Home / مێژووى جیهان / 10 رووداو و نەریتی مێژوویی کە باوەڕپێکردنیان سەختە

10 رووداو و نەریتی مێژوویی کە باوەڕپێکردنیان سەختە

10-fatcs-1

مێژووی مرۆڤایەتی دوور نییە لە رووداوی سەیر و دەگمەن، رەنگە لە کاتی روودانیان شتگەلێکی ئاسایی بووبن، بەڵام بۆ سەردەمی ئێستا مایەی سەرسوڕمان رەنگە پێکەنینیشبن.

لەم بابەتەدا، چەند راستییەکی سەیر لەسەر رووداوە مێژوییەکان بزانە کە رەنگە لە ئێستادا باوەڕکردن پێیان ئاسان نەبێت:

  • داوا لە ئەلبێرت ئانیستاین کرا ببێتە سەرۆکی ئیسرائیل کاتێک ئەو وڵاتە دامەزرا، بەڵام رەتیکردەوە.
  • پێش گەشەسەندنی پزیشکی دەرمانسازیی، ددانی مردووەکان دەردەهێنرا و وەکو ددانی دەستکرد بۆ ئەوانەی کێشەی ددانیان هەبوو بەکار دەهات.
  • گایۆسی ئیمپراتۆری رۆمانەکان، ئەسپێکی هێند خۆشدەویست، کردبوویە سیناتۆری ئیمپراتۆریەتیەکەی.
  • قارچکێک لە دارستانی نیشتیمانیی مالهیور لە ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمەریکا هێند گەشەی کرد، رەگەکەی نزیکەی دوو هەزار دۆنم زەوی لە ژێر خاک بە دەوری خۆیدا داگیر کردبوو.
  • لە ساڵی 1929، زانکۆی پرینستۆن لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، پشیلەیەکییان کردووە بە تەلەفۆن.
  • لە رابردوودا، ماددەی هۆشبەری هیرۆین بە ئاسایی دەدرا بە خەڵک و بۆ چارەسەری کۆکە و سەر ئێشە بەکار دەهات.
  • کاتێک قەشە گریگۆری نۆیەم دەسەڵاتداربوو، بەخێوکردن و مامەڵکردن لەگەڵ پشیلەی وەک “پەرستنی شەیتان” لە قەڵەمدا.
  • گەورە دیکتاتۆری رووسی، جۆزێف ستالین، ئەگەر ئەو کەسانەی وێنەی لەگەڵ دەگرتن بمردنایە یاخود لەسەر کارەکەیان دوور بخرانایەوە، دەستکاری وێنەکەی دەکرد و دەیسڕینەوە.
  • ژنانی چین بە شێوەیەکی زۆر ئازار بەخشانە، فشاریان لە قاچ و پەنجەکانیان دەکرد تاکو بچووکتر دەربکەون، چونکە بچووکی قاچ، بە یەکێک لە بنەماکانی جوانیی ئافرەتان دادەنرا.
  • کورت خایەنترین جەنگ لە جیهاندا، جەنگی ئانگلۆ- زانزیبار بوو کە تەنها 38 خولەکی خەیاند. جەنگەکە لە نێوان ئینگلیزەکان و سوڵتانی کینیا بە ناوی زانزیبار بوو.

BoredomTherapy

H.J

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …