Home / مێژووى جیهان / ‎ڕۆلی عێڕاق لە جەنگی یەکەمی جیهانی

‎ڕۆلی عێڕاق لە جەنگی یەکەمی جیهانی

‎ئەیوب نیعمەت
‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو
‎زانكۆی سۆران

‎جەنگی یەکەمی جیهانی لە ماوەی ساڵانی ( 1914_1918ز) خایاندوویە تی، پێش سەر هەڵدانی ئەم جەنگە بارودۆخێکی ناهەموار کە پڕ بووە لە کێشە و ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی وڵاتانی ئەوڕوپا هەبووە دا هەبووە، زۆر وڵاتانی زلهێزەکان دەیان زانی ئەوڕوپا دووچاری جەنگێکی جیهانی دەبێتەوە، نموونە وڵاتی ڕوسیا کە لەسەرەتاوە دەیزانی ئەوڕوپا دووچاری جەنگێکی جیهانی دەبێتەوە بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەنێو وڵاتانی ئەوڕوپا هەبووە. چەند هۆکارێک هەبوون لە هەڵگیرساندنی ئەم جەنگە کە پۆلێن کراون بۆ سەر دوو بەش لەوانە: هۆکاری ناڕاستەخۆیەکان وەک، 1.ڕاگرتنی باڵانسی هێز، 2.ڕۆژنامە و پڕوپاگەندەکان، 3. خۆپڕچەکردن …هتد. هەرچی سەبارەت بە هۆکاری ڕاستەخۆی ئەم جەنگە ئەوە بووە، لە 28حوزەریرانی ساڵی 1914ز بە کوژرانی سەرۆکی نەمسا بەناوی (فڕانسیس فێردینیاد) لەگەڵ خۆی و خێزانەکەی لە لایەن (گەڤەرلۆ پرێنسیپ) کە ئەندام بوو لە ڕێکخراوی دەستی ڕەش. ئەم جەنگە لە نێوان دوو بەرەی جیاواز دابووە، بەرەی یەکەمیان پێی دەوترا بەرەی ڕۆژهەڵات کە ئەڵمانیا سەرکردایەتی دەکرد لەگەڵ هاوپەیمانیەکەی کە هەریەک ئیمپڕاتۆریەتی نەمسا-مەجەڕ ، عوسمانی، بەرەی دووەمیان کە بەرەی هاوپەیمانانیان پێ دەگوترا ئەویش لەلایان بەریتانیا و فەڕانسا سەرکردایەتی دەکرد هاوپەیمانەکانی ئەم بەریە لەم وڵاتانە پێکهابوون: بەریتانیا، فەڕانسا، ڕوسیا، ئەمریکا، ژاپۆن، ئیتاڵیا. لەسەر ئەنجامی ئەم شەڕەیەدا بەرەی هاوپیمانان توانی سەربکەوتێ بەسەر بەرەی ڕۆژهەڵاتدا هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی هاوپیمانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا کە هەریەک لە ئیمپڕاتۆریەتی نەمسا-مەجەڕ ، عوسمانی لەم سەردەمەد بە پیاوە نەخۆشەکە ناسراو بوون.

‎وڵاتی عێڕاق لەسەرەتایی جەنگی یەکەمی جیهانی بێ لایەنی خۆی ڕاگەیاند لە جەنگەکەدا، بەڵام هەرچی وڵاتانی زلێهزەکانی بەرەی هاوپەیمانانن بەتایبەت بەریتانیا کە زۆر جەختی لەوە دەکردووە کەوا دەبێت وڵاتێ عێراق بێتە نێو جەنگەکەش هۆکاری سەرکی ئەم هاتنە ناوەی عێڕاق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەوعێڕاق زۆر گرینگ بووە چونکە عێڕاق گرینگترین شوێنی ستراتیژی بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، وەک ئەکتەرێک سەرەکی ڕۆڵی هەیە لە هەموو ئەو ڕووداوانەی کە لە ڕۆژهەڵاتدا ڕوودەدەن. بۆیە لەوکاتەدا دوڵەتی عوسمانی فەرمانڕەوایەتی عێڕاقی دەکرد لەوکاتە دا پەیوەندی نێوان ئەڵمانیاییەکان لەگەڵ سوڵاتەکانی عوسمانی زۆر باش بووە، ئەمەش بووە هۆکارێکی سەرەکی لە هاتنەنەوەیە عێڕاق بوو بۆ بەرەی ڕۆژهەڵات لە دژی بەرەی هاوپەیمانانن، هەر ئەمەش وای لە بەریتانیا کرد کەوا هێرش بکاتە سەر وڵاتی عێڕاق کە بەچەند قۆناغێک پەلاماری داوە لەوانە: 1. قۆناغی یەکەم: گرتنی فاو لە بەرواری( 6/2/1914) داگیریکرد. 2. قۆناغی دووەم: گرتنی بەسڕا لەبەروای (23/2/1914) داگیرکرد. 3. قۆناغی سێیەم گرتنی قوڕنە (9/1/1914) داگیرکرد.4.قۆناغی چوارەم: گرتنی شوعیبە (12/4/1915) داگیرکرد. هەموو قۆناغەکانی گرینگی و تایبەتمەندی خۆیان بۆ وڵاتی بەریتانیا هەبووە، بەڵام قۆناغی چوارەم یان جێگای سەرەنجە، لەبەر ئەوەی کەوا کوردەکان لەناویشیان سەرکردە شێخ مەحموودی عەفید لەگەڵ چەندین پێشمەرگەکان بەژداریان لە شەڕی شوعەیبە کردووە، هۆکاری بەژداری کردنی کوردەکانی بۆ دوو خاڵ دەگەڕێتەوەلەوانە: 1. هۆکاری ئاینی: کە پێیان وابوو کەوا بەژداریان لەم شەڕەدا وەک جیهاد وایە. 2. پەیوەندی نێوانیان: پەیوەندیێکی زۆر باش لەنێوان شێخ محموودی عەفید و سوڵتانەکانی عوسمانی هەبووە..بەریتانیا بەردەوام بوو لە داگیرکردنی ناوچەکانی عێڕاق لە 21 تشرینی یەکەمی 1915ز وڵاتی بەریتانیا هێرشی کردە سەر قەڵای (کوت) بەڵام لەوێ دوچاری یەکەم شکست بوویەوە، لەبەر ئەوەی وڵاتی ئەڵمانیا هاوکاری سەربازی عێڕاقی کردووە، بەتایبەت لە ڕووی فڕۆکەوە کەوا بۆردومانی سوپای بەریتانیا کرد. بەڵام لەسەر ئەنجام دا وڵاتی بەریتانیا توانی دەست بگرێت بەسەر وڵاتی عێڕاق دا وبیختە ژێر دەسەڵات و ڕکێفی خۆیەوە.

‎ لە دەرئەنجامی وتارەکەم دا گەیشتووینە ئەوەی کەوا، وڵاتی عێڕاق گرینگی و تایبەت مەندی خۆی هەبە نەک تەنها بۆ ڕۆژهەڵات بەڵکو بۆ خودی ڕۆژئاواش ،هۆکارەکانی گرینگیش یان دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی ستراتیژی ناوچەکە، لەلایەکی تریشەوە عێڕاق بەناوبانگە لە کانزەکان و سامانی سروشتییەکان وەک نەوت ، ئاسن ، مس،..هتد، جیا لەمەش بەژداری کردنی عێڕاق بووە هۆی چەندین شۆڕش سەرهەڵبدەن لە عێڕاق دژی ئەو سیاسەتە توند و تیژیەی وڵاتی بەریتانیا پەیڕەوەی خەڵکی عێڕاقی دەکرد

‎لیستی سەرچاوەکان:
‎1. زلهێزەکان لەجەنگی یەکەمی جیهانیەوە تا کۆتایی جەنگی سارد(1914_1991)، سامان حوسێن
‎2. جەنگی یەکەمی جیهانی، عمر الدیراری
‎3. چەند لاپەرێک لە مێژووی عێڕاق عێڕاق، چارلز تریب
‎4. مێژووی نوێی عێڕاق، فیبی ماڕ

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …