Home / بەشی مێژووی كورد / عەلی عەسكەری و سەرەتای خەباتی سیاسی

عەلی عەسكەری و سەرەتای خەباتی سیاسی

phoca_thumb_l_shahed ali askari
شورشی عەلی عەسكەری

هێشتا لە سەرەتای تەمەنی لاوی و قوتابی قوتابخانەی دواناوەندی بو كە هەم لە یەكێتی قوتابیان و هەم لە یەكێتی لاوانیش دا سەبارەت بە چالاكی و زیرەكی و دڵسۆزی یە بێ سنورەكەی، هەڵبژێردرا بۆ لیژنەی شاری كەركوك و پاشان ئەندامی سكرتاریەتی هەردوو ڕێكخراوەكە.
لە ناو ڕیزەكانی پارتیشدا زۆر زوو بە پەلە پێشدەكەوت لە ماوەیەكی كورت دا بوو بە ئەندامی لیژنەی ناوچەی كەركوك.
دوای دوو ساڵ ئەندامیی لیژنە ناوچەیی لە كۆنگرەی پارتی ساڵی 1960 عەلی عەسكەری بۆ ئەندامەتی كۆمیتەی ناوەندی پارتی هەڵبژێردرا و بوو بە یەكێك لە ئەندامە هەرەچالاكەكانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی.
عەلی عەسكەری سەرەڕای ئەوەی خوێندكارێكی زیرەك و پەروەردەی شارستانیەتی شار و ئەندامێكی چالاكی سیاسی ناو پارتی بوو، شارەزایی تەواویشی لە بارەی ژیان و تێكەڵاویی و داب ونەریتی عەشایەری هەبوو، سەبارەت بەوەی لە بنەماڵەیەكی شێخی تەریقەت و ناودار و بە دەسەڵاتی ناوچەی سورداش و عەسكەر وئاغجەلەر بوون.
دڵسۆزی عەلی عەسكەری هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی خەباتی سیاسی و ڕێكخراوەییەوە، بە پەرۆش بۆ كێشەی نەتەوەكەی و ووڵاتەكەی، وای لێكرد كە بڕیاری دا واز لە خوێندن و تەواوكردنی زانكۆ بهێنێ و سەرو مأ خۆی بۆ كاری سیاسی و خەبات تەرخان بكات و ببێتە كادری پیشەیی پارتی لە دوای هەڵبژاردنی بۆ كۆمیتەی ناوەندی .
عەلی عەسكەری سەبارەت بەوەی كەكەسایەتیەكی ڕوخۆش و دەم بە پێكەنین و سادە و ساكار بوو لە هەڵسوكەوتیا لەگەڵ دەور و بەری، خۆینداكارێكی خۆشەویست و لاوێكی بەڕێز و كادرێكی ژیر و لێهاتو بوو.

عەلی عەسكەری و سەرەتای كاری پێشمەرگەیی
بەر لەوەی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1961 دا بەرپا ببێ، عەلی عەسكەری وەك چۆن لە بواری سیاسیدا پیشەی كادری هەڵبژارد و لەو مەیدانەدا بەلێهاتویی خۆی بوە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی كە تەمەنی 23 ساڵ بوو، ئاواش هەر بەو تەمەن كەمیە برَیاری دا لە مەیدانی خەباتی چەكداری و شۆڕشگێری و سەنگەر وشاخ دا خۆی قاڵ كاتەوە و خۆی ئامادە بكات بۆ گرتنەبەری شێوەیەكی تر لە خەبات كە ئەویش خەباتی شۆڕشی چەكداری بوو.
بۆیە لە كاتی هێرش و پەلامارەكانی خێڵەكانی زێباری و هەركی و برادۆستیەكان بۆ سەر بارزان و بارزانیان، بە نەبوونی مەلا مستەفا لەوێ و چۆنی بۆ سۆڤێەت.
عەلی عەسكەری خۆی پاڵاوت كە لە لایەن كۆمیتەی ناوەندی پارتیەوە بچێتە بادینان بۆ كۆكردنەوەی ڕێكخستنەكانی پارتی و ئەندامە چەكدارەكان بۆ داكۆكی كردن لە بارزان و بارزانیان.
عەلی عەسكەری لە ماوەی ئەو چوار مانگە واتە لە مانگی 10/1960 تا مانگی 2/1961 ڕۆلێكی هێندە سەركوتوانەی بینی لە ڕێكخستـن و سازدانی پارتی لەو ناوچەیە و پاشان داكۆكی لە ناوچەكە، كە بوو بە جێگەی ڕێزو ستایشی شێخ ئەحمەدی بارزان و پاشان مەلا مستەفا و هەموو سەركردایەتی پارتیش.
دوای ئەو سەر كەوتنە گەورەیەی كە بەو ماوە كورتە بەدەستی هێنا، كۆمیتەی ناوەندی و مەكتەبی سیاسی بٍریاری هێشتنەوەی عەلی عەسكەری یان دا لە ناوچەی بادینان وەك لێپرسراو بە هاوكاری عەلی حەمدی ، و ئەحمەد عبداللە تا دەستپێكردنی شۆڕشی ئەیلول.
سەبارەت بەو سەركەوتنە پێشمەرگانەیەی وەك كادرێكی لێهاتوی مەیدانی عەسكەریش، سەركردایەتی پارتی لە هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول دا عەلی عەسكەری كردە فەرماندەی هێزی چەكدار لە بادینان.

عەلی عەسكەری وەك سەركردەیەكی سیاسی و عەسكەری
لە شۆڕشی ئەیلول دا
لە یەكەم هێرش و پەلاماری عبدالكریم قاسم لە سەرەتای شۆڕش بۆ ئەو ناوچەیە واتە بادینان، زۆر لە ڕیش سپیان و پیاوەماقوڵانی ناوچەكە،ورەیان بەردا و بیریان لە یان خۆتەسلیم كردن بە عیراق یا ڕەوكردن بەرەو ئێران و توركیا دەكردەوە، عەلی عەسكەری وەك سەركردەیەكی سیاسی دەستپێشكەر(مبادەرە)ی خۆی كرد و هەوڵی پەشیمان كردنەوەی دان و ئاگاداری سەركردایەتی پارتی كرد كە چالاكی پێشمەرگانە لە ناوچەكانی سۆران دا پتر و بەهێز بكەن تا قورسایی سەربادینان كەم بی.
وەلە لایەكەی تریشەوە هەوڵی دا لە ڕێگەی سەركردایەتی یەوە پارەو چەك بگاتە بادینان تا هەم وورەی خەڵكی ناوچەكە و پیاوەماقوڵانی پێ بەرزكاتەوە وەهەم ئەو هێزە چەكدارەی بە هۆی رەفتاری پیاوەماقوڵانەوە پشێوی و نارێكی تێ كەوتبو رێكی خاتەوە و سازیان دا بۆ بەرگری، وە وەك سەركردەیەكی عەسكەریش توانی جارێكی تر هێزی پتەو پێكەوە بنێ لە ناوچەی بادینان لە دوو ساڵی 1961-1962 دا.
عەلی عەسكەری لە گەڵ ئەوەی سەركردەیەكی عەسكەری بە توانا و شارەزاو لێهاتو بوو ، بەڵام سەركردەیەكی سیاسی ملتزم و خاوەن بڕوا و فكری سیاسیش بوو.
پتەو كردنی ڕیزەكانی پارتی و سەركردایەتی بە كۆمەڵی و بڕیاری بە كۆمەڵی وخوبەستنەوەی بە دیسپلینەكانی پارتیەوە ئەوەندە لا گرنگ و پیرۆز بوو ، كە ملی بۆ هیچ جۆرە تاكرەویەك نەدەدا و هیچ جۆرە ملهوڕیەكیشی بەرانبەر ڕای گشتی پەسند نە كردوە .
عەلی عەسكەری لە كۆتایی 1962 بادینان و هێزەكەی ئەوێی بەجێ هێشت و بوو بە فەرماندەی هێزی خەبات كە سنوری چالاكی ئەو هێزە گەورەترین بەشی ناوچەی سلێمانی دەگرتەوە و سنورەكەی لە سنوری چالاكی هەر سێ هێزەكەی تر فراوانترو پتر بوو كە هێزی ڕزگاری و هێزی كاوە و كەرتەكانی قەرەداغ و گەرمیان بوون.
هێزی خەبات و فەرماندەكەی بە چالاكترین هێزی شۆڕش و فەرماندەی عەسكەری شۆڕش ناسرابوو تا ناوەڕاستی ساڵی 1964 كە پارتی تیادا دوو كەرت بوو.

عەلی عەسكەری لە كاتی تێشكان و هەڵسانەوە دا
عەلی عەسكەری لە شۆڕشی ئەیلول دا یەكێك بوو لەو كەسایەتیە دەگمەنانەی كە لە كاتی سەركەوتن و ژێركەوتن دا لە تێشكان و هەڵسانەوەدا لە یەك ئاستی ورە بەرزی و نەخشەی سەركەوتو دانەرو و بڕیاری شیاو دروست دەر دابو.
نە سەركەوتنی تووشی مەستی و غروری دەكرد وە نە ژێركەوتنیش بص ورە و شڵەژاو و تووشی بڕیاری نادروستی دەكرد.
لە شەڕی ناوخۆی نێوان باڵی ( م.س ) (مەكتەبی سیاسی) و نێوان بارزانی دا ساڵی 1964 لەو بارودۆخە ناهەموارە دا لەو كاتەدا كە لە فەرماندەی هێزێكی چەند هەزار پێشمەرگەییەوە، هاتبوە سەر فەرماندەیی كردنی هێزی 70- 80 پێشمەرگەیی بە هەمان وورەی جارانەوە و دوابەشی هێزەكەی سەركردایەتی بوو كە ناوچەی ماوەتی چۆڵكرد و چونە دیوی ئێران.
لە ڕووی پابەندیەوە زۆر پابەند بوو هەرچ بڕیارێكی بە كۆمەڵی بدرایە گەر ڕای جیاوازیشی ببوایە بەو پەڕی دڵسۆزیەوە جێ بە جێ دەكرد.
لە گەڕانەوەی هێزە شكاوەكەی ( م.س ) لەمانگی 7/1964 لەگەڵ ئەوەی عەلی عەسكەری بڕوای بە گەڕانەوەی ئەوهێزە شكاوە لە بێتووشەوە بەرەو دیوی كوردستانی عیراق نەبو،بەڵام بەوپەڕی دڵسۆزی و لێهاتووییەوە سەركردایەتی شەڕەكانی بەرەكەی خۆی كرد كە چوارتا بوو وە دیسانەوە دوا قۆڵ و دوا كەس كە پاش تێشكان دووبارە گەڕایەوە دیوی ئێران.
دیسان لە گەڕانەوەی سەرانی ( م.س )و ئەوچەند سەد پێشمەرگەیەی لەگەڵیا بو لە هەمەدانەوە بۆ ناوچەی ئاكۆیەتی كە دەست بەسەركران ، هەر بە هەمان وورەو لێهاتوییەوە لە گەڵ سەركردایەتی باڵی (م.س ) لە دەست بەسەر ی هەڵات و كەوتەوە ڕێكخستنەوەی هێزی پ.م و بە هێزكردنەوەی باڵی (م.س ).
دوای بەیانی 11ی ئازاریش بە هەمان دڵسۆزی و بە پەرۆشیەوە بۆ شۆڕش و كورد و كێشەی كورد و ڕۆڵی گرنگی گێڕا لە هەڵوەشانەوەی پارتی شۆڕشگێڕ لە كۆنگرەی 1970 دا بۆ خۆشكردنی ڕێگە بۆ ئاشتبونەوە و تێكەڵ بوونەوە لەگەڵ بارزانی و پارتی ئەوكات.
لە شەڕی 1974 دیسانەوە مەلا مستەفا لە بەر بڕوابوونی بە هێزی و بە لێهاتوویی ورە بەرزی و بە توانایی عەلی عەسكەری كردە فەرماندەی ئەو هێزەی كە ناوچەی سەركردایەتی پارتی دەپاراست.

عەلی عەسكەری و نامۆیی بە نائومێدی
بێ ئومێدی و هیوابڕاوی لە هیچ كام لە مەیدانەكانی ژیانی ئەو كەڵەپیاوە دا جێی نەدەبۆوە ، بە تایبەتی لە مەیدانی خەبات و سیاسەت و كار بۆ دواڕۆژی گەلەكەی.
لەوكاتەی كە پلانی گڵاوی نێودەوڵەتی و ڕێكەوتنی شای ئێران و سددام بوە مایەی ئاشبەتاڵی شۆڕشی ئەیلول و ڕوخان و داتەپینی بنەما و سەرخانی شۆڕشەكە و پێشبڕكەی دەیان سەركردەی شۆڕشەكە بۆ هەڵاتن بۆ ئێران و پاشان ئەوروپا و هەندەران، یان تەسلیم بوونەوە بە سددام حسین و چۆك دادان بۆی.
لەو كاتە دا عەلی عەسكەری بیری لە گرتنە دەستی جڵەوی شۆڕشە كە دەكردەوە و دەیویست بە تاك تاكەی پاشماوەی شۆڕشە شكستخواردو و ڕوخاوەكە جارێكی تر گیانی بەڕەنگاری دروست كاتەوە و شۆڕش هەڵسێنێتەوەسەر پێی خۆی ، ئەوەبوو لە سەرەتای ئاشبەتاڵەوە لە مانگی 3/75 وە كەوتە هەوڵی پەیوەندی بە كەسایەتی سیاسی و فەرماندەی پێشمەرگانە، بەڵام لەشكری شكست خواردو و بیرو باوەڕی ڕوخاو و سەركردایەتی بێ هیوا و داتەپیو ، وای لە جەماورەكە كردبو كە كەسی بۆ گل نەدرێتەوە.
هێشتا نائومیدی و بێ هێوایی پڕی بەبیرو دەروون و باوەڕی عەلی عەسكەری نەبرد .هەستی بە بۆشاییەك كرد بۆشایی سیاسی ، دوایی هەڵاتنی سەركردەكانی پارتی ،بۆیە هەرلە ئێرانە وە لەگەڵ هەندێ لە هاوڕێكانی كەوتنە گفتوگۆ و بیركردنەوە لە دامەزراندنی حیزبێكی نوێ كە لە ئایندە بتوانێ هاوبەشی هەڵكیرساندنی شۆڕشێكی نوێ بێ.هەر لە ئێران گەرای بیرۆكەی حیزبیان داناو گەڕانەوە خواروی كوردستان و لە نزیكترین هەل دا بزوتنەوی سۆسیال دیموكراتیان دامەزراند كە لە گەڵ یەكەم چەخماخەی شۆڕشی نوێ بونە باڵێكی سەرەكی شۆڕش، و عەلی عەسكەری ش بۆ ئە ئەندامی (م.س ) یەكێتی ی نیشتیمانی كوردستان و (م.س ) بزوتنەوە و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان تا شەهید بوونی لە كاەرساتی هەكاری بە شیێوەیەكی تیرۆرستانە.

عەلی عەسكەری و پاداشتی
( لێهاتویی، بەوورەیی، زیرەكی،ئازایەتی و ڕۆڵی لە هەڵگیرساندنی
شـۆڕشـی ئەیلول و شـۆڕشـی نوێ گەلەكەمان )
دەكرێ ئەم بەشە لە دوولاوە هەڵدەسەنگێنین
لە لایەكەوە پاداشتی لە لایەن سەرۆكی پاتی و سەركردەكانی پارتی كە عەلی عەسكەری دروست كەرو پێگەیەنێەری زۆر بەیان بوو.
لە پاداشتی ئەورۆڵەی كە گیأای لە بادینان و بەتایبەت بارزان، كە خودی مەلا مستەفا و شێخ ئەحمەد ستایشی قارەمانیتیان كرد بوو.
لە پاداشتی ئەو ڕۆلەی كە لە ناوچەی سەركردایەتی بارزانی و پارتی لە كاتی شەڕی ( 1974- 1975 ) دا بینی كەبەمتمانەی مەلامستەفا بوو بە فەرماندەی ئەوهیزە.
لە پاداشتی ئەو ڕۆڵە گرنگەی كە لە كۆنكرەی پارتی شۆڕشكێر لە بغداد ساڵی 1970 دا گیڕای بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیزبەكە و تێكەڵ بوونەوە بە پارتی و چونەوە بۆ ژێر سەركردایەتی بارزانی تەنیا لە پێناو بەرژەوەندی گەلی كورد وسەر خستنی ڕێكەوتنی 11 ی ئازار.
لە پاداشتی چۆك دانەنەواندن بۆ پلانی نێودەوڵەتی و بەشداری كردنی مەسئوولانە لە هەڵساندنەوەی شۆڕشی كورد و هەڵكیرساندنی شۆڕشی نوێ.
لە پاداشتی ئەمانەو دەیان و سەدان هەڵوێست و هەوڵ و تەقەلای كوردانە و سەركردانە و دڵسۆزانە بۆ كێشەی نەتەوەكەی .
مرۆڤی مەزن وگەورەی وەك عەلی عەسكەری بە چەكی مەزن و بە بڕیاری بستە باڵاكان تیرۆر كرا.
لە لای دووهەمیشەوە لای سەركردەو سەرانی شۆڕشی نوێ كە هەندێكیان هەم هاوڕێ و هەم هاوكار و هاو ئاهەنگی بەر پاكردنەوەی شۆڕشی نوێ ی عەلی عەسكەری بوون.
لە پاداشتی ئەوەی كە عەلی عەسكەری یەكەم ئەندانی (م.س) یەكێتی و یەكەم فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و پێكهێنەری باڵێكی گرنگی ناو یەكێتی بوو.
وە یەكێك بو لە سەركردەكانی سەرەتای شۆڕشی نوێ كە بە خوێنی خۆیان و خوێنی دەیان هەزار سەركردە و كادرو پێشەرگەی قارەمان بەردی بناغەی شۆڕش و ڕاپەڕین و سەركەوتنیان دانا.
لەم لاشەوە لە پاداشتی خەباتی كەم وێنەی ئەو سەركردە نەمرە ، نە زانكۆیەك، نە پەیماگایەك ، نەگۆڕەپانێكی گەورە و نەخوێندنگایەك و نە ئەنسیستوتێك و نە پرۆژەیەكی خێرخوازی ، نە ڕێكخراوی مرۆڤ دۆستی و….. نەو…… نەو بە ناوە وە نەكراوە.
تەنانەت نەشخرایە خانەی هەندێ لەو شەهیدانەی كە قوتابی ناوقوتابخانەكەی عەلی عەسكەری بوون.
ولەوەش سەیر تر بە چاوی ڕوانین بۆ گەنجێكی تازە پێ گەیشتو وكاڵ لە سیاسەت و لەناوچوو لە ڕوداوێك دا. سەیری عەلی عەسكەری نەكرا.
لێرەوە من وەك شۆڕشی عەلی عەسكەری بە پێویستم زانی كە كورتەیەكی زۆر كورت وەك یەك مرواری لە ناو دەریایەك مرواری ژیانی عەلی عەسكەری بخەمە بەردەم خوێنەران و نەوەكانی ئەمأۆی كەم ئاشنا بە ژیانی ئەو كەلە پیاوە، ووەبیرهێناوەیەكیش بۆ نەوەكانی پێشوی سەردەمی عەلی عەسكەری ئاشنا و شارەزا بە گەوهەری عەلی عەسكەری.
وە لە لایەكی تریشەوە ویژدان و هەست و هۆشی سەركردەكانی كورد لە ئاستی فەرامۆش كردنی ئەو سەركردە شۆڕشگێڕەو دەیان سەركردەی شەهیدی تریش داچڵەكێنم، و لەخەوی مەستی سەركەوتنەیەیان ڕاپەڕێنم و پێیان بڵێم كە ئەو دەسەڵات و تەخت و كورسی و سامانی بێ شمارە ناشەرعیانەی كە هەیانەو خۆیان پێ لە جەماوەر و كەس وكاری شەهیدان دا بڕیوە و خۆیان خستۆتە دۆڵێكی بص ئاگا لە هەست و خواستی جەماوەر، جەماوەریش لە ناو دۆڵێكی جیا لەوان، ئەوە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و گیانی دەیان هەزار ئەنفال كراو و كیمیاباران كراوی كوردستانە ، نەك هێزی بازوو و دەستو مەچەكی ئەوانەی كە بونە حازر خۆری بەر سێبەر و زەروی مژەری خوێنی جەماوەر.
دەمەوێ پێیان بڵێم كە ڕۆڵەی شەهیدان تا ئێستا وەك ڕێزو وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدەكانیان چاویان لە ئاستی دەیان و سەدان ناهەقی و ناڕەوایی و پەیدابونی سەدان موڵكداری عەقار و سەرمایەداری خەیاڵاوی لە ناو سەران و ڕابەڕان و بەرپرسەكانی حیزبەكان پۆشیوە، كە ناكرێ چیتر و بگرە تاوانیشە بەرانبەر خوێنی شەهیدان چاویان لێ بپۆشرێ،دەبص پەچە لە ڕوی ئەمیرەكانی شەڕ و سەرمایەدارە بێ بنەما ئابوریەكان و مفت خۆرەكانی سەر كیسەی جەماوەر هەڵماڵرێ، كاتی ئەوە هاتوە هەركەسێكی بە ویژدان و كورد و كوردستان پەروەر لە جێگای خۆیەوە مشتێك لـە خـەرمانـی نـاڕەوایـی و نادیموكـراتـی و نایەكسـانی كوردسـتان بەباكـات و نەترسـانەش بڵێـت [ لە كوێتان بوو ئەی نوێنەرانی چەوساوان و ڕەش و ڕووت و شۆڕشگێڕانی كوردستان].

شوأشی عەلی عەسكەری

سەرچاوەكان:
1- هەندێ لە بیرەوەریەكانی عەلی عەسكەری .
2- شۆڕشی ئەیلول بنیات نان وهەڵتەكاندن ــ ئیبراهیم جەلال.
3- لە كەناری دانووبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ ــ نەوشیروان مستەفا.
4- پەنجەكان یەكتری ئەشكێنن ــ نەوشیروان مستەفا.

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …