Home / وێنه‌ / تا ئێستا حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهانت بەمشێوانە بینیوە

تا ئێستا حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهانت بەمشێوانە بینیوە

لە چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشدا بە بەکارهێنانی سۆفتوێری سێ دووریی، حەوت دروستکراوە سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان زیندووکراونەتەوە.

ماڵپەڕی “بەدجێت دایرێکت” چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا حەوت سەرسوڕهێنەرە دێرینەکەی جیهانیان دووبارە بە شێوەی دیجیتاڵ دروستکردووەتەوە و توانیویانە دیمەنە ڕەسەنەکانیان نیشانبدەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، تەنها یەکێک لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان لە بارێکی باشدا ماوەتەوە، هەموو ئەوانەی تر بەهۆی جەنگ و ڕووخانی نەتەوەکان و ڕووداوی سروشتییەوە لەناوچوون.

بۆ بەرهەمهێنانی وێنەکان کۆمپانیای بەدجێت دایرێکت وێنەکانی ئێستای هێناوە و بەراوردی کردووە بەو شێوانەی کە بەلای کۆمپانیاکەوە شێوەی ڕەسەنی حەوت سەرسوڕهێنەرەکە بوون لە ڕابردوودا.

لە وێنەکاندا دیارە، هەریەکە لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکە بە سێ ڕەهەندی لە ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان دروستدەبنەوە، وەکو ئەوەی تازە دروستکرابنەوە.

About دیدار عثمان

Check Also

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …