خێزان
لە چەندین سەرچاوەی جیاوازەوە موسڵمانان ھەستاون بە کۆکردنەوەی ئەوەی وەسفی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) دەکات کە لە ھاوەڵەکانەوە بە میرات بۆیان ماوەتەوە لە کتێبەکانی شەمائلدا، و ناودارترینی ئەم کتێبانەش شەمائلی موحەمەدییە کە تورمزی دایناوە، و فەرموودەیەکی زۆری داناوە لە وەسفی پێغەمبەردا؛ کە بەپێی ئەو سەرچاوانە شێوەی پێغەمبەر بەم جۆرە بووە:
جەستەی: بەشکۆ و بەرز بووە، نە بەرز بووە و نە کورت، بەڵام لە بەرزییەوە نزیک بووە، ڕەنگی گوڵی بووە، نە سپی بووە نە ئەسمەر.
سەر و قژی: سەری گەورە بووە، سەری بەرز، و قژی زۆر ڕەش بووە، قژی نە لوول بووە و نەخاو، کاتێک وەفاتی کردووە لە سەر و ڕیشیدا ٢٠ تاڵی سپی نەبووە.
دەست و قۆڵی: قۆڵی درێژ بووە، زۆر موودار بووە، دەست و قاچی ئەستوور بووە، پەلەکانی درێژ و جومگەکانی بەھێز بووە.
شان و سنگ و سکی: شانەکانی فراوان بوون، زۆر موودار بووە و سنگی بەرز بووە، و سنگی پان بووە.
نیشانەی پێغەمبەرایەتی: نیشانەیەکی سوور وەک ھێلکەی کۆتر، یان وەک ھیلال، چەند موویەکی کۆبووەوەی تیابووە لە نێوان شانییدا، و ئەمەش لە نیشانەکانی پێغەمبەرایەتی بووە.
ڕووخسار و ناوچەوانی: ڕووخساری ڕێک بووە، زۆر بە تەواوی بازنەیی نەبووە، ناوچەوانی فراوان بووە.
چاو و برۆی: چاوی زۆر ڕەش بووە، لە سپیاییەکەیدا سووری ھەبووە، و چاوەکانی زۆر فراوان بووە، و برۆکانی بەھێز و کەوانەیی بووە، و بە نەرمی بە یەک گەیشت بوونەوە.
لوت و دەمی: لووتی ڕێک بووە، و دەمی گەورە بووە، و دانەکانی ناسک و ڕێک بوون.
قاچەکانی: قاچەکانی گەورە بوون، ھەموو پێی لەسەر زەوی دادەنا
بەشێک لە کەرەستەکانی پێغەمبەری ئیسلام (د،خ) کە لە مۆزەخانەی تۆپقاپێ لە ئەستەمبوڵ هەڵگیراون:
ڕیشی پێغەمبەر
نەعلەکانی
دەفرەکەی
عەبایەکی پێغەمبەری خودا کە کە دواتر دایی بە كعب بن زهير و منداڵەکانی كعب فرۆشتیان بە معاویە و ئەویش بردی بۆ بەغداد لە دوای ڕوخانی ئەمەویەکانی و لە ژێر فەرمانڕەوایی عەباسیەکان عەباکە برایە قاهیرە، دواتر لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان عەباکە برایە ئەستەمبوڵ و تائێستاش لەوێ پارێزراوە
مۆری پێغەمبەر
ددانی پیرۆزی پێغەمبەر
چەند نامەیەکی پێغەمبەر (د.خ)