Home / بەشی مێژووی كورد / کۆپی نامەی پاشای ئاشوری بۆ حاکمێکی کورد ٣٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا

کۆپی نامەی پاشای ئاشوری بۆ حاکمێکی کورد ٣٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا

نامەی پاشای ئاشوری (شامشی ئاداد ١٨١٣_١٧٨١ پ.ز) بۆ فەرمان ڕەوای ناوچەی شمشارە لە ڕانیەی ئێستا بەناوی (کوواری) ئەم نامەیەو چەن دین نامەی تر لەلایەن تیمێکی دانیمارکیەوە لەساڵی ١٩٥٧ دۆزرانەوە لە گردی شمشارە بەرلەوەی بکەوێتە ژێر ئاوی بەنداوی دوکان.

کۆپی نامەی پاشای ئاشوری بۆ حاکمێکی کورد ٣٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا

کۆپی نامەی پاشای ئاشوری بۆ حاکمێکی کورد ٣٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا

دەقی نامەکە لە ئاشوریەوە بۆ کوردی
*************************
(بڵێ بە کوواری: وەها ئاغاکەت(مەبەست شامشی ئەدادە) دەڵێت ،پێش دەرچونت بڕیارێکم پێ ڕاگەیاندی ئەمەبوو کە وتبوم:((ئەگەر شیکشابوم گیرابوو وەرەوە بۆ لام لە ئەرابخادا(کەرکوکی ئێستا)،ئەگەر شیکشابوم نەگیرا(ئەوکاتە)با باسەربازەکانی حامیەکە بچنە دەوروبەری شیکشابوم و تۆش ئەو شتە بکە کە پێت باشە. بچۆ بۆوڵاتی شوشارا(شمشارە) فەرمان بدە بە فەرمان ڕەوای شوشارا(مەبەست کوواری)ە باسەربازەکانی شار قایم کردن بگەڕێنەوە لەگەڵ خۆتدا وەرەوە بۆلام))ئەمەیە ئەو فەرمانەی دام پێت،گوێ بگرە بۆ فەرمانەکە بەپێی ئەو فەرمانەی دام پێت بجوڵێرەوە.ئێستا شیکشاببوم گیراو تۆ چویتە وڵاتی شوشارا.بێگومان تۆ گەڕایتەوە بۆلای من بەشێوەیەکی مونتەزەم ئەوەندە زانیاریم بۆ بنێرە ئەوەندەی دەیبینیت(وڵاتەکە بە چ بارێکدا )دەکەوێت. فەرمانڕەوای شوشارا سەربازەکانم لەباکوری وڵاتەکەوە بۆ بنێرێت.زانیاریەکانت بەشێوەیەکی ڕێک و پێک بنێرە تا ئاگادار بم .
دووەم
سەبارەت بەدەست دان لەگەردنی خۆم بۆ پیاوی لولو (واتە:سوێند خوارردن بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ لوللو) کەبۆت باس کردم دەستەکانم پاک نەبونەتەوە………ئەوان..……کەی ئەویان نەکرد…..سوێند بخۆ بۆیان.بەدڵنیایەوە (دواتر) لەدڵی خۆیدا پلانێک دەگێڕێت.ئێستا بانوێنەرە پێشوەکان بێن و سوێندیان بۆ بخۆ بە خواوەندەکان.سەبارەت بەخۆم با خزمەت کارەکانم لێرەوە بنێرم و باسوێند بە خواوەندەکە بخۆن.

پەیجی:شوينه واره كانى كوردوستان

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …