لە گوندێکی قەزای کۆیە ئاسەوارێکی سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا دۆزرایەوە
خالید محەمەد – کۆیە
جوتیارێک لە گوندێکی سەر بە قەزای کۆیە ئاسەوارێکی دۆزیوەتەوە کە مێژوەکەی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە.
سەرکەوت سۆفی بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند ئاسەوارەکە سەرەگۆزیەکەو مێژوویەکی کۆنی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوری ناوەڕاست.
بەپێی وتەی سەرکەوت سۆفی پارچە ئاسەوارەکە لە گوندی شیلە کە بە دووری چوار کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای قەزای کۆیە دۆزراوەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد مێژوەکەی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە.
گوندی شیلە بە یەکێک لە گوندە ئااسەوارییەکانی سنوری قەزای کۆیە ناسراوە و یەکێک لە قەڵا دێرینەکانی کوردستانی بە ناوی قەڵای شیلە تێدایە.
ر.ا