Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / ئایینزا له‌ دیدی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمیدا

ئایینزا له‌ دیدی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمیدا

ئایینزا له‌ دیدی دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمیدا

 

خۆبهستنهوهی زانایان به تاكهئایینزایهكهوه‌‌ و خۆدورگرتنیان له بۆچوونی ئایینزاكانی تر، بواری بیركردنهوه‌‌ و تێگهیشتنی ئهو زانایانهی تهسك كردۆتهوه‌‌.

 

زهڵمی، بێبهرههمی زانایانی كوردیش له بواری فیقهی ئیسلامییدا دهگێڕێتهوه بۆ پابهندبوونیان به تاكه ئایینزایهكهوه، كه ئهویش ئایینزای شافیعییه.

رێدار ئهحمهد

“كاروانی ژیانم” یاداشتهكانی دكتۆر موستهفا زهڵمیه، چاپی یهكهمی بهدوو بهرگ كهوته بهردیدی خوێنهران، چاپی دووهمی له لایهن نووسینگهی تهفسیر بۆ چاپ و بڵاوكردنهوه بڵاوكرایهوه, ههمووی به یهك كتێب،

ئهوهی بهوردی كتێبی كاروانی ژیانم بخوێنێتهوه، تێدهگات دكتۆر مستهفا زهڵمی لهم كتێبهدا تهنها باس له ژان و بهسهرهاتهكانی خۆی ناكات، بهواتایهكی دی حیكایهتخوان نییه‌‌ بێت سهرگوزشتهی ژیانی بگێڕێتهوه، بهڵكو پوختهی تهواوی دید و تێڕوانیهكانی خۆی له ههموو بوارهكاندا بهشێوازێكی روون دهخاته روو، یهكێك لهو بوارانه باسكردنیهتی له ئایینزا به شێوهیهكی گشتیی، لهنێویشیاندا ئایینزای ئیمامی شافیعی به شێوهیهكی تایبهت، بهو پێیهی ئایینزای پهیڕهوكراوه لهنێو گهلی كورددا.

ئایینزا و داخستنی دهرگای ئیجتیهاد

به بۆچوونی دكتۆر مستهفا زهڵمی، بۆ خهڵكی ئاسایی پهیڕهوكردنی ئایینزا كارێكی پێویسته، ئهوهی كه نابێت ئهوهیه زانایان خۆیان به یهك تاكهئایینزاوه ببهستنهوه، چونكه ئهوه داخستنی دهرگای ئیجتیهاده ‌‌و بواری سوودمهندبوونی له زانستی زانایانمانی قهتیس كردووه‌‌، لهمبارهیهوه دهڵێت: “زۆر مهلا بووه له كوردستاندا تهمهنی خۆیان تهواو كردووه له خوێندن و وانهوتنهوهدا، ههروهك من كۆڵهوار بووه له شارهزایی سهرچاوهكانی ئیسلام كه قورئان و فهرموودهیه، مامۆستا مهلا عهبدولكهریمی بیاره (مدرس)، كه جێگهی فهخر و شانازی بوو بۆ كورد و كوردستان، له ههموو جۆره زانستێك دانراوێك یان زیاتری ههیه به عهرهبی، یان كوردی، یان فارسی، گهلێ گهلێ خوێندهوارتره له ئیمامی شافیعی، ئیمامی ئهبوحهنیفه، ئیمامی مالیك و ئیمامی ئهحمهد لهو زانستانهدا كه پێیان دهوترێت كلیلی كردنهوهی دهرگای قورئان و فهرمووده. كه پرسیارێكت لێدهكرد، دهچوو بهناو كتێبهكانی ئایینزای شافیعیدا دهگهڕا بۆ وهڵامهكهی، یان دهفهرموێت ئیمامی شافیعی، یان نهوهوی، یان ڕافیعی وای فهرمووه. ئهو ئیمامانهی باسمان كردن، ههریهكه سهر زهوی پڕ كرد له فیقهی ئیسلامیی، ههریهكه به ملیۆنهها خهڵك دوای ئهوان دهكهوێت، حهڵاڵ و حهرام لهسهر ئایینزای ئهوان لهیهك جیا دهكاتهوه، كهچی مهلای تری كوردستان وهك مهلای قزڵجی، مهلای پێنجوێنی، مهلای نوتشێ‌‌، مهلا قادری گهورهی بیاره و مهلای ئیبن ئادهم، گهلێك گهلێك خوێندهوارتر بوون لهو زانستانهدا كه دهبنه هۆی دهرهێنانی حوكم له قورئان، یان فهرموودهدا، ئهمانه (خوا لێیان خۆش بێت) ههموو كۆچی دواییان كرد، جگه له ههندی حاشیهی سهر كتێبهكان نهبێت هیچ بهرههمێكیان بۆ ئیسلام و كورد بهجێ نههێشت، لهبهر ئهوهی تهنها خهریكی دروستكردنی كلیل بوون، ڕۆژێك له ڕۆژان بیریان لهو دهرگایه نهدهكردهوه كه بهم كلیله دهكرێتهوه و ههموو گهنجینهیهكی ژیان، دونیا و قیامهت لهو ژوورهدایه كه ئهمان دهیانویست دهرگاكهی بكهنهوه، تهمهنیان تهواو بوو و ئهو دهرگایهیان نهكردهوه“.

ههربۆیه خۆبهستنهوهی زانایان به تاكه ئایینزایهكهوه‌‌ و خۆدورگرتنیان له بۆچوونی ئایینزاكانی تر، بواری بیركردنهوه‌‌ و تێگهیشتنی ئهو زانایانهی تهسك كردۆتهوه‌‌، دكتۆر مستهفا زهڵمی لێرهدا ئهو رهخنهیه دهگرێت كه ئهو زانایانه لهبری ئهوهی بگهڕێنهوه له قورئان و سوننهتهوه حوكمهكان دهربهێنن، دهگهڕێنهوه بۆ كتێبێك له كتێبهكانی ئهو ئایینزایهی پهیڕهوی لێدهكهن، بهبێ ئهوهی بیر لهوه بكهنهوه كه ئهوهی ئهو زانایه وتوویهتی ئیجتیهاده‌‌، ئیجتیهادیش دهكرێت بیپێكێت و دهشكرێت نهیپێكابێت، لهمبارهیهشهوه دهنووسێت: “ئهو مهلایانهی كه له پاش مهلایهتی ههوڵیان دهدا بۆ خۆیان تۆزێك فێری فیقهی ئیسلام ببن، جگه له ئایینزای شافیعی -خوای لێ رازی بێت- نهیاندهویست فێری شتێكی تر ببن له ئایینزاكانی تر، لایان وابوو ئهوهی شافیعی فهرمویهتی ههمووی ڕاسته، هیچ رۆژێك بیریان لهوه نهكردۆتهوه كه ئیمامی شافیعی ئهم حوكمهی له چ سهرچاوهیهكهوههێناوه، تا ئهمیش بچێت سهیری ئهو سهرچاوهیه بكات تا بزانێت قسهكهی ئیمامی شافیعی رێی تێدهچێت كه ڕاست بێت، یان مهلاكان دهیانتوانی حوكمی زۆر شت لهو خوێندنهی خوێندوویانه، یان قورئانی پیرۆز، یان فهرموودهكانی پێغهمبهر وهربگرن، ئیمامی شافیعی (54) ساڵ ژیاوه تهنها چوار عیلمی خوێندووه، كه بریتی بوو له عیلمی (قورئان)، عیلمی (فهرموودهی پێغهمبهر)، علمی (ئوسوڵی فیقه)، عیلمی (بهلاغه)، كهچی مهلا (12) عیلمی دهخوێند و زیاتر له ئیمامی شافیعی دهژیا و زیاتر ئهم عیلمانهی به خوێندن به فهقێ دهوتهوه، كه پرسیاریان لێدهكرد، ئهگهر وهڵامی بدایهتهوه له بۆچوونی ئیمامی شافیعی زیاتر هیچی تری پێ نهبوو، قهت نهی دهوێرا بڵێت ئهمه ڕای خۆمه بهپێی قورئان”.

دكتۆر مستهفا زهڵمی، له كتێبی كاروانی ژیانمدا نموونهی زیندوو بۆ ئهم بابهته دهخاته روو، ئهمه یهكێكه له نموونهكان: “رۆژێك چووم بۆ لای مامۆستا مهلا عهبدولكهریم مودهڕیس، دیم شێخ ئیبراهیم -كه ئێستا له كهركووكه– لهگهڵ دوو مهلا لهوێ بوون، یهكێك له مهلاكان كوڕی خۆی بوو، ئهوی تریان له سلێمانی كاتی خۆی فهقێی من بوو، كه ههڵساین لای مامۆستا چووینه دهرهوه، من دایكی محهممهدم له گهڵدا بوو، وتم یا شێخ با بچین ئهم نیوهڕۆیه له خزمهتدا بین، وتی: تۆ ماڵهوهت لهگهڵدایه چیت ههیه لهماڵهوه ئاماده بێت بیخۆین، وتم: یا شێخ تۆ شێخی تهسهوفیت، دهبێت بهههموو شتێك ڕازی بیت، پێغهمبهری خوا لهماوهی ژیانیدا نهیفهرمووه ئهم خواردنهم پێ خۆش نییه بیگۆڕن به خواردنێكی تر، ههرچی ئامادهبوو پێشكهشی دهكهین.

كاتێك هاتینهوه ماڵهوه نانمان خوارد، ههندێك پرسیار كرا له بابهت ئیسلامهوه، ئهو فهقێیهی كه كاتی خۆی لای من بوو وتی: مامۆستا،  له كاتی حهجدا دهستی پیاو بهر ئافرهت بكهوێت بهپێی ئایینزای شافیعی دهستنوێژی دهشكێت، بهڵام به ئایینزای ئیمامی حهنهفی ناشكێت، لهبهر پێویستی دروسته كه مرۆڤ خۆی (تقلید)ی ئیمامی حهنهفی بكاتهوه؟

وتم: جا پێویستی چییه به تهقلید؟ شافیعی فهقێی (محهممهد حهسهن شهیبانی) بووه، ئهویش فهقێی (ئیمامی حهنهفی) بووه، واته (حهنهفی) مامۆستای مامۆستای شافیعی بووه. شێخ ئیبراهیم ڕووی تێكردم وتی: مامۆستا وادیاره تۆ مهیلی وههابیت ههیه! وتم: یا شێخ من نازانم وههابی چییه، لهبهرئهوه من وههابی نیم، بهڵام تۆ له قسهكهم تێنهگهیشتیت.

وتی: ئاخر ئیمامی شافیعی له ههموو خاوهن ئایینزاكان زاناتر بووه.

وتم: یا شێخ تۆ دهتوانیت بڵێیت ئهو دهروێشه له دهروێشهكهی تر باشتره، یان ئهو سۆفیه سۆفیهكی باشه، بهڵام تۆ بڵێیت ئیمامی شافیعی زاناتر بووهله ئیمامی حهنهفی، یان یهكێكی تر، ئهوه ئیشی تۆ نییه“.

زهڵمی، له بارهی ئایینزای ئیمامی شافیعیشهوه دهنووسێت: “من دهمهوێت ئهوه بڵێم كه زیاتر له (50) ساڵه لهگهڵ ئایینزای شافعی دهژیم، بهردهوام بهراوردم كردووه لهگهڵ ئایینزاهكانی تر و تا دهگاته هاوهڵانی پێغهمبهر (خوا لێیان رازی بێت)، تا ئێستا قسهیهكم نهدی هی ئیمامی شافیعی خۆی بێت و كهسێكی تر پێش خۆی نهیوتبێت، ئهو بۆچوونانهی ئیمامی شافیعی ههمووی وتهی هاوهڵانی پێغهمبهر و ئهوانهی دوایان هاتوون (تابعین)، یان هی یهكێكی تره له ئایینزاكانی پێش شافیعی، ئهو ههمووی كۆكردۆتهوه. ئهمه مانای ئهوه نییه من ئایینزای شافیعی به كهم بزانم، چونكهپلهیهكی زۆر بهرزی ههیه، بهڵگه بۆ ئهمه ئهوهیه كه ئهو ههموو بیروبۆچوونانهی كۆكردۆتهوه و باشترینیانی ههڵبژاردووه و پهسهندی كردووه.

ههرچی فهرموودهی ئیمامهكان ههیه (شافیعی، حهنهفی، حهنبهلی، مالیكی، زاهیری، ئیبازی، شیعهی ئیمامی و شیعهی زهیدی)، ههموو ئهوانهی له هاوهڵانی پێغهمبهرهوه وهرگیراون، یان لهوانهی دوای ئهوان هاتوون، قورئانی پیرۆز و فهرموودهكانی پێغهمبهر به ئاشكرایی باسی كردوون”.

هۆكاری بێبهرههمی زانایانی كوردیش له بواری فیقهی ئیسلامییدا دهگێڕێتهوه بۆ پابهندبوونیان به تاكه ئایینزایهكهوه كه ئهویش ئایینزای شافیعییه: “مامۆستای ئایینی كوردستان، لهبهرئهوهی هیچ بهرههمێكی له فیقهی ئیسلامیی بهجێنههێشت، له زۆر مانای قورئانی پیرۆز تێنهگهیشت، كه كۆچی دوایی دهكرد وهك چرایهكی ڕووناك دهكوژایهوه، هیچ ڕووناكیهكی بهجێنهدههێشت، چونكه ههموو تهمهنی خهریكی خوێندنی ئهو حاشیانه بوو كهباسی كتێبهكهی دهكرد كه دهیخوێند، بێئهوهی بزانێت سهرچاوهی ئهو كتێبه له كوێوه هاتووه، یان زۆر جار له كتێبهش تێنهدهگهیشت.

ئهو مامۆستایانهی وهك مامۆستا عهبدولكهریم مودهڕیس، مهلای پێنجوێنی، قزلجی، نۆدشه، مامۆستا شێخ عومهر قهرهداغی، مهلا قادری گهورهی بیاره، مهلا ئیبن ئادم، مهلا محهممهدی جهلیزاده، و مهلای تر لهم مامۆستا زیرهكانه وێنهیان كهم بوو.

ئهم مامۆستایانه سوودیان له خوێندنهكهیان وهرگرت، به تایبهتی زۆر زانستی وهك (منطق) لهوهو پێشتر نهبوو، چونكه وهرگێڕابوو، جگه لهمامۆستا ئهبوبهكری موسهنیف كه كتێبی (وضوح)ی بهجێهێشت، مامۆستا مهلا عهبدولكهریم مودهڕیس تهفسیری باشی كردووه لهسهر قورئانی پیرۆز، ئهو نووسراوانهی لهسهر ئایینی ئیسلام بهجێهێشتووه، مامۆستا سهید عارف ڕوونكردنهوهی زۆر دوور و درێژی نووسیوه لهسهر (وضوح)، چهند مامۆستایهكی تر، كهس هیچی نهنووسی یان شتێكی بهجێنههێشت كه كورد، یان ئایینی ئیسلام سودی لێ وهربگرێت”.

ئهمه سهبارهت به مامۆستایانی پێشتر، سهبارهت به مامۆستایانی ئێستا دڵخۆشه بهو گهنجانهی كه لهبواره ئایینییهكاندا پسپۆڕی وهردهگرن و بهجوانی قورئان و فهرموودهكانی پێغهمبهر (درودی خوای لهسهر بێت) رووندهكهنهوه بۆ خهڵكی، لهوبارهوهدهڵێت: ” لهخوا بهزیاد بێت ئێستا زۆر له زانایانی ئایینی كوردستان، به تایبهتی مامۆستا گهنجهكان بوون به پسپۆڕ، زۆریان دكتۆرا، یان ماستهریان وهرگرتووه، زۆرێكیشیان خهریكی خوێندنی باڵان له دهرهوه، زۆر پهیمانگای ئایینی له كوردستان كراونهتهوه. زۆر وتاربێژمان ههیه به جوانی فهرمودهكانی خوا و پێغهمبهرمان بۆ ڕووندهكهنهوه، هیوادارین رۆژ له دوای ڕۆژ روو بهزیادی بن بۆ خزمهتی ئایینی ئیسلام و نهتهوهكهیان”.

رهخنهی دكتۆر مستهفا زهڵمی له مامۆستایانی ئایینی، یان زانای ئایینی كاتێك خۆی به تاكه ئایینزایهكهوه دهبهستێتهوه، لهو روانگهیهوه سهرچاوهی گرتووه كه زاناكه ناگهڕێتهوه بۆ سهرچاوهی دهرهێنانی حوكمهكه، كه قورئان و سوننهته، لهمبارهیهشهوه دهنووسێت: “زۆرترین ئهو مامۆستایانهی كه خوێندنی مزگهوتیان تهواوكردوه، لای ئهوان ئایینی ئیسلام بریتییه له ئایینزای شافیعی، هیچ كهس نییه بچێت بهلای قورئانی پیرۆز و فهرمودهكانی پێغهمبهردا. كهچی ناوی ئیمامی شافیعی نه له قورئاندا ههیه و نه له فهرمودهكانی پێغهمبهردا. ئهگهر یهكێك له مامۆستایهكی ئایینی بپرسێت حوكمی فڵان شت چییه؟ دهڵێت خۆت (تقلیدی) ئیمامی شافیعی بكه، یان ئیمامی حهنهفی.

یان بهپێی بیركردنهوهی خۆی و جۆری حوكمهكه بڕیار دهدات، وهك ئهوهی له (حهج) دهستی بهر ئافرهت بكهوێت، مامۆستای ئایینی دهڵێت خۆت تهقلیدی حهنهفی بكه، چونكه له ئایینزای شافیعی دهستنوێژهكهی دهشكێت.

هیچ كات ئهو مامۆستا ئایینییانه بیر لهوه ناكهنهوه كه له سهدهی یهكهمی ئیسلامدا باشترین كات بوو بۆ كاركردن به ئیسلام، موسڵمانهكان خۆیان (تهقلیدی) كهسیان نهدهكرد، ئهوكاته نه ئیمامی حهنهفی، نه شافیعی، نه ئیمامی مالیك، یان ئهحمهد و نه ئیمامهكانی تر له دایك نهبوو بوون.

رۆژێك لهگهڵ خوا لێخۆشبوو قازی عهبدولحهمید ئهترووشی له خزمهتی مامۆستا مهلا عهبدولكهریمی مودهڕیس دانیشتبوین له حوجرهكهی لهشێخ عهبدولقادری گهیلانی، پیاوێك هات پرسیارێكی له مامۆستا مهلا عهبدولكهریم كرد. مامۆستا وتی: بڕۆ خۆت تهقلیدی ئیمام ئهبی حهنیفه بكهئینجا ئیشهكهت بكه.

كاتێك كابرا چووه دهرهوه، قازی شێخ عهبدولحهمید وتی: مامۆستا له پێش لهدایكبوونی ئیمامی حهنهفی موسڵمانهكان خۆیان تهقلیدی كێ ئهكرد؟

مامۆستا زهردهخهنهیهك گرتی و قسهی نهكرد. من دهمزانی مامۆستا له دڵیدا قسهكهی زۆر پێخۆشبوو، چونكه زانا و ژیره، بهڵام له زمانی ئهم و ئهو دهترسێت.

زهڵمی، لهبارهی مامۆستا مهلا عهبدولكهریمی مودهڕیسیشهوه دهڵێت: “جارێك له كۆڕی زانیاری (مجمع العلمی) داوایان لێكردم كه نووسراوێك لهسهر ژیانی مامۆستا عهبدولكهریمی مودهڕیس بنووسم بۆ ئهوهی له گۆڤارهكهیاندا بڵاویبكهنهوه، چوومه خزمهتی بۆ ئهوهی ههندێك شتی لێوهربگرم له بارهی ژیانییهوه.

وتم: مامۆستا پرسیارێكت لێدهكهم پێت ناخۆش نهبێت، من دهزانم كه تۆ له زانیاری و شارهزایی زانستهكانی ئیسلامدا كه ههموویان هۆی دۆزینهوهی حوكمهكانی كردهوهی ئینسانن له قورئانی پیرۆزدا و له فهرموودهكانی پێغهمبهردا زۆر شارهزایت. بۆچی یهكێك پرسیارت لێ دهكات به ئیجتیهادی خۆت وهڵام نادهیتهوه، بهڵكو بهناوی حهنهفی، یان شافیعی، یان مالیكی وهڵام دهدهیتهوه؟

به مامۆستام وت: ئیمامی شافیعی لهو سهردهمهدا تهنها چوار عیلمی زانیوه، كه عیلمی قورئان، علیمی فهرمووده‌‌، علیمی ئوسوڵی فیقهو وعیلمی بهلاغه بوو، چونكه ئهو كاته عیلمهكانی تر وهریان نهگێڕابووه سهر عهرهبی، وهك مهنتیق، فهلسفه ‌‌و ئاداب، تۆ دوازده عیلمت خوێندووه‌‌ و زیاتر له حهفتا ساڵه دهرس دهیڵێیتهوه، به سهدان مامۆستای ئایینی ئهم عیلمانهی لای تۆ خوێندووه و ئیجازهت پێداوه، بهڵام كاتێك خهڵكێ  پرسیارت لێدهكهن پهنا بۆ كتێبێك له كتێبهكانی شوێنكهوتووانی ئیمامی شافیعی دهبهیت، وهك: تحفه ومغنی المحتاج و اعانه، تۆ خۆت بۆ ئیجتیهاد ناكهیت وهك ئهوان؟

ئهویش فهرمووی: راستدهكهی، بهڵام دهزانیت مامۆستا ئایینییهكان و ئهوانهی لهگهڵیاندان چهند زمان درێژن و چیدهڵێن!

ئهو وتانهی من، كه پهیوهندی ههیه به قسهكهی شێخ حسێن بۆسكێنیهوه مانای ئهوه نییه كه من ئیمامهكان به كهم دادهنێم، یان رێزیان لێ ناگرم، بهڵكو ئهو ئیمامانه خزمهتێكی زۆر گهورهیان به ئایینی ئیسلام كردووه، ئێمه زۆر سودمان له فهرمودهكانی ئهوان وهرگرتووه. بهڵام ئهوان وهك ئێمه وتویانه پێغهمبهر خاتهمی ههموو پێغهمبهرانه. بهڵام ئیمامی شافیعی نهیوتوه من خاتهمی ههموو ئایینزایهكم، یان حهنهفی، یان ئیمام مالیك و ئهوانی تر نهیانوتوه قورئان و فهرمودهكانی پێغهمبهر (دروودی خوای لهسهر بێت) بخهنه كهنارێكهوه و به وتارهكانی ئێمه كردهوه بكهن”.

دكتۆر موستهفا زهڵمی روو دهكاته مامۆستایانی ئایینی و دهڵێت: “هیچ مامۆستایهكی ئایینی بیر لهوه ناكاتهوه كه ئهو ئیمامانه هیچیان له ئاسمانهوه(وهحی)یان بۆ هاتبێت، بهڵكو ههریهكێك لهوانه مامۆستایهكی چاك بوون، ئیجتهادێكی باشیان كردووه، ههریهك بهڕێی ئایینزاهكهی خۆی رۆیشتووه ههر شتێكی فهرمووه له ههندێك شوێندا ڕاسته، له ههندێك شوێندا نهیپێكاوه. چونكه حوكمی خوا یهكێكه ئهگهر ئیمامهكه له كاتی ئیجتهادهكهیدا ئهو حوكمهی دۆزیهوه، ئهوا فهرمودهكهی راست دهبێت، ئهگهر نهیدۆزییهوه ئهوا بهههڵهدا چووه، نابێت موسڵمان دوای بكهوێت.

پێغهمبهری خوا دهفهرموێت: “الحاكم إذا حكم ثم أجتهد فأصاب فله أجران وإن حكم فاجتهد وأخطأ فله أجر”. واته: موجتههید ئهگهر ویستی حوكم بدات بهسهر شتێكدا، له پاشدا ئیجتهادی كرد له پێش حوكمهكهدا، ئهگهر حوكمهكهی خودای دۆزیهوه بۆ ئهو شته ئهوه ئیجتهادهكهی ڕاسته، ئهوهدوو پاداشتی ههیه، یهكێكیان هی ئهوهیه خۆی ماندوو كردوه بۆ دۆزینهوهی حوكمهكهی خودا، یهكێكیان هی ئهوهیه كه به ههڵهدا نهچووهحوكمهكهی خوای دۆزیوهتهوه. بهڵام ئهوهی بهههڵهدا چووه ئهوا یهك پاداشتی ههیه لهسهر ماندووبونهكهی.

زهڵمی پێیوایهشوێنكهوتنی ئایینزایی تایبهته به ههموو مرۆڤێكی موسڵمانهوه، وهك كوردێك لهدایك دهبێت دهڵێت من شافعیم، دهژیم لهسهر ئایینزای شافعی، دهمرم لهسهر ئایینزای شافیعی، ئهمه گهورهترین ههڵهیه ههموو موسڵمانێك دهیكات، چونكه خوای گهوره نهیفهرمووه: (فاسألوا الشافعی إن كنتم لا تعلمون)، واته: ئهگهر شتێكتان نهزانی پرسیار له شافیعی و ئایینزاهكهی بكهن، ههروهها حهنهفی و مالكی و ئایینزاكانی تر، بهڵكو فهرمویهتی: (فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ). واته: ئهگهر شتێكتان نهزانی له زاناكان بپرسن، ئهم زانایانه له ئایینی ئیسلامدا دیاری نهكراون.

بهڵام بهداخهوه ئێستا ئهوهی كه ئهم قسانهی من بكات، پێیدهوترێت (وههابی) ههروهك ئهوهی كه دوای شێخێك نهكهوێت پێی دهوترێت (منكر)، لهزهمانی (معتزلهكاندا) ئهوهی بیوتایه ئهی موسڵمانهكان ژیری بهكاربهێنن، جیاوازی له نێوان ئادهمیزاد و ئاژهڵدا ژیرییه، پێیان دهوت (زندیق). ئهم وتانه و ئهم جیاوازییهی نێوان ئایینزاهكان ههتا ئهمڕۆ ههر بهردهوامه و ههر (ڕق)هبهرایهتی نێوان موسڵمانهكان زیاد دهكات، سهر له ههمووی شێوا، دوای چوارده سهده له ئیسلام بونهته ژێر دهستهی ئهمریكا و ئینگلیز و ڕوس.

موسڵمانهكان هێشتا خهریكی گفتوگۆن كه ئایینزای كێ ڕاسته، له ههمان كاتدا ئهمریكا و روسیا به نهوتی گهلانی موسڵمان كهشتی ئاسمانی ڕهوانهدهكهن بۆ مهریخ”.

دكتۆر موستهفا زهڵمی دڵگرانه كه كورد زانایانێكی زۆر پایهبهرزی تێدا ههڵكهوتووه بهڵام بهڵام بههۆی پابهندیان به ئایینزاوه نهیانتوانیووه سوود لهزانستهكهیان وهربگرن وهك پێویست، هۆكاری ئهمهش دهخاتهروو، دهنووسێت: “ئیمامی ئهبو حهنیفه ههرچهند بلیمهتێكی زۆر گهوره بووهبیروباوهڕی زۆر قوڵ بووه، بهڵام بڕوا ناكهم مهلای قزڵجی، مهلای پێنجوینی، مهلای نۆدشی و مامۆستا ئاینییه گهورهكانی كوردستان هیچ وهخت لهو كهمتر بوبن له رووی زانست و زانیارییهوه، بهڵام ئهو مامۆستا ئایینییانه هیچ بهرههمێكیان بهجێنههێشت لهبهر دوو شت:

یهكهم: خۆیان تهسلیمی ئایینزای ئیمامی شافیعی كرد.

دووهم: تهمهنی خۆیان به وانهوتنهوه و حاشیه دانان بهسهر كتێبهكان بهسهربرد، زانایییهكهیان دهكوژایهوه بهكۆچی دوایی خۆیان”.

ئهم بۆچوونانهی دكتۆر موستهفا زهڵمی بهو مانایه نایهت كه كاری ئهو ئیمامه پایهبهرزانه بهكهم سهیر بكات، نهخێر، دكتۆر موستهفا زهڵمی رێزێكی زۆری بۆ ههموو ئایینزا و ئیمامهكان ههیه، باشترین بهڵگهی ئهمهش ئهوهیه له ههموو كتێبهكانیدا بهراوردی ههشت ئایینزای ئیسلامیی دهكات، ئینجا بۆچوونی خۆی دهڵێت.

لهكتێبی كاروانی ژیانیشمدا ئهوهی بهروونی دهردهكهوێت كه چهنده رێزی ئیمامهكان و ئایینزاكانی لهلایه، ئهوهی دكتۆر موستهفا زهڵمی جیادهكاتهوه، ئهوهیه دكتۆر مستهفا زهڵمی پێیوایه باشترین وهفا بۆ ئهو ئیمامه سهرئایینزایانه درێژهدانه بهكاری ئیجتیهاد، بۆچوونهكانی ئهو ئیمامهبهڕێزانهش سهرچاوهیهكی دهوڵهمهندكارن و كاری زانایانی نوێش تهواوكاره بۆ ئیجتیهادههكانی ئهوان.

About كه‌یفی عمر

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …