Home / بەشی مێژووی كورد / جەنگێڪ ڪە موسڵمانانی ناچارڪرد گۆشتی مردووەڪانیان بخۆن!تا دواجار سوارچاڪێڪی ڪورد بوو بە فریادڕەسیان

جەنگێڪ ڪە موسڵمانانی ناچارڪرد گۆشتی مردووەڪانیان بخۆن!تا دواجار سوارچاڪێڪی ڪورد بوو بە فریادڕەسیان

یوسف نوری.

لە ڕێکەوتی 19ی تەمووزی ساڵی 998ز، جەنگی ‘ئافامیا’ ڕوویدا لەنێوان ئیمپڕاتۆرییەتی بێزەنتی و دەوڵەتی فاتیمیدا، کە زنجیرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی بوو، لەنێوان هەر دوو هێزەکەدا بۆ دەستبەسەرداگرتنی باکوری “سوریا” و میرنشینی حەمدانیدەکانی “حەلەب”.

دواجار فەرماندەی سووپای بیزەنتین(دامیان دالاسین) لە هێرشێکدا بۆ سەر قەڵای “ئامافیا” زیاتر لە 2هەزار پیاوی لەبەردەم قەڵاکەدا کۆمەلکوژ کرد، پاشان دەستی گرت بەسەر ئەسپ و چەکەکانیاندا و گەمارۆی قەڵاکەی دا، بەمەش دانیشتووانەکەی هیچ نەما بیخۆن! بۆیە لەتاو برسییەتی گۆشتی مردووەکانیان دەخوارد!!
بەڵام لەناکاو تاکە کەسێك لە بەرەکانی جەنگدا شکستی مسوڵمانانی بەتەواوی گۆڕی بۆ سەرکەوتن !!!
لەو بارەیەوە مێژوونووس (ابن أبي الهيجاء) دەگێڕێتەوە و دەڵێت:
❞سووپاسالاری بێزەنتی(دامیان دالاسین) لەگەڵ 10کەس لە نۆکەرەکانیدا لەسەر گردێك وەستابوو، کە چاودێری بەرەکانی جەنگی دەکرد، تا سەرکەوتنی سەربازەکانی ببینێت…
لەپڕ سوارچاکێکی کورد بە ناوی (أبي الحجَر أحمد بن الضحاك السليل الکوردي) بە سواری ئەسپەکەیەوە بەرەو ڕووی ڕۆشت، کە قەڵغان و کڵاوی سەربازی کردبوو، بە دەستی ڕاستیشی ئاسنێکی تیژی هەڵگرتبوو… پاشان هێرشی کردە سەر (دامیان) و بە قەڵغانەکەی لێیدا و کوشتی!!
بە بینینی ئەمە موسڵمانان هەموویان گەشانەوە و کەوتنەوە خۆیان و بە تەکبیر لێدانەوە دەیانووت: الله اکبر دوژمنی خودا کوژرا!
دواتر بەکۆمەل دەرگای قەڵای “ئافامیا”یان کردەوە و سوپای بێزەنتییەکانیان تێكشکاند!❝

سەرچاوە:

  • مقالة
    ”حاربوا الصليبيين وخرجوا العلماء
    دور الأكراد العظيم في تاريخ الإسلام.”

About دیدار عثمان

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …