Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / هەوڵە سەرەتاییەکانی ئەوڕوپا لە دۆزینەوەی کیشوەری ئەفریقیا

هەوڵە سەرەتاییەکانی ئەوڕوپا لە دۆزینەوەی کیشوەری ئەفریقیا

بابەت:-هەوڵە سەرەتاییەکانی ئەوڕوپا لە دۆزینەوەی کیشوەری ئەفریقیا
ئامادەكردنی: توانا فەریق ئەحمەد
باسکردنی مێژووی هەر وڵاتێک و کیشوەرێک، خۆی لە کۆمەڵێک داگیرکاری جەنگی ئابوری و سیاسی و سەربازی دەبینێتەوە. کیشوەری ئەوڕوپا دوای تێپەڕبوونی سەردەمی ڕێنیسانس و بەرکەوتنی لەگەڵ شارستانیەتی ئیسلام پێشکەوتنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی لە هەمووی گرینگتر لایەنی جوگرافیا بوو. بە تایبەتی ئەو وڵاتانای سنوری جیاکەرەوەیان هەبوو لە سەرووی هەموویانەوە پورتوگال و ئیسپانیا دێن،
بۆیە دەبینین دوای تێپەڕبوونی ئەم قۆناغە ئەوڕوپا بەرەو ئاقارێکی جیاوازتر هەنگاوی نا لە لایەنی داگیرکاری زیاتر خۆی دەبینیەوە، لەسەرووی هەموویانەوە داگیرکاریەکانی بەتایبەتی بۆ کیشوەری ئەفریقیا بوو و چەندین ناوچەی دیکە جگە لە ئامانجی داگیرکاری ئابووری لایەنی ئایینی زۆر بەزەقی کاردانەوەی هەبوو بەسەریەوە، وەک دەزانین کیشوەری ئەفریقیا یەکێکە لە حەوت کیشوەرە گەورەکەی جیهانی ئەمرۆ لەڕووی هەژاری و دواکەوتووی بەپلەی یەکەم دێت، لەم وتارەدا باس لەو لایەنانە دەکەین کە ڕۆڵێکی باش و کاریگەریان هەبووە لە دۆزینەوەی کیشوەری ئەفریقا کە ئەوانیش ئیسپانیاو پرتوگالن، بێگومان ئەم دۆزینەوەیەش کۆمەڵێک هۆکار و فاکتەری خۆی لەپشتبووە بەچەند قۆناغێک و ڕوودانی ڕووداوی گرینگ تێپەڕبووە٫ ئەگەر کەمێک باس لەو هۆکارانە بکەین کە پاڵنەر بوون لە دۆزینەوەی کیشوەری ئەفریقیا لەلایەن ئیسپانیا و پرتوگال وەک ( هۆکاری جوگرافی٫هۆکاری مێژووی) ئەمانە بەپێی کاریگەری خۆیان رۆڵیان بینیوە لە دۆزینەوەی ئەفریقیا٫ لە ڕێگای فاکتەری ئایینیەوە دەیانویست عەرەب و موسڵمانان بەدەربنێن یان بیانکەن بە مەسیحی و بەتایبەت دوای ڕووخانی غەڕناتە لە ساڵی (۱٤۹۲)واتا ئەتوانین بڵێین بۆ بڵاوکردنەوەی ئاینی مەسیحی چونەتە ناوچەکە٫ هۆکاری
جوگرافی نزیکی ئیسپانیا و پرتوگال لە ناوچەکە.
دۆزینەوەی ئەفریقیا بە کۆمەڵێک قۆناغ تێپەر بووە کە بەسەر چەند ڕووداوێکی دابەش بووە پرتوگالیەکان بەسێ قۆناغ توانیان کیشوەرەکە بدۆزنەوە لەناو سمینارەکە ئاماژەمان پێداوە.
هەرچەندە ئیسپانیەکان رۆڵێکی ئەوتۆ و کاریگەریان نەبووە لە دۆزینەوەی ئەفریقیا ئەمەش لەبەر چەند هۆکارێکی ناوخۆیی و دەرەکی وەک سەرقاڵ بوونیان بە ئەندەلوس و غەڕناتە دابەش بوونی ئیسپانیا بەسەر چەن میرنشینێکی ناوخۆی و فراوانی سنوری ئیسپانیا دۆزینەوەی کیشوەری نوێی ئەمەریکا و وڵاتی پیرۆ،
بەڵام لەگەڵ ئەوەش ڕۆڵی خۆی بینیوە لە دۆزینەوەی .

فاکتەری ئایینی ڕۆڵی سەرەکیان گێڕا لە لایەنی جوگرافی لەو شوێنەی کە حەزێکی بەهێزیان هەبوو لە ڕاوکردنی موسڵمانان لە ڕۆژئاوای ئەفریقیا و گۆڕینیان بۆ مەسیحی، هۆکاری ئایینی یەکێک بوو لە هۆکارە گرنگەکانی پورتوگال لەو کاتەوەی کە سەرکەوتوو بوون لە دەرکردنی عەڕەب و موسلمانان لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی ئەندەلوس و غەڕناتە لەساڵی( ۱٤۹۲).
کاریگەری فاکتەری ئابووری بە ڕوونی دیارە ئەگەر بزانین
کە (مەڕاکیش) هەمیشە بە دەستی ئابووری ئیمپڕاتۆریەتی پورتوگالەوە بووە لە مێشکی داگیرکاری پرتوگالیدا پەیوەست بووە، چونکە ئامانجیان دۆزینەوەی کۆلۆنیالیزم بوو لە کەناری ڕۆژئاوای ئەفریقی بە پلەی یەکەم (زێڕ)بۆ کڕینی بەهارات لە ڕۆژهەڵاتی دوور بە تایبەتی لە وڵاتی (هیندستان) بۆیە چەندین بەندەریان دروست کرد و کردیان بە بنکەی سەربازی و بازرگانی وەک کەناری غانا کەناری زێڕ کەناری ئیڤری کەناری نیگرۆ کەناری مالابار لە
ڕۆژئاوای ئەفریقا .

شوێنی پرتوگال و نزیکی لەگەڵ کەنارە ئەفریقیەکان و مەوداکانی ئەو کاتە گرنگ بوون (هێنری) یەکەم کەس بوو بیری دامەزراندنی قوتابخانەیێکی دەریاوانی کردەوە بۆ گەیشتن بە کیشوەری ئەفریقا بە ئامانجی گەیشتن بە غانا، چونکە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ موسلمانان بەناوبانگ و گرنگ بوو هەروەها گەیشتن بە (ئەسیوبیا) زانیاری زۆری لەسەر شوێنەکەی ناسراو بە چۆن بە ئامانجی هاوکاری نێوان پرتوگال ئەم پاشا مەسیحیە و موسلمانەکان دەوورە دەدات بۆ گەیشتن بە بەرهەمەکانی ڕۆژهەڵات کە لە لایەن وڵاتانی ئیسلامیەوە دروست دەکرێن و خودی دەوڵەتی مەمالیک کە ئەو کاتە زلهێزی اسلامی بوو قازانجێکی گەورەی کرد هێنری حەزی لە بەهێزکردنی کەشتیە دەریاوانیەکانی پورتوگال بوو و قوتابخانەیێکی دامەزراند و ژمارەیێکی زۆر لە ئەستێرە ناسان و دەریاواناکەنی ئیتاڵیا و سیمێلی هێنایە وڵاتەکەیەوە .

نیمچە دوورگەی ئیبیریا لەلایەن عەرەب و موسلمانان داگیرکرا دواتر گەلانی ئەم ناوچەیە دەستیان کرد بە شۆرش و یاخی بوون لە دژی موسڵمانان دوای ڕوخانی دەوڵەتی گرانادا لە ساڵی ١٤٩٢ ز بەم شێوەیە دەرفەتی ئەوەی بۆ پرتوگالیەکان ڕەخسا کە بە پێش هەموو نەتەوەکانی دیکە بیری فراوان خوازی و زیادکردنی هەژموونی خۆیان لە باکوری ئەفریقا دا بکەن بە بەردەوامی بە دوای پاشماوەی ڕوخاوی دەوڵەتی ئیسلامی و عەرەبەکاندا بوون پرتووگالیەکان هەوڵیاندا سوود لە لاوازی بالانسی سیاسی ئەو کات وەربگرن، خۆیان بکەن بە جێگرەوەی ئەو هێزەی کە پێشتر لەوێ بووە بە تایبەتی لە باکووری ئەفریقا و بۆ گەیشتن بە خۆرهەڵاتی دوور بە تایبەتی وڵاتی هیند.

سەرچاوەكان:

https://www.britannica.com/place/Southern-Africa/European-and-African-interaction-from-the-15th-through-the-18th-century
https://www.britannica.com/place/Southern-Africa/European-and-African-interaction-from-the-15th-through-the-18th-century

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …