Home / بەشی مێژووی كورد / ‎كۆماری كوردستان

‎كۆماری كوردستان

‎ئاتینا مصطفی سلێمان/قۆناغی چوارەمی فاکەلتی
‎ئاداب بەشی مێژووی زانکۆی سۆران

‎دروستبوونی کۆماری كوردستان یەکێکە لە هەرە گەورەترین رووداوەکانی مێژووی هاوچەرخی کورد،کە تیایدا بۆ یەکەمین جارە لە مێژووی نوێدا کورد کۆمارێکی سەربەخۆ ئازادی بۆ خۆی پێکهێناو توانی ئەگەر چی بۆ ماوەیەکی زۆر کەمیش بێت خۆی فەرمانراوەیەتی خۆی بکات و دامودەزگایەکانی حکۆمەت دابمەزڕێنێت و کار و بارەکانی بەرێوە بەرێت،بۆ یەکەمین جار لە مێژووشدا،ئازادی گۆڤاری و ڕۆژنامەی خۆی دەربکات و هەولی بە کوردی کردنی خوێندن و بژاندنەوەی کەلپورو کەلتوری نەتەوەی خۆی بدای ،ئەم رووداوە هەمیشە لە لاپەڕەی زێڕینی مێژووی ئەم نەتەوەیەدا بە تۆمارکراوی دەمێنێتەوە هەمیشە یادی ئەو کەلە پیاوانەی دەستیان بوو لە دروستکردن و چەسپاندنی کۆمارەکەدا و لە پێناویدا ژیان و ماڵ و گیانی خۆیان خستە سەر دەست و بە خوێن هەوڵی پاراستن و پارێزگاریان دا بە زیندوویی و نەمری دەکاتەوە .
‎دامەزراندنی کۆمەڵەی ژ.ک ژیانەوەی کوردستان:
‎بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی ئێران لەدوای ڕوخانی حکومەتی ڕەزا شا لە(١٦ی ئەیلولی ١٩٤١)پێی نایە قۆناغێکی نوێ، وە ئەمەش دوای داگیرکردنی ئێران لەلایەن هێزەکانی بەریتانیا لەباشور و سۆڤیەت لە باکورەوە.
‎کە بوە هۆی زەمینە سازی بۆ نەتەوەی کورد. کە نەخشەی خۆیان هەبێت لە ڕوداوە جیهانی و ناوەخۆیەکاندا، ئەوە بوو کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان کە کورتکراوەکەی (ژ.ک)ە. لە(١٦ی ئابی ١٩٤٢)دا لەسەر دار و بەردی (کۆمەڵەی ئازادیخوازی کوردستان) دامەزرا و بە نهێنی دەستی بە خەباتکرد.
‎مەرجی ئەندام بوون لە ڕێکخراوی (ژ.ک) ئەوبوو، دابوو سوێندیان بە قورئانی پیرۆز خواردبا، ئەو سوێندە لە پێناو هێشتنەوەی لایەنە نهێنیەکانی ڕێکخراوەکە بوو، ئەم مەسەلەیە بووە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئەندامانی کۆمەڵەی (ژ.ک) بە (سوێند خۆرەکان) ناو ببەن.
‎(ژ.ک) حیزبێکی بچوکی جەماوەری بوو لە خەڵی ڕەش و ڕوت و خوێندەوار و دوکاندار و مەلا و فەقێ پێک هاتبوو. دەست بە چالاکی کرد و گۆڤاری (نیشتیمانی) بە نهێنی دەرکرد، بە خێرایی فراوان بوو چەندین لقی لێکرایەوە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کوردانی تورکا و عێڕاق پتەوتر کرد. (ژ.ک) لقێکی خۆی لە عێڕاق کردەوە، کە مامۆستا ابراهیم احمد سەرکایەتی دەکرد، لە کوردستانی تورکیاش لقێکی لێ دروست بوو بەڵام بەهێز نەبوو. پاشان قازی محمد کە لە بەهێزترین کەسایەتیەکانی مهابات بوو، کە کەسێکی ڕۆشنبیر بوو زمانەکانی ڕوسی و فەرسی و ئازربایجانی و عڕبی دەزانیی وە هەڵگری بیری دیموکراسی بوو. بۆیە کۆمەڵەی (ژ.ک) ویستی لە ڕێگەی ئەوەوە کۆمەک و هاوکاری لە یەکێتی شۆڤیەت وەربگرێت. بۆیە لە ئۆکتۆبەری ١٩٤٤ دا قازی محمد سوێند خوارد و بوو بە ئەندام لە کۆمەڵەی (ژ.ک) ، دوای دروستبوونی کۆماری دیموکراتی ئازربایجان، قازی محمد لەوەوە بیرۆکەی گۆڕینی (ژ.ک) کرد بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان ، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامەکانی (ژ.ک) بڕیاریاندا بە گۆڕینی ناوی (ژ.ک) بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نۆڤمبەری ١٩٤٥ .
‎هەرچەندە سەرچاوەی ئیلهامی ئەم گۆڕانکاریە یەکێتی سۆڤیەت بوو، بەڵام لەم ڕوەوە خۆگان دوورە پەرێز ڕادەگرت و کارەکانیان هەر بە دەستی کورد بە ئەنجام گەیاند.

‎دامەزراندنی کۆماری مەهاباد ١٩٤٦:-
‎ بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیار و ڕۆ ناکبیری کورد و بوونی حزبی دیمۆکراتی کوردستان و پێشەوا قازی محمد پەیوەندی سەرۆک خێل و عەشیرەتە کوردەکان لەگەل قازی محمد ڕاگەیاندنی کۆماری ئازەربایجان هەموو ئەمانە بوونە هۆکاری هاندانی کورد بۆ ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان،لە مەهەباد لەسەرەتای سالی ١٩٤٦ بوو بەهۆی زیاتر جۆشدان و خۆشی و خرۆشاندنی کوردان لە هەموو ناوچەکان .دوای ئامادەکاری کۆبوونەوەیەکی میللی گەورە لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦ لە شاری مەهاباد بەسترا لە گۆرەپانی چوارچرا قازی محمد بەرێزەوە بەیانی دامەزراندنی حکومەتی میللی کوردی خوێندەوە ئالای کوردستان بەرزکرایەوە،لە دواتردا پەرلەمانی نەتەوەی کوردی لە ١٣ ئەندام پێکهات قازی محمد هەلبژێردرا بە سەرۆکی کۆمارە نوێییەکە کۆمارە کوردییەکەی مەهەباد، لە دوای دامەزراندنی کۆمارەکە هێندەی نەبرد بەهۆی فشاری نێودەولەتیەوە بۆ پشتگیری لە ئێران و پاش ئەوە سۆڤیەت هەندێک مافی نەوت دەرهێنانی بە دەست هێنا هێزەکانی ئێران روویان کردە ئەو دوو ناوچە ئازادە هەردوو کۆماری ئازربایجان و کۆماری کوردستانیان رووخاند،قازی محمد و هاورێکانی دەسگیرکران و لە مانگی مارتی ١٩٤٦ دا لە دادگایەکی سەربازی حوکمی لە سێدارەدانیان بۆ دەرکردن و لە ناوەراستی شاری مەهاباد بەدارداکران .
‎بەمەش قۆناغێکی گرینگ لە خەباتی گەلی کورد و هیوا و ئاواتەکانی کۆتای پێ هێنرا هەرچەندە لەگەل رووخانی کۆماری مەهاباد حەزی دیمۆکراتی کوردستان لە ناوچوو بەلام هێندەی نەخایاندن کە گروپێک کە زۆربەیان لاو بوون بە چالاکیە نهێنیەکانیان بو هارێکی تازەیان بۆ پێکهێنانی پارتێک هێنایە کایەوە و پارتی دیمۆکرات دووبارە بوونیاد نرایەوە سەری هەلدایەوە بە پێچەوانەی سەردەمی پێشوویان کە رێبەرەکەیان قازی محمد بوو،بەلام ئەمانە بە پێچەوانەوە چەند لاوێکی دڵ و هەناو گەرم و کەم ئەزموون بوون ،هەر ئەوان بوون گوزەری تازەی حیزبیان بۆ ماوەی نیو سەدە خستەوە ئیش و بونیادیان نایەوە.
‎سەرچاوەکان
‎١.جەلال تاڵەبانی (کوردستان وبزوتنەوەی نەتەوەی کوردی)
‎٢.برینا بیجورنڵۆد (جەنگی سارد)
‎٣.ساڵح ڕەشید (مام جەلال دیداری تەمەن لە لاوێتییەوە بۆ کۆشکی کۆماری )
‎٤.عەقیدبەکر عەبدولکەریم حەوێزی(گەشتێک بە کۆماری مەهابادا) بیرەوەرییەکانم لە ڕۆژهەلاتی کوردستاندا
‎٥.بەدران احمد حبیب(موحکەمەکردنی پێشەوا قازی محمد)
‎٦.نەوزاد مەجید& خدر سەرمۆدی (کۆماری کوردستان_مەهەباد ١٩٤٦ لە رووی یاسای گشتی نێودەولەتییەوە)

About دیدار عثمان

Check Also

بارودۆخی کورد لە سەردەمی حزبی بەعسدا

ساکار خدر حمدامین/ قۆناغی چوار بەشی مێژوو-زانکۆی سۆران لە سەردەمی دەسەڵاتی حزبی بەعس لە عێراق، …