Home / مێژووى جیهان / ‎ڕۆلی ئەمریکا لە جەنگی یەکەمی جیهانی

‎ڕۆلی ئەمریکا لە جەنگی یەکەمی جیهانی

‎ئەیوب نیعمەت
‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو
‎زانكۆی سۆران

‎جەنگی یەکەمی جیهانی لە ماوەی ساڵانی ( 1914_1918ز) خایاندوویە تی، پێش سەر هەڵدانی ئەم جەنگە بارودۆخێکی ناهەموار کە پڕ بووە لە کێشە و ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی وڵاتانی ئەوڕوپا هەبووە دا هەبووە، زۆر وڵاتانی زلهێزەکان دەیان زانی ئەوڕوپا دووچاری جەنگێکی جیهانی دەبێتەوە، نموونە وڵاتی ڕوسیا کە لەسەرەتاوە دەیزانی ئەوڕوپا دووچاری جەنگێکی جیهانی دەبێتەوە بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەنێو وڵاتانی ئەوڕوپا هەبووە. چەند هۆکارێک هەبوون لە هەڵگیرساندنی ئەم جەنگە کە پۆلێن کراون بۆ سەر دوو بەش لەوانە: هۆکاری ناڕاستەخۆیەکان وەک، 1.ڕاگرتنی باڵانسی هێز، 2.ڕۆژنامە و پڕوپاگەندەکان، 3. خۆپڕچەکردن …هتد. هەرچی سەبارەت بە هۆکاری ڕاستەخۆی ئەم جەنگە ئەوە بووە، لە 28حوزەریرانی ساڵی 1914ز بە کوژرانی سەرۆکی نەمسا بەناوی (فڕانسیس فێردینیاد) لەگەڵ خۆی و خێزانەکەی لە لایەن (گەڤەرلۆ پرێنسیپ) کە ئەندام بوو لە ڕێکخراوی دەستی ڕەش. ئەم جەنگە لە نێوان دوو بەرەی جیاواز دابووە، بەرەی یەکەمیان پێی دەوترا بەرەی ڕۆژهەڵات کە ئەڵمانیا سەرکردایەتی دەکرد لەگەڵ هاوپەیمانیەکەی کە هەریەک ئیمپڕاتۆریەتی نەمسا-مەجەڕ ، عوسمانی، بەرەی دووەمیان کە بەرەی هاوپەیمانانیان پێ دەگوترا ئەویش لەلایان بەریتانیا و فەڕانسا سەرکردایەتی دەکرد هاوپەیمانەکانی ئەم بەریە لەم وڵاتانە پێکهابوون: بەریتانیا، فەڕانسا، ڕوسیا، ئەمریکا، ژاپۆن، ئیتاڵیا. لەسەر ئەنجامی ئەم شەڕەیەدا بەرەی هاوپیمانان توانی سەربکەوتێ بەسەر بەرەی ڕۆژهەڵاتدا هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی هاوپیمانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا کە هەریەک لە ئیمپڕاتۆریەتی نەمسا-مەجەڕ ، عوسمانی لەم سەردەمەد بە پیاوە نەخۆشەکە ناسراو بوون.

‎کاتێک جەنگ دەستی پێکرد، وڵاتی ئەمریکا بە فەرمی بێلایەنی خۆی ڕاگەیاند، چەند هۆکارەکێک بوون بۆ ئەوەی ئەمریکا بێ لایەن بێت لەوانە: 1. ئەمریکا بەپێی پڕەنسیپەکانی مۆنڕۆی ساڵی 1823ز ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا دەست لە کاروباری وڵاتانی تر وەرنەدات و هیچوڵاتێکیش دەست لە کاروباری ئەو وەرنەدات. 2. پێکهاتەی کۆمەڵایەتی گەلی ئەمریکی پێکهاتەیەکی تێکەڵ بوو لەگەلانی ئەوڕوپا، ئەمەش وای لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا کردبوو کە پێیانوابێت چوونە ناوەوەیان بۆ جەنگ، گەلی ئەمریکا لەتلەت و پەرتەوازە دەکات. 3. ئەمریکا دەیوست زیاتر برە و بە بەرژەوەندییە ئابووریەکانی خۆی بدات، چونکە لەو کاتەدا پیشەسازی وڵاتانی ئەوڕوپا بە تەواوەتی بۆ جەنگ تەرخانکرابوو، بۆیە بەرهەمی ئەمریکی تا دەهات بازاڕی ئەوڕوپی زیاتر کۆنتڕۆڵی دەکرد و ئەمریکییەکانیش دەیانەویست ئەم دۆخە بپارێزن، جگە لەوەی ئەمریکا بووبووە سەرچاوەی سەرەکی بەخشینی قەرز بە وڵانە شەڕکەرەکان و نەیدەویست لە کاتی تێوەگلانی لە پاڵ هەریەک لایەنێکدا، قەرزەکەی لای لایەنەکەی تربفەوتێت، ئەمە جگە لەوەی ئەمریکا دژ بەسەرکەوتنی یەکلاییکەرەوەی هەر لایەنێک لە لایەنە شەڕکەرەکان بوو، ئەو ئامانجی لاواز بوونی هەردوولایان بوو، چونکە سەرکەوتنی یەکجارەکی هەر لایەکیان مانای کۆنتڕۆلکردنی ئەوڕوپا بوو لە لایەن ئەو لایەنەوە،کە دواجاریش ئەمە دەبووە سەرەتای کۆنتڕۆلکردنی هەموو جیهان. هەرچی سەبارەت به هاتنەوەی ئەمریکا بۆ نێو جەنگەکە بریتی بوو لە لوت بەرزی و سەرڕۆییەکانی ئەڵمانیا بوو، کاتێک لە 24 مارتی 1916ز دا هەڵدەستێت بە تێکشکاندنی کەشتیێکی بەناوی (لویزینیا) کە ئەم کەشتیە خۆ کەشتێکی فەڕانسی بوو بەڵام چەند سەرنشینێکی ئەمریکا لەنێو دا بوون ئەمەش بوو هۆی توڕەبوونی ئەمریکا لە وڵاتی ئەڵمانیا وهاتنەناوەی ئەمریکا بۆ جەنگی یەکەمی جیهانی، وە هەروەها لە 3شوباتی 1917 سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا پچڕاند. وە خاڵێکی تر لە هاتنەناوەوەی ئەمریکا بۆ نێو جەنگی یەکەمی جیهانی ئەوە بووە کەوا، وەزیری دەروەی ئەڵمانیا یاداشتێک بۆ باڵیۆزی مەکسیک ناردبوو تێیدا هانی دابوو، کە لە کاتی کەوتنەوەی شەڕ لە نێوان ئەڵمانیا و ئەمریکادا هێرش بکەنە سەر ئەمریکا، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نامەکەی بەهەڵە ناربوو بۆ بەرلینی شاری بەریتانیا لەوێشەوە بەریتانیا ئاگاداری ئەمریکای کردووە کە ئەڵمانییەکان ئەم پلانەیان هەیە دژی ئەمریکا هەر بۆیە، بە دیاریکراو لە 6نیسانی ساڵی 1917وڵاتی ئەمریکا هاتە نێو بەرەی هاوپەیمانان دژ بە بەرەی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت ئەڵمانیا. هاتنەناوەی ئەمریکا گۆڕانکاریەکی ڕیشەی لە جەنگەکەدا بەسەری داهات چونکە لەسەرتایەوە بەرەی ڕۆژهەڵات توانیان تاڕادەیەکی باش سەرکەوتن بەدەست بهێنن، بەڵام دوای ئەوەی شۆڕشی ناوەخۆی لە ڕوسیا ڕوویدا، وڵاتی ئەمریکا جێگەی وڵاتی ڕوسیای گرتەوە ئەمە هەڵێکی باش بوو بۆ یەکلاکەروەی جەنگی یەکەمی جیهانی، چونکە هەردوو بەرەی (ڕۆژهەڵات، هاوپەیمانانن) زۆر ماندووبوون لە شەڕەکەدا بەتایبەت بەرەی هاوپیمانانن چونکە بە کشانەوەی وڵاتێکی زلهێزی وەک ڕوسیا گورجێکی کوشندەی لەبەری هاوپیمانان دا. بەڵام خۆش بەختانە ئەمریکا توانی کۆتایی بە جەنگی یەکەمی جیهانی بهێنێت.
‎لە دەرئەنجامی ئەم وتارە مان گەیشتینە ئەوەی کەوا، وڵاتی ئەمیرکا بە یەکلاکەروەی جەنگەکە دیاری دەکرێت ڕۆلێکی سەرەکی بینیەوە لە جەنگە کە، گەرجی لە درەنگانی جەنگەوە هاتۆتە نێو جەنگە کە و بەرەی هاوپیەمانان، بەڵام توانا سەربازییەکانی ئەمەی دەرخستووە کەوا بتوانێت بەرامبەر بە زلێهێزکی ئەوڕوپی وەک ئەڵمانیا بوەستێتەوە، ئەوەش مان بیرنەچێت کەوا لێهاتوویی سیاسەتێکی وەک وڵسن سەرۆکی ئەمریکا کەوا توانی بوویت هاوکاریە سەربازیەکانی بۆ هەردوو بەری جیاواز بنێرێت هەم بۆ ڕۆژهەڵات هەم بۆ هاوپیمانان، گەر هات بووایە وڵاتی ئەمریکا نەهات بووایە نێو جەنگەکەوە لەوانەیە ئێستا ئێمە مێژووی ئەم جەنگەی یەکەمی جیهانی مان بە شێوازێکی ترەوە خوێندبایەوە و گفتوگۆمان لەبارەیەوە کردبا.

‎لیستی سەرچاوەکان:
‎1. زلهێزەکان لەجەنگی یەکەمی جیهانیەوە تا کۆتایی جەنگی سارد(1914_1991)، سامان حوسێن.
‎2. مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دەست پێکەوە تاکو کۆت

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …