1
1
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
Views: 123

ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ریتانی وێنه‌یه‌کی ئۆدۆلف هیتله‌ر سه‌رکرده‌ی نازیه‌کانی بڵاوکرده‌وه پێش 90 ساڵ له‌کاتی خۆ ئاماده‌کردن بۆ پێشکه‌شکردنی وتارێکی جه‌ماوه‌ری گیراوه .
ڕۆژنامه‌ی “میرۆر”ی به‌ریتانی ئاشکرایکردووه کاتێک هیتله‌ر له‌ته‌مه‌نی 34 ساڵی و له‌ساڵی 1924 له زیندان ئازاد ده‌کرێت ویستویه‌تی توانایه‌کی زۆری له پێشکه‌شکردنی وتاردا هه‌بێت و به‌شێوه‌یه‌کی چڕ و به‌رده‌وام ڕا‌هێنانی له‌سه‌رکردووه و ویستویه‌تی به‌هۆی ده‌ربڕینی جه‌سته‌یی و ڕوخسار کار له جه‌ماوه‌ربکات و زمانێکی پاراوی هه‌بێت .

له وێنه‌که‌دا که پێش 90 ساڵ هێتله‌ر ڕێگری له‌به‌ڵاوکردنه‌وه‌ی گرتووه ده‌سته‌کانی و شێوه‌ی ڕوخساری وه‌ک ئه‌وه وایه به‌ڕاستی وتار بۆ خه‌ڵک بدات .
هیتله‌ر له 2-4-1889 له گوندی “لبورن” له نه‌مسا له‌دایکبووه و باوکی فه‌رمانبه‌ری حکومه‌تبووه و دایکیشی له خێزانێکی جوتیاربووه، له ساڵی 1923 هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵات ده‌دات و زیندان ده‌کرێت و پاش چه‌ندا مانگێک ئازاد ده‌کرێت دواتریش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌گرێته ده‌ست .
