Home / بەشی مێژووی كورد / ‎‎کوردێک لە لوتکەی یەکەمین کودەتا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

‎‎کوردێک لە لوتکەی یەکەمین کودەتا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

.شهرام نەجات احمد‎ زانکۆ ســـۆران – فاکەڵتی ئاداب‎خوێندکاری بەشـــی مێــژوو

کودەتای ساڵی {١٩٣٦}بە کودەتای {بەکــر سدقی)ناودەبرێت.له‌ مێژووی كۆن و نوێی عێراقدا به‌و پێیەی كه‌ كورد پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌،چه‌ندین به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌یان له‌ ئه‌ستۆدا بووه‌ جاری واش هه‌بووه‌ تا پله‌ی كۆتا به‌رپرسیارێتی ڕۆشتوون،به‌ڵام به‌هۆكاری جۆراوجۆرنه‌یانتوانیوە‌ كاره‌كانیان بگاته‌مه‌نزڵ،یه‌كێك له‌وانه‌ كوردێكی ناوچه‌ی(عه‌سكه‌ری نزیك كه‌ركووكه‌)به‌ناوی به‌كر سدقی،سدقی لەملازمی یەكەوە بۆ سەرۆكی ئەركانی سوپاو وە دروستكردنی كارتی فشار و لابردنی سەرۆك وەزیران و دروستکردنی حکومەتێکی نوئ و چەندین ڕووداو پێش هاتی سیاسی لە دوای خۆی هێنایە ئاراوە.کودەتای ساڵی 1936بە کودەتای بەکر سدقی ناودەبرێت،بە یەکەمین کودەتای سەربازی لە عێراق دادەنرێت بە پێشەوایی فەرماندەی سوپا “بەکر سدقی”ئەنجامدرا،ئەم کودەتایە بووە یەکەم کودەتای سەربازیی لەنێو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبیدا،هەروەها بووە ڕێگەخۆشکەروبنەما بۆ کودەتاکانی دواتر لە ناوچەکەدا،بەکر سدقی وەکوو فەرماندەی نیشتیمانی و فەرماندەی هێزی چاکسازیی نیشتیمانی خۆی ناساندبوو.
‎ناویی تەواوی ئەم کەسایەتیە کوردە”بەكر سدقیە كوڕی شەفیق عەسكەریە” لەگوندی عەسكەری نزیك كه‌ركووك لە دایك و باوكێكی كورد ساڵی 1890 لەدایك بووە،خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لە بەغدا تەواوكردووە و دواتر دەچێتە ئیستەنبۆڵ،لەوێ لە خوێندنگای سەربازی دەخوێنێت بەپلەی ئەفسەر كۆلێژی سەربازی تەواو دەكات دواتر لەڕیزەكانی سوپای عوسمانی بەشداری جەنگی یەکەمی جیهانی دەكات،لەدوای كۆتایی هاتنی جەنگ لەساڵی 1918 دا بەكر سدقی دەگەڕێتەوە عێراق و دوای ئەوەی بەریتانیەکان 1921,1,6سوپای عێراق دادەمەزرێنن،سدقی بەپلەی ملازمی یەك پەیوەندی بەسوپای عێراقەوە دەكات،پاشان بەرەبەرە پلە سەربازیەكەی بەرزدەكرێتەوە.ئەگەر چی ژمارەی کورد لە سوپایی عێراقدا ژمارەیان کەم بووە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەم کوردانە گەیشتوونەتە لوتکە بەرچاوترینیان(بەکر سدق)بوو بەکر سدقی کە گەیشتە لوتکەش هەوڵی زۆری دا ژمارەی کورد لەنێو سوپایی عێراق زیاتر بکات ، بەڵام دوژمننان نەیان هێشت هەر زوو مۆمی تەمنیانن کوژاندەوەو تیرۆر کرا لە دوای کودەتاکە.ئەگەر سەیری بارودۆخی عێراق بکەین بەر لە کودەتایەکە،دەبینین وەزارت لە دوای وەزارت پێکدەهێنران و هەڵدەوەشێنرانەوە ئەمە ئەوپەری لاوازی حکومەت نیشان دەدات ڕێگە خۆشکەربوو بۆ کودەتا،هۆکاری ئەنجامدانی کودەتاش لەلایەن بەکر سدقیەوە بە چەند هۆکارێک دەیخەمە ڕوو بە کورتی لەوانە:بەهۆی ئەو نادادپەروەری و ستەم و زۆرداری و قۆرغکاریەی ڕژێم کە حکومەتی یاسین هاشمی کە حکومی دەکرد هیچ کاتێک بەرژەوەندی گشتی لەبەر چاو نەبووە،وە بوونی دەستی وڵاتانی زلهێز لە عێراق بەتایبەت بەریتانیا کە دەستی بەسەر هەموو جومگەکانی عێراقدا گرتبوو واتا لایەنی سیاسی و ئابووری کۆنتڕۆڵکردبوو وە بوونی باجی زۆر لەسەر شانی خەڵک لەوپەڕی مەینەتی خراپی گوزەران دابوون.چەندین هۆکاری تر کە بوە هۆی ئەوەی کودەتا بەسەر حکومەتی(یاسین هاشمی)ئەنجامبدرێت هەرچەندە یاسین هاشمی ترسی لە هۆشیاری میلەت هەبوو چونکە پێشی کودەتا میللەت ئەو هۆشیارییەی نەبوو،هەر لەبەر ئەمەش(یاسین هاشمی)هەموو هەوڵیکی دەدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتە سیاسیەکان و ڕێگری کردن لە چاڵاکی و ڕێکخراو ڕۆژنامەکان کە بە هیچ شێوەیەک دەنگی ناڕەزای دەرنەبڕن،تەنانەت هەر ڕۆژنامەیەک ناڕەزای دەربڕیبا دژی..!!دایدەخست ژیانی خەڵک لەوپەری نەهامەتی دابوو ئەمنوئەمانیانن پارێزراو نەبوو،دوای کۆچی مەلیک فەیسەڵ ئەمەش هۆکاری هەڵگیرسانی کودەتا بوو کە مەلیک فەیسەڵ مرد دەسەڵات و حکومڕانی عێراق ناجێگیر بوو بۆشاییەک لە ڕابەرایەتی و بەڕێوەبردنی وڵات دروستبوو،مەلیک غازی کە لە دوای ئەو دەسەڵاتی گرتەدەست بە جۆرێک لاواز و بێهێز بوو کە لە نێوان ساڵانی 1933 بۆ 1936 شەش وەزارەت لە عێراق پێکهێنران،کۆتا دانەیان پێکهێنانی حکومەتەکەی یاسین هاشمی بوو کە 18 مانگی خایاند ئەویش لەلایەن بەکر سدقیەوە کۆتایی پێهێنرا.
‎بەکر سدقی بە هاوکاری (حیکمەت سلێمان)دەستی بە کودەتا کرد حیکمەت سلێمان کەسایەتیەکی سیاسی دوای جەنگی یەکەمی جیهانی لە تورکیا گەڕایەوە بەغدا پەیوەندی توند و تۆڵی لەگەڵ(بەکر سدقی)هەبوو هەردوولا ڕێک کەوتن(یاسین هاشم)لەسەر دەسەڵات لا ببەن لە ڕێگەی کودەتای سەربازی،بەر لە حەفتەیەک لە هه ڵگیرسانی کودەتایەکە حیکمەت سلێمان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی چاکسازی گەلی ئاگادار کردەوە کەوا بە سەرۆکایەتی بەکر سدقی بریاری کودەتای سەربازی ئەنجام بدەن بۆ نەهێشتنی وەزارەتەکەی یاسین هاشمی،بەکرسدقی داوای هاوکاری لە حیکمەت سلێمان کردبوو ئەویش ڕازی بوو پێکهاتن،داواکاریان ئاراستەی مەلیک غازی کرد کە دەبێت حکومەتی یاسین هاشمی هەڵوەشێنێتەوە وە حکومەتێکی تر دابمەزرێنێت بە سەرۆکایەتی حیکمەت سلێمان بۆ بەرژەوەندی گشتی کە خزمەتکردن ئامانجیان بێت.
‎(27/تشرینی دووەمی 1936) لەكاتێكدا پلە سەربازیەكەی فەریق بوو و قائیدی فرقەی دووی سوپای عێراق بوو بەكر سدقی كودەتایەكی سەربازی لەدژی كابینەی حكومەتەكەی یاسین هاشمی كرد و تێیدا مۆڵەتێكی 3 كاتژمێری بۆ پادشای عێراق دیاریكرد بۆ ئەوەی حكومەتەكەی هەڵوەشێنێتەوە،لەمیانی كودەتاكەدا جەعفەر عەسكەری كە وەزیری بەرگری بوو هەوڵیدا كودەتاكە بوەستێنێت،بۆ ئەمەش بەكر سدقی داوای چاوپێكەوتنی لێكرد و شوێنێكیان دیاریكرد بەڵام لەگەڵ هاتنی جەعفەر عەسكەری بە بڕیاری بەكرسدقی وەزیری بەرگری كوژرا،تا دەهات ئاستی كودەتاكە زیاتر دەبوو هێزی زیاتریش دەهێندرا بۆ بەغداد لە کۆتایدا کودەتاکە سەرکەوتووبوو حکومەتی یاسین هاشمی بە ناچاری دەستی لەکارکێشایەوە،بەهۆیەوە مەلیك غازی پادشای عێراق ناچار بوو لە رۆژی 29/تشرینی یەكەم لەوتارێكدا حیكمەت سلێمان كاندیدی كودەتاچیەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت ڕاسپارد،كابینەیەك بەتەواوەتی ڕەنگدانەوەی خواستی كودەتاچیەكان بوو بەهیچ شێوەیەك خواست و ئیرادەی دیوانی پادشایەتی پێوە دیارنەبوو لەو كودەتا سەربازیەدا.بەكر سدقی بووە سەرۆكی ئەركانی سوپا لە شوێنی تەها هاشمی،بەهۆی سەركەوتنی كودەتاكەی بەكر سدقیەوە هەریەك لە یاسین هاشمی و رەشید عالی گەیلانی و نوری سەعید بەهاوكاری باڵیۆزخانەی بەریتانیا لەعێراق هەڵهاتن.حکومەتی نوێ پێکهاتوو کارنامەی حکومەتی نوێ بریتی بوو لە نەهێشتنی خراپیەکانی حکومەتی پێشوو،جەخت لە یەکسانی هەموو لایەک دەکاتەوە وە ڕێز لە هەموو پێکهاتەکان بگیرێت ، هاوکاری وڵاتانی عەرەبی لە هەر پرۆسەیەی وتاری ناسیۆنالیزمی،چاکسازی لە گشت بوارەکان بکرێت بۆ نەهێشتنی بێکاری.
‎بەڵام پاش سەرکەوتنی کودەتا ناڕەزایی لە شەقامی عێراق دروستبوو…!!چەند داواکاریێکیان هەبوو چونکە عێراق ئەوکاتی سێکتەرەکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت تەواو وێران و لاواز بوو لە هەر ڕوانگەیەکی عێڕاقت ڕوانیبا تەواو وێران بوو لەو پەڕی خراپی دابوو،ئەوەبوو خەڵک لە دوای کودەتا چەند داواکاریێکیان هەبوو لەوانە:چاک کردن و بنیاتنانی سوپا و لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیانی سیاسی و کردنەوەی سەندیکا ورۆژنامەکان و بایەخدان بە پیشەسازی ناوخۆ و نەهێشتنی بێکاریو هتد… هەموو ئەو داواکاریانەش ڕەنگە لە ژێر فشاری بەریتانیا بوو بێت بۆ سەرنەکەوتنی حکومەتەکەی بەکرسدقی کە بە سەرۆکایەتی حیکمەت سلێمان بوو،بارودۆخ ناهەمواربوو هێشتا مەترسی هەبوو لە وڵاتدا بەكر سدقی بڕیار دەدات بچێت بۆ توركیا بۆ ئامادەبوون لە نمایشێكی سەربازی كە بڕیار بوو لە 18ی ئابی 1937 بەرێوەبچێت،وەك لەسەرچاوە مێژوویەكاندا هاتووە ئینگلیزەكان بڕیاریاندا لەرێگەی توركیا بیكوژن،سدقی لە 9ی ئاب ١٩٣٧بەفرۆكەیەك بەغدای بەرەو موسڵ بەجێهێشت،بەڵام دوای ئەوەی هەستی کرد پلانێک هەیە دژی..!!رۆژی 11ی ئاب سدقی چوو بۆ فرۆكەخانە ئیتر هەر لەفکرۆخانە دەکوژرێت پلانی بۆ دانرابوو بەشێکی زۆر پێیان وایە ئەمە لەلایەن بەریتانیاوە پلانی بۆ داڕێژرابئ بەڵام تیکرارنەکراوەتەوە چونکە گومانەکان زۆرن.ئیتر دوای تیرۆر کردنی بەکر سدقی حکومەتەکەی حیکمەت سلێمانیش بەرەو کۆتایی دەچوو ماوەی دەسەڵاتی حکومەتەکەی حیکمەت سلێمان کە لە ئەنجامی کودەتاکە دروستبوو ساڵێکی خایاند،لە ساڵی 1937 بەکر سدقی لە شاری مووسڵ تیرۆر کرا و حیکمەت سلێمانیش دەستی لەکارکێشایەوەو بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی کرا
‎ئیتر لێرە بە دواوە ئەو خەون و ئامانج و پرسی ناسیۆنالیستی کوردیش کە لە خەیاڵی بەکر سدقی دابوو کۆتای بە خەونی هەموو تاکێکی کورد هینا بەڵام ناویی هەمیشە بە بەرزی دەمێنێتەوە لە مێژوودا وە خاوەنی یەکەمین کودەتای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە وە بوە چرایەک بۆ ستەم لێکراوان و ماف خوراوان کە داوای مافی خۆیان بکەن هۆشیاری بۆ میللەت گەڕاندەوەو دەرگای واڵاکرد بۆ گەل داوای مافی ڕەوای خۆیان بکەن و بئ دەنگ نەبن لە ئاست نا عەدالەتی و ستەم و زۆرداری،ڕێگەی بۆ خۆشکردن کە لە دوای خۆشی گەل لە مافی خۆیان بێدەنگ نەبن کودەتا ئەنجام بدەن تا دەگەن بە مافی ڕەوای خۆیان.

‎سەرچاوەکان:
‎ ١-مێژووی نوێ و هاوچەرخی عێراق.
‎نوسەر:د.محەمەد سوهەیل تەقوش،چاپی یەکە ساڵی ٢٠٢١.

‎٢-چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی نوێ و هاوچەرخی عێراق.نوسەر:ئەحمەد حەمەد ئەمین.چاپی یەكەم ساڵی٢٠١٠.

‎٣-چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی عێراق.
‎نوسەر:چارلز تریب،وەرگێڕانی محەمەد حوسێن ئەحمەد،چاپخانەی ڕۆژهەڵات هەولێر ساڵی ٢٠١٣.

About دیدار عثمان

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …