Home / مێژووی ئیسلام / شارستانیه‌ت / مێژووی خشت لە عێراق و میزۆپۆتامیا – گەشتێکی دوور و درێژ لە ئاشورەوە

مێژووی خشت لە عێراق و میزۆپۆتامیا – گەشتێکی دوور و درێژ لە ئاشورەوە

خشتی سورەوکراو یەکێکە لە بەهێزترین و تەمەدرێژترن کەرەستەکانی بیناسازی، کە هەندێک جار وەک بەردی دەستکرد ئاماژەی بۆ دەکرێت، لە نزیکی 4000 ساڵ پێش زایین-ەوە بەکار هاتووە. خشتی وشککراو لە بەر خۆر ، مێژوویەکی هەیە کە لە خشتی سورەوکراو دوورودرێژترە، هەروەها پێکهاتەیەکی زیادەی لە بایندەری میکانیکی وەک کا هەیە. [1]

“دووبارە بنیاتنانەوەی دیجیتاڵی ئاشبارێپیپال کە پێی دەوترێت کۆشکی باکوور لە نەینەوا کە لەلایەن Learning Sites شێوەیەکی تەواوی دروست کراوەتەوە لە قەڵای کویونجیک. © 2019 Learning Sites, Inc.”

ئەم خشتە مێژوویانە بە فشار خراونەتە ناو قاڵبەوە و پاشتر لەبەردەم خۆردا وشک کراونەتەوە یان لە ناو کوورەی ئاگریندا سوور کراونەتەوە. قاڵبەکان دەرفەتی ئەوەی داوە کە خشتە بەرهەمهاتووەکان لێک چووبن لە شێواز و قەبارەدا.[2]

خشتی برژێندراو ئەم دیوارانەی پێک هێناوە. بەهێزی و بەرزی دیوارەکان زیاد کراون بەوەی خشتەکان بە ئاڕاستەی جیاوازدا دانراون . ئەو خشتانەی لە کورەی ئاگریندا دروست کراون بەهێزترن و ئەو جۆرە خشتانە بۆ دیوارەکانی دەرەوەی ئەم کۆشکە بەکارهاتوون. [3]

لە سەدەی نۆیەم بۆ حەوتەمی پێش زایین ، پادشا ئاشوریەکان گەورەترین ئپمراتۆریەتیان دروست کرد لە مێژووی ناوچەکەدا. ناوجەگەی ئیمراتۆریەتی ئاشوریەکان لە ئەملاو ئەولای ڕوباری دیجلە بوو لە میزۆپۆتامیا کە ئێستا باکوری عێراقە. شاری پایتەختی سەرەکی ڕەسەنی ئەم ئیمپراتۆریەتە شاری ئاشور بوو کە ئەم ناوەی لە ناوەڕاستی هەزارەی سێهەمی پێس زاینەوە پێداربوو. لە ماوەی ئیمپراتۆریەتی ئاشوریەکان پایتەخت گوێزرایەوە بۆ شارەکانی کالهو ( نیمرود) و دور شاروکین ( خۆرساباد) و دواتر بۆ گەورەترین پایتەخت کە شاری نەینەوا بوو. خشتی پۆلیکرۆمی شوشە و وێنەی سەر دیوارەکان کۆشکەکانیان قەشەنگتر دەکرد.

ئاشوریەکان خشتی قوڕیان وەکو کەرەستەی سەرەکی بینا کردن بەکاردەهێنا بەڵام ڕووکەشی کۆشکەکان زۆر جار بە گەچی سپی سواغ دەدران کە لە ژێر خۆردا دەدرەوشایەوە. پەیکەرەکانی بەردی گەورە کە شێوەی گا و شێری کە سەرەکەی مرۆڤ یان بە باڵدار بوو لە بەردەم دەگای چوونە ژوورەوەی کۆشکەکان دادەنران کە پاسەوانی چوونە ژوورەوەیان دەکرد. [4]

خشتی ئاشور شانازی دەکات بە بەرهەمهێنانی خشت لە بێشکەی شارستانییەت و بەکارهێنانی باشترین و تازەترین تەکنەلۆژیای ئەوروپی لە خۆداکردن و پرۆسەکردن بە کەلتورێکی دوور و درێژ لە هونەری کەرەستەکانی بیناسازیدا .

 ources:

[1] Wikipedia contributors. (2020, June 10). Brick. In Wikipedia, The Free Encyclopedia. Retrieved 10:47, June 14, 2020, from https://en.wikipedia.org/w/index.php?title=Brick&oldid=961835644

[2] Manufacturing of Brick . (2006). Brick Industry Association. Retrieved from https://www.gobrick.com/docs/default-source/read-research-documents/technicalnotes/9-manufacturing-of-brick.pdf

[3] Linsley, A. C. (2017). Brick Making in the Ancient World. Retrieved from https://asa-cwis.blogspot.com/2017/04/brick-making-in-ancient-world.html

[4] Assyria Palace Art of Ancient Iraq. (n.d.).The J. Paul Getty Museum. Retrieved from https://www.getty.edu/art/exhibitions/assyria/inner.html

About دیدار عثمان

Check Also

ئەشکەوتی گەلیمگۆش

هه‌ڵكه‌وت پشده‌ری لە بیست ساڵی رابردوودا، ڕەچەڵەک، دەرکەوتن، بڵاوبوونەوە و نیشتەجێیەکانی مرۆڤی نوێ (هۆمۆسایپیان) لە …