Home / مێژووى جیهان / مێژووى گشتى / کودەتای بەکر سدقی

کودەتای بەکر سدقی

١٩٣٦
‎سونگول محسن
‎ قوتابی قوناغی چوار-زانکۆی سۆران-بەشی مێژوو

‎کودەتای بەکر سدقی بە یەکەمین کودەتا دادەنرێت لە عێراق و لەسەر ئاستی ڕوژهەڵاتی ناوەراست،بەکر سدقیی لەلایەکەوە لە ڕێگەی حیکمەت سلێمان و گروپی( ئەهالی)هاندەدرا بەشداری لەو کودەتایە بکات لایەکی تریش تەماحی بەکر سدقی کە هەوڵی نوێکردنەوە فراوانکردنی سوپای عێراقی دەدا بەڵام وەزارەتی یاسین هاشمی) ڕێگر بوو لەبەردەم بەکر سدقی هەر بویە کودەتایان لە دژی کابینەی (یاسین هاشمی) ئەنجامدا،بەڵام کودەتا کەیان هەر زوو توشی شکست دەبێت بەهوی هوکاری ناوخۆیی.
‎بەکر سدقیی کێیە؟
‎سیاسەتمەدارێکی ئێراقی و ژەنەڕاڵێکی جەنگی، لە دایک و باوکێکی کوردی موسڵمانە کەسەر بە بنەماڵەیەکی بە ڕەچەڵەک نیوە عەرەبن،بیروو ڕایی جیاواز هەیە سەبارەت بە شوێنی لەدایکبوونی،بەپێی توماریی عوسمانیەکان دەڵێت:لەساڵی ١٨٩٠ زاینیی،لەگوندی عەسکەر لە ناو بنەماڵەیەکی کورد لە نزیک شاری کەرکوک لەدایک بووە،بەڵام تومارە عێراقیەکان دەڵێن لەساڵی١٨٨٦زاینیی لە بەغدا لەدایک بووە.
‎بەکر سدقیی لەسەرتادا پەیوەندی بە سوپایی عوسمانییەوە کردوە لە قوتابخانەی سەربازی لە ئەستەنبوڵ بە پلەی نەقیبی دووەم دەرچووە لە کاتی شەری بەڵقان لە باشوری ڕوژهەڵاتی ئەوروپا لە کولێژی سەربازی ئەستەنبوڵ لەساڵی١٩١٥زاینیی دەرچووە، دواتر لە ناو سوپای عوسمانی دا بووە و بەشداری لەجەنگەکاندا کردووە بە تایبەتی جەنگی جیهانی یەکەم بەشداری تێدا کردووە،لەئەنجامی شکستی سوپایی عوسمانی لە سوریا پەیوەندی بە سوپایی مەلیک فەیسەڵەوە کرد لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەری تر لە شاری حەلەب کاریان دەکرد.لەساڵانی ١٩١٩-١٩٢٠بەکر سدقی وەکو ئەفسەری هەواڵگری لەناو هێزە سەربازیەکانی بەڕیتانیا کاری کرووە.دواتر پلەی بەرز دەکرێتەوە لەساڵی ١٩٢٠ پلە سەربازیەکەی دەگاتە پلەی لیوای گشتی.لەسەردەمی مەلیک غازی کاتێک کە سەرکردایەتی سوپا دەکاتن لە دژی چەندین ڕاپەرین دەوەستێتەوە لەوانە لە دژی ڕاپەڕینی ئاشوریەکان دەوەستێتەوە ،وەلەساڵی ١٩٣٣لەسەردەمی وەزارەتی ڕەشید عالی گەیلانی دژی ئەو ڕاپەرینە خێڵەکیانە بوو کەلە فوڕاتی ناوەڕاست سەریان هەڵداوە لەساڵی ١٩٣٥.

‎کودەتایی بەکر سدقی١٩٣٦
‎هەرچەندە کودەتاکە بەناوی بەکر سدقییەوە بوو بەڵام لەسەرەتاوە پلانی کودەتاکە کاری بەکر سدقی نەبوو بەڵکو هی حیکمەت سلێمان بوو کە خواستی گرتنە دەستی دەسهەڵاتی هەبوو،کە ئارەزوویی گەشەکردنێکی خێرایی ئابووری و کومەڵایەتی دەکرد،مەبەستی نوێکاری بوو لەسەر شێوازی تورکی ئەم هەڵوێستەش وای لەبەکر سدقی کرد لە حیکمەت سلێمان نزیک بێتەوە،بەکر سدقی ئامانجی خوی هەبوو بویە بەشداری لەم کودەتایە کرد دەیی ویست چاکسازیی لە سوپاکەیدا بکات و فراوانتری لێ بکاتن بەڵام کابینەکەی یاسین هاشمی لەمەدا ڕێگر بوو.ئەم پلانەیی کودەتا لەلایەن کومەڵەی (ئەهالی) پشتگیری لێ دەکرا.دوای ئەوە دەستیان کرد بە کودەتاکە لەسەعات هەشتی بەیانی لە ڕووژی٢٨تشرینی یەکەم١٩٣٦ ژمارەیەک فڕوکە لە ئاسمانی عێراق دەستیان کرد بەڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە بەسەر شاری بەغدا کەتیادا داوایان لە گەلی عێراق دەکرد پشتگیری لە کودەتایەکە بکەن بوو لەناوبردنی کابینەکەی (یاسین هاشمی)،لەلایەکی تریش بەکر سدقی سەعاتی سفری دەست نیشان کرد بوو ئەنجامدانی کودەتاکەبەکر سدقی بەخوی بە سوپاکەی بەرەو بەغدا هاتن،(مەلیک غازی )لەسەرەتادا نیگەران بوو چونکە وایی دەزانی کە ئەو لەسەر دەسهەڵات لادەبەن بەڵام دواتر ئاشکرا بوو دوای لابردنی (یاسین هاشمی) لەسەر پلەو پوستەکەی دەکرد ،هەربوویە داواکاریەکەیان پێشکەشی مەلیک غازی کرد ڕازی بوو، لەو کاتەدا هێزەکانی ئاسمانی بارودوخەکەیان مەترسی دارتر لێ کردبوو چونکە چەند بومبێکیان لەنزیک نوسینگەی (یاسین هاشمی) بەرداوە، کەئەمەش بوویە هوی کوشتنی کەسێک و برینداربوونی شەش کەس،دوایی ئەوەی بەکر سدقی دەیی ویست بەرەو بەغدا بێت (جەعفەر عەسکەری )کە وەزیری بەرگری وەزارەتەکەی یاسین هاشمی بوو ویستی ڕێگری بکاتن لەبەردەم هاتنی سوپاکەی بەڵام بەکر سدقی بڕیاری کوشتنیدا.
‎دوای ئەوە (یاسین هاشمی) دەستی لە کارکێشایەوە حیکمە سلێمان لەجێگای ئەو کابینە تازەکەی خوی ڕاگەیاند،بوو ڕوژی دواتر( نوری سەعید) کە وەزیری دەرەوە بوو (یاسین هاشمی) (ڕەشید عالی گەیلانی) وڵاتیان بەجێ هێشت نوری سەعید
‎چووە مسر گەیلانی هاشمی ڕوویان کردە بەیروت دواتری یاسین هاشمی بە هوی(نەخوشی نورە دڵی) کوچی دوای دەکاتن بەم شێوەیە کودەتا لەسەرەتادا دەتوانێت سەرکەوتن بە دەست بهێنێت بەڵام دواتر هەرزوو توشی شکست دەبێت چونکە حکمەتە نوێکەی حیکمەت سلێمان توشی بەرهەڵستکاری دەبێت،دوای ئەوەی حیکمەت سلێمان بووە سەروک وەزیران بەکرسدقی کرا بەسەروکی ستادی سوپاو کومەڵەی ئەهالی پشکی شێری لە وەزارەتی ئابووری و کومەڵایەتی بەرکەوت. حکومەتەکەی حیکمەت سلێمان
‎بەشێکی کەمە عەرەبە سونەکانی لە خو دەگرتوو هیچ یەکێک لە لایەنەکانی دوزیی عەرەبی لە خو نەدەگرت،ئەم حکومەتە تازە زیاتر گرنگی دەدا بە باشتر کردنی پەیوەندیەکانی خوی لەگەڵ ئێران و تورکیان بوو چارەسەر کردنی کێشەیی سنوری پەیمانی( سەعد ئابادی) کەلە نێوانیان واژکرا بوو بەتابیەتی لەنێوان عێراق و ئێران بوو چارەسەر کردنی کێشەی سنوری نێوان لەسەر گەرووە ئاوەکانی شەتولعەرەب،هەربوویە ئەمەش بوویە هوی پشت گوێ خستنی دووزی نەتەوەی عەرەب کێشەی لە بوو ئەم حکومەتە دروست کرد.جگە لەمە بەرهەڵستی کردن لە دژی ئەم حکومەتە لەگەلێک ڕوویەوە سەری هەڵدا یەکێک لەوانە بەرهەڵستی کردنی شێخە خاوەن زەویەکان کە هەستیان دەکرد دەسهەڵات لە مەترسیدایە،نەتەوەخوازە عەرەبەکان لە دژی ئەوە بوون پەیمان لەگەڵ ئێران ببەستن،وا هەستیان دەکرد کە حیکمەت سلێمان زوور تورک خوازە واتە دەسهەڵات لەسەر شێوازی تورکەکان لە عێراق بە ڕێوە دەبات،هەرچی سەبارەت به بەکر سدقی ململانێ دروست بوو لە نێوان بەکر سدقی و گروپی ئەهالی،داژیەتی کردنی ئەفسەرە عەرەبە نەتەوەخوازەکان چونکە بەکر سدیق کورد بوو وەهانی کوردەکانیشی دەدا بچنە ناو سوپای عێراق،وەزوور بەتوندی عەشیرەتەکانی سەرکوت دەکردەوە هەربویە توشی بەرهەڵستیەکی زوور بوون.

‎لە ١١ئابی١٩٣٧ بەکر سدقی و حیکمەت سلێمان بەمەبەستی سەفەر کردن بوو تورکیا لە فروکە خانەی موسڵ تیرور دەکرێن لە لایەن سەربازێکی کە بە فەرمانی عەرەبە نەتەوە خوازرەکان گولەباران دەکرێن دەکوژرێن.

‎دەئەنجام
‎کودەتای بەکر سدقی به یەکەمین کودەتا دادنرێت لە عێراق دا هەچەندە بەکر سدقی خاوەنی پلانی کودەتا کە نەبوو حیکمەت سلێمان و کومەڵەی ئەهالیی خاوەن ئەم بیروکەیە بوونە بەڵام بەناوی بەکر سدیقەوە کراوە.هوکاری بەشداری کردنی بەکر سدقی دەگەرێتەوە بوو ئەو تەماحیەیی کە هەیی بوو چونکە دەی ویست چاکسازی لە سوپادا بکاتن هەرچەند کودەتاکە لەسەرە تادا سەرکەوتن بە دەست دێنێت بەڵام لەکوتایدا توشی شکست دەبێت چونکە ڕووبەڕووی ململانێی ناوخوی دەبێتەوە بە تایبەتی دروست بوونی ململانێ لەنێوان کومەڵەی ئەهالی بەکر سدقی ئەم ململانێییەش کاتێ پەیدا بوو کە هەوادارە عەشایرەکانی کابینیە پێشوو ڕاپەرین بەکر سدقی حیکمەت سلێمانی بڕیاریاندا بە زەبری هێز تێکیان بشکێنن.حیکمەت سلێمانیش بڕیارەکەی بێ گەڕانەوەی بوو کابینە درابوو.

‎لیستی سەرچاوەکان
‎١-فیبی ماڕ , مێژووی نوێی عیراق, وەڕگێڕانی لە ئینگلیزییەوە, حەمە شەریف حەمە غەریب و شێركۆ ئەحمەد حەوێز, چاپخانەی ڕۆژهەڵات, هەولێر 2010
‎٢-ئەحمەد ئەحمەدئەمین.چەند لاپەرەیەک لە مێژووی نوێ و هاچەرخی عێراق،چاپخانەی ڕوژهەڵات /هەولێر،٢٠١٠،چاپی یەکەم.
‎٣-تشارلز تریب, مێژووی عێراق, وەرگێڕانی محەمەدحوسێن و عەبدولقادر كەلهوڕ, چاپخانەی رۆژهەڵات-هەولێر, 2010
‎٤-نور جبار عەباس.موقف الکرد من انقلاب بکر سدقی١٩٣٦،جامیعە قادیسە کلیە تربیە قسم تاریخ،٢٠١٧.
‎٥-خەندان بەشی دووەم چاوپێکەوتن لەگەڵ فوئاد عارف کەباس لە بەکر سدقی دەکاتن دەڵێت:بەکر سدقی دەیی ویست وەکو ڕەزا شای ئێران بکاتن.

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …