Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی قەڵای هەولێر دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشووریـیەکان

مێژووی قەڵای هەولێر دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشووریـیەکان

مێژووی قەڵای هەولێر دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشووریـیەکان

FB_IMG_1490001723598

تەپۆڵکەیەکی بازنەیی ڕووتەختە، ڕووبەری(102 هەزار190)م چوارگۆشەیە و ناوەڕاستی شاری هەولێر داگیر دەکات.

زۆر بیروبۆچوون هەیە لەبارەی ئەم گردۆڵکەیە، کە گوایە لەلایەن ئاشووریەکانەوە بەزۆرە ملێ بە دیلەکانی جەنگ  درووستکراوە، بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشەکانی دووژمن.

ئەم قەڵا دێرینە لە ساڵی 2005 لەلایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆوە بەیەکێک لە گرنگترین 100 شوێنەواری جیهان دەستنیشانکراوە، کە پێویستە وەک کولتوورێکی مرۆڤایەتی پارێزگاری لێوەبکرێت.

زانای ئەمریکی (ئەدوارد کە بیرا)مامۆستا ی زانستی ئاشووریـیەکان لە زانکۆی شیکاگۆ دەڵێت: لە عێراقی ئیستادا هەندێک شار هەن کە تائیستا خەڵکیان تێدا دەژی کەچی خۆی لەسەر گوند و شاری کۆن درووستکراوە،

لەوانەش شاری هەولێر و شاری کەرکووک، ئەوەی لەسەر تەپۆڵکەی ئەم گردە دێرینە بڕوات شوێنەوای چەندین شارستانی کۆن دەبینێت کە بریتیە لە گردێک، کە حەفت شارستانی لەخۆوە دەگرێت.

سەرەتای درووستبوونی سۆمەری بووە و دواتر چاخەکانی(بابلی، فارسی، یۆنانی، پارسی، ساسانی، ئیسلامی)بینیوە، واتا شارەکە ماوە بەڵام خەڵکەکەی دانشتووی گۆڕاون، واتا ئەم شوێنە لە ئاکامی چەندین شارستانیـیەتی پێش خۆیەتی  و هەرجارێک بەهۆی هەر کارەساتێک تێکچووە، دواتر خەڵکەکەی لەسەر شارستانیـیەتە کۆنەکەی یەکێکی نوێی دروستکردووە.

دەرکەوتووە ئەم گردۆڵکەیە لە هەزارەکانی(5000_ 4000) ئاوەدان بووە( لەچاخی حەلەف و عوبێد و وەرکا)و هەزارەی سێیەم ژیانی لەسەر برواتەوە.

هەروەها لەکاتی پشکنین بینراوە کە لە7چین پێک دێت( هەرچینێک گوزارشت لە شاستانیەتێک دەکات.

بەدەیەها کەلوپەل و پارچەی گلێنە و پەیکەری گیانلەبەر و سەرکەتەشی گلێنەیی و جل و بەرگی جۆراوجۆر تێدا  دۆزراوەتەوە، کە هەمووی گەواهی ئەوەیە ئەم گردۆڵکانە هەبوونە، بەڵام مرۆڤ زۆر ژیرانە بەکاریهێناون و توانیوویەتی سوودیان لێوەربگرێت.

تەمەنی قەڵای هەولێر  بەتەواوی دیارنیـیە، بەڵام لەسەروبەندی ساڵی 2000ی پێش زاین لەنووسراوەکانی پادشای  سۆمەری(شۆلکی) بەناوی (ئۆربیلیم _ urbilum)هاتووە.

بەڵام بەرلەوە چاخی ئەکەدی(3350_ 2150)پ.ز و  لەسەردەمی یەکەم پاشایان( سەرجۆنی ئەکەدی) و هەڵمەتەکەی بەرەو باکور بۆ تەمبێ کردنی گۆتیـیەکان و فراوانکردنی ئیمپڕاتۆریەتەکەی بەهەولێردا ڕۆیشتووەو باس لەهەولێر کراوە.

ئیتر لەم مێژووەوە بەدواوە لەسەرجەم چاخەکان باس لەهەولێر کراوە.

دەڵێن هەولێر واتا(قەڵا)چونکە تا ساڵی 1190ز کاتێ سوڵتان موزەفەرەدین دەبێتە فەرمانڕەوایی هەولێر و لەماوەی42 ساڵ فەرمانڕەوایەتی هەولێر  زۆر دەگەشێتەوە

هەولێری جاران

About زريان احمد

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …