Home / بەشی مێژووی كورد / ‎گێرانەوەی کۆڕەوی ملێونی لەسەر زاری دانیشتوانی سۆران

‎گێرانەوەی کۆڕەوی ملێونی لەسەر زاری دانیشتوانی سۆران

‎ڕێدور ئیبراهیم خدر
‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو
‎زانكۆی سۆران

‎پایتەختی میرنشینی سۆران شاری سۆرانە کە دەکەوێتە
‎پارێزگای هەولێر. گەورەترین شاری
‎ ناوچەکەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ١٢٥ هەزار کەسە. زاراوەی سەرەکی کە قسەی پێدەکرێت، کوردی سۆرانییە، کە بە ناوی ناوچەکەوە ناونراوە. هەروەها فارسی لەناو دانیشتوانی ئێستادا بە شێوەیەکی بەرفراوان قسە دەکرێت و هێشتا کەم کەس بە زمانی عەرەبی یان تورکی قسە دەکەن. ڕوخسارێکی تری سەرنجڕاکێشی سۆران، کەرتی مەسیحییەتی، گوندی ئاشووری دیانە،
‎هەروەها گوندی هاودییان(دەزگای ئایدیا 2016، سلێمانیلاپەرە 12). سۆران شارێکە دەکەوێتە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان. پایتەختی قەزای سۆرانە و
‎ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ١٢٥ هەزار کەسە( هادی ئەحمەد 2012 ) . زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، کەمینەکانی عەرەب، تورک، ئاشووری (سوریا)، ئەرمەنی و
‎ئازەربایجانیش ئامادەن. شارەکە لە ساڵنی ڕابردوودا بووژانەوەی بیناسازی بەخۆیەوە بینیوە بەهۆی لێشاوی ئاوارەکان کە لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە بۆ عێراق. پێشبینی دەکرێت لە پێنج ساڵی داهاتوودا ژمارەی دانیشتووانی بگاتە ١٧٥ هەزار کەس. سۆرانی یەکێکە لە دوو زمانە فەرمییەکانی عێراق،
‎لەگەڵ زمانی عەرەبیدا. (دەزگای ئایدیا 2016، سلێمانیلاپەرە 12) بە ئەلفوبێی سۆرانی نووسراوە، کە لە ساڵنی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو لە ئەلفوبێی عەرەبییەوە پەرەی پێدراوە. دروستبوونی شارۆچکەی سۆران وەک یەکەی کارگێڕی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٠ و دوای ڕاگواستنی گوندەکانی دەوروبەر لەلیەن ڕژێمی بەعس ناوچەکە ئاوەدان کرایەوە. ڕژێم بە مەبەستی مۆڵگەی سەربازی دژی کوردی بەکارهێنا بوو، کە ئێستاش پاشماوەی سەربازی لێ دەدۆزرێتەوە. لە ماوەی ١٠ ساڵ ئەو شارۆچکەیە تا دوای ڕاپەرین ژمارەی دانیشتووانی لە (٥٠٠٠) کەس تێپەڕی نەدەکرد، بەڵم لەو ١٩ ساڵەی ئاوەدانی هەرێم و ئازادی ڕاپەرینی ١٩٩١ ئێستا ژمارەی دانیشتووانی گەیشتووەتە ١٢٥ هەزار کەس. ( هادی ئەحمەد 2012 )
2
‎پێکھاتەی شارۆچکەی سۆران فرە کەلتورە و لە هەموو ناوچەکانی کوردستان بەهۆی شوێنی جوگرافی و ئاو و هەوا و شوێنی ستراتیژی بازرگانی خەڵک ڕووی تێ دەکەن و بە مەبەستی حەوانەوە لێی نیشتەجێ دەبن. هەر بەم هۆیەشەوە بەردەوام لە فراوان بوون دایە. لەو شارۆچکەیە هەردوو ئایینی ئیسلام و مەسیحییەتی لێیە، وەک برا بەشدارن لەپێشوەچوونی شارۆچکەی سۆران
‎و وڵتدا. (کولتور مەگەزین 2018 ) 1. کۆڕەوی ملیۆنیی خەڵکی کوردستان بەتایبەت سۆران ئەگەرچی یەکێکە لە لێکەوتەکانی شکستی
‎راپەڕینی 1991، بەڵم بۆخۆی وەک رووداوێکی سەربەخۆش دەهێنێت لە چەند روویەکەوە شرۆڤەی بکەین و لیەنە سیاسی و ئابووریی و کۆمەڵیەتی و دەروونییەکەشی هەڵبسەنگێنین
‎کە پێمانوایە زۆر لیەنی ئەو رووداوە گەورەیە وەک پێویست قسەی لەسەر نەکراوە یاخود بەهۆی رووداوەکانی دواترەوە چوونەتە خانەی فەرامۆشکردن و بیرچوونەوەوە. (دەزگای ئایدیا 2016، سلێمانیلاپەرە 12)
‎هۆکاری کۆڕەو بەرلە کۆڕەوی 1991، لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کوردستاندا زۆرجار ئەو ناوچانەی رووبەڕووی هێرش و پەلماری سەربازیی بوونەتەوە، خەڵکە مەدەنییەکە
‎ناچاری رەوو بەجێھێشتنی کاتی ناوچەکانیان بوون بۆ پاراستنی گیانیان لە رقی تۆڵەی هێزە داگیرکەر و سوپای رژێمە یەک لەدوایەکەکانی عیراق، نموونەی ئەوەش هەر لە سەردەمی حکومەتەکەی مەلیک مەحمودەوە تا سەردەمی شۆڕشی نوێ لە چەندین ناوچە رەوی بە کۆمەڵ روویداوە، بەتایبەتیش لەو کاتانەی کە هێزی پێشمەرگە لە ناوچەیەک لە ناوچەکاندا تووشی شکستی سەربازیی بوون و ناچاربوون پاشەکشە بکەن، ئیتر خەڵکە مەدەنییەکەش لە ترسی تۆڵەی سوپا و هێزەکان ناوچەکەیان بۆ ماوەیەک
‎چۆڵکردووە و لەگەڵ هێوردبوونەوەی دۆخەکاندا گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. مانەوە و باجدان( حەزا، كۆچ ژمارە 17، پایزی 2012، سلێمانی.)
‎کاریگەری هەرچەندە هەموو رژێمەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی لە جەنگی رووبەڕوودا لەگەڵ پێشمەرگە رقی خۆیان بە خەڵکە مەدەنی و بێ دیفاعەکە رشتووە و ئەو خەڵکە مەدەنییانەی کە لەناوچەی شەڕەکاندا دواتر ماونەتەوە، باجی ئەو مانەوەیەیان داوە، چ بە ئەشکەنجەدان و سوکایەتی پێکردن و دەستگیرکردن، تا دەگاتە گوللەباران کردن، بەڵم لە سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاودا و بەتایبەتی لەدوای ساڵی 1985-ەوە هاوکێشەکە گۆڕانکاریی زۆر نێگەتیڤی بەسەرداهات و سەرەتاکانی کۆمەڵکوژیی دەرکەوت کە لەلیەک لەدوای هەموو شکستێکی سەربازیی رژێم لە ناوچەیەکی
3
‎دیاریکرداودا خەڵکە مەدەنییەکەش لە ناوچە ئازادکراوەکاندا دەکرانە ئامانج و وەک ئامانجێکی سەربازیی رووت مامەڵەیان لەگەڵدا دەکراو ئەگەر هێزی پێشمەرگەش تووشی شکست و پاشەکشە ببوونایە، ئەوا گوندەکە یان ناوچەکە لەگەڵ زەویدا تەخت دەکراو ناوچەکە وەک ناوچەی قەدەغەکراو مامەڵەی لەگەڵ دەکرا و دانیشتوانەکەی بە گوێرەی مەزاجی فەرماندە سەربازییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرا(دەزگای ئایدیا 2016، سلێمانیلاپەرە 12) ، جا یان دەبرانە ناو ئۆردوگا زۆرەملێکانەوە، یان نەفی دەکران بۆ ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق و گەنجەکانیشیان بە یاساکانی مەجلیسی قیادەی سەورەی هەڵوەشاوە وەک پێشمەرگە (یاخیبوو لە دەسەڵتی نیشتمانی!) مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرا کە زۆرجار تا
‎رادەی گوللەبارانکردن و کۆمەڵکوژی سەری دەکێشا. (دەزگای ئایدیا 2016، سلێمانیلاپەرە 12)
‎سەرچاوە
‎• پێكھێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، پێویستی و دەرفەتەكان، هادی محمود، گۆڤاری كۆچ، ژمارە 17، پایزی 2012، سلێمانی •جۆهان هێردەر، بیرمەندی ناسینی بیری نەتەوایەتی، وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە، شاسوار كمال
‎محمود، ئایدیا ژمارە 54_ 55، دەزگای ئایدیا 2016، سلێمانیلاپەرە 12 • .•چەند سەرەنجێك دەربارەی بوون لەزماندا، كەلتوور مەگەزین، ژمارە4، 2018 سلێمانی. •زمانناسی و زمانی كوردی، برایم شەوقی، كەلتور ژمارە 13، ئابی 2014 سلێمانی. •هونەری سۆمەریەكان و كورتە مێژوویەك، نووسینی: خالید دۆستی، گۆڤاری كۆچ ژمارە 16، • بەهاری2012، سلێمانی.•كام ئەلف و بێ گونجاوە بۆ زمانی ستانداردی كوردی، رەوەند حمە
‎حەزا، كۆچ ژمارە 17، پایزی 2012، سلێمانی.

About دیدار عثمان

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …