Home / ناوداران / ئەحمەد کایا چۆن ژیا؟؟؟؟

ئەحمەد کایا چۆن ژیا؟؟؟؟

ئەحمەد کایا چۆن ژیا؟؟؟؟

FB_IMG_1514706793538

ئەحمەد کایا گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و مۆسیقاری کوردە کە لە (٢٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٧)دا لە شاری مەلەدیی باکووری کوردستان لەدایکبووە. لە (١٦ی تشرینی دوەمی ساڵی ٢٠٠٠) دا کۆچی دوایی کردوە. بنەماڵەکەی بە ھیوای ژیانێکی باشتر ڕوو دەکەنە ئەستەمبوڵ. ئەحمەد لە ئەستەمبوڵ تێکەڵی سیاسەت دەبێ. لەگەڵ سیاسەتیش خۆی فێرە مۆسیقا دەکا، شێعر دەنووسێ و لە پێناوی بژێوی ژیانیشیدا ھەموو جۆرە کارێک دەکا؛ دەبێتە شۆفێری لۆری و فرۆشیاری گەڕۆک و کرێکار. لە ساڵی ١٩٨٥ بڕیار دەدا یەکەمین ئەلبومی گۆرانییەکانی بلاوبکاتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی شێوازەکەی، شێوازێکی نوێیە ناوەڕۆکی شیعرەکانی شۆڕشگێڕانەن. ھیچ دەزگایەکی ھونەری ئامادەنابێ ھاوکاری بکات. ھەڵوێستی دەزگاکان ساردی ناکەنەوە، بەھاوکاریی دۆستەکانی یەکەمین ئەلبوومی خۆی بە ناوی (مەگری بچکۆل) بلاودەکاتەوەو ڕەواجێکی باشی لە لای خەڵکی دەبێ، بەلام حکوومەت قەدەغەی دەکات. کە ئەم قدەغە کردنە خۆی دەبێتە تەبلیغێکی باش بۆ ئەلبوم و کایا ھۆگری زۆر پەیدا دەکات.

ژیانی کۆمەڵایەتی

گۆڕی ئەحمەد کایا لە پاریس. بە تورکی نوسراوە: لەلایەن کچەکەی مەلیس و ژنەکەی گولتەنەوە دروستکراوە بەو وزە و شەرەفەی بۆی بەجێ هێشتن
ئەحمەد کایا کە بە گۆرانییە کۆمەلایەتییەکانی لایەنگری خەڵکی ھەژار و کوردی تورکیا دەکات، ئەم شێوازەی گۆرانیوتن و لایەنگری کەمینەکان دەبێتە ھۆی لە بەندیخانە کران و قەدەغە بوونی گۆرانییەکانی کایا و ھەروەھا رێگای گۆرانی گوتنیشی لێ تەنگ دەکرێتەوە. لە ئاداری ١٩٩٩، کاتێ خەلاتی باشترین گۆرانی ساڵ لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی وەردەگرێ، رایدەگەیەنێ: (من گۆرانییەکی کوردیم لە ناو ئەلبۆمە تازەکەم داناوە، چونکە من بە ڕەسەن کوردم! گومانم نییە گەلێ کۆمپانیای مۆسیقا حەز دەکەن ئەلبۆمە تازەکەم بڵاوبکەنەوە! تورکیا گرفتێکی ھەیە بەناوی کوردستان، لە بەرئەوە من ھەرگیز لە باسکردنی ئەم گرفتە بۆ ئەوانەی دان بەراستیدا نانێن، ماندوو نابم). دوای تەواو بوونی ئەم قسانە، چەند ھونەرمەندێکی تورک ھێرشیان کردە سەری و ھاواریان کرد: (خاین! بڕۆ دەرێ)، بەڵام ئەحمەد سوورتر بوو.

دادگایی کردن و دەرکران لە تورکیا
دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە ٣٠ ی نیسان تۆمەتی خەیانەت بە نیشتمانی، دایە پاڵی و لە ھەموو لایەکی تورکیاوە تورکە تووندڕەوەکان ھێرشیان کردە سەری و ھەندێ رۆژنامەو دەزگای ڕاگەیاندن داوای حوکمی ئیعدامیشیان بۆ کرد. لەوانە ڕۆژنامەی حوڕییەت بوو کە یەکەم بابەتی دوو ڕۆژ دوای پەلامارەکەی کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە یەکەم بابەتی دژی کایا بڵاوکردوە بە وێنەیەکی دروستکراو گوایە کایا لە بەرلین کۆنسێرتی کردوە و پارەی بۆ پەکەکە کۆکردۆتەوە کە ھەڵبەستراو بوو. دواتریش چەن بابەتی دیکەی بە دواتا ھات بەڵام ئەحمەد کایا، لە بەردەم یەکەمین دانیشتنی دادگا ئامادەبوو، ھەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە کە درابوونە پاڵی. لەو ماوەیەدا، ئەحمەد کایا چووە ئەورووپا. دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە دوا دانیشتنیدا، بەبێ ئامادەبوونی کایا، سزای ١٠ دە ساڵ زیندانی بۆ ئەو دا.

کۆچی دوایی
لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠، کاتێ بۆ سازکردنی کونسێرت لە پاریس بوو، لەشوێنی حەوانەوەی خۆی، کۆچی دوایی کردو لە گۆڕستانی ناودارانی پاریس “پیرلاشیز”بەخاکسپێردرا

خەڵاتی سەرۆکایەتی تورکیا
عەبدوڵا گولی سەرۆکی تورکیا خەڵاتی “گەورە”ی بەخشیە کایا پاش مەرگی لە ڕۆژی لە دایکبوونیدا کە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣دا. یەکێ لەو ھۆیانەی ئەکرێ ئەم سەرۆکەی تورکیا ئەو کارەی کردبێ ئەوەیە کە سەرۆک وەزیران ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کاتێ دژی ئەتاتورک ھەڵەبەستێکی خوێندەوە لە ساڵەکانی ١٩٩٠دا و لەسەری زیندانی کرا، ئەوکات کایا پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕیبوو

About زريان احمد

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …