Home / مێژووى جیهان / ‎ڕۆڵی بەریتانیا لە جەنگی دووەمی جیهانی

‎ڕۆڵی بەریتانیا لە جەنگی دووەمی جیهانی

‎ئەیوب نیعمەت
‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو
‎زانكۆی سۆران
‎جەنگی دووەمی جیهانی لەماوەی ساڵانی (1939_1945ز)دا هەڵگیرسا، ئەم شەرە لە نێوان دوو بەرەی جیاواز دا بووە هەریەک ڵە بەرەی ڕۆژهەڵات پێکهاتبوون لە وڵاتانی زلهێزی وەکو ( ئەڵمانیا و فەڕانسا و ژاپۆن )بووە، هەرچی بەرەی هاوپەیمانان بوون لە وڵاتانی زلهێزی وەکو ( فەڕانسا و بەریتانیا و ڕوسیا و ئەمریکا )بووە، هۆکارەکانی هەڵگیرساندنی ئەم جەنگە کۆمەڵێک هۆکاری ڕاستەخۆ و ناڕاستەخۆ بوونە، هۆکارە ناڕاستەخۆیەکانی بریتین لە:
‎ 1. پەیمانی ڤێرسای: کەوا زۆر بەتوندی ئەڵمانیا سزایان دابوو سنووردار کردبوو لە زۆر بەی لایەنەکاندا هیتلەریش دەیوست ئەوەی کۆتایی پێ بهێنێت. 2. کۆمەڵەی گەلان: لاوازی ئەم کۆمەڵەیە کە لەسەر بنەمای ئاشتی و هاوکاریکردن وڵاتانی ئەوڕوپا دروست کراون، بەڵام لە ئەسڵدا وانەبوو، بەڵکو ئەم کۆمەڵەیە لە دوو ڕووداوی جیا شکستی هێنا لەوانە: 1 کێشەی مەنشۆریا ز1931: کە لەنێوان ژاپۆن و ڕوسیا دابوو کە بەسەرکەوتنی ژاپۆن کۆتایی پێ هات نەیتوانی کێشەکە چارسەر بکات ئەم کۆمەڵەیە شکستی هێنا، 2 هێرشی ئیتاڵیا بۆ سەر حەبەشە 1935ز: ئیتاڵیا توانی ناوچەی حەبەشە داگیر بکات چونکە خاوەن هیچ داگیرکەی نەبوون لە کیشوەری ئەفریقا لەم کێشەش دا کۆمەڵەکە شکستی هێنا، کۆمەڵەکە هەر بەناو بوویە ئەم کۆمەڵەیە. 3. دوورکەوتنەوەی وڵاتی ئەمریکا: هۆکارێکی دیکە بووە کەوا لەبەر ئەوەی، لەوکاتە دا مۆنڕۆ سەرۆکی ئەمریکا ،سایەتی گۆشەگیری پەیڕەوە کردبوو لەگەڵ وڵاتانی ئەوڕوپی ، وە جیا لەمەش ئەمریکا بە سیاسەتی ناوەخۆی خۆی خەریک بووە. هەرچی هۆکاری ڕاستەخۆی شەڕەکەش بووە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هێڕشی ئەدۆلف هیتڵەی سەرۆکی ئەڵمانیا بۆ سەر نەمسا کە ئەو بەناوچەیەکی خۆی لە قەڵام دەدات، هەر بۆیە لە سەرئەنجامی لە 12ی مارتی 1938 هێرشی کردە سەر نەمسا و توانی داگیری بکات بیخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی.

‎بەریتانیا ڕۆلێکی گرینگ و پڕ بایەخی هەبووە لە جەنگی جیهانی دووەم دا، دوای ئەوەی فەڕانسا شکستی هێنا بەرامبەر ئەڵمانیا و هیتلەر ، لەم کاتە دا ترس کەوتە بەر وڵاتی بەریتانیا ، چونکە لە لایەکەوە بەریتانیا زەرەر و زیانێکی زۆری پێکەوت بوو لە جەنگی یەکەمی جهانی، لایەکی تریشەوە کشانەوەی فەڕانسا لە جەنگی دووەمی جیهانی دا گوورجێکی کوشندەی لە بەریتانیا دا، جیا لەمەش شاڵاوەکانی هیتلەی سەڕۆکی ئەڵمانیا بۆ سەرناوچەکانی جیا جیا ئەمەش هۆکارێکی دیکە بووە، بەڵام ئەوەی بەریتانیا هێشتەوە لەبەردەم هێرش و ئەڵمانیەکان خۆ ڕاگیری و بێ وێنەی خەڵکی بەریتانیا بووه. بەتایبەت لەسەردەمی حکومەتە نوێیەکەی بەریتانیا کە ناوی (ونستۆن چەرچڵ ) 1940زبوو. ئەڵمانیەکان و هیتلەر هێرشی کرده سەر بەریتانیا لە 12ی ئابەوە تا 30 ئەیلوولی 1940 دا هێرشە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا بەردەوام بوون بە سەر خاکی بەریتانیا هەر بۆیە سەرەتا هێرشی کردۆتە سەر کاروانە بازرگانییەکان دواتر هێرشی هێناوە بۆ سەر شارە کەنارییەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا، دواتر ئامانجی سەرەکیان شاری لەندەن ی پایتەختەی بەریتانیا بووە، بەڵام ئەو تۆڕە ڕادارە بەهێزەی کە هەیانبوو، لەگەڵ خۆ ڕاگیریەکەی خەڵکی بەریتاینا وای کرد خۆیان بەدەستەوە نەدەن، جیا لەمەش وڵاتی ئەمریکا هاوکنری سەربازی وڵاتی بەریتانیا کردووە، بۆیەش هیتلەر پەلاماری شاڵاوەکی گۆڕی بۆ سەر یەکێتی سۆفیەت بۆ ئەوەی دەست بگێرێت بەسەر دارمەتە سروشتی و کانزا زۆرەی لە یەکێتی سۆفیەت هەیە.

‎لە دەرئەنجامی وتارەکەمان گەیشتین بەوەی کەوا، وڵاتی بەرتانیا توانی سنوورێک بۆ شاڵاوەکانی وڵاتی ئەڵمانیا دابنێت لەبەر ئەوەی ، کەوا هیتلەر پێش ئەو چەندین وڵاتی داگیرکردبوون لەوانە نەمسا ،هۆڵندا، پۆڵندا، بەلجیکا، فەڕانسا دواتریش دەیوست بەریتانیا ژێر دەسەڵاتی خۆی، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بەریتانیا نەک تەنها بووە هۆی ئەوەی سنوورێک شاڵاوەکانی دابێنت بۆ هیتلەر و ئەڵمانییەکان بەڵکو بووە هۆی لەدەست دانی ئەو ناوچانەشی کەوا داگیری کردبوو بەرە بەرە لەدەستی دەدات.

‎لیستی سەرچاوەکان:
‎1. زلهێزەکان لە جەنگی جیهانیەوە تا کۆتایی جەنگی سارد (1914-1991)، سامان حوسێن
‎2. زلێهزەکان لە سەدەی بیستەم دا، سامان عوسمان.
‎3. جەنگی دووەمی جیهانی ، فلیپ گاون.

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …