Home / مێژووی ئیسلام / مێژووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی / سوڵتان عبدالحمید هەڵوێستەیەکی مێژویی

سوڵتان عبدالحمید هەڵوێستەیەکی مێژویی

ئەوکاتەی دامەزرێنەری بزوتنەوەی زایۆنیزم
تیۆدۆر هێرتزل) لەگەڵ ( ئیمانویل قەرەسو) چاویان بە جەنابی سوڵتان عبد الحمیدی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی ئەکەوێ
پێشنیاری بۆ ئەکەن کە بڕی “سێسەد ملیۆن لیرەی عوسمانی” قەرز بدەنەوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی کە ئەوکاتە دەوڵەت قەرزدار بوو بەو بڕە پارەیە ، لەبەرامبەر ئەوەی سوڵتان عبدالحمید بەشێک لە فەلەستین بدا پێیان تاکو جامیعەی جولەکەی تێدابکەنەوە و ڕێگا بدەن کە جولەکەکان لە کۆی وڵاتان و بەتایبەت لە ئەوروپاوە هیجرەت بکەن بۆ ئەو خاکەی فەلەستین
سوڵتان عبدالحمید ڕەتی ئەکاتەوە
پیان ئەڵێت:
ئەوە نە موڵکی منە نە موڵکی باو و باپیری منە ئەوە” مووڵکی ئەم دەوڵەتە عوسمانیەیە”
ئەفەرمێ “ئەگەر بەچەقۆ لەشم لێکەنەوە بەلامەوە باشترە لەوەی ئەو زەویە لێکەنەوە لە جەستەی دەوڵەت “
هەرچەند لە واعیەتی سیاسی خۆی دەرکی پێ ئەکا و پیان ئەڵێ : “
من ئەزانم ئێوە ئە پارچە زەویە هەر ئەبەن بەڵام بەموافەقەتی من نایبەن و نایەڵم لەڕێگای منەوە وەدەستی بخەن ..

لەحزەیەک تێ ڕابمێنین ئەگەر لەو هەل و مەرجە قورس و ناهەمواری سوڵتانی تێدابوو ، کە چوبوە سەر میراتی لاشەی ئیمپراتۆریەتێکی کەوتوو کە لەهەموو لایەکەوە ناحەزانی دەمیان تێ ئاژەنی بوو
لە زەمەنی کۆتاییدا بوو ، گەندەڵی جومگە بە جومگەی دەوڵتی گرتبۆوە لە گەندەڵی ئیداری و هەژاری و نەخوێنەواری ئەو سەرو دەمە بوو کە ناوچەکانی وەک (بولغاریا و سڕبیا و میسر و ئەنادۆڵ ناوچەکانی عوسمانی لەئەوروپا .. یەک یەک جیا دەڪرانەوە لە جەستەی دەوڵەت
سەرەڕای هەموو ئەمانەش
دەوڵەت بەو مەبلەغە گەورەیە قەرزدار بوو، ئەگەر بهاتەیە و سوڵتان بۆ عوزرێکی شەرعی و لەبەرامبەر دانەوەی قەرزەکاندا بە ئەمەلی ئەوەی باری سەر شانی دەوڵەتەکەی سوکتر بێت ، قبوڵی ئەم پێشنیارەی بکردایە و مەسڵەحەتی ئەمڕۆی بخستایەتە پێش پرسی مێژویی فەلەستین و دووربینانە نەیڕوانیایەتە بابەتەکە
ئەوا ئیمڕۆ هیچ مسوڵمانێک لەسەر وجودی جوولەکە لە فەڵەستین و دەوڵەتی ئیسرائیل و دەسدرێژیەکانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا نەیان ئەتوانی ئەلفاز هەڵێنن ، نەیان ئەتوانی جوامێرانە لە هەر کونجێکی دونیاوە بێ دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگی فەڵەستین ، لەبەر ئەوەی ئەبوو قبوڵی بکەن کە سوڵتانەکەیان ئەو زەویەی فرۆشتووە .. ئەولەویەتەکان لەپش مەسڵەحەتی ئەمڕۆن

سەرچاوە: كتێبی سوڵتان عبدالحمیدی دووەم

سایە احمد محمدرشید

About دیدار عثمان

Check Also

بیرۆكه‌ی دامه‌زراندن و ڕێكخستنه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئینكشاری له‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانی

د. فاخر عالی / زانكۆی سۆران به‌شی مێژوو Fakhir.mirkhan@soran.edu.iq لەگەڵ دەست بەکاربوون و هاتنە سەر …