Home / بەشی مێژووی كورد / بەیاننامەی ١١ی ئازار

بەیاننامەی ١١ی ئازار

‎سارا رەحیم
‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو
‎زانكۆی سۆران

‎یەکێک لە رووداوە گرنگ و مێژوویەکانی سەدەی بیستەم لە باشووری کوردستان (١١ی ئازاری ١٩٧٠).ئەویش تەنھا لەبەر ئەوە نا کە بە فشاری(پارتی دیموکراتی کوردستان )سەرکردە نەتەوەیەکەی مستەفا بارزانی واژوو کرا بەلکو لەبەر ئەوەی بۆ یەکەمین جار بوو لە مێژووی کوردا بە گشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتی لە رێگای رێکەوتنامەیەکی فەرمی لە نێوان حکومەتی ناوەندی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردی ،داب بە چەندین مافی گرنگ و مێژووی نەتەوی کوردا نراوە واتا بەر لەو رووداوە ھیچ رێکەوتنامەیەک لە مێژووی کوردا نەیتووانی وا بە روونی ئەو مافانەی کورد بچەسپئنئت دیارە ئەگەر چی دواجار ئەو رێکەوتنامەیە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە جێبەجئ نەکرا ،بەلام لانی کەم وەک دەسکەوت چووە لاپەرەکانی مێژووەوە.ھەر بۆیە وەک رۆژێکی مێژووی تۆمار کرا.
‎ئەم رێکەوتنە بەراوردێکی گەورە لە مێژووی کوردا دێتە ھەژماردن ئەمەش ھۆکاری خۆی ھەیە کەوا لە حیزبی بەعس دەکات ئەم رێکەوتنامەیە بکات ،ھەموو رژێمەکان لە عێراقدا کاتێک سەرەتا دەھاتنە سەر حوکم تا بەھێز دەبوون سازشیان بۆ کورد دەکرد ھەندێ بەلێنیان دەدا پێ بەلام دواتر کە بەھێز دەبوون چیان بەرامبەر کورد و شۆرشەکەی دەیانکرد،لەو کاتەشدا تازە حیزبی بەعس ھاتبوویە سەر حوکم و دەیویست تا بەھێز بیت ھەندێک ماف بدات کورد ھۆکاری تری ئەم رێکەوتنامەیە خۆراگری ھیزی پێشمەرگە و سەرکەوتنەکانی بەرامبەر بە سوپای عێراق بەدەستی دەھێنا نارەزای گەلی عێراق بوو بەرامبەر بە جەنگی کوردستان و پەیوەندی خراپی نێوان عێراق و ئێرانیش ھۆکار بوون.
‎سەدام حسێن ئەو کات جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی
‎سەرکردەیەتی شۆرشی و جێگری سکرتێری گشتی حیزبی بەعسی عێراق بوو ،دەوری سەرەکی ھەبووە بە ئەندازیاری رێکەوتنامەکە دادەنرێت ،سەدام حوسێن لە کاتی رێکەوتننامەکەدا دەلێ برایەتی راستەقینە کورد و عەرەب لەم رۆژەوە لە عێراقەوە دەست پێدەکات بەلام ئەو قسانە زۆر نابات و ئەو کەسەی کە باسی برایەتی و راستەقینەی کورد و عەرەب دەکات لە رێگەی رێکەوتنامەیەک لە جەزائیر لە گەل شای ئێراندا رێکدەکەون ئامانجی رێکەوتنامەیەکەش کۆتای ھێنان بە شۆرش کوردی و سەرئەنجام کۆتای بە شۆرشی کوردی بارزانی لە سالی ١٩٧٥ کۆتای بە شۆرشەکە دێنیت.
‎ھەر چەندە بەشێک لە چاودێران و شرۆڤکارانی سیاسی باس لەوە دەکەن ئەو رێکەوتنامەیە لە دوای پەیمانی سیڤەر بە دووەمین دەسکەوتنی رێکەوتنامەیەک دادەنرێت کە تێدا حکومەتی عراقى بە فەرمی دانینا بە مافە نەتەوەیەکانی گەلی کوردا.بەیاناماکە لەو کاتەدا بە دەسکەوتکەوتێکی گەورە بۆ کورد ھەژمارکرا،چونکە لە سالی ١٩٧٠ دا کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان مافەکانیان بە تەواوی پێشەلکرابوو و بە ئیمزاکردنی ئەو رێکەوتنامەیە بە شێوەیەکی رسمی دان بە مافی کورد نرا لە باشووری کوردستان و ئەوەش بوە قۆناغێکی نوئ بۆ گەلی کوردستان بۆ بەردەوام بوون لەسەر بەدیھێنانی مافە رەواکانی ،ھاوکات لەو ماوەیەدا تا رادەیەک ئاشتی بالی کێشابوو بەسەر باشووری کوردستان ،زەبرو زەنگی حکومەت تا رادەیەک نەمابوو جگە لەوەش باری ئابووری و خوێندن و رۆشنبیری ئەدەبی بوژاندنەوەیەکی باشی بەخۆیەوە بینی،لە ھەمان کاتەدا بەشێک لە چاودێران و مێژوونووسانیش پێچەوانەی ئەوە لێدوان دەدەن پێیان وایە ئەو رێکەوتنامەیە تەنھا بۆ سود وەرگرتنی کات بوە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە چونکە لە بنەرەتدا حکومەتی ناوەند ھیچ باورێکی بە پەیمانەمەیەکەو مافەکانی کورد نەبووە.
‎رێکەوتنامەیەکە ھەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ چەسپاندنی مافی میللەتی کوردستان لە ئەتۆمی لە ناو عێراقەدا و زیاتر پێشخستنی کێشەی کورد لە ناوچەکەو دەرەوە ،بەلام جێبەجئ نەکرا رژێمی بەعس دوای خۆرێکخستنەوەی ریزەکانی لە سالی ١٩٧٤ شەری دەستی پێکرد رێکەوتنامەیەکە ئۆتۆنۆمی دەبەخشی بە کورد و زمانی کوردی وەک زمانێکی رسمی دەناساند و ھەمووارکردنی دەستوری دەدا و بانگەشەی ئەوەی دەکرد خەلکی عێراق لە دوو نەتەوە پێک ھاتبوون لە کورد و عەرەب ،بەلام ئەوەش زۆری نەخایاند و پەیوەندیەکانی نێوان کورد و حکومەتی عێراق رووی لە ئالۆزی کرد تا کار گەیشتە ئەوەی لە سالی ١٩٧٥ رێکەوتنامەی جەزائیر لە نێوان عێراق و ئێران کۆتای ھێنا بە پشتوانی ئێران لە راپەرینی کوردەکان و شۆرش ھەرەسی ھێنا ئێران و عێراق بە ناوبژیوانی ھەواری بومیدییان سەرۆکی ئەو کاتی جەزائیر لە ئازاری ١٩٧٥ گەیشتە رێکەوتن و چارەسەرێکی گشتگیرانە کە بە رێکەوتنامەیەی جەزائیر ناسرا ئەوەش کوردی لاواز و بێ دەسەلات کرد و تارانیش یارمەتیەکانی لئ دەبرێت،ھەرچەندە رێکەوتنامەیەکە لە نێوان مەلا مستەفا بارزانی و ئەحمەد حەسەن بەکر وەک سەرۆکی ئەو کاتی عێراق ئیمزاکرا،بەلام سەدام حوسێن رۆلی سەرەکی تێیدا دەبینێت،کە لەو رێکەوتنامەیە جگە لە دانپێدانان بە مافە نەتەوەیەکانی گەلی کورد حکومەت عئراق بەلێنی دا کە کورد بەشداری لە حکومەتی بەغدا بکات زمانی کوردیش لە ناوەندەکانی خوێندن بخوێندرێت،بە تێپەربوونی کات حکومەتی بەغدا زۆربەی برگەکانی پەیمانەمەیەکی جێبەجئ نەکرد ،جگە لەوەش لە دەستوری کاتی (١٩٧٠)و بە پێی پەیمانەمەی ١١ ئازار ناوی کورد نەبراو نەتەوەی عێراق وەک بەشێک لە نەتەوەی عەرەب داندرا لە لایەکی ترەوە حکومەتی بەغدا لە بری جێبەجئ کردنی برگەکانی پەیمانەمەیەکە دەستی کرد بە ھەلوەشاندنەوەی خوێندنی کوردی لە زۆرێک لە ناوچە کوردیەکاندا بۆ نمونە لە پارێزگای کەرکوک خوێندنی خوێندنگە کوردیەکانی ھەلوەشاندنەوە .لەگەل ئەوەی بەشێک لە بەندەکانی پەیمانەمەی ١١ ئازار جێبەجئ کرابوو بەلام حکومەتی ناوەندی کەمتەرخەم دەبئ لە جێبەجئکردنی بەندی ٨ پەیوەست بە گەراندنەوەی گوندنشینە کورد وعەرەبەکان بۆ شوێنی پێشویان و کۆتاییھێنانی بەعەرەبکردن ناوچەکانی باشووری کوردستان .
‎لایەنە باشەکانی ئەم رێکەوتنامەیە بۆ یەکەم جار دەسەلاتدارانی دەولەتی عەرەبی عێراقی دانیننا بە بوونی مافی نەتەوەی گەلی کورد لە ولاتی عێراقدا بە شێوەی فەرمی و نوسینێکی،لە رووی دەستکەوتی نەتەوەی و رۆشنبیریەوە زمانی کوردی کرا بە دووەم زمانی رسمی لە عێراقدا سەرەرای کردنەوەی دەزگای ئەکادیمی کوردی ،لە رووی رامیاریەوە مافی ئۆتۆنۆمی خۆبەرێوەبردنی ناوچەی کوردستان سەرەرای ناکۆکی لەسەر ناوچە نەتەوەکان لە پارێزگای کەرکوک و موسل و دیالە درا بە گەلی کورد،لە رووی ئابووریەوە لە داھاتی نەتەوەی کورد بدرێت ،دووبەرەکی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆرشی ئەیلوول کۆتایھات و بالی مەکتەبی سیاسی حیزب ھاتنەوە ناو پارتی ،لێخۆشبوون بۆ ھەموو ئەو کەسانەی دەرکرا کە بەشداری شۆرشیان کردووە چ لە زیندان بووبن یان شاخ ،بوژاندنەوەی زمانی کوردی.
‎لایەنی نەرێنیەکەی:پەیمانەمەی ١١ ئازار نەیتووانی ناوچە کوردستانی کەرکوک و خانەقین و دەوروبەری موسل بخاتە ناو ناوچەی دەسەلاتی ئۆتۆنۆمی کوردی وە ئەوەش کێشیەکی بەردەوامی نێوان کورد و حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق بووە.مەرجی جێبەجئکردنی پەیمانەمەیەکە کە داندرابوو لە ماوەی ٤ سال جێبەجئبکرێت ھەلەیەکی گەورەبوو لەو کاتەدا سەرکردایەتی شۆرش پێ رازی بوو چونکە لە ماوەی ئەو ٤ سالەدا حکومەتی عێراق نەوتی خۆمالی کرد لە سالی ١٩٧٢ و داھاتێکی باشی بۆ کرینی چەک کەوتە دەست و ھاوکێشەی ململانی ھەرێمایەتییەکانیش گۆرانکاری بەسەردا ھات لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق لەوانە چارەسەرەکردنی کێشەکانی لەگەل شای ئێران،تمانەی بئ سنوور بە ولاتانی دراوسئ بە تایبەت شای ئێران بەلام دواجار ھەر ئەوان بوونە دژی کورد و رێکەوتنامەی ژێربەژێریان ئەنجام دا و کوردیان بردەوە خالەکانی سەرەتا.
‎رێکەوتنامەیەکە ھەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ چەسپاندنی مافی میللەتی کوردستان لە ئۆتۆنۆمی لە ناو عێراقدا و زیاتر پێشخستنی کێشەی کورد لە ناوچەکە و دەرەوە ١١ ئازار بەرھەمی شۆرشی ئەیلوول بووە بە سەرۆكایەتی مستەفا بارزانی کە کێشەی گەلی کوردستان خستە قۆناغێکی نوێوە و بووە بناغەیەک بۆ ئاشتی لە عێراقدا بەلام جئبەجئ نەکراوە رژێمی بەعس لە دوای خۆرێکخستنەوەی رێزەکانی شەری دەست پێکردوە لە سالی ١٩٧٤ سەرەرای ئەوەی کە باشووری کوردستان بۆ ماوەیەک لە شەروشۆر دوورکەوتەوە بەلام دواجار رێکەوتنی جەزائیری ١٩٧٥ی بەدوادا ھات و لاھەمان رۆژی بەیاناماکە شای ئێران پێشوازی لە نوێنەرانی کورد کرد پێی راگەیاند کە چیتر ناتوانێت پشتوانی لە شۆرشی کوردبکات و بەناچاریش مەلا مستەفا بارزانی و ھاورێکانی دان بە شکستی شۆرش دا دەنێن و بئ ھیچ کاردانەوەیەک جدی شۆرشی ئەیلوول توشی نسکۆ دەبێت و دواجار لە نێو ئەدەبیاتی کوردیدا بە ھەردوو ناوی (نسکۆ و ئاش بەتاڵ)ەوە تۆمار دەکرێت و بەکارھێنانێ ئەو دوو دەستەواژەیە تا ئێستاش جۆری بیرکردنەوەی کوردەکان دەخاتە روو.

‎سەرچاوەکان
‎١-كریس كۆچێرا(٢٠٠٩):کورد لە سەدەی نۆزدەو بیستدا ،چاپخانەی سۆران.چاپی پێنجەم،ھەولێر
‎٢-گەڵاڵی ،د.کوثر عزیز(٢٠٠٩):باشووری کوردستان لە سالی (١٩٥٨)تا ئەمرۆ،چاپخانەی کاروان،چاپی یەکەم،سلێمانی
‎٣-سەنگاوی،نەجم(٢٠١٤):کوردستان و سەرکردە راپەرین و شۆرشەکانی ،لە (١١٦٩—١٩٩٥)،چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە،چاپی یەکەم،ھەولێر.
‎٤-زادە،عبداللە حەسەن(٢٠١٨):حیزبی دیموکراتی کوردستان ،چاپخانەی رۆژھەلات،چاپی یەکەم،ھەولێر .
‎٥-عەقراوی،محمد صالح (٢٠٠٧):كورد و دەولەتی سەربەخۆبە پێی بەلگەنامە نیودەولەتیەکان ،چاپخانەی موکریان،چاپی یەکەم،سلێمانی.
‎٦-گەوھەری،حامید(٢٠١٧):مستەفا بارزانی پێشمەرگە و سەرۆک،چاپخانەی رۆژھەلات،چاپی یەکەم،ھەولێر

About دیدار عثمان

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …