Home / مێژووی ئیسلام / شێوەی پێغەمبەری ئیسلام چۆن بووە؟ بەشێک لە کەرەستەکانی ببینە

شێوەی پێغەمبەری ئیسلام چۆن بووە؟ بەشێک لە کەرەستەکانی ببینە

شێوەی پێغەمبەری ئیسلام چۆن بووە؟ بەشێک لە کەرەستەکانی ببینە

خێزان

لە چەندین سەرچاوەی جیاوازەوە موسڵمانان ھەستاون بە کۆکردنەوەی ئەوەی وەسفی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) دەکات کە لە ھاوەڵەکانەوە بە میرات بۆیان ماوەتەوە لە کتێبەکانی شەمائلدا، و ناودارترینی ئەم کتێبانەش شەمائلی موحەمەدییە کە تورمزی دایناوە، و فەرموودەیەکی زۆری داناوە لە وەسفی پێغەمبەردا؛ کە بەپێی ئەو سەرچاوانە شێوەی پێغەمبەر بەم جۆرە بووە:

جەستەی: بەشکۆ و بەرز بووە، نە بەرز بووە و نە کورت، بەڵام لە بەرزییەوە نزیک بووە، ڕەنگی گوڵی بووە، نە سپی بووە نە ئەسمەر.
سەر و قژی: سەری گەورە بووە، سەری بەرز، و قژی زۆر ڕەش بووە، قژی نە لوول بووە و نەخاو، کاتێک وەفاتی کردووە لە سەر و ڕیشیدا ٢٠ تاڵی سپی نەبووە.
دەست و قۆڵی: قۆڵی درێژ بووە، زۆر موودار بووە، دەست و قاچی ئەستوور بووە، پەلەکانی درێژ و جومگەکانی بەھێز بووە.
شان و سنگ و سکی: شانەکانی فراوان بوون، زۆر موودار بووە و سنگی بەرز بووە، و سنگی پان بووە.
نیشانەی پێغەمبەرایەتی: نیشانەیەکی سوور وەک ھێلکەی کۆتر، یان وەک ھیلال، چەند موویەکی کۆبووەوەی تیابووە لە نێوان شانییدا، و ئەمەش لە نیشانەکانی پێغەمبەرایەتی بووە.
ڕووخسار و ناوچەوانی: ڕووخساری ڕێک بووە، زۆر بە تەواوی بازنەیی نەبووە، ناوچەوانی فراوان بووە.
چاو و برۆی: چاوی زۆر ڕەش بووە، لە سپیاییەکەیدا سووری ھەبووە، و چاوەکانی زۆر فراوان بووە، و برۆکانی بەھێز و کەوانەیی بووە، و بە نەرمی بە یەک گەیشت بوونەوە.
لوت و دەمی: لووتی ڕێک بووە، و دەمی گەورە بووە، و دانەکانی ناسک و ڕێک بوون.
قاچەکانی: قاچەکانی گەورە بوون، ھەموو پێی لەسەر زەوی دادەنا

بەشێک لە کەرەستەکانی پێغەمبەری ئیسلام (د،خ) کە لە مۆزەخانەی تۆپقاپێ لە ئەستەمبوڵ هەڵگیراون:

 

ڕیشی پێغەمبەر

نەعلەکانی

دەفرەکەی

عەبایەکی پێغەمبەری خودا کە کە دواتر دایی بە كعب بن زهير و منداڵەکانی كعب فرۆشتیان بە معاویە و ئەویش بردی بۆ بەغداد لە دوای ڕوخانی ئەمەویەکانی و لە ژێر فەرمانڕەوایی عەباسیەکان عەباکە برایە قاهیرە، دواتر لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان عەباکە برایە ئەستەمبوڵ و تائێستاش لەوێ پارێزراوە

مۆری پێغەمبەر

ددانی پیرۆزی پێغەمبەر

چەند نامەیەکی پێغەمبەر (د.خ)

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …