Home / بەشی مێژووی كورد / پوخته‌ی كتیبی مێژوی ( ماد) لە نوسینی (أ.م.دیاكونوف)                   

پوخته‌ی كتیبی مێژوی ( ماد) لە نوسینی (أ.م.دیاكونوف)                   

ktebiamrodawlatymadd1
ئامادەكردنی /  شاهۆ عوسمان

نوسەری بەناوبانگ ( ئیكور میخائیلویف دیاكونوف) هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە بواری زانستی مێژوو،هەروەها شارەزا لە بواری زمانی “ئەكەدی، سومەری، ئوراتویی،…و مێژوی رۆژهەلاتی كۆن، بەرێوەبەری مۆزەخانەی”ئەرمیتاج”، مامۆستای زانستی مێژوو،ئەندامی شانازی ئەنجومەنی ئاسیا لە بەریتانیا. خاوەنی چەندین نوسینە سەبارەت بە مێژوی كۆنی رۆژهەلات‌و زمانەكانی ئەكەدیی‌و سومەری‌و ئوراتو… نوسەری ئەم كتێبە پێگەیەكی تایبەتی هەیە لە بەشی پەیمانگای گەلانی ئاسیا لە پەیمانگای زانستی سۆفیەتی لینینگراد، بەشێك لە لێكۆلینەوەونوسینەكانی تایبەتن بەكلتور.
سەرەڕایی ئەم كتێبە مێژووییە چەندین كتێبی مێژوی یونانی كۆن‌و رۆژهەڵاتی كۆن‌و شوێنەوارە مێژوییەكانی نوسیوە…
سەرەڕایی ئەوەی كتێبی (مێژووی ماد)كە نوسینی “دیاكۆنوف” لە ساڵی 1956 چاپكراوەبە زمانی روسی، نوسەری بەناوبانگ “كەریم كشاوەرز” كە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ئەنجومەنی فەرهەنگ بووە‌و ئەندامی دەستەی ئامادەكاری گۆڤاری ئەنجومەنەكە بووە، شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی‌وفەرەنسی‌و روسی هەبووە، چەندین بابەتی مێژوویی ئەدەبی لەو زمانانەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی فارسی.
لە زمانی روسیەوە كتیبی (مێژوی ماد)ی كردوە بە فارسی‌و لە دوو توێی (664) لاپەرە،كە چەندین تابلۆ،وینە، خشتەو،نەخشەی لەخۆگرتوە، چاپی یەكەمی ساڵی 1966كراوە‌و تاكو ساڵی (2001)، (6) جار بە زمانی فارسی چاپكراوەتەوە، ئەم كتێبە چاپی شەشەمی ساڵی “2001” بە تیراژی (3000) دانە لەلایەن دەزگایی بڵاوكراوەی زانستی‌و فەرهەنگی لە تاران چاپكراوە  .
نوسەری بەتوانای كورد”بورهان قانع” لە فارسیەوە وەریگێراوەتە سەر زمانی كوردی، چاپی یەكەمی لە سالی 1978 كراوە لەسەرئەركی وەزارەتی رۆشنبیری‌وهونەر، دەزگایی رۆشنبیری‌وبڵاوكردنەوەی كوردی لە (887)لاپەڕەدا لە بەغداد چاپكراوە، چەندین تابلۆ‌و وێنەی لە خۆگرتوە، بۆ جاری دووهەم‌و سێهەم بەزمانی كوردی چاپكراوەتەوە لە ساڵی 2008 بە تیراژی (1000) لە دوو توێی (769) لاپەرە وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان چاپی سێهەمی كردۆتەوە.
هەروەها بەرێز”عبدالستار كلهور”ی لە كوردیەوە وەریگێراوەتە سەر زمانی عەرەبی.لە كتێبكی (643) لاپەڕەدا بە پێوەری (23*16.5)سم لە یەك بەرگدا كە كۆمەڵێك وێنەو تابلۆی لە خۆگرتوە، لەسەر ئەركی وەزارەتی رۆشنبیری‌ولاوان لە هەولێر چاپكراوە.
ئەم كاری وەرگێرانە بۆ سەر زمانی فارسی‌وكوردی‌وعەرەبی كارێكی مەزن‌و شایستەی پیزانین‌و خزمەتێكی گەورەو دیارە لە كتێبخانەكاندا. بابەتەكانی ناساندنی بەشێكە لە مێژوی كۆنی ناوچەكە بەكەسانێك كە زمانی كوردی‌و فارسی‌و عەرەبی بەكاردەهێنن‌ودەیزانن جگە لە زمانی روسی نوسەر، ئەم خزمەتی وەرگێرانەش بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر مێژو وجوگرافیای بەشیك لە رۆژهەلاتی ناوەراست‌وبەتایبەتی لێكۆلینەوەیەكە بۆ دەوڵەتی ماد، بەوهیوایەی بتوانرێت بكرێتە سەرچاوەیەك كەببێتە توێژینەوەی زیاتر لەسەر مێژوی ماد لەلایەن زانكۆكانی كوردستان.
لە روی هونەری چاپكردنەوە ئەوەی جێگایی سەرنج‌و داخە ئەو چاپەی وەزارەتی رۆشنبیری‌ولاوان لە هەولێر سالی 2011 كراوە بە زمانی عەرەبی‌و چاپكراوە هەموو بەڵگەنامەو نەخشەو تابلۆكانی بە شێوەیەكی نارێك لە بچوككردنەوەدا كراوە، ئەمەش نیشانەی بایەخ پێنەدان‌و كەم پێزانینە كە لە كۆتایی بەرگی كتَیبەكە بەشێوەیەكی ناڕێكوپێك چاپكراوە، كەڕون‌و ئاشكرانیە، بەمەرجێك لە سەرچاوەی كتێبە فارسیەكەدا لە جێگایی خۆی‌و زۆر بەشێوەیەكی رون‌وئاشكرا دیارە، سەرەڕایی ئەوەی لە چاپە كوردیەكەی سالی 1978 دا ئاشكراترە بە بەراورد بەم چاپە تازەیە.
ئەمەش بۆ خۆی كێشەی تەكنیكی چاپكردنی كتێبە لە كوردستان كە دەبوایە چاپی 2011 زۆر باشتر بوایە لەروی تەكنیك‌و رونكردنەوەی ئەو تابلۆو نەخشەو وێنانە بە تایبەتی كتێبێكی وا دەگمەن‌و نایاب كە بایەخی مێژویی هەیە‌و لەهەمان كاتا دامودەزگایەكی فەرمی حكومەت چاپی بكات.
ناوەرۆكی ئەم كتێبە كۆمەڵە باس‌و بەسەرهاتی مێژوی بنچینەی كۆمەلایەتی‌و ئابوری‌و سیاسی‌و ئیداریەكانی دەوڵەتی مادە … ئەو سەرچاوانەی دەست نوسەری كتیبەكە (أ.م.دیاكونوف)كەوتون بۆتەهۆی كردنەوەی چەند گرێیەكی ئاڵۆزی جوگرافیای مێژوی رۆژهەلاتی كۆن، لە رۆژگاری كۆندا دەوڵەتی ماد یاخود ئیمپراتۆریتی ماد كە دەسەلاتی ئاشوری لە ناوبرد.
ئەم دەسەلاتە نزیكەی سەرانسەری ئاسیای رۆژئاوای گرتبووە ژێردەسەلاتی خۆی، لەڕوی ئاینیەوە ئامۆژگاری‌و بنەماكانی بنچینەی ئاینی زەردەشت بوەتە بیروباوەڕو فكری خەڵكی ئەو سەردەمە‌و لەناو نەخشەی ئیمپراتۆریەتی ماد پەرەی سەندوە.
یەكەمین پادشای ماد “دیوك”  شاری” ئەكپاتانی” دروستكردوە سەڵتەنەتی مادی دامەزراندوە كە (53) ساڵ حوكمی كردوە،كوڕەكەی “فرائورت” كە پارسەكان‌و هۆزەكانی تری ئاسیایی خستۆتە ژێر دەستی خۆی (22) ساڵ سەڵتەنتی كردوە‌و لە شەڕی ئاشوریەكان كوژراوە، “كیاكساری” كوڕی فرائورت لە شكری مادەكانی كۆكردۆتەوە‌و 40 ساڵ  پادشایی كردوە.
لەم كتێبەدا ناوی پادشایانی ماد‌وماوەی حوكمداریەكانی دەستنیشانكراوە،كاتێك سەرنجی ناوەرۆكی ئەم كتَیبە دەدەین دەبینین كە كیشوەری ماد لە رۆژگاری كۆندا بەر لەكەرتبون‌و نەمانی هەرگیز كیشوەرێكی یەكپارچە نەبووە، بەڵكو لەسەر یەكگرتنی هۆزەكان بووە، دام‌ودەزگایی سەربازی‌وئیداری هۆزو یەكە ئیداریەكانی بەیەكەوە بەستۆتەوە.
لەكۆتایی سەدەی چوارەمی پێش زاینی بووە بە دوو بەشەوە، یەكێكیان ناوبراوە بە (ئەتروپاتین) ‌و (مادی بچوك) ئەم دوو بەشە هەرگیز یەكیان نەگرتۆتەوەو نەبونەتە یەك، لەگەڵ ئەوەی خەلكی مادی ئەتروپاتین خەلكی ولاتی ئازربایجان بوون‌و مادی بچوكیش دانیشتوانی جیاوازبوون، ئەوەی جێگایی ئاماژەیە خاكی ناوبراوی دەوڵەتی ماد لەڕوی جوگرافیا‌و مێژویەوە  دەكرێت بە سێ‌ بەشەوە.
بەشی رۆژئاوا یان مادی ئەترۆپاتین كە بەشی سەروی روباری ئاراسەو لە خوارەوە تا كێوی ئەڵوەن، سەرانسەری ئەم ناوچەیە ئەكەوێتە ناوچەكانی ئازربایجان‌و كوردستانی رۆژهەلات.
بەشی رۆژئاوای (مادی ئەتروپاتین) كە چیاكانی ئەتروپاتینی گرتۆتەوە، بەشی دوەمی ئەتوانین بڵێن مادی بچوك كە سەرزەمینی گردوگردۆڵكەكانی گرتۆتەوە لەنێوان دوو ریزە چیاوە، لەلای باكورەوە چیایی ئەلبورزە بۆ سەردەریایی خەزەر.
بەشی سێهەمی دەوڵەتی ماد “پارتاكنا” ئەم بەشەیان ناوچەیەكی كۆنەو لەلای باكوری رۆژئاواوە لەگەڵ ئەرمەنستانی ئێستا‌و ئالبانی هاوسنوربوون، خاكی ماد لە ئاسیایی ناوەڕاست جیاكراوەتەوە، كە ئاشوریەكان لە رۆژئاوایەكان بون.
لە كتَیبەكەدا باسی سەردەمی كۆمەڵە سەرەتاییەكانی خاكی ماد ئەكات ،واتە دانیشتوانی كۆنی مادی رۆژئاوا لە هەزارەی سێیەمی پێش زاینی، كە هوری‌وعیلامی‌ولولولی‌وگوتی‌وكاسی‌و روخسارو نەژادی خەڵكی ماد.
هەروەها ئاماژەكراوە بە سەردەمی پێكهێنانی نەرێتی كۆیلەداری لەسەر زەمینی ماد‌وماننا‌و یەكێتی هۆزەكانی ماد.لە روی دابەشبونی كۆمەلایەتیەوە چەندین چین‌و تویژی جیاواز هەبوە وەزیاتر بایەخدراوە بە كشتوكاڵ‌و پیشەسازی‌و كەسانی ئاینی‌وسەربازی

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …