Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / مێژووی دروستکردنی مۆبایل

مێژووی دروستکردنی مۆبایل

 

مێژووی دروستکردنی مۆبایل93535Image1

ئێڕنی وایز یەکەمین کەس کە بە مۆبایل قسەی کرد بەشێوەی پەیوەندی گشتی

سی و یەك ساڵ پێش ئێستا لە شەوی سەری ساڵی 1985 ، کە تەنها چەند خولەکێک مابوو بۆ دەستپێکردنی ئەو ساڵە، مایکڵ هەریسۆن بەبێ ئەوەی کەس پێی بزانێت ، ئاهەنگی میوانی بنەماڵەکەی کە بەبۆنەی ساڵی نوێوە رێکخرابوو، بەجێهێشت و خۆی گەیاندە مەیدانی پەرلەمان لە لەندەن.

ئەو دەیویست باوکی کە ناوی ئێڕنێست هەریسۆن و سەرۆکی کۆمپانیای راکاڵ ودافۆن بوو، تووشی شۆک بکات. مایکڵ پەیوەندی بە باوکیەوە کرد، پەیوەندییەک کە بە یەکەمین پەیوەندی مۆبایل لە مێژووی پەیوەندییەکانی بەریتانیا هەژماردەکرێت، “سڵاو باوکە، من مایکڵم و لە مەیدانی پەرلەمان و بە مۆبایل قسەت لەگەڵ دەکەم، ساڵی نوێت پیرۆز بێت”.

مایکڵ کە لەو کاتەدا تەمەنی 24 ساڵ بوو، دەڵیت دەنگەکە زۆر بە روونی دەهات، بەڵام بە هۆی قەرەباڵخی خەڵکەوە کە بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێیەوە جەژنیان دەگێڕا، دەنگی خەڵک زۆر دەهات.
ئەوەی کە من قسەم پێدەکرد هاندێکی 5 کیلۆگرامی بوو، قسەکردن بە هاندێکی لەو شێوەیە کارێکی ئاسان نەبوو، ئەندازیارانی کۆمپانیای ودافۆن مۆبایلەکەیان لەسەر مێزێک دانابوو و مایکڵ تەنیا هاندەکەی بەدەستەوە گرتبوو.

لەو کاتەدا کۆمپانیای راکاڵ ودافۆن لەگەڵ کۆمپانیای بی تی سێل نێت، تەنیا کۆمپانییەک بوون کە مۆڵەتیان پێدرابوو تۆڕی مۆبایل لە بەریتانیا بخەنەگەڕ و رکابەریەکی سەخت لە نیوانیاندا بوو بۆ ئەوەی کامیان بتوانن یەکەمین پەیوەندی مۆبایل وەربگرن، پەیوەندییەکەی ئەو شەوەی مایکڵ هەریسۆن، کۆمپانیای راکاڵ وودافۆنی کردە براوەی ئەو رکابەرییە.

ئەو مۆبایلە کە کێشەکەی زۆر قورس بوو، لەو کاتەدا بە بڕی دوو هەزار پاوەند دەفرۆشرا و 2 هەزار کەس ناوی خۆیان نووسیبوو بۆ وەرگرتنی ئەو مۆبایلە، تا کۆتایی ساڵی 1985 دوانزدە هەزار دانەی لێ فرۆشرا.

لەو سەردەمەدا مۆبایل تەنها بە دەست چینێکی تایبەتەوە بوو، و ئێڕنێست هەریسۆن ئاواتی ئەوەبوو کە مۆبایل ئەوەندە هەرزان بکرێت هەموو کەس بتوانن مۆبایلیان هەبێت،  لە ساڵی 2009 و لە تەمەنی 82 ساڵیدا هەریسۆن خەونەکەی بووە راستی، رێژەی هاندی مۆبایل لە بەریتانیا زیاتر بوو لە رێژەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە.  


1- مایکڵ هەریسۆن لەکاتی یەکەمین پەیوەندی بە مۆبایل لە بەریتانیا



2- هاندی مۆبایلی وودافۆن



3- ئێڕنی وایز یەکەمین کەس کە بە مۆبایل قسەی کرد بەشێوەی پەیوەندی گشتی



4- یەکەمین مۆبایلی وودافۆن لەگەڵ ئایفۆن



5- ئێڕنێست هەریسۆن باوکی پەیوەندییەکانی مۆبایل لە بەریتانیا، لەکاتی یەکەمین پەیوەندی بە مۆبایلەوە

 

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …