Home / بەشی مێژووی كورد / باسێك لەسەر هۆزی كەمانگەر (كەوانگەر) ‌ ‌(kamangar) ::

باسێك لەسەر هۆزی كەمانگەر (كەوانگەر) ‌ ‌(kamangar) ::

باسێك لەسەر هۆزی كەمانگەر (كەوانگەر) ‌ ‌(kamangar) ::

received_1342811895851442

بەشێکی گەورەی زەردۆئی سەر بە تیرەی کەمانگەرن ئەم تیرەیە یەکێکە لە تیرە گەورەکانی ( جاف) . ڕۆڵەکانی ئەم تيرەیە جاران لە ناوجەكانی: ئافريان سەرو و خواروو، ماويان، كورەدەرە ، تفين، ساتياری و قەرەویس .کۆڵەسارە ،ماسان، کەوانە. پاڵنگان.کورەدرە ، گرگان و عەنەب و دەرەشیش نيشتەجێ بوون ، بەڵام زێدی ئێستايان دەکەوێتە سنووری هەردوو پارێزگای (كرمانشان و سنە) (ناوچەی بيلور).
سنووری باكووريان: كرمانشان و كامیاران ، سنووری باشووريان ميان دەربەند كرماشانە، سنووری ڕۆژهەڵاتیان ناوچەی بيلورە و، لة ڕۆژئاواشەوە قەتپاڵی شاخی شاهۆ و روانسەرە .
هەندێکيان لە هاويناندا باريان دەکردە ناوچەکانی : ماراب، گرکان، کەناری ڕووباری قەرەسو و سەرچەم گڕکان، نەهار، كێوی شاخ شكن، لە زستانيشدا دەچوونە: زەهاو، نەسر ئاباد.

ناوی کەمانگەر (کەوانگەر) :: یەکەم . لە (کەمان) کەوان دروستکردنەوە هاتووە . لە دروستکردنی کەوان (کەمان) دا وەستاکار بوونە و شۆرەتیان بەو پیشەوە دەرکردووە ، دووەم . یان لە شەڕدا تیر و کەمانیان (کەوانیان) بەوردی بەکار هێناوە و نیشانیان بە هەڵەدا نەڕۆشتووە .

ئەم تيرەیە تا سەردەمی ئيمام قولی ميرزا عيمادولدەولە تيرەیەكی كۆچەر بوون. هەروەها بە وێنەی هەردوو تيرەی شەرەفبەیانی و دوورويی، تيرەيەكی تاك و خۆبەخۆن ، و هيج لق و پۆيان لێ نابێتەوە .
كاتێك قەوارەی يەکگرتوی عێلی جاف دامەزرا، كەمانگەرەکان پیوەندييان بەم (يەكگرتوو)ەوە كرد و بوونە تيرەیەکی گەورە لە جافی جوانڕۆ . لە سةردەمی كۆندا باپیرە گەورەيان ئيبراهيم خانی کەمانگەر لە ناوچەی شارەزوور و هەڵەبجە بەتایبەت لە گوندى دەرەشيش و عەنەب, بەخۆی تیرەکیەوە ، باريان كرد و هاتنە شوێنەکانی ئێستايان، کە بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی میرنیشینی ئەردەڵانی داوایان لێ کرا کە شوێنی خۆیان بگوازنەوە بۆ بۆ
نێوان کرماشان و سنە چونکە بۆشایی ئەمنی لەو ناوچەدا هەبو بۆیە دوایان لە ئیبراهیم خانی کەمانگەر کرد بیتە ئەم شوێن. کەمانگەرەکان لە ڕووی سیاسی و ئابووری کۆمەڵایەتی توندو تۆڵبون لەبەر ئەوە دەسەڵاتی ئەردەڵانیەکان داوایان لێ کردن کۆچیان کرد بۆ سنوری نیوان کرماشان و سنە و کامیاران ، تائێستاش باشماوەی ئةم تيرەیە لە زێدی جارانياندا (هەڵەبجە و دەرەشیش و عەنەب) دەژین بە کەمانگەر ناسراون
يەکێک لە سەرۆکە ديارەكانی ئەم تيرەیە، ئاغا بەهرام بوو كە بە بەخشندەیی و سوارچاکی و چاونەترسی ناوبانگی دەركردبوو، بۆیە لەلایەن ئيمام قولي ميرزا عيمادولدەولەی حاكمی ئەردەڵانیەکانەوە بۆ پاراستنی سنووری ئەو ميرنشينييە (لە سنووری كرماشان و سنەدا) هەڵبژیردرا، بەو شێوەی سام و دەسەڵاتی لە نێو تيرەکەدا پتر پەرەی سەند.
پاشان دەسەڵاتی ئەم تيرە کەوتە دەستی محموود بەگی کەمانگەر نيزامولمەليك (ئاغا محمودحاجي ئاغا) كە كەسێکی دلێر و خەسڵەت بەرز بوو. ئەم زاتە توانيی يەکپارچەیی و هێزی تيرەکەی بپاریزێت لە كاتێكدا كە عەشیرەتەکانی دراوسيێ بەهۆی بارودۆخی سياسی و ئابووری و كۆمەڵايەتیی ناهەمواری ئەو سەردەمەوە، تووشی لاوازی و سستی هاتبوون.
نابراو گوندی (ماراب)ی كردە مەڵبەندی خۆی و عەشیرەتەکەی و گەشەی پێدا و زۆر پێشيخست. بەڵام، سةرئةنجام خؤي و دوو لة كوڕەکانی (احمدخان و محمدخان) لە جەنگی نێوان تيرەی (كەمانگەر ) و عێلی سنجاويدا بە فةرماندةيي عەلی ئەکبەرخان (سردار مقتدر) كوژران. ئەوجا كوڕەزاکەی سلێمان خانی كەمانگەر (سلێمان خانی كوڕی عەلی خان شوجاعولمةليك كوڕی ئاغا محموود حاجی ئاغا) ناوبانك و دەسەڵاتی پەیدا كرد. ئةم زاتە مرۆڤێکی دلێر و بةخشندە و زانا و ڕۆشنبير و لە خواترس و دلڵسؤز بة عەشيرەت و خزمةكانی بوو.
ديسان شایەنی باسە كەوا سڵێمان خانی كەمانگەر پیوەندێکی دؤستانەی لەگەڵ ، داوود بەگی سەرۆکی عێلی جافدا هةبوو و، زؤر ڕێزی لەم زاتە دەگرت و سةردانی ماڵیانی بە بەردەوامی دەكرد. ئەم هۆزە چەندین کەسایەتی سیاسی و ئاینی و کۆمەڵایەتی و زانستی تیا هەڵکەوتوە ، شەهید سەدیقی کەمانگەر ڕابەرێکی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد (کۆمەڵە) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان . شێرزاد کەمانگەر دەمەزرێنەری پارتی ئازادی کوردستان (پەژاک ) . مەولانا ئەحمەد کەمانگەر یەکیکە لە کەسایتیە ناوبانگەکانی کورد کە ڕیبازی نەقشبەندی لە ناوچەی کامیاران و سنە و گوندی کۆڵەسارە و ماسان لەسەر دەستی مولانا خالیدی شارەزووری بڵاوکردەوە . سالار کەمانگەر کە بەڕیوبەری هەر دوو کۆمپانیای گەورەی گۆگڵ و یوتوب . عومەر فتاح حسین کەمانگەر سەرکردەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرۆکی حکومەتی ئیدارەی سلێمانی و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کابینەکانی پێشوو ئەندامی مەکتبی سیاسی ئیستای یەکێتی . بە سەدها شەهید بۆ نیشتیمانی کوردان .
سەرچاوە: هۆز و تیرەکانی جاف .ویلایت توایف کرمانشاە .
نوسینی : جوتیار کەمانگەر

About زريان احمد

Check Also

سمکۆی مەزن هێمای نەتەوەیە

هیوا ساعدی 🔸نەک ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بەڵكوو ھیچ كام لە داگیركەرانی كوردستان ناتوانن بێڕێزی بە …