سوارەی حەمیدییە

شەهرام نەجات احمد
خوێندکار لە زانکۆی سۆران – فاکەڵتی ئاداب – بەشی مێژوو.‎

سوارەی حەمیدییە بابەتێکی مێژووی گرینگ و بەرچاوە دەوڵەتی عوسمانی دا باس و خواسێکی زۆری لەسەرە لە مێژووی کورد دا(بە تورکی:حەمیدییە ئاڵایلاری)دیاردەیەکی هەڵگری باس و خواسی زۆرە لە مێژووی کورد دا.لەگەڵ ئەوەشدا کەمتر بە کوردی و زیاتر بە تورکی نووسین و لێکۆڵینەوە و سەرچاوە لەو بارەیەوە دەستدەکەوێت سوارەی حەمیدییە پرۆژەی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم بوو کە سوارەی حەمیدییە لە هۆزە کوردەکان سوپای یەکەی لێ دروستکردن،ماوەی دەسەڵاتی سوڵتان عەبدولحەمید(١٨٧٦-١٩٠٩)ز لە مێژووی کورد بە قۆناغێکی گرینگ دەژمێردرێت،لەم قۆناغەدا ململانێی چڕی داگیرکاری لەسەر ولایەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ(کوردستانی تورکیا)دەستی پێکرد.

بزوتنەوەی ئەرمەن بە پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا،بە تایبەتی ڕوسیای قەیسەری دەیویست قەوارەیەکی ئەرمەنی لەسەر ئەو هەرێمەی ئەمڕۆ پێی دەوترێت ڕۆژهەلاتی تورکیا دابمەزرێنێت کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن،بۆیە سوڵتان عەبدولحەمید سوارەی حەمیدیەی دامەزراند کە ڕۆلێکی یەکلاکەرەوەی گێرا لەو ململانێیە،هەر ئەمەش شەڕێکی تاڵی زیاتر لە دە ساڵی لێ کەوتەوە.ئامانجەکانی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم لە دامەزراندنی سوارەی حەمیدییە دوای شکستی ڕاپەڕینەکەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری،سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم(١٨٧٨-١٩٠٩ز)هەوڵیدا سیاسەتی خۆ نزیک کردنەوە لە سەرانی کورد بگرێتە بەر.ئەوەبوو دەستی کرد بە دامەزراندنی فەوجەکانی سوارەی حەمیدییە کە یەکێکە لە دیارترین ڕووداوەکانی پاش شکستەکەی ڕاپەڕینی شێخ عوبەیدوڵڵایە.
‎سووربوونی سوڵتان لەسەر دامەزراندنی سوارەی حەمیدیە،سوڵتانی عوسمانی ناچار کرا بوو بەو پەیماننامەیە وە مەبەستی سوڵتان خۆدزینەوە بووە لە جێبەجێکردنی بەندی(١٦)ی رێکەوتننامەی بەرلینی ساڵی(١٨٧٨)کە بە ناچاری وڵاتانی ئەوروپی پێیان واژۆ کرد،چونکە ڕێکەوتنامەی ناوبراو جۆرێك لە بەرێوبەرایەتی خۆی دابوو بە ئەرمەن و لەسەر دەوڵەتی عوسمانیی فەرز کرابوو کۆمەڵێك چاكسازی کارگێری و دادپەروەری ئەنجام بدات،بەجۆرئ زوڵم لەسەر شانی ئەرمەن نەهێڵێ. سوڵتان عەبدولحەمید ئەرمەنی بە مەترسی دەزانی،چونکە ڕۆژ بە ڕۆژ پشتیوانی دەکرا ئیمتیازاتی لە ناوچەکان زۆر دەبوو بۆیە بە سوارەی حەمیدییە لە ئەرمەنەکانی دەدا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بە کورد ئامانجەکانی دەپێکا،هەوڵیدەدا ئەو زەوییانەی لە دەستی چوون بگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی وە ئەو ناوچانەشی توانای بەڕێوەبردنی نەبوو کە بۆشایی هەبوو لە ناوچەکاندا دەیویست بە سوارەی حەمیدییە پڕی بکاتەوە ، هۆزە کورییەکان کە بەشدار بوون لە سوارەی حەمییدیە چەندیین ئیمتیازاتیان هەبوو سوڵتان کارئاسانی زۆری بۆ کردبوون :-لە دیارترین ئیمتیازاتەکان ئەمانەی خوارەوە بوون
‎-چاوپۆشیان لێدەکرا لە هەر باجێکی حکومی، بێجگە لە باجی یەدەک و کۆدە، لەو جۆرە باجانەش نەرمی لەگەل دەنواندن.
‎-زەویەکانی دەوڵەت کە بەیار بوون و بەکارنەهێنرابوون لە دوای چاک کردنیان،بە سوارەی حەمییدیە دروان هەتا بتوانن سودی لێ وەرگرن.
‎-دەقی فەرمانی حکومی هەیە کە ئەندامانی سوارەی حەمییدیە ملکەچی دادگای مەدەنی نابن.چاوپۆشیان لێدەکرا لە هەر باجێکی حکومی، بێجگە لە باجی یەدەک و کۆدە،لەو جۆرە باجانەش نەرمی لەگەڵ دەنواندن.

-لەشکری حەمیدیە سوارەی کوردی پێکهاتەی نیزامی حەمیدیە کاتێک سوڵتان لە ساڵی(1891)لەو هۆزە کوردانەی ناوچە سنوریەکانی ڕووسی _عوسمان فەرمانی دا بە پێکهێنانی لەشکری حەمیدیە ، دڵنیابوو ئەم هێزە لە کاتی شەڕ ببێتە پشتیوانی سوپای ئێرانی، لەسەر هۆزە کوردەکانی بوو هەر خێزانێک سوارەیەک بۆ ماوەی 23 ساڵ ئامادە بکات پەیوەندی بە سوارەی حەمیدیەوە هەبێت. و لەشکری حەمیدیە لایەنی سوپاییەکەی بەم شێوەیە بوو :
‎ئامادە:- بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە سەروی 17 ساڵیەوەیە ، لە ناوچەکانی خۆیان مەشق دەکەن ماوەکەی سێ ساڵە.
‎٢- نیزامی :- ماوەی 12 ساڵ ئەمەش ناوبەناوە بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ٢٠-٣٠ساڵی دایە دەبێت هەموو کات ئامادە بن هەر کاتێک داوابکرێت دەبێت بە چەک و تەقەمەنی و ئەسپەکانیانەوە ئامادە بن.
‎٣- یەدەک:- ماوەی ١٨ ساڵە بۆ ئەوانەیە کە تەمەنیان لە نێوان ٣٢-٤٠ ساڵانە و پاباند بن با مەشق و لە حاڵەتی پێویست ئامادە بن.
‎لە هەموو بارێکدا سوارە ئەسپێکی دەبێت و دەوڵەت لە کاتی مەشق و شەڕ خەرجی دەکێشێت.ئامانجی سەرەکی سوڵتان لە دامەزراندی سوارەی حەمیدیە تەنیا بەمەبەستی بەکارهێنانی کورد لەدژی ئەرمەنەکان نەبوو، بەڵکو پەیوەندی بە ئامانجە ستراتیژییەکانی سوڵتان عەبدولحەمیدەوە هەبوو، کە گرنگترینیان بریتی بوو لە جێگیرکردنی دەسەڵاتی ناوەند، هێنانەکایەی هاوسەنگی نوێی سیاسی و کۆمەڵایەتی. سوود وەرگرتن لەو هێزانە دژی ئەرمەنەکان،بەرگریکردن لە پەلاماری ڕوسیا و رێگرتن لە دەسەڵاتی بەریتانیا لە ئەنادۆڵی خۆرهەڵات،هەروەها سەرکوتکردنی جووڵانەوە ڕزگاریخوازەکانی گەلانی ناتورک ئامانجێکی تری سوارەی حەمیدییە بوو.هەموو ئەو ئامانجەش لەگەڵ سیاسەتی بنچینەی عوسمانی بۆ یەکبوونی ڕیزی موسڵمان دەگونجا. ئەمانە سەرجەم وایان کرد سوڵتان عەبدولحەمید لە ساڵی ١٨٩١ بڕیاری دامەزراندنی سوارەی حەمیدییە بدات. دواجارعەبدولحەمیدی دووەم سەرکەوتنی بەدەست هێنا لە دامەزراندنی سوارەی حەمیدیە توانی ئامانجەکانی لەسەر پاڵپشتی کورد بپێکێت.

لیستی سەرچاوەکان:-

١-چەند لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی بزاڤی هاوچەرخی کورد- د.عوسمان علی -وەرگێران کامەران جەمال بابان زادە. بەرگی یەکەم.

٢-كوردستان له‌ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا له‌ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نوزده‌یه‌مه‌وه‌ تا جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان
نووسه‌ر: د.عبدالله عه‌لیاوه‌یی.

٣-دەوڵەتی عوسمانی و عەشیرەتە کوردەکان لە کوردستانی باشوور (١٨٦٩_١٩١٤)ئامادەکردنی :-خالد محمود کریم.

٤-ئەم بابەتە لەسەرچاوە ڕووسیەکان باسکراوە ، دکتۆر کەمال مەزهەر ئەو بابەتەی بە کوردەوە گرێداوە ، بەدەر لەوە بەوشێوەیە نییە کە کورد بەشێکی سەرەکـی بووبێت لە لە ڕووداوی کوشتاری ئەرمەن. لەوبارەیەوە کتێبێکی تایبەت لەسەر پرسی ئەرمەن و کورد نوسراوە ، بۆ زانیاری زیاتریش بڕوانە : د. هۆگر طاهر المسألە الارمنیە.

About دیدار عثمان

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …