Home / مێژووى جیهان / ئەو گەنجەی بووە هۆی دروستبوونی جەنگی جیهانی یەكەم و دووەم كێیە؟

ئەو گەنجەی بووە هۆی دروستبوونی جەنگی جیهانی یەكەم و دووەم كێیە؟

گافریلۆ پرینسیب، لە 25/7/1894 لە لادێیەكی زۆر هەژار لە سڕبیا لەدایك بووەو خێزانەكەی لە 9 كوڕ پێكهاتبوون كە هەر بە منداڵی 6 یان مردوون.

لەساڵی 1908 كاتێك راگەیەنرا كە بۆسنەو هەرسك خراوەتە سەر ئیمبراتۆریەتی “مەجەری نەمساوی”، ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونی گەلانی باشوری ئەوروپا، ئەمەش وای لە گارفێلۆ كرد كە پەیوەندی بكات بە گروپی “دەستە رەشەكان” بەڵام بەهۆی كەمی تەمەنییەوەو كورتی باڵایەوە رەتكرایەوەو وەرنەگیرا، دواتر بڕیاریدا كە پەیوەندی بكات بە گروپێكی ترەوە لەو گروپەش بەهۆی هەمان ئەو هۆكارانەوە رەتكرایەوە، بۆیە ویستی كە بیسەلمێنێت كە لەوان بێهێزتر نییەو لاواز نییە بەقەدەر ئەوەی كە دەردەكەوێت، بۆیە بڕیاریدا كە كارێكی زۆر گەورە بكات، ئەویش كوشتنی “فرانز فێردیناند” جێنشینی ئیمبراتۆریەتی “مەجەری نەمساوی” بوو.
“فرانز فێردیناند” لەلایەن گروپێكی ترەوە رووبەڕووی هەوڵێكی كوشتن بوویەوە، بەڵام هەوڵەكە شكستی هێناو تەنها بریندار كراو برایە نەخۆشخانە، لەكاتی هاتنە دەرەوەی لە نەخۆشخانە شۆفێری جێنشینی نەمسا بە هەڵە خۆی دەكات بە شەقامێكی شەعبیدا و بەشێوەیەكی رێكنەخراوو سەیر رووبەڕووی “گافریلۆ پرینسیب” دەبێتەوە كە لەو شەقامە بوو بۆ نانخواردن و گوێی لە هاتووهەرایەك دەبێت لەسەر شەقامەكەو كە دەچێت سەیر دەكات كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی جێنشینی نەمسایە لەشەقامەكەو ئەوەش بە باشترین دەرفەت دەزانێت بۆ كوشتنی، هەر لەبەر ئەوەش فرسەتی هێناو لە ئۆتۆمبێلەكەی نزیك بوویەوەو بە دەمانچە جێنشین و ژنەكەیی كوشت.
دوای كوشتنی جێنشینی نەمسا گارفێلۆ دەستگیر دەكرێت و رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەمەنی نەگەیشتبووە 21 ساڵ و لەو سەردەمەشدا تەمەنی پێگەیشتن 21 ساڵ و بەرەو سەرەوەبوو بە منداڵ لەقەڵەم دراو تەنها 20 ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕایەوە لە بەندینخانەی تاكەكەسیدا.
هێشتا مانگێك بەسەر كوشتنی جێنشیندا تێنەپەڕیبوو ئیمبراتۆریەتی نەمساوی ویستی لەرێگەی داگیركردنی سربیاوە تۆڵەی كوشتنەكەی بكاتەوە، هەروەها لەو كاتەشداو بەو هۆیەوە ئەڵمانیاش ویستی بەلجیكا داگیر بكات، لەبەر ئەوەش بەریتانیا شەڕی لەدژ راگەیاند.

دوای 3 مانگ دەوڵەتی عوسمانی بەشداری شەڕەكەی كرد، ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونی چەندین وڵات، دواتر ئەمریكا و بولگاریاو ئیتاڵیاو رۆمانیا خۆیان كرد بەشەڕەكەدا.
ئامارەكانی شەڕەكەش بەم شێوەیە بوو
-شەڕێكی خوێناوی كە 4 ساڵی خایاند لەئەوروپا
-زیاتر لە 16 ملیۆن كەس كوژران
-زیاتر لە 21 ملیۆن كەس برینداربوون و شێوان
-رووخانی ئیمبراتۆریەتی ئەڵمانیا
-رووخانی دەوڵەتی عوسمانی
-رووخانی ئیمبراتۆریەتی روسی
-رووخانی ئیمبراتۆریەتی “نەمساوی مەجەری”.
-داڕمانی ئابوری لە ئەوروپا
-نەخشەی ئەوروپا سەرلەنوێ داڕێژرایەوەو دابەش كرا بۆ چەندین دەوڵەتی سەربەخۆ
– “ئەدۆلف هیتلەر” و حزبە نەتەوەییەكەی گەیشتنە دەسەڵات
-هەڵگیرسانی شەڕی سارد لەنێوان ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو یەكێتی سۆڤێت
-دابەشبوونی دەوڵەته عەرەبیەكان بۆ چەندین دەوڵەتی سەربەخۆ
-هەڵگیرسانی جەنگی ڤێتنام
بەهۆی هەموو ئەم رووداوانەی كە لەجەنگی جیهانی یەكەمەوە كەوتەوە، ئەوەندی پێنەچوو جەنگی جیهانی دووەمیشی بەدوادا هات، هەر لەبەر ئەوەش مێژوونووسان و شارەزایان “گارفێلۆ پرینسیب” بە هۆكاری دروستبوونی هەردوو جەنگی جیهانی یەكەم و دووەمیش دادەنێن.

جێی باسە، گافریلۆ لە 28/4/1918 لە بەندینخانە بە نەخۆشی سیل كۆچی دوایی كردووە

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …