Home / ناوداران / نامەیەکی كاڕڵ ماركس بۆ “یەنا”ی هاوسەری

نامەیەکی كاڕڵ ماركس بۆ “یەنا”ی هاوسەری

مەعشوقەی دڵی من

ئەوە دووبارە نامەت بۆ دەنووسم، چونكە من تەنهام و هەمیشەش ئەوە بۆ من كێشە بووە بەتەنها و لە مێشكمدا بیر لەگەڵتدا گفتوگۆ بكەم، بەبێ ئەوەی تۆ شتێك دەربارەی ئەو شتە بزانی كە من لەبارەی تۆوە لەزەینمدایە، یان بیبیستیی و یاخود تەنانەت بتوانی وەڵامیشی بدەیتەوە.

هەندێك ونبوونی كورتمەودا، باشە، چونكە ئەگەر دوو كەس بۆ هەمیشە و سەقامگیر بەیەكەوە بن مەسەلەكانی ژیان زۆر لەیەك دەچن و ناتوانین بە ئاسانی لەیەكتریان جیابكەینەوە و بیانناسینەوە.

دووریی، تەنانەت بورج و قەڵاكانیش بچووك دەكاتەوە؛ لەكاتێكدا شتە چكۆلە و پاتاڵەكان، لەنیگایەكی نزیكدا دەبن بە شتگەلی گەورە.

خووونەریتە بچووكەكان ڕەنگە لە فۆرمە هەستیارییەكان و فۆرمە فیزیكییەكاندا ئەزییەتی ئینسان بدەن، كاتێك ئەو شتە لەبەرچاومان هەڵدەگیرێت، ئیتر بوونی نامێنێت.

هەستە قوڵەكان كە بەهۆی نزیكیی تاكەكانەوە، فۆرمێكی چكۆلە و دووبارەوەبووی بەخۆوە گرتووە، بەهۆی سیحری مەوداوە، گەشەی كردووە و دەگەڕێتەوە بۆ ڕەهەندە سروشتییەكانی خۆی. مەودا دەبێتە هۆی ئەوەی تۆ تەنها لە من و خەونەكانی تەنهاییمەوە دزراوی؛ و من بە عەشق و خۆشەویستییمەوە بۆ تۆ، زۆر بەخێرایی تێدەگەم كە دەبێت كاتی دووری تەنها وەك خۆر و باران كە بۆ گەشەی گژ و گیاكان پێویستە، بەكاربهێنرێت.

كاتێك تۆ لێرە نیت، عەشقی من بۆ تۆ، خۆی دەردەخات و ئەو شتەش هێندە گەورەیە و لەو هەموو وزە كۆكراوەی نێو ڕۆح و گیانم و هەموو خەسڵەت و تایبەتمەندییەكانی دڵمەوە، دروست بووە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی من دووبارە هەست بكەم كە ئینسانم؛ چونكە من ئەزموونی هەستێكی قوڵ و جۆربەجۆر دەكەم؛

موتاڵەعە و پەروەردە و فێربوونی نوێ، ئێمەی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە؛ هەروەها گومانگەرایی بووەتە هۆی ئەوەی ئێمە لە سەرجەمی تێگەیشتن و دەرككردنە ئوبێكتیڤ و سوبێكتیڤ(بابەتیی و زەینیی)یەكانماندا، بەدوای هەڵەدا بگەڕێین؛ هەموو ئەمانە، بەجۆرێك دیزاین و ڕێكخراون كە ئێمەی بچووك، لاواز و كەڕ كردووە. بەڵام عەشق – نەك عەشقی فۆیەرباخی – نەك بۆ میتابۆلیزم و نەك بۆ پرۆلیتاریا – بەڵكو عەشق بۆ مەعشوق و بەدیاریكراوی عەشق و خۆشەویستیی بۆ تۆ، دەبێتە هۆی ئەوەی ئینسانێك دووبارە هەست بكات كە ئینسانە.

لەم دنیایەدا ژنانێكی زۆر بوونیان هەیە لەنێوانیاندا ژمارەیەك لەوان ڕووخساریان جوانە. بەڵام لەكوێ من دەتوانم ڕووخسارێك ببینمەوە كە هەر بەشێكی و تەنانەت هەر جوڵەیەكی گەورەترین و شیرینترین یادەوەرییەكانی ژیانمم بیردەخاتەوە؟
تەنانەت لەگەڵ بوونی ئەو هەموو ڕووبەڕووبوونەوانە لەگەڵ ئازار و دەردە ناكۆتاكان و ئەو زیانە قەرەبوونەكراوانەی بەرمن كەوتوون، تۆ هێشتا گلەییەكت نەكرد.

من بە ماچکردن ئازار لەخۆم دوردەخەمەوە، ئەویش ئەو کاتەیە کە کە ڕووخساری شیرینی تۆ ماچ دەکەم.

خۆشەویستییم بۆتۆ ئازیزی دڵم

هەزاران جار تۆ و منداڵەكان ماچ دەكەم

كاڕڵی خۆت

21ی جونی 1865، مانچستەر، بریتانیا

کارڵ ھێنڕیس مارکس بیرمەند و خاوەن بیری فەلسەفی و کۆمەڵناس و ئابووریزانی ئەڵمانی، یەکێک لە کاریگەرترین بیرمەندان لە سەرانسەری دونیادا، نووسەری گرینگترین کتێبی بزووتنەوەی سۆسیالیستی بووە و بە ھاوکاری فرێدریش ئەنگەڵس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست، مێژوویی‌ترین نووسراوی بزووتنە‌وە‌ سۆسیالیستیە‌کانیان نووسی.

وەرگێڕانی:پێشڕەو محەمەد

هـ.خ

About دیدار عثمان

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …