Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / داگیرکاری ئەوڕوپاییەکان لە سەدەینۆزدەهەم بۆ سەر کیشوەری ئەفریقیا،(ئیتاڵیا)بە نموونە.

داگیرکاری ئەوڕوپاییەکان لە سەدەینۆزدەهەم بۆ سەر کیشوەری ئەفریقیا،(ئیتاڵیا)بە نموونە.

شهرام نەجات احمد
زانکۆی سۆران- فاکەڵتی ئاداب
بەشـــی مێــــژوو

داگیرکاری ئیتاڵیە بۆ سەر کیشوەری ئەفریقیا.

کیشوەری ئەفریقا ئەو کیشوەرە دیارەی جیهانە کە بە هەژارترین کیشوەر دەناسرێت کەچی وڵاتە
ئەوروپیەکان هەمیشە چاویان تێبڕیبوو،هەر لە سەرەتای دۆزینەوەی ئەم وشکانیە ،ئەوروپیەکان بەگەڕیدەو بە شێوازی جیا جیا ڕوویان لەم ناوچانەی کیشوەر کرد بە جۆر و مەبەستی جیا وە ئامانجی جیای هەریەک لەو دەوڵەتانە،لەسەدەکانی 17و 18و 19 ئەو دەرهاوێشتانەی ئەوروپیەکان زلهێزەکان زیاتر بوو،دەتوانین بڵێین ئەوروپیەکان دانیان بە مێژووی ئەفریقا دانەدەنا بەبەشێکی خۆیان هەژماردەکرد دوای دۆزینەوەی ناوچە بەپیت و بەرەکەتەکەی ئەفریقا.گەلانی ئەفریقا نەیان توانیبوو سود لە خێروبێری وڵاتی خۆیان وەرگرن لەبەر ئارەزووی وڵاتانی داگیرکەر هەموو هەوڵێکیان دەدا کە موحتاجیەتی خۆیان لە ئەفریقیا پڕبکەنەوەو بەرگی ئەوڕوپی بەسەر گشت شتەکانیان دابنێن.

دەوڵەتە زلهێزەکان هەمیشە کێبڕکێیان کردووە لەسەر داگیرکردنی کیشوەی ئەفریقیا هەر یەکەیان ویستوویەتی هەژموونی خۆی بسەپێنێت هەریەکەو کۆڵۆنی خۆی دەچەسپاند کیشوەری ئەفریقا کە هەمیشە جێگای ململانێ و کێبڕکێ لەسەر بووە. لەم وتارە تەنها ئاماژە بە ئیتاڵیە دەکەم لە گرتنی چەند ناوچەیەکی ئەفریقیا هەروەکو وڵاتانی تری داگیرکار بۆ سەر ئەفریقیا.

ئیتاڵیە هەوڵەکانی خۆی چرکردەوە بۆ ئەفریقیا ئەگەر چی پڕۆژەی داگیرکارییەکانی درەنگ دەست پێ دەکات هۆکاری دواکەتنی ئیتاڵیاش دەگەڕێتەوە بۆ دواکەوتنی یەک پارچەیی ئیتاڵیا بەڵام لە “شوباتی ۱۸٦۱ ڤیکتۆر ئیموێڵ”
تاجی پاشایی یەکگرتووەکی ئیتاڵیایی لەسەر نا ئەم یەکگرتویەیی ئیتاڵیاش کاریگەری هەبوو لەسەر پڕۆژە داگیرکارییەکانی ئیتاڵیا، جگە لەوەش داگیرکردنی تونس لەلایەن فەڕەنساوە کاریگەرییەکی قوڵی هەبوو لەسەر ئیتاڵیا چونکە ئیتاڵیا ویستی لە ڕێگەی داگیرکاری لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا تەعویضی ئەو زیانە بکاتەوە کە فەڕەنسا بە داگیرکردنی تونس لە بەرژەوەندییەکانی ئەفریقای دا بۆیە ئەفریقا پڕۆژە داگیرکارییەکانی دەست پێ کرد لە ساڵی ۱۸٦۹ بۆ سەر ئەم ناوچانە.

ئیتاڵیا هەوڵیدا دەست بەسەر (ڕۆژهەڵاتی ئەفریقادا) بگرێت…!!چونکە داگیر نەکرابوو
لەلایەن هیچ وڵاتێکی داگیرکەرەوە یەکەم ناوچەش کە داگیرییان کرد “ئەریتیریا”بوو لە ساڵی (۱۸٦۹)ئیتاڵییەکان بۆ یەکەم جار پێیان نایە سەر خاکی ئەریتیریا و لە ساڵی (۱۸۸٥) بە تەواوی داگیریان کرد و تا ساڵی ۱۹٤۱ئەریتیریا لە ژێر داگیرکاری ئیتاڵیا دا بوو بەڵام بەریتانیا ئیتاڵیای وەدەرناو خۆی داگیریکرد.بەڵام دواتر ئیتاڵیا دەست بە داگیرکردنی بەندەرە گرینگەکان و دەریایی سوور دەدا کە ئەم بیرۆکەیەش (قەشە ساپێتۆ) لە ساڵی( ۱۸۳۸ )سەردانی ئەبیسینای کردبوو بیرۆکەی ئەوەی هەبوو کە ئیتاڵیا دەبێت بەندەری هەبێ لەسەر دەریایی سوور چونکە کۆڵەکەی چاڵاکی بازرگانی لەوێدایە بۆ ئەم مەبەستەش قەشە ساپێتۆ دەیویست ڕێکەوتنامە لەگەڵ گەورە هۆزەکانی ئەو ناوچەیە بکاتن بەڵام کاتێک پارێزگاری کەناری دەریایی سوری میسڕی لەو ڕێکەوتنامەیە ئاگادار بوو خۆپیشاندانێکی ئاڕاستەی قەشە ساپێتۆ کرد و ڕایگەیاند کە تەواوی کەنارەکان سەر بە حکومەتی میسڕن سەرۆک هۆزەکان مافییان بە سەرییەوە نییە بۆیە حکومەتی ئیتاڵیا دەستی لەمەسەلەکەدا کێشایەوە ، بەڵام هەندێک هۆکار هەبوون کە وای لە ئیتاڵیا کرد دووبارە هان بدرێتەوە بۆ دەست گرتن بەسەر بەندەرە گرینگەکان لەم هۆکارانەش :ـ لەبەر ئەوەی فەڕەنسا چاوی تەماحکاری
لەسەر کەنارەکانی “دەریایی سوور” هەبوو و بەریتانیاش پشتگیری ئیتاڵیای دەکرد لە دژی میسڕ چونکە میسڕ سەروەری بەسەر هەموو کەنارەکانی دەریای سوور هەبوو جگە لەمەش ئیتاڵیا لەلایەن ئیستیعمار ئەسابەوە لە ساڵی ۱۸۸۲ هاندرا بۆ داگیرکاری بەم شێوەیە ساڵی۱۸۸۲دادەنرێت بەبەرواری لەدایکبوونی ئیتاڵیاداگیرکاری لەئەفریقا.وە یەکێک لە بەندەرە هەرە گرینگەکانیش بەندەری (مەساوا)بوو کە ئیتاڵیا داگیری کرد بە
یارمەتی عوسمانییەکان لە ساڵی ۱۸٦٥)
ئیتاڵیە هەر بە بەندەرەکان نەوەستا ئەوجارە سوودی لە لاوازی دەوڵەتی عوسمانی وەرگرت(لیبیا)داگیرکرد لە ژێر پاڵەپەستۆی باری نالەباری دەوڵەتی عوسمانی و لاوازبوونی و دەرکەوتنی داگیرکاری ئەوڕوپی و تەماع کردنیان بۆ ئەفریقا ئیتاڵییەکان چاوییان چووە سەر داگیرکردنی بەشی باکوری ئەفریقا هەر لە کۆتاییەکانی سەدەی ۱۳ کۆچی تا سەدەی ۱۹ زایینی چاویان بڕیبووە لیبیا کە لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان دابووە بەڵام ئیتاڵیا هەر جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە داگیری بکاتن بۆ ئەم مەبەستەش چەند قوتابخانەیەکیان لە بەنی غازی و تەرابلوس دروست کردووە هەروەها چەند لقێکی بانکی ئیتاڵیان کردەوە بۆ ئەوەی بتوانن دەست بەسەر ئابووری لیبیادا بگرن لە لایەکی تریشەوە کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەردوو شاری بەنی غاز ی و تەرابلوس دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی پڕو پاگەندە و سیخوڕی لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانیان و داگیرکردنی،ئەوە بوو لەساڵی ۱۹۱۱ ئیتاڵیا شەڕی دژی عوسمانییەکان ڕاگەیاند و سوپای ئیتاڵی توانی تەرابلوس و بەنی غازی و درنە داگیر بکەن ، بەم جۆرە گەلی لیبیا کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیتاڵییەکان و زۆربەی خەڵکەکەیانی سەر بڕی و دەستیان لە ژن و منداڵ نەدەپاراست لە سەرتاسەری وڵاتدا خانوبەرەیان لێ تێک دەدان و نەیاندەهێشت خەڵکی لیبیا پەیڕەوی ئایینی خۆیان بکەن).
سەرکردایەتی ئەو کاتی گەلی لیبیا لە لایەن بنەماڵەی سنوسییەوە دەکرا وە ئەو ناوچانەی هێشتا ئیتاڵیا دەستی نەگەیشتونێ سەربەخۆییان تێدا ڕاگەیاند بە سەرکردایەتی سلێمان بارونی ، سلێمان بارونی دەستی کرد بە یەکخستنی ڕێزەکانی بەرگری لە تەڕابلوس و لەو لاشەوە عومەر موختار سەرکردایەتی شۆڕشی لە ناوچە )بەرقە ( کەوتبووە دەست ، بەم جۆرە شۆڕش لە دوو لاوە بەرپا بوو و توانیان چەندین شاڵاوی داگیرکاری ئیتاڵییەکان تێكبشکێنن، و لە ساڵی ۱۹۱٤ کاتێ جەنگی یەکەمی جیهانی هەڵگیرسا دەوڵەتی عوسمانی پەیوەندی بە بەرگری لیبیاوە کردو بەمەش چەک و جبەخانەیەکی باشی
دەست کەوت بۆ شەڕ لە ماوەی ساڵانی جەنگدا ،بەڵام لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی ساڵی ۱۹۱۸ بە پێی ڕێکەوتنامەیەک لە نێوان ئیتاڵیا و دەوڵەتی عوسمانیدا، دەوڵەتی عوسمانی لە شەڕ پاشەکشەی کرد بەم جۆرە جارێکی تر گەلی ئەفریقا بە بێ یارمەتی و کۆمەکی هیچ لایەک بەرەنگاری داگیرکاری ئیتاڵیا بوونەوە،ئەمجارە ئیتاڵیا پەنای بردە بەر هەڵگیرسانی ئاژاوەو ناکۆکی لە نێوان بەربەر و عەڕەب بەمەبەستی ئەوەی سوود لەم ناکۆکییە وەربگرێت بەڵام سەرنەکەوت،عومەر موختار لە ناوچەی شاخی سەوز بەردەوام بوو لە هەوڵی شۆڕشگێرانەی خۆی و ڕیزەکانی یەکدەخست و چاڵاکی سەرکەوتوانەی ئەنجام دەدا بەڵام لە ساڵی ۱۹۲۳ ئیتاڵییەکان تەرابلوسیان گرت و بارەگای حکومەتی نیشتیمانیان تێکدا بەم جۆرە هەل بۆ ئیتاڵیا ڕەخسا کۆششی خۆی ئاڕاستەی لەناوبردنی شۆڕشەکەی موختار بکات لە ناوچەی شاخی سەوز،مۆسۆلینی حوکمی ئیتاڵیایی گرتەدەست و فاشیزمی دامەزراندو کوشتاری زۆری لەناو گەلی ئەفریقادا کردووە و هێرشی یەک لە دوای یەکی مۆسۆلینی عومەر موختار ناچار دەکات هێزەکانی دابەش بکات بۆ کۆمەڵی بچوک بچوک تاوەکو لەیەک کات و لەیەک شوێندا هێزەکانی نەکەونە بەر شاڵاوی دوژمن،لە ساڵی ۱۹۳۱ کۆمەڵەکەی عومەر موختار کەوتە بەر شاڵاوی ئیتاڵییەکان و ئەوەی کوژرا کوژراو ئەوەی ماشەوە لەگەڵ عومەر موختار بەدیل گیران،لە ڕۆژی۱٥/ئەیلولی /۱۹۳۱ لەپێش چاوی ۲٠ هەزار کەس لە سێدارەیان دا ن ، لە ساڵی ۱۹۳٤ نزیکەی نیوەی گەلی ئەفریقایان شەهید کرد،لە ساڵانی جەنگی دووەمی جیهانیش لیبیا کەوتە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا و لیبیا بووە مەیدانی جەنگ و پێکدادان،تاساڵی ۱۹٤۹ بڕیارێک دەرچوو لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆتایدا بڕیاری سەربەخۆی لیبیا درا و ڕایگەیاند وڵاتی لیبیا پێکهاتووە لە هەرێمەکانی بەرقە و تەرابلوس و فەرزان و خاوەن سەربەخۆیی و سەروەری خۆیەتی،بەم جۆرە ئەو ئاواتەی کە لیبییەکان هەیانبوو هەر لە ساڵی ۱۹۱۱ خەباتییان بۆ دەکرد لە دژی داگیرکاری ئیتاڵییەکان هاتە دی).

سەرچاوەکان:-

١.تاریخ افریقا الحدیث والمعاصر،دکتور شوقی الجمل، دکتور عبداللە عبدالرازق ٳبراهیم.الطبعە الثانی 1422,2002

۲.خەباتی گەلانی ئەفریقا،سەربەست حسێن،چاپی دووەم، سلێمانی 2013.

٣.مێژووی گەلانی ئیسلام ، د.مەحمود ئەلسەیید ، وەرگێڕ شاخەوان محەمەد،چاپخانەی ڕۆژهەڵات ، هەولێر.

٤.ئینسایکلۆپیدییایمێژووی ئیسلام،دکتۆر موفید زەیدی، وەرگێڕ لە زمانی عڕبیەوە بەختیار عزیز،چاپی دووەم، سلێمانی 2020

٥. https://www.aljazeera.net/culture/

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …