Home / بەشی مێژووی كورد / ڕۆژی‮ “‬ئاڵای‮ ‬كوردستان‮” ‬لە دیدی‮ ‬مێژووەوە

ڕۆژی‮ “‬ئاڵای‮ ‬كوردستان‮” ‬لە دیدی‮ ‬مێژووەوە

ڕۆژی‮ “‬ئاڵای‮ ‬كوردستان‮” ‬لە دیدی‮ ‬مێژووەوە

د‮. ‬كەیوان ئازاد ئەنوەر‮
‬ ماوەی‮ ‬چەند ساڵێكە‮ ‬17ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەموو ساڵێك لە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬كراوەتە‮ ‬ڕۆژی‮ “‬ئاڵای‮ ‬كوردستان‮”. ‬ئەو‮ ‬ڕۆژەش بۆ‮ ‬یاد و بیرەوەرییەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬دەگەڕێتەوە،‮ ‬كاتێك لە‮ ‬17ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی1945دانیشتوانی‮ ‬كوردپەروەری‮ ‬شاری‮ ‬مەهاباد لە‮ ‬ڕاپەڕینێكی‮ ‬جەماوەریدا دەستیان گرت بەسەر چەند دامەزراوەیەكی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬شاهەنشاهی‮ ‬ئێرانی‮. ‬بەو‮ ‬ڕووداوەش سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬پیاوانی‮ ‬دەوڵەتیان لەو دامەزراوانە و شارەكەیان دەركرد،‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستانیشیان لەبری‮ ‬ئاڵای‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬شاهەنشاهی‮ ‬ئێرانی‮ ‬لەو باڵەخانانەی‮ ‬پێشتر مۆڵگەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئێران بوو،‮ ‬هەڵكرد‮. ‬ كارەكەش بەهەموو پێوەرەكان مانای‮ ‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬شاهەنشاهی‮ ‬ئێرانی‮ ‬و هەوڵدان بوو بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە سەرەتا لە سەربەخۆیی‮ ‬شارەكەیان دەستی‮ ‬پێكرد‮. ‬ئەوەش بووە سەرەتا و بناغەی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام ئێستاشی‮ ‬لەگەڵدا بێت،‮ ‬نە ئەوە‮ ‬یەكەمین‮ ‬ڕۆژی‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬ئاڵا بوو لە مێژووی‮ ‬كوردا،‮ ‬نە ئەو ئاڵایەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژە هەڵكرا،‮ ‬هەمان ئەو ئاڵایەیە،‮ ‬كە ئێستا ئاڵای‮ ‬فەڕمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و هەموو كوردە؟ چونكە لەلایەك بەر لەو‮ ‬ڕووداوە چەندین جار پێشووتر ئاڵای‮ ‬جۆراوجۆر لە ئەزموونە حكمڕانییەكانی‮ ‬مێژوودا هەڵكرا،‮ ‬وەك هەڵكردنی‮ ‬ئاڵا لە سەردەمی‮ ‬میرنشینی‮ ‬بۆتان بە سەرۆكایەتی‮ “‬میر بەدرخان پاشا‮” ‬لە ساڵی‮ ‬1728 و هەڵكردنی‮ ‬ئاڵا لە سەردەمی‮ ‬حوكمداری‮ ‬شێخ مەحموودی‮ ‬نەمر لە مانگی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەمی1918، تا دەگاتە هەڵكردنی‮ ‬ئاڵا لە شۆڕشەكانی‮ “‬ئیسماعیل خانی‮ ‬سمكۆی‮ ‬شوكاك و شێخ سەعیدی‮ ‬پیران و ئیحسان نوری‮ ‬پاشا و سەید‮ ‬ڕەزای‮ ‬دەرسیم‮”‬،‮ ‬بۆیە دوای‮ ‬مێژووییەك لەو‮ ‬ڕووداوانە تا ئێستاش نازانرێت،‮ ‬كە دیاریكردنی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان بەو‮ ‬یادەوە بۆ؟ لەكاتێكدا هەر ساڵێك دوای‮ ‬ئەو‮ ‬یادە و‮ ‬ڕاستەوخۆ لە‮ “‬17ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی1946” كۆماری‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕووخا و سەرۆك كۆمارەكەشی،‮ ‬كە‮ ‬یەكەمین سەرۆك كۆماری‮ ‬مێژووی‮ ‬كورد بوو،‮ ‬بەدیلگیرا و دواتر لەسێدارە درا؟ ‮ “‬ئاڵا‮” ‬لە سادەترین پێناسەیدا سیما و ناسنامە و دروشمی‮ ‬هەر نەتەوە و گەل و دەسەڵاتێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بووە لە مێژوودا‮. ‬هەر لێرەوەش هیچ نەتەوە و گەل و هەرێم و دەوڵەتێك نەبووە بێ ئاڵا بووبن و ئاڵای‮ ‬تایبەت بە خۆیان نەبووبێت،‮ ‬بۆیە‮ ‬یەكەمین مەرجی‮ ‬دەوڵەتداری‮ ‬بوونی‮ ‬ئاڵای‮ ‬بووە،‮ ‬كە مێژوو و ناسنامەی‮ ‬سەرجەم پێكهاتەكانی‮ ‬نێو ئەو قەوارە سیاسییەی‮ ‬لە خۆگرتووە‮. ‬هەر لێرەوە كوردیش وەك نەتەوەیەكی‮ ‬دێرین و خاوەن ماف،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬تا ئێستا خاوەن قەوارەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵام بۆ چەندین ساڵە خاوەن ئاڵایەكی‮ ‬تایبەت بە خۆیەتی‮. ‬پێكهاتەی‮ ‬ئاڵاكەش لە هەر‮ “‬سێ‮” ‬ڕەنگی‮ ‬شێوە لاكێشەیی‮ “‬سوور،‮ ‬سپی،‮ ‬سەوز‮” ‬لە سەرەوە بۆ خوارەوە پێكهاتووە،‮ ‬كە لە ناو‮ ‬ڕەنگە سپییەكەدا خۆرێك دروستكراوە،‮ ‬كە‮ ‬21 تیشكی‮ ‬هەیە‮. ‬بە پێی‮ ‬ڕای‮ ‬پسپۆران و سیاسییەكان و مێژوونووسان و تەنانەت ئاڵاناسانیش،‮ ‬هەریەك لە‮ ‬ڕەنگەكان بۆ مانا و چەمكێكی‮ ‬تایبەت دانراوە‮. ‬ ‮ ‬سەرەتا‮ ‬ڕەنگی‮ “‬سوور‮” ‬نیشانەی‮ ‬خوێنی‮ ‬ئاڵی‮ ‬شەهیدەكانی‮ ‬بووە لە مێژوودا‮. ‬ئەو خوێنانەی‮ ‬لەپێناو سەربەخۆیی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬و بەختیاری‮ ‬نەتەوە و خاكەكەیدا‮ ‬ڕژاوە و تا ئێستا لە بەرەنگاری‮ ‬هێزی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش دەڕژێت‮. ‬ ‮ ‬ڕەنگی‮ “‬سپی‮”‬یش مانای‮ ‬ئاشتی‮ ‬كوردی‮ ‬لە خەبات و بزاگەكەیدا بەخشیوە‮. ‬ئەوەش لەسەر ئەو باوەڕەی،‮ ‬كە كورد بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬خۆی‮ ‬ئاشتیخواز زانیوە و لەپێناو سەقامگیری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و گەیشتن بە مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬شەڕی‮ ‬كردووە‮. ‬واتە ئەگەر خاكەی‮ ‬داگیرنەكرایە و نەتەوەكەی‮ ‬نەكرایەتە ژێر دەستە،‮ ‬هەرگیز پەنای‮ ‬بۆ شەڕ‮ ‬و ململانێی‮ ‬چەكداری‮ ‬نەدەبرد‮. ‬ئەمەو بەدرێژایی‮ ‬مێژوویش‮ “‬كورد‮” ‬جگە لەوەی‮ ‬هەوڵی‮ ‬پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬خۆیداوە لە دەستدرێژیی‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هیچ كات هەوڵی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬یەك بستەخاكی‮ ‬دراوسێ و نەیارانی‮ ‬نەداوە‮. ‬ ‮ ‬ڕەنگی‮ ‬خوارەوەی‮ ‬ئاڵاكەش،‮ ‬كە‮ ‬ڕەنگی‮ “‬سەوزە‮” ‬بە مانای‮ ‬بە سەوزی‮ ‬و پیتی‮ ‬خاك و نیشتمانەكەی‮ ‬هاتووە‮. ‬مانای‮ ‬21 تیشكەكەی‮ ‬خۆریش لەوە سەرچاوەی‮ ‬گرتووە،‮ ‬كە‮ ‬یەكەمین‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ساڵی‮ ‬كوردی‮ ‬و جەژنی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬كورد،‮ ‬كە‮ “‬جەژنی‮ ‬نەورۆز”ـە هاوكاتە لەگەڵ‮ ‬ڕۆژی‮ ‬21ی‮ ‬مانگی‮ ‬ئازار لە ساڵنامەی‮ ‬زایینی‮. ‬ ‮ ‬لەمەوە دەگەینە ئەوەی،‮ ‬كە دروستكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە هەر‮ “‬سێ‮” ‬ڕەنگی‮ ‬سوور و سپی‮ ‬و سەوز بە شێوەی‮ ‬لاكێشە لە جێگای‮ ‬خۆیدا بووە و هیچ كێشەیەكی‮ ‬لەسەر نەبووە،‮ ‬بەڵام هەڵەی‮ ‬ئاڵاكە لە ژمارەی‮ ‬تیشكەكانی‮ ‬خۆرەكە بووە،‮ ‬بەوەی‮ ‬بە‮ ‬21 تیشك دیاریكراوە،‮ ‬چونكە هیچ كات تیشكەكانی‮ ‬خۆر لە هیچ قۆناغێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و لای‮ ‬هیچ نەتەوە و گەل و كۆمەڵێك بە‮ ‬21 تیشك دیاری‮ ‬نەكراوە‮. ‬ئەمەو دانانی‮ ‬21 تیشك بۆ خۆری‮ ‬نێو ئاڵای‮ ‬كوردستان هیچ مانایەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و جوگرافی‮ ‬و ئایینی‮ ‬و كەلتووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و تەنانەت سیاسیشی‮ ‬نەبووە و نییە‮. ‬دیارە ئەگەر پاساوەكەی‮ ‬ئێمەش ئەوە بێت،‮ ‬كە‮ ‬21 تیشكی‮ ‬نێو ئاڵاكەمان مانای‮ ” ‬21ی‮ ‬ئازار‮” ‬سێیەمین مانگی‮ ‬ساڵنامەی‮ ‬زایینی‮ ‬گەیاندبێت،‮ ‬كە هاوكاتە لەگەڵ‮ ‬یەكەمین‮ ‬ڕۆژی‮ ‬مانگی‮ ‬نەورۆزی‮ ‬كوردی،‮ ‬ئەوا كاتێك كورد نەورۆز و ساڵنامەی‮ ‬خۆی‮ ‬بە ناوی‮ “‬ساڵنامەی‮ ‬كوردی‮” ‬بووە،‮ ‬ساڵنامەیەك بە ناوی‮ “‬ساڵنامەی‮ ‬زایینی‮” ‬نەبووە‮. ‬ئەوەش بەوەی‮ ‬مێژووی‮ ‬دامەزراندن و دەركەوتنی‮ ‬ساڵنامەی‮ ‬كوردی‮ ‬700 ساڵ پێش دەركەوتنی‮ ‬ساڵنامەی‮ ‬زایینی‮ ‬كەوتووە‮. ‬خۆ ئەگەر لە‮ ‬ڕووی‮ ‬زانستیشەوە پێناسە بە تیشكەكانی‮ ‬خۆر بكەین،‮ ‬ئەوا ناتوانین ژمارەیەكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬بۆ دابنێن،‮ ‬بەڵام ئەگەر بمانەوێت ژمارەی‮ ‬تیشكەكان بە مێژووی‮ ‬نەتەوەكەمان وەك كورد و خاكەكەشمان وەك كوردستان ببەستینەوە،‮ ‬دەگەینە ئەوەی،‮ ‬كە دەكرا تیشكەكان بە‮ “‬چوار‮” ‬یان بە‮ “‬هەشت‮” ‬تیشك دیاری‮ ‬بكرێن،‮ ‬چونكە لەلایەك كوردستان بۆ زیاتر لە‮ ‬100 ساڵ دەچێت بەسەر چوار پارچە و لەلایەن چوار دەوڵەتی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستەوە دابەش كراوە‮. ‬ئەوانیش دەوڵەتەكانی‮ “‬ئێران،‮ ‬توركیا،‮ ‬ئێراق،‮ ‬سوریا”ن‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دی‮ ‬لە ئایینی‮ ‬زەردەشتیدا،‮ ‬كە بە ئایینێكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ناسراوە،‮ ‬باوەڕی‮ ‬بە‮ “‬چوار‮” ‬ڕەگەزی‮ “‬ئاو،‮ ‬ئاگر،‮ ‬خاك،‮ ‬هەوا‮” ‬بووە و وەك چوار بنەمای‮ ‬گرنگی‮ ‬ئایینەكە دانراوە،‮ ‬كە پێویست بووە باوەڕداری‮ ‬زەردەشتی‮ ‬بە پیرۆز سەیری‮ ‬هەر چواریان بكات‮. ‬بەم دوو هۆكارەش بێت دەكرا ژمارەی‮ ‬تیشكەكان بە چوار‮ ‬یان بە هەشت دابنرێت‮. ‬چوار تیشك بۆ‮ ‬یەكێك لەو دوو‮ ‬ڕاستییە،‮ ‬یان هەشت تیشك بۆ هەردوو حاڵەتەكە‮. ‬ ‮ ‬لە پەراوێزی‮ ‬ئەو شیكارانەی‮ ‬سەرەوەش دەگەینە ئەوەی،‮ ‬كە بەر لەوەی‮ ‬كوردستان بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬بڕوات و بە قەوارەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بگات و لەلایەن‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانەوە وەك دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ دانی‮ ‬پێدا بنرێت،‮ ‬ئەو هەڵە مێژووییەی‮ ‬ئاڵاكەمان‮ ‬ڕاست بكەینەوە،‮ ‬تا دووچاری‮ ‬ڕەخنەی‮ ‬بێ بنەمای‮ ‬ئەو نەیارانەمان نەبینەوە،‮ ‬كە هەزاران ساڵە لەمپەرن لەبەردەم‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬كورد و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستاندا‮.

About كه‌یفی عمر

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …