوە لە مەهاباد ئەویش لەسەر راپۆڕتی میرزا رەحمەتی شافیعی راپۆڕتی داوە، گوتیان ئەو راپۆڕتی داوە و ئەگەر ئەوانە بێنەوە، ئێران کوردستانی لە دەست دەچێ بە تایبەتی رەحمانی زەبیحی)، جێگەی سەرنجە کە مامۆستا هەژاریش لە شیعرەکەی بۆ هاتنەوەی زەبیحی و لەکۆتا دێرەکانیدا باسی قراندنی قە دەکا کە مەبەست لە قراندن بەلای من هەر دەبێ راپۆڕت لێدان بێ، رەعنا خانم دەڵێت (وەختێک کاکم لەگەڵ هاورێکانی لە (باڵانیش)ێ گیرا پاش ماوەیەکی گۆتیان ئازاد کراون بەڵام دیسان گرتوویانتەوە (هەر ئەو رۆژە) چونکە (میرزا رەحمەتی شافیعی) نامەی ب کاربەدەستانی ئێران نوسیبوو گوتبووی کە ئەگەر ئەوانە ئازاد بکرێن بەتایبەتی زەبیحی کوردستان لە ئێران ژودا دەبێتەوە و لە دەست دەچێ ئەو دەمەس کە کاکم لە تاران زیندانی بوو لە وێڕا نامەیەکی بۆ قازی ناردبوو گوتبووی لە زیندانێ نەجاتم دە دەنا ئەمنیش زۆر کارم لەدەست دێ، (بە هەمان شێوە بوختان بۆ مەلا مستەفا دروست کرا هەندێ تۆمەتی دراوەتە پاڵ بارزانی و گوشاری خراوەتە سەر و سوکایەتی پێ کراوە و بە وتەی پۆڵاتۆڤ خەریک بووە خۆی ژەهر خواردوو بکات)، هەروەها ئینگلیزەکان متمانەیان بە کوردەکان نەبووە و بەتایبەت گومانیان دەکرد کە قازی لەگەڵ شورەویەکان هات و چۆی هەیە سۆڤیەتیەکان زۆر هەوڵیان داوە ژمارەی کادرانی ژ.ک بزانن، هەوڵیان داوە بۆ نەهێشتنی ژ.ک و هەوڵەکەشیان سەری گرتووە و ژ.ک یان بە رێکخراوێکی سەر بە ئینگلیز داناوە (ناپاکی سەرکردایەتی ئازەربایجان بەرامبەر بە کورد جگە لە بەڵگە و دیکۆمێنتەکانی سۆڤیەت، لەناو نوسراو و راپۆڕتەکانی (نەجەف قولی پوسیان) رەنگی داوەتەوەو دەڵێ کە ئازەریەکان بەپێچەوانەی پەیمانی مۆرکراو لەنێوانیان بە بێ ئاگاداری کوردەکان لەگەڵ تاران دەکەونە وتووێژەوە و ئەمە لە کاتێک بوو کە هێزەکانی کورد بەتایبەت بارزانیەکان و بەگ زادەکانی فەیزوڵابەگ لە گەمارۆدانی پادگانی میاندوئاو لەگەڵ ئازەریەکان بەشداری چالاکانەیان هەبووە و یارمەتی زۆریان بە فیداییەکانی ئازەربایجان دا)، ئەوجا مەلا مستەفایان بە پیاوی ئینگلیز داناوە بۆیە سۆڤیەت وەک دیلی جەنگ دەیڕوانیە بارزانیەکان و بەوشێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکردن. ئەمەو بێجگە لەو سەرۆک هۆز و ئاغا و دەرەبەگانەی کە بەپارە و ئازوخە بۆ بەرژەوەندی تەسکی خۆیان و دژی خودی قازی جاسوسیان بۆ ئینگلیز، ئێران، ئەمریکا و سۆڤیەت کردووە. کە لەدواجاردا هەموو ئەم راپۆڕت و هەواڵانە بوونە بەڵگەنامەی مێژوویی.

سەرچاوە: کۆماری میللی کوردستان (لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی سیاسیە) نووسینی: رەحیم سابیر

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …