Home / مێژووى جیهان / ‎تەنگـــەژەیـــی دۆمینیـــکا

‎تەنگـــەژەیـــی دۆمینیـــکا

‎شهرام نەجات احمد
‎خوێندکاری زانکۆی سۆران

‎بێ گومان هیچ گفتوگۆیەک لە بارەی جەنگی ساردەوە بەبئ باسکردنی جەنگی دووەمی جیهانی ئەنجام نادرێت، چونکە ئەم جەنگە لە مێژووی مرۆڤایەتی دا بە گەورەترین و کارەساتبارترین ڕووداوی مێژوو هەژمار دەکرێت، بۆیە لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهان، لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم دیارترین شت ڕونەدانی جەنگی سێیەمی جیهانی بووە بەڵام لەجێی ئەوە جەنگی سارد سەری هەڵدا جەنگی سارد ئەو جەنگە بو لە نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت ڕویدا، لە لە سالی 1945تا1989 ئەو جەنگە بو کە جیهانی دابەش کرد بەسەر دوو بەرە دوو بلۆک، لەڕوی ئابوری و سیاسی و ئایدۆلۆژی و کۆمەلایەتیەوە بەشی هەرە زۆری جیهان دابەش ببو بەسەر دوو بلۆکی سیاسی جیاواز بلۆکی یەکەم بلۆکی ڕۆژهەڵات بوو بە سەرۆکایەتی یەکێتی سۆڤیەت بوو ئەم بەرەیە لە ڕوی ئابوریەوە سەر بەسیستمی سۆسیالیستی بوو وە ئایدۆلۆژی مارکسیزم بوو بلۆکی دووەم بلۆکی ڕۆژئاوا بو کەبە سەرۆکایەتی ئەمریکا بوو وە لە ڕوی ئابوریەوە سەرمایەداری بوو سیستمی حوکمیشی دیموکراسی بوو وە ئایدۆلۆژیەکی لیبڕالی بوو ئەمەش بووە بنەمای جەنگ لەنێوان ئەم دوو ولاتە، لەم ماوەیەدا دانوستاندەکان لەنێوان ولاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت زۆر کەم بون تەنانەت لە ماوەی 1945بۆ1955یەک کۆنگرەی لوتکەش نەبەسترا،وە هەر وەها یەک لە ڕێگاکان بۆ هەڕەشە کردن پەنا بردن بو بۆ چەکی ئەتۆمی لەلایەن ولاتە گەورەکانەوە، لە ئەنجامی ئەم جەنگەشدا چەندین تەنگەژەی گەورە ڕویاندا لە چەندین وڵات یەکێک لەوانەش تەنگەژەی دۆمینیکا بوو.دومینیکا لەڕووی جوگرافیاوە دورگەیەک لە دەریای کاریبیە دەکەوێتە نزیکەی نیوەی ڕێگا لە نێوان دورگەکانی گوادلۆپی فەڕەنسی بۆ باکور و مارتینیک بۆ باشور ئەم دورگەیە به دورگەی سروشتی کاریبی ناسراوە بەهۆی گوڵ و گژو گیا و دیمەنە زۆر سەرنجڕاکێش بە شێوەیەکی بەرفراوان بە سیستمێکی فراوانی پارکی سروشتی پاریزراوە وە هەروەها چوارەم گەورەترین دورگەی ڕۆژهەلاتی کاریبیە، لە ڕووی مێژوویەوە دۆمینیکا کە یەکەم تۆمارە نوسراوەکانی مێژووی دۆمینیکا لە تشرینی دووەمی 1493 دەستی پێ کرد، کاتێک کریستۆڤەر کۆلۆمبس دورگەکەی بینی پێش پەیوەندی ئەوروپی، دۆمینیکا لە سالی 1715 تا کۆتای جەنگی حەوت سالی 1763 کۆلۆنیای فەڕەنسا بووە، پاشان لە سالی 1763 تا 1978 بووە بە کۆلۆنیای بەریتانی و لە سالی 1978 بووە بە گەلێکی سەربەخۆ.

‎دەستپێک و چۆنیەتی دروست بوونی تەنگەژەی دۆمینیکا: ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین وڵاتەکانی ئەمریکای لاتین لە ڕووی جوگرافی و ئایدۆلۆژی و سیاسی کەوتبونە ژێر هەژموونی وڵاتانی ئەوروپا، لە سەدەکانی هەژدە تا سەرەتای سەدەی بیست دوای ئەوەی بنەماکانی ئەمریکا بەناوی (بنەماکانی مۆنڕۆ) لە سەردەمی جێمس مۆنڕۆ سالی 1821 ئیدی ستراتیجی ئەمریکا ئەوە ئەبێت هەژموونی خۆی لە ناوچەکانی ئەمریکای لاتینی زیاد بکات و ببێتە بەدیلی ئەو هێزە ئیمپریالیزمانەی لەو ناوچانەی هەژمونیان هەبوو، ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین له ناوچەکانی (هایتو کولوجیا) توانی هێزی خۆی بسەپێنێ، لە مانگی 2ی سالی 1965 ڕووداوێکی گەورە ڕودەدات ئەویش ئەوەبو کە ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک دژی ئەوەیە کوبایەکی تر سەر هەڵدات یان حوکمێکی ئایدۆلۆجی لە خۆرئاوای زەریای ئەتلەسی یان نزیک ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دروست ببێت کە ببێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ئەمریکا لە داهاتوو چونکە ئەو شۆڕشەی لە دۆمینیکاش سەری هەڵدابوو ئایدۆلۆژی بوو، کە لەوکاتەدا (جۆن کەنەدی)کوژرابوو لە سالی 1963 وە کاریگەری زۆری بەسەر ئیدارەی ئەمریکا هەبوو (لیندۆنی) سەرۆکی ئەمریکا بە هەموو شێوەێک ئیدارەی سەربازیەکەی سەر پشک کردبوو لەوەی چۆن بتوانێت مامەلە لەگەل دەسەلاتەکەی دۆمینیکا بکات بۆ ئەوەی ئەو شۆڕشە سەر نەگرێت ،دوای ئەوە لەسالی 1966 جارێکی تر هەلبژاردن لە ئەمریکا ئەکرێت ئەم جارە (جۆڤن جار جیبارا) دێتە سەر حوکم ئەویش لایەنگری دەسەلاتی ئەمریکیەکان دەکات بۆیە ئەمریکا واز لە داگیر کاری دێنێت کۆمەلە چەتەێک لەم ناوچانە دادەنێت بۆ ئەوەی هەرکاتێک هەڕەشەی شیوعیەتی لەسەر ئەمریکا پەیدا بوو ئەم چەتانە نەهێلن هەڕەشەکە ڕوو بدات.

‎ هۆکاری سەرەکی درووست بوونی تەنگەژەی دۆمینیکا ئەگەر پوختی بکەینەوە :دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا کە دەیویست دەسەڵاتی خۆی بەسەر هەموو ئەو ناوچانەدا بسەپێنێ کە نزیک لە خۆی بوون، وە بە گوێرەی لێکۆلەرە جوگرافیەکان ئەمریکا دەویست دەست بەسەر هەمو ئەو ناوچە حەساسانەدا بگرێت کە نزیکن لە دەریاوە و نزیک بێت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، یەکێک لە لەو ولاتانەی کە لە دەریای کاریبی سنورەکەی نزیک بوو لە کوبا بریتی بوو لە (دۆمینیکا) کە ولاتێکی بچوکە و دەکەوێتە سەر دەریای کاریبی پێگەیەکی ستراتیجی گرنگی هەبوو بە حوکمی ئەوەی نزیک بوو لە ویلایەتە یەکگرتوەکان لێرە تێدەگەین جیۆپۆلەتیکی دەورێکی زۆر گەورەی دەبێت لەڕووی جوگرافیەوە هەروەها لە ڕووی سیاسیەوە ئەو گرفتە سیاسیەی وای لە ئەمریکا کرد ترسی لێ بنیشێت لە ولاتێکی وەک دۆمینیکا کە بەقەد نیوەی ولاتێکی وەکو کالیفوڕنیا نابێت،وە لەو کاتەشدا شۆڕشی دووەمی کوبا دەکرێ کە کاسترۆ جیڤاراو دۆستەکانی سەرکەوتن لە دورگەی بەرازوو دواتر بە حوکمی ئەوەی کلاوەی ئەو شۆڕشە بوو نزیکەی 60 هەزار سەربازی ڕووسی ئامادەی خۆی دەربڕی بوو کە بڕواتە جەنگ دژی ئەمریکا کە مەسەلەیەکی ئایدۆلۆژی بوو لەنێوانیان،دواتر لە سالی( 1965) هەلبژاردنێک دەکرێت و بۆنس سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت بەلام تەقینەوەیەکی گەورە لە ولات ڕودەدات لێرەوە تێدەگەین هەموو مەسەلەکە سیاسی و ئایدۆلوجی و ئابوریە، دوای کولوبمول لەسالێی (1809-1821) بووە داگیرکەی ئیسپانیا دواتر لە سالی(1822-1844)کەوتە دەست هاوپەیمانان و سەربەخۆ بوو تا سالی (1861) دوای ئەوە لەسالی (1924) کەوتە ژێر هەڕەشەی ئەمریکا و داگیری کرد بۆ جاری سێیەم سەربەخۆی خۆی وەرگرت ،دواتر ئەمریکا دەرکرا و فریگۆ ڤاسکۆس دێتە سەر دەسەلات دواتر بە دابەزینی نرخی شەکر شۆڕش کرا و ڕافائیل لیواندا هاتە سەر دەسەلات دواتریش بە زەختی ئەمریکا بالا گورمە هاتە سەر دەسەلات لە سالی (1961) بۆ ماوەیەک دۆمینیکا ئارامی بەخۆیەوە ئەبینێت حکومەتی دیکتاتۆری و مەیلی کۆمۆنیزمی هەبووە بالا گورمە ئەنجومەنی حەفت کەسی دروست دەکات بەلام دوای 15 ڕۆژ ئەنجومەنەکە بەهۆی کودەتای سەربازی ڕووخا و فائیل فیلیز دێتە سەر دەسەلات تاوەکو هەلبژاردن دەکرێت لە هەڵبژاردنی مانگی( 12 ی 1962) جۆی بۆش لە شۆڕشگێڕی دۆمینیکا براوە بوو هاتە سەر حوکم، لە ماوەی حوکمڕانیدا شەڕێکی لەگەل هایتی کرد بەهۆی ئەوەی پشتگیری لە شۆڕشگێڕان کرد لە مانگی 9ی سالی (1963) بۆش بەهۆی کودەتای سەربازی لەسەر دەسەڵات لادرا ئیلس دێتە شوێنی و بۆش دور دەخرێتەوە بۆ دورگەی ریکۆ بەهۆی دیکتاتۆری ئیلس شەڕی ناوەخۆی ڕوودەدات لە دۆمینیکا وە لە (24-4-1965) یاخی بوونی سەربازی لە ڕیزەکانی سوپا سەرهەلدەدات و داوای گەڕانەوەی جۆن بۆش دەکەن، شەڕ لە نێوان لایەنگرانی جۆن و ئیلس ڕوودەدات لایەنگرانی ئیلس داوای پشتگیری دەکەن کە تەداخولی سەربازی بکەن ئەوە بو کوبا ترسی لە دروست بونی کوبایەکی تر هەبوو بۆیە بڕیاریدا 27هەزار سەرباز بنێرێتە ناوچەکانی دۆمینیکا کە دابەش ببو بۆ دوو بەش باکور شۆڕشگێڕان باشور دەسەلاتەکەی وە پالپشتی کرد لە (14-5-1965) پایتەختی دابەش دوو بەش کرد دوو هێزی ئاشتی پارێزی دروست کرد لە ولاتی بەڕازیل، پاراگوای، کوستاریکا ،هندو ڕاس، سلڤادۆر، دواتر هێزەکەی کشایەوە لە (26-5-1965) دوای دابەش کاری و کاولکاری دۆمینیکا بەهۆی شەڕی ناوەخۆی هاوڵاتیەکی زۆر لە دۆمینیکا بونە قوربانی لەگەڵ زۆرێک لە سەربازەکان. دواجار لە ئەنجامی ململانێی هەردوو بلۆکی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، دۆمینکا بێ بەش نەبوو لە لێکەوتە خراپەکانی جەنگی سارد کە بوە هۆی ئەوەی جەنگی ناوخۆی ڕووبدات و خاکی دۆمینکا دابەش بکرێت و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی ببێتە قوربانی ئەم شەرە جیا لە کوژرانی ژمارەیەکی زۆری سەربازی هاوپەیمانان کە تیایدا کوژران.، جەنگی سارد جەنگێک کە پڕ لە دەردە سەری و نەهامەتئ بوو خێزان و نەتەوەکانی لێک جودا کردنەوە سەرئەنجام هەردوو زلێهز ئەمریکا و سۆفیەت هۆکاری هەموو ئەو ڕووداو پێشهاتانە بوون کە ڕوویاندا.

‎ سەرچاوەکان:
‎1. زلهێزەکان لە جەنگی یەکەمی جیهانیەوە، تا کۆتایی جەنگی سارد(١٩١٤-١٩٩١)، ن. سامان حسێن ئەحمەد. چ١، ٢٠١٢.
‎2. جەنگی سارد، ڕۆبەرت جەی مەکمان، و.شاناز رەمزی هیرانی، ٢٠١٧.
‎3. جەنگی سارد، ن. ئالاسدر نیکلسن، و. لە فارسیەوە بۆ کوردی لەلایەن ئاگری ئەفشین، ٢٠١٧.

  1. https://www.britannica.com/place/Dominica
  2. https://en.m.wikipedia.org/wiki/History_of_Dominica
  3. https://archive.org/details/thedominicastory/page/58/mode/1up

About دیدار عثمان

Check Also

جـــەنــگی عــێراق و کـــوێــت ســاڵــی ١٩٩٠

ایـــمــان ســەبــری شــوکــری/زانکـۆی ســۆران -بــەشــی مێـژوو -قــۆنـاغــی چــوارەم جەنگی عــێراق و کـــوێــت جەنگێک بوو کە …