Home / په‌رتووكخانه‌ / فەلسەفەی مێژوو / پەیوەندی مرۆڤ و میژوو

پەیوەندی مرۆڤ و میژوو

بۆچی میژوو دەخوێنین؟ئیمە چ كارمان بە میژوو هەیە؟خویندنەوەی میژوو چ سودیكی بۆ ئیمە هەیە؟ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری دیكەی هاوشیوە پرسیاریی دوبارە و هەمیشەیی قوتابیكانم و بەشیكی زۆر لە خەلكی جیاوازە,تەنانەت رەنگە پرسیاری بەشێكی زۆری قوتابیانی بەشی میژووش بیت.
سەرچاوەی ئەم پرسیارانە هەلقولاوی مامەڵەیەكی نەرینیانەیە لەگەڵ میژوودا,بە جۆری وەك مادەیەكی دابڕاو لە مرۆڤ و ژیانی مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت,و چوارچێوەیەكی دابڕاوی بۆ دەنەخشیندریت لە ژیانی مرۆڤدا,بۆیە بەشێك لە خەڵكی پیی وایە كە هیچ جۆرە ئینتمایەكی بۆ میژوو نییە و جیاوازیەكی لە رادە بەدەر لە نیوانیاندا هەیە و خاڵی هاوبەش لەنیوانیاندا وجودی نییە.
ئێمرسۆن فەیلەسوفی بواری میژوو دەربارەی پەیوەندی مرۆڤ و مێژوو دەلیت”مرۆڤ درەختێكە ریشەكەی لە قولایی میژوودایە”بە جۆری لێرەدا ئێمرسۆن دەیەوی بڵێت پیكهاتەی مرۆڤ وەك پیكهاتەی درختێك وایە پەیوەندی مرۆڤ بە میژووەوە وەك پەیوەندی گەلا و لقی داریكە بە ریشەكەیەوە,بە جۆریك پیكهاتەی ژیانی سیاسی و ئابوری و مەعریفی و كۆمەلایەتی مرۆڤ پەیوەندی بە میژووەوە هەیە,بۆ نمونە مرۆڤێكی ئەم سەردەمە گەر پیش 1000 ساڵ لە دایك بوایە ئەوا سەد دەر سەد هەمان ئەم مرۆڤەی ئیستا نەدەبو,وەك محمد شەبەستەری دەلیت مرۆڤ كوری كەلپور فەرهەنگەكەیەتی ,زنجیرەی میژووی مرۆڤایەتی بە شیوەی(تراكمی)چوارچیوەی مەعریفە و ژیاری خۆی بونیاد دەنێت.
شپنگەلەر یەكێكە لەو كەسانەی كە بواری فەلسەفەی میژوودا جەختی تەواوەتی لەسەر ئەوە كردوتەوە كە مرۆڤ و میژووەكەی یەك پاكیچن,كاتێك مرۆڤ باس لە میژوو دەكات یانی باس لە خۆی دەكات,دوو كیانی دابڕاو نین لە یەكتر بەڵكو تەواوكەری یەكترن,د.عەلی شەریعەتیش لەو بارەیەوە دەلێت نابێت مرۆڤ وابزانیت ژیانی خۆی بەرهەمی ئەو 50و 60 ساڵەی ژیانیتی یان بەرهەمی 50 ساڵ پیش خۆیەتی,بەلكۆ مرۆڤ بەرهەمی تەواوی میژووی مرۆڤایەتیە,شەریعەتی دەلێت گەر ئیمە 2000 ساڵ پێش ئیستا لە دایك بوینایە ئایە هەمان بیر كردنەوە وحەزی و خولیا و ئارەزومان دەبو؟یاخود مرۆڤی 2000 سال دوای ئیمە هەمان بیر كردنەوە و خولیا و ئەندیشەی دەبێت؟.
ژیانی ئیمە بریتیە لە پەڕە و بەشیكی دیكەی ئەو میژووە ئیمەش دەبینە میژوو بۆ داهاتوو كەواتا ئەمە بریتیە لە نوسینەوە و تۆمار كردنێكی دور و دریژ,كارێگەری ژیانی ئیمە و ستایلی كاری ئیمە و ئاستی پیشكەوتنی ئیمە دەچێتەوە هەگبەی نەوەكانی داهاتوو,شیواز و فۆرمی ژیان و ژیاری نەوەی داهاتوو پەیوەستە بەو بەرهەمەی ئیمە پیشكەشی دەكەین,ئەوە ئەندیشەی مرۆڤی سەدان سالەی پێش ئیستایە بوەتە بەرهەمی زانستی و تەكنەلوژی ئیستا,ئەوەی ئیمە پێمان وایە لە ئیستادا لوتكەی پێشكەوتنە لە داهاتوودا دەبێتە شتێكی كۆن,بۆیە پیوستە ئەندیشەی مرۆڤ لە دەرەوەی چوارچیوەی ئاسایی بێت خەونی مرۆڤ لە پرسە مەحاڵەكاندا بێت چونكە دوبارە دەچیتەوە بەرهەم و هەگبەی نەوەی داهاتوو.
گرنگە ئیمە فۆرمی نوسینەوەی میژوو و نمایش كردنی روداوەكان بگۆرێن و تیگەیشتنەكان بگۆرێن و لە رۆی سیستەمی پەروەردەوە فۆرمی بابەتی میژوو بە ئاراستەیەكی تردا بیت,بیرم دێت من یەكەم ساڵی زانكوم بو ماموستایەكی پەیمانگا لیی پرسیم لە چ بەشێك ناوت هاتوتەوە پیم وت بەشی میژوو,وتی جا میژوو هەمووی درویە!!!پیوستە ئەم تیگەیشتنە هەڵانە لە سیستەمی پەروەردە هەڵبگیرێت و روانینێكی نوی ببەخشین بە بابەتی میژوو و لە گۆشە نیگایەكی دیكەوە لێی بڕوانین,بەداخەوە نەك میژوو سەرجەم بابەتەكانی قوتابخانە بە جۆری بۆ قوتابی نمایش كراوە قوتابی وا هەست ناكات هیچ كام لەو زانستانە پەیوەندی بە ژیانی ئەوەوە هەیە بۆیە هەمیشە بە شتیكی نامۆ تەماشایان دەكات,رەنگە بابەتی میژوو زیاتر نامۆ بێت لای قوتابی بە هۆی فۆرمی نمایش كردن و باس كردن و نوسینەوەیەوە,بۆیە لە كۆتاییدا ئەو تیگەیشتە هەلانە باڵ دەكیشت بەسەر بیر كردنەوەی خەلكی ئاسایی و روشنبیریشدا.
ن:محمد حاتم

18492663_1316946721745495_177896534_n

About دیدار عثمان

Check Also

گرفتی داروین

هه‌ڵكه‌وت محمد پشده‌ری بیردۆزەکەی داروین بۆ دەرکەوتن و پەرەسەندنی زیندەوەران بەردی بناغەی زانستی زیندەوەرزانییە. بەشێکی …